Print
 
 هه‌رێم سمبولێك بۆ گۆڕان
نوسه‌ر:  به‌ختیار شاره‌زوری
Friday, August 14, 2009

ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان هه‌ڵوێستی‌ شه‌قام به‌هه‌مو ده‌نگه‌كانه‌وه‌ و ده‌سه‌لاَتی‌ دوحیزب و حكومه‌ت بكه‌ین، ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ كه‌ به‌ره‌ی‌ ئوَپوَزسیوَن له‌ گوَڕه‌پانی‌ كوردیدا غایبه‌، یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ بنه‌ماكانی‌ دیموكراتیه‌ت بونی‌ ئوَپوَزسیوَنێكی‌ هه‌قیقیه‌، كه‌ بتوانێ‌ چاودێربێت به‌ سه‌ر ده‌سه‌لاَت و ناچاری‌ بكات هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كاتی‌ یاسای‌ خوَیدا بكرێت بوَ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌لاَت كه‌واته‌ كاتێك به‌ره‌ی‌ چاودێر و ركابه‌ر نابێ‌، ئه‌و كات كوَمه‌ڵگا و ده‌سه‌لاَت ده‌بێته‌ لاشه‌یه‌كی‌ سست و توانای‌ خستنه‌ گه‌ڕی‌ دژه‌كانی‌ نابێت بوَ به‌ره‌وپێشچونی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بالاَكانی‌ كوردستان، به‌لاَم كاتێك لیستی‌ گوَڕان دێته‌ گوَڕه‌پانه‌كه‌وه‌ هه‌ڵگری‌ باكگراوندێكی‌ فكری‌ و به‌ پڕوَژه‌ی‌ زانستی‌ گشتگیرییه‌وه‌ ئه‌و كات وه‌ك پێوه‌رێك بوَ ڕای‌ گشتی‌ و شه‌قام ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ سه‌راپای‌ هه‌رێم به‌ وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌ لیستی‌ كوردستانی‌ به‌و مه‌رجانه‌ ده‌نگیان داوه‌ كه‌ چاكسازی‌ و ده‌سه‌لاَت گوَڕانكاری‌ جدی‌ بكات، وه‌ك هه‌مان داواكاری‌ لیستی‌ گوَڕان بوَیه‌ ناچار بون باسی‌ گوَڕان و نوێ‌ بونه‌وه‌ بكه‌ن.

ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر لایه‌نگران و ئه‌وانه‌ بكه‌ین كه‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌ لیستی‌ كوردستانی‌ و دو حیزبه‌كه‌، لیستی‌ كوردستانی‌ كوَمه‌ڵێك به‌ڵێنیان داوه‌ و پڕوَژه‌یه‌كیان خستوه‌ته‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی‌، كه‌ ئه‌و پڕوَژه‌یه‌و چاوه‌ڕوانی‌ ده‌نگده‌رانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوَڕانی‌ چونێتی‌ بكرێت له‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ (حیزب و حكومه‌ت و گه‌نده‌ڵی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ خێڵكی‌ و ناوچه‌گه‌ری‌ و ...هتد) ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ هه‌مان دیدی‌ لیستی‌ گوَڕانیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر دو حیزب و حكومه‌ته‌كه‌، ئه‌وانیش پێیان وایه‌ سیستم له‌ ئیداره‌ی‌ حكوموتدا غایبه‌، ئه‌دائی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌دائی‌ سه‌رانی‌ هه‌ردو مه‌كته‌ب سیاسیه‌، دادوه‌ره‌كان ناتوانن سه‌ربه‌خوَیانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حیزب و مه‌سئوله‌كان بڕیار بده‌ن، بوَیه‌ من پێموایه‌ داواكاری‌ بوَ گوَڕان له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كانا داواكاریه‌كی‌ گشتیه‌ و له‌ لیستی‌ گوَڕان گه‌وره‌تره‌، به‌لاَم لیستی‌ گوَڕان هه‌ڵگری‌ مه‌شه‌خه‌ڵی‌ ئه‌م گوَڕانه‌یه‌ یان با بڵێین ئه‌و ده‌رگایه‌یی‌ كرده‌وه‌ تا ده‌نگه‌كان ..هاواره‌كان..ناڕه‌زاییه‌كان .. بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ ئازایه‌تیه‌كی‌ به‌خشیه‌ ده‌نگده‌ران تا داوا له‌هه‌مو لیسته‌كان بكرێ‌ گوَڕان بكه‌ن، بڵێن (نا) بوَ ده‌سه‌لاَتی‌ حیزب (نا) بوَ ده‌سه‌لاَتی‌ بنه‌ ماڵه‌ ..(نا) بوَ گونده‌یی‌ كوڕو كه‌س و كار و عه‌شیره‌ت و ناوچه‌ی‌ مه‌سئوله‌كان، ده‌بێت وێنه‌ی‌ مه‌سئوله‌كانی‌ لیسته‌كانی‌ تر وه‌ك مه‌سئولی‌ گوَڕانیان لێ‌ بێت ..وه‌ بڵێن(نا) بوَ په‌رله‌مانێكی‌ كارتوَنی‌ نوستو ..

 كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ترسی‌ نان بڕین و سوێندو ته‌لاق و كڕینی‌ ده‌نگ نه‌بوایه‌ ئه‌وا بێگومان كه‌ گوَڕان زورترین ده‌نگی‌ ده‌هێنا ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ لیستی‌ كوردستانی‌ داوه‌ هه‌مان داواكاری‌ ده‌نگده‌رانی‌ لیستی‌ گوَڕانیان ده‌وێ‌.. بوَیه‌ ئه‌گه‌ر لیستی‌ گوَڕان هه‌مان سیناروێی‌ ئه‌وان دوباره‌ بكاته‌وه‌ هه‌مان كارئه‌كته‌ر بێت فوَتوَكوَپی‌ هه‌مان حیزب و ده‌سه‌لاَت بیت، ئه‌وا بێكومان گوَڕان به‌ڕێوه‌یه‌ و ئه‌مانیش راده‌ماڵیت، ئیمه‌ پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش ده‌سه‌لاَت و هه‌ردوحیزبه‌كه‌ كوَمه‌ڵێ‌ رێگای‌ نامه‌شروعیان په‌یڕه‌و كردبێت، ئه‌وا بوَ ئه‌م جاره‌ هه‌ولێر و دهوَكش دێنه‌ پاڵ سلێمانی‌ ده‌نگیان پێناده‌ن .. ئه‌م جاره‌ سلێمانی‌ بوه‌ شاری‌ گوَڕان پارچه‌یه‌ك له‌ لاشه‌ی‌ هه‌رێم كه‌وته‌ جوڵه‌ و زیندو بویه‌وه‌ ئه‌م زیندو بونه‌وه‌یه‌ سه‌راپای‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌، خوَ ئه‌گه‌ر لیستی‌ كوردستانی‌ كه‌ به‌هه‌ر شێوازێ‌ بێت زوَرترینی‌ به‌ده‌ستهێنا هه‌ر به‌م شێوازه‌ بمێنێت و نه‌گوَڕێ‌ ئه‌وا دواڕوَژی‌ پرسه‌ی‌ خوَی‌ ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر لیستی‌ گوَڕانیش براوه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تاكه‌ ئوَپوَزسیوَنی‌ هه‌قیقی‌ لیستی‌ دوه‌می‌ هه‌رێم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَت ناچار به‌ گوَڕانی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ نه‌كات و كه‌ گوَڕان جێگه‌ی‌ ئومێدی‌ قوَناغێكی‌ گرنگه‌، ئه‌وا سه‌ربڕینی‌ خوَی‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌بینێ‌، چونكه‌ به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان داوه‌ به‌ لیستی‌ كوردستانی‌ چاوه‌ڕوانی‌ به‌رهه‌می‌ لیستی‌ گوَڕانن، بوَیه‌ ئه‌مان زوَر خراپتر له‌ لیستی‌ ناو ده‌سه‌لاَت كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵ ناسراوه‌ روبه‌ڕوی‌ قین و توڕه‌یی‌ كوَمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه‌...

ئێستا لیستی‌ كوردستانی‌ لای‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ خوَشیان جێی‌ متمانه‌ نین، پێیان وانییه‌ ئه‌وان بتوانن گوَڕان بكه‌ن یان ئه‌وه‌ی‌ ده‌یڵێن و ئه‌وه‌ی‌ روده‌دات، ناتوانن راستگوَیانه‌ بیڵێن به‌رپرسی‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ ده‌یوت له‌سه‌ر ئاستی‌ گه‌ڕكیش ده‌رناچن، چه‌ندینیان ده‌یانوت 5_7 كورسی‌ زیاتر ناهێنن، كه‌چی‌ ئێسته‌ ناتوانن ئه‌مه‌ بڵێن كه‌ ئه‌مه‌ش متمانه‌یان ناهێڵێت كه‌ ده‌زانین له‌ سلێمانیدا لیستی‌ گوَڕان براوه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌... هه‌مو ئه‌مانه‌ مایه‌ی‌ كوشتنی‌ متمانه‌ن، بوَیه‌ ده‌كرێت چاوه‌ڕێی‌ زه‌مه‌ن بین تا سه‌راپای‌ هه‌رێم گه‌وره‌تر و به‌پڕوَژه‌ تر و ورد تر هه‌رێم ناو بنێین هه‌رێمی‌ گوَڕان و پاته‌ختیش ببێته‌ پاته‌ختی‌ گوَڕان.

Sbeiy.com © 2007