ئه‌م جۆره له ئۆپزسیۆنكردنهی ده‌سه‌ڵات وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له شوێن وكاتی جیاجیادا به‌كارهێنراوه بۆ مه‌به‌ست وئامانجی جیا وبه ئامراز وشێوزای جیاشهوه.
هه‌رچه‌نده زه‌مینه‌ی ئایدیۆلۆژی ئه‌م دیارده سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه چه‌ندین بنه‌مای فیكری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆگرتوه، له‌و په‌ری چه‌پی توندڕه‌وه‌وه وه‌ك گروپی له‌شكری سوری ئه‌ڵمانی ناسراو به گروپی "بادر ماینهۆف"، یا بزوتنه‌وه‌ی ریفۆرمخوازان، وه‌ك بزوتنه‌وه‌كه‌ی مارتن لۆسه‌ر كینگ له ئه‌مریكا و راپه‌رینی خوێندكاران له ئه‌وروپا له كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابوردو، یا بزوتنه‌وه‌ی راسته توندره‌و وفاشیهكان له بیست ساڵی دواییدا له‌ئه‌وروپا تا بزوتنه‌وه میانره‌وه سیاسیه‌كان له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌مریكای لاتینی وباشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، به‌ڵام زۆربه‌ی بۆچونه‌كان له‌وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه پێویسته ده‌سه‌ڵات لای میلله‌ت بێت، به‌و مانایه‌ی كه نوێنه‌رانی میلله‌ت ئاوێنه‌ی ویستی میلله‌ت وههڵسورێنهر وجێبهجێكهریشی بن.
نوێنه‌رایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی ئۆلیگارشی كوردی
له‌دۆخی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مرۆی هه‌رێمدا نوێنه‌رایه‌تیكردنی میلله‌ت له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كلاسیكی سیاسی‌دا به‌رته‌سك وكه‌م كراوه‌ته‌وه، رۆژ به‌دوای به‌رۆژ ده‌رده‌كه‌وێت كه میلله‌ت بۆته ژێرده‌سته‌ی ئۆلیگارشێكی "ته‌قلیدی" كه به به‌رگێكی "مۆدێرن ودیموكراسیهتی پشتاوپشت – Dynastic Democracy" ده‌سه‌ڵات و حیزب وپارڵهمان وئابوری هه‌رێمیان پاوان كردوه. به‌ها ره‌سه‌نه‌كان كاڵبونهتهوه و فیكری كوردایه‌تی لای ده‌سه‌ڵات له دۆگمای راستره‌وی نه‌ته‌وه‌یی وكۆنسێرڤهتیزمدا چه‌قیوه. هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌عبیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران وههم بۆ ره‌وادان پێیان سازده‌كرێن، ده‌نگی نارهزاش تا ئه‌و ئاسته رێگه‌ی پێده‌درێت كه نه‌توانێت گۆرانی بنه‌ره‌تی له پێكهاته‌ی سیسته‌مه‌كه‌دا بكات. له‌دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌ركه‌وت ده‌سه‌ڵات هه‌م ئاماده‌بو به چه‌پۆكی ئاسنین پرۆسه‌ی گۆران دامركێنێته‌وه وههم په‌ناشی برده به‌ر گزی وساختهكردن بۆ پاراستنی كرۆكی سیسته‌مه‌كه‌ی.
بۆ نزیكه‌ی بیست ساڵه لهسایهو وبهپاساوی "دیموكراسیه‌وه" هه‌م ده‌سه‌ڵاتیان پاوان كردوه، هه‌م شه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن وههم سه‌روه‌ت وسامانی میلله‌تیان زه‌وت كردوه. هه‌روه‌ها له‌ناخی ئه‌م سروشته‌ی ده‌سه‌ڵات وسیاسه‌تدا رێگه‌ش خۆشكراوه بۆ ئه‌و تاقم وكهسانهی كه دۆخه‌كه به هه‌ڵێكی ئاڵتونی گونجاو وله‌بار ده‌بینن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ناره‌وای سه‌روه‌ت وسامان ودابینكردنی به‌رژه‌وه‌نده تایبه‌تیه‌كانیان. ئه‌مانه‌ش بونه‌ته جاردهرانی ئه‌و جۆره دیموكراسیه‌ت وئازادیهی ده‌سه‌ڵات لای مه‌به‌سته وبونه‌ته قه‌ڵغانێكی ته‌نكی شرۆكی شاراوه‌ی پشت روداوه‌كان. به‌م رهفتاركردنهش ئۆلیگارشی كوردی قه‌ڵغانێكی سێبه‌ری له "گه‌نده‌ڵ وسودمهندهكان" بۆخۆی بنیاتناوه و وه‌ك داشی دامه به‌كاریان ده‌هێنن.
"هاوڵاتیبون وده‌سه‌ڵات"
له ئاكامی ئه‌م پێكهاته وئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته‌دا نه‌ریت وبه‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی وئایینی ومێژویهكان وكهڵًتور تا ئاستێكی به‌رچاو روشێنراون وفه‌رامۆش كراون وشوێنهكهی به پاكه‌تێكی كه‌ڵتوری فابریكهكراوی هاورده پرده‌كه‌نه‌وه. كۆی سه‌رجه‌م مێژوی میلله‌ت وخه‌بات وقوربانیه‌كانی وخواست وئازار وهیواكانی بۆ ته‌نها " هاوڵاتیبون" كه‌مكراوه‌ته‌وه. ئه‌م هاوڵاتی بونه‌ش وه‌ك ژماره‌یه‌ك له ژماره زۆره‌كان له لایه‌ن كورسی حوكمرانی وسیاسیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت. به‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك وخواستهكانی بۆ تاكێكی به‌رخۆر (مستهلك) بێئه‌وه‌ی به‌ئاگاوه به‌شێك بێت له قه‌واره‌یه‌كی گشتی گه‌وره‌تر بوارێكی باش ره‌خسێندراوه تا ده‌سته‌ی نایابی سیاسه‌ت كۆنترۆڵی خه‌ڵك وژیانی بكات وئارهزوماندانه به‌راست وچه‌پدا بیبه‌ن.
لای خۆمان زۆرینه‌ی "نوێنه‌ران" له‌ناو پارله‌ماندا بونه‌ته نوێنه‌رایه‌تیكردن بۆ ده‌نگدان وچهپڵهلێدان بۆ حیزب وده‌سه‌ڵات كه له‌خزمه‌تی سیسته‌مێكی ئابوری وحوكمرانی ده‌سه‌ڵاتی جێگیربو دایه ولهدهرهوهش زۆرینه‌یه‌كی بێده‌نگی میلله‌ت چاوه‌روانه. تا ئێستا نه بینیمان ونه بیستمان ئه‌و "نوێنه‌رانه‌ی میلله‌ت" بوێرانه یه‌ك به‌رپرسی باڵای دز (نمونه‌یان كه‌م نین)، یه‌ك خاوه‌ن فایلی خیانه‌ت (ژماره وناویان ناسراو وئاشكران)، یه‌ك پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ وئازادی (راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان شاهیدن) نه‌ك راكێشی دادگا بكه‌ن به‌ڵكو بگره بتوانن لێپَچینهوه له‌گه‌ڵیاندا بكه‌ن. با باس له ده‌هالیزه تاریكه‌كانی بودجه وگرێبهستهكانی نه‌وت وبازرگانی تر نه‌كه‌ین. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیفلیجی وپاشكۆیهتی وناكارایی پارڵهماندا، هه‌رچه‌نده ئازادی راده‌ربرین به‌نرخترین به‌هایه له ژیانی میللهتهكاندا، به‌ڵام بیروبۆچونی جیاواز لای خۆمان له‌لایه‌ن سیسته‌می سیاسیه‌وه ناشیرین ده‌كرێت وخاوه‌نه‌كه‌ی به جۆرێك له رێگه‌كان سزاده‌درێت. ئه‌وانه‌ی كه بوێرانه ده‌نگیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه هه‌راسان ده‌كرێن، په‌راوێز ده‌كرێن، لێپچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و وه‌ك دوا چه‌كیش ده‌كوژرێن. ده‌سه‌ڵات تا ئاستێكی دیاریكراو رێگا به بیرورای جیاواز ده‌دات چونكه به رێگرتنی ته‌واو لێیان ره‌نگدانه‌وه‌ی توند له‌سه‌رخۆیان دروست ده‌بێت. بۆیه حوكمرانی ونوێنه‌رایه‌تی له پارڵه‌مان وراگه‌یاندن وپهراوێزهكانیان ده‌ست له‌ناوده‌ستی یه‌كتر سه‌رقاڵی گه‌رمكردن وجۆشدانی ره‌شبه‌ڵه‌كی زه‌ماوه‌ندی ئاغاكانیانن وچاوه‌روانی شاباشن لێیان.
به‌ره‌نگاربونه‌وه ودهستهمۆكردن
كورد له قۆناغه‌كانی مێژوی باشوری كوردستان به‌رده‌وام ئاماده‌بوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دوژمن وبهرپاكردنی شۆرش وخۆپیشاندان وراپه‌رین دژ به چه‌وساندنه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی وهیچ درێغیهكی نه‌كردوه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی كه‌مبونه‌وه وگهمارۆدانی مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان وبه‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دوای روخاندنی سه‌دام له عێراق وله كوردستان هاتۆته ئاراوه، هه‌روه‌ها له سایه‌ی زیادبونی داهات وباشبونی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك، ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی پێگه‌كانی خۆی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی زیاتر دامركاندنه‌وه وكه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌س ورۆحی به‌ره‌نگاربونه‌وه وتهمهردكردنه، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی لیستی گۆران. ده‌سه‌ڵات كارده‌كات (به‌تایبه‌ت له‌كابینه‌ی داهاتودا كه كابینه‌ی دوای شكسته) تا لای تاكی كورد قه‌ناعه‌تێك چهكهرهبكات كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئه‌وان هه‌م له خزمه‌تی تاكدایه وههم له خزمه‌تی گشتیشدایه ومهبهستیشیان له‌مه ئه‌وه‌یه هه‌مو تاك وگروپێك بخه‌نه خزمه‌تی سیسته‌مه‌كه‌یان وگوێرایه‌ڵیان بن. ئه‌م هاوكێشه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئۆپزسیۆنیش ده‌گرێته‌وه كه له‌سایه‌ی ره‌فتار وپێوه‌ر وعهرزهكانی ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌یانه‌وێت كاڵای دوكانه‌كانی سیاسیان به نزمترین نرخ هه‌راج بكه‌ن. بۆیه هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وه‌یه تا تاكی كورد نامۆ بێت له‌چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا وله‌سایه‌ی دابینكردنی به‌شێك له حه‌ز و ویسته‌كانی له‌لایه‌ن سیسته‌می سیاسی وئابوریه‌وه تا له ئاكامدا بكرێت به " مرۆڤێكی یه‌ك ئاراسته - ده‌سته‌مۆكراو" وه‌ك بیرمه‌ندی به‌ناوبانگ هێربێرت ماركوز وه‌سفی ده‌كات: مرۆڤێك كه به‌ئاگانیه له ئه‌گه‌ره‌كانی تر ته‌نها ئه‌و دوخ وسیسته‌مه نه‌بێت كه‌تێدا ده‌ژیت.
ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی پارڵه‌مان
به‌ره‌چاوكردنی ئه‌م سروشت وخهسڵهتانهی ده‌سه‌ڵات وهه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ گه‌مارۆدانی ئۆپزسیۆن له ناو پارڵهماندا وتهوقكردنی له‌رێگه‌ی بلۆكی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆیه پێویستیه‌كی ژیانی هه‌یه به ئۆپزسیۆنێكی به‌هێز له‌ده‌ره‌وه‌ی پارڵه‌مان. ئه‌م ئۆپزسیۆنه پێویسته خۆی رێكبخات له‌ده‌وری بابه‌تی كۆنكرێت وگرنگدا وخۆی له دۆگمای ده‌سه‌ڵات جیابكاته‌وه.
ده‌بێت ئه‌م ئۆپزسیۆنه باوه‌ری ته‌واوی هه‌بێت كه میلله‌ت له‌سه‌ر پاشهاتی خۆی بریاربدات وبیگرێته ده‌ست وچی زیاتر به‌و سێركه دیموكراسیه‌ی ده‌سه‌ڵات ئومێد كه‌ڵه‌كه نه‌كات وچاوه‌روانی نه‌چێنێت.
هه‌روه‌ها پێویسته پێكهاته‌ی كرۆكی ئه‌م ئۆپزسیۆنه له رۆحی نه‌ته‌وه‌یی وبه‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام وپرنسیپه‌كانی دیموكراسی ومافی مرۆڤ ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دابرێژیرێت.
ئه‌م بزوتنه‌وه ئۆپزسیۆنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارڵه‌مان ئه‌و ده‌سته وگروپانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌سته‌مۆ نه‌كراون وله قاڵب نه‌دراون. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه ده‌بێت چه‌ند كارێك ئه‌نجام بدرێن:
یه‌كه‌م: دروستكردنی پلاتفۆرمێك بۆ ئۆپزسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی پارڵه‌مان كه چالاكیهكان رێكبخات وهه‌ماهه‌نگی نێوان پێكهاته‌كانی لایه‌نه‌كانی ئۆپزسیۆنهكه بكات. ئه‌م پلاتفۆرمه ده‌بێت به‌په‌له وگورج وگوڵ به‌كاربێت كاتێك پێویست بێت ده‌نگی زۆرینه‌ی بێده‌نگ ببیسترێت. بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌رجه‌م رێگه ره‌وا ویاساییهكان به‌كاربهێنێت.
دوه‌م: تۆری ده‌ره‌وه‌ی پارڵه‌مان، ئه‌م ئۆرگانه سه‌رجه‌م رێكخرا وگروپ ولایه‌نه‌كانی ئۆپزسیۆن به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات وده‌بێته كۆڵه‌كه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی ناره‌زایی وئۆپزسیۆن له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی ونه‌ته‌وه‌یی.
سێیه‌م: ئۆرگانی هه‌ماهه‌نگی: بۆ هه‌ماهه‌نگی وبه‌یه‌كه‌وه كاركردن له نێو ئۆپزسیۆنی پارڵه‌مان وده‌ره‌وه‌ی.
ئه‌م جۆره له ئۆپزسیۆنكردنه پێویستی به ره‌زامه‌ندی وبه مۆله‌تی ده‌سه‌ڵات نیه. كاتێكیش ده‌ركه‌وت ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پشتگیری جه‌ماوه‌ری لێده‌كرێت ئه‌وه‌ی دژی بوه‌ستێته‌وه خۆی ده‌خاته به‌ره‌ی دژ به میلله‌ت.