به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌به‌ستی نوسینه‌كه خۆی قسه‌بكه‌م، ده‌مه‌وێت بڵێم هیستریایهك له دۆخی سیاسی‌و روناكبیری ئێمه‌دا به‌دیده‌كرێت كه چیتر ناكرێت لێی بێده‌نگ بین، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی گومان له هه‌مو چهمكو ده‌سته‌واژه‌و وشه‌یه‌كیش بكرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ تۆ قسه له بابه‌تێك بكهیتو وشه‌یه‌كی بۆ به‌كاربێنی، سبه‌ینێ هه‌زار لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و به‌كارهێنانه ده‌كرێت، بارودۆخی ئێستا بۆ هه‌موان واده‌خوازێت كه بزانین ئێمه چین؟ چی ده‌كه‌ین؟ بۆ... گرفتێك كه من پێموانیه ده‌سه‌ڵات دركی پێ كردبێت یان بیه‌وێت بیزانێت "نه‌دۆزینه‌وه‌ی زمانێكه بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن" ونبونی ئه‌و زمانه، زمانی پێكه‌وه هه‌ڵكردن خه‌ریكه ئه‌وه‌مان له‌بیرده‌باته‌وه، خۆمان له‌م سه‌رزه‌مینه‌دا له كوێداین، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا به دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆنیه‌وه، له به‌رامبه‌ر عێراقدا ئۆپۆزسیۆنه.
ئێمه ناكرێت ئه‌وه له‌بیربكه‌ین، له مێژو ده‌ركردن‌و نه‌خوێندنه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ كه‌م بایه‌خكردنی ئۆپۆزسیۆنێك له‌نێو خودی خۆتا كه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵتدا له‌سه‌ر مێزێكی گه‌وره‌تر ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزتره كه تۆ ئازایه‌تی ئه‌وه‌ت نییه له ئێستادا بڕیاری لێجیابونهوهی بده‌یت، جگه له ساده‌كاری كاری سیاسه‌تكردن هیچی دیكه نییه، دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستاندا له به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراقیدا ئۆپۆزسیۆنن، ئه‌مه بابه‌تێكه ناكرێت له‌بیرببرێته‌وه، بارزانی‌و تاڵهبانیو هه‌ردو حیزبه‌كه‌شیان، نابێت له شه‌ڕی عێراقدا ئه‌وانی دیكه له‌بیربكه‌ن، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا جۆرێكه له هه‌وڵدان بۆ له‌بیركردن، ره‌خساندنی زه‌مینه بۆ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی خۆت تا هاوكارو هاوده‌ست بێت نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی تۆیه، ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌وه، چۆن تۆ بۆخۆت به ره‌وایی ده‌زانی له هه‌مو ده‌رگاكان بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ره‌وایه ئیشكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر به مه‌رجی دۆزینه‌وه‌و دروستكردنی بیانو بۆ یه‌كتر، له‌ڕاستیدا ئیش نه‌كردنه پێكه‌وه، ئێمه كه ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان داده‌نێین دوژمن نین، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی بێ‌وچان هه‌یه به‌و ئاڕاسته‌یه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته راده‌یه‌كی ئاوا كه ئیتر چۆن قسه‌بكه‌یت گومانت له‌سه‌ر دروستبكهنو ناوێكت لێبنێن، سیاسه‌تكارێكی كورد جوانی پێ گوتم، ئه‌و گوتی "خراپی تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه له‌وه‌دایه تا به‌عس مابو به تابوری پێنجهمو بهعسیو پیاوی به‌عس ناوی دهزڕاندن كه ئه‌و نه‌ما ده‌یانوت پیاوی توركیا‌و ئێرانه، یان په‌كه‌كه‌یه، ئیسلامییه‌كی توندڕه‌وه، پیاوی مالیكیه‌و هتد...
ئیدی هه‌میشه ده‌سه‌ڵات ناوێك بۆ تۆ داده‌تاشێت له‌وانه‌ی كه خۆی به جۆرێك له جۆره‌كانی رهواو ناڕه‌وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دهكاتو بۆ تۆ به ره‌وای نازانێت" ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز له به دوژمنكردنی دۆستهكانیهتی تێناگه‌م، تۆ بڵێی ئه‌م ره‌فتاره به ئاگاییه‌وه بكرێت یان له نه‌زانیه‌وه، تۆ بڵێی دۆزینه‌وه‌ی زمانێك بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن هێنده قورس بێت، ته‌نانه‌ت له ریزكردنی ناو ناتۆرهش قورس‌تر، ئه‌گه‌ر بیانو ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆنی كوردی شوڵی لێههڵبإیوه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ی خاوه‌ن ماڵ ئه‌ركی ئه‌وه نییه وه‌ڵامی خواسته‌كانی خه‌ڵك بداته‌وه، چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی خۆیدا ههڵبكاتو بڕیاربدات له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا پێكبێت، باشتره ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌گه‌ر له هیچدا چاو له ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نه‌كات، له‌وه‌دا چاوی لێبكات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ چركه‌یه‌كیش ته‌نانه‌ت له‌به‌ر خاتری ئه‌مریكاش سهدریهكانی له بازنه‌كه نه‌كرده ده‌ره‌وه سه‌ره‌ڕای زۆر توند ره‌فتاری سه‌دریه‌كان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌تا ئێستا بنكه‌و باره‌گایان له به‌غداو شاره‌كانی دیكه، ماڵی هاوڵاتییانه‌و حیزبیش نین، له بۆنه‌و چالاكیشیاندا پیاوانی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ن‌و وتاریشیان هه‌یه، من له به‌غدا له چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه‌م بینیوه، سه‌ردانی ده‌زگاكانی سهدریهكانیشم كردوه‌و ده‌شزانم ده‌سه‌ڵاتی عێراقی هه‌رگیز وه‌كو دوژمن سه‌یریان ناكات، با دیدو بۆچون‌و بیروڕای جیاوازیشیان هه‌بێت، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ده‌سه‌ڵات له‌وه تێبگات كه زۆر زیاتر له نه‌یار پێویستی به ئۆپۆزسیۆنه خۆماڵییهكهیه؟!
راستیه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌وه تێبگات كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شوێنێكی دیكه‌وه ئۆپۆزسیۆنه، له‌مه‌دا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵاتدایه نه‌ك ئۆپۆزسیۆن، روداوه‌كانی هه‌ولێریش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن.