دوای ئه‌وه‌ی فتوحاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر وڵات وخاكه داگیركراوه‌كاندا فراوان كرد وده‌زگا وفه‌رمانبه‌ر وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه زۆر گه‌وره وئاڵۆز بون، سوڵتان محمد الفاتح (1481-1551) كاره‌كانی له دیوانی همایون (باره‌گای حكومه‌تی عوسمانی) رێكخسته‌وه وكرا به بابی عالی وسهرۆكایهتیهكهی درا به گرنگترین ودهسهڵاتترین وه‌زیر كه پێیان ده‌وت "سه‌دری ئه‌عزه‌م". سێ فه‌رمانبه‌ری تر له‌گه‌ڵ ئه‌م ئهعزهمهدا بابی عالیان پێكده‌هێنا، ئه‌وانیش بریتی بون له شێخی ئیسلام (قازی عه‌سكه‌ر)، نازیری دارایی (ده‌فته‌ردار) ونهشانچی (كاتبی سری سوڵًتان)، چه‌ندین دام‌و ده‌زگا وفه‌رمانبه‌ری تری كاریان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات وچاودێری ئه‌م هه‌یئه‌ته‌ی حوكمرانیدا ده‌كرد.
په‌لاماردان ورهتدانهوهی
یه‌كێتیی هێزێكی سیاسی وخاوه‌ن مێژویه‌كی درێژه له بزافی كوردایه‌تیدا و‌ئێستا دوچاری شكست وقه‌یران وكێشه بوه، مافی خۆیه‌تی چی سازده‌دات بۆخۆی بیكات وبه‌رنامه‌ی خۆی بۆ چاره‌كردن وئاینده دارێژێت.
دوا پلینۆمی یه‌كێتیی له شاری سلێمانی، مه‌ڵبه‌ندی گۆڕان، وه‌ك روداوێكی حزبی له‌بواری رێكخراوه‌یی و ورده‌كاریه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كه بۆ خودی یه‌كێتیی یه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه وخۆیان سه‌رپشكن چۆن بریاری لێده‌ده‌ن وههڵیدهسهنگێنن ونمایشی ده‌كه‌ن. نوسه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات داواده‌كه‌ن چیتر ركابه‌ره‌كان یه‌خه‌ی یه‌كێتیی نه‌گرن وسه‌رقاڵی كاری خۆیان بن. به‌ڵام خۆیان به‌راست وچه‌پدا به‌رده‌وامن له هێرش وپهلاماردان وریزبهندكردنی تۆمه‌ت وقسه‌ی نابه‌جێ وناشیرین به‌رامبه‌ر به ركابه‌ره‌كانیان. ئه‌م خۆسه‌پاندن وتاكرهوی وجنیۆفرۆشتن و وهعزانه قایڵی قبوڵكردن نیه، به‌تایبه‌تی كاتێك نیه‌تی شه‌رفرۆشتن وسوكایه‌تیكردن بێت وله نه‌ریته جوانه‌كانی كوردهواری ده‌ربچن.
پلینیۆم وخه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
وه‌ك گۆڕانكارێك كار بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م تا گه‌وره‌تر ودهسهڵاتتر بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واقیع بینانه هه‌ڵگری خه‌می ئه‌وه‌م كه عه‌قڵیه‌ت وپێكهاته‌ی سیاسی كوردی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆكمه ورێك وپێكتر بێت تا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كار بۆ ئه‌نجامدانیان ده‌كه‌م له رهحمێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، نه‌ك سرف خۆپه‌رستی ویه‌ك لایه‌نی وله سایه‌ی شه‌فاعه‌ت وگه‌وره‌یی رابه‌ر وسهركردهكاندا چاو هه‌ڵبێنن.
پێشه‌كی پێویسته بڵێم كه گرڤت وكێشه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نها ئه‌و شكسته به‌رچاوه‌یان نیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، ئه‌و شكستیه له بنه‌ره‌تدا ئاكامێكی لۆژیكی ئه‌و بنیاده په‌رته‌وازه وئه‌و عه‌قلیه‌ته سیاسیه بێ‌باك وكورت بین وخۆپهرستهی باڵادهستهكانێتی كه ساڵانێكی زۆره موقه‌ده‌راتی یه‌كێتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان وسه‌رانی جه‌مسه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن وله ئاكامی ئه‌م لاوازبون ولادانهدا كه‌ڵێن وبۆشاییهكی سیاسی ورێكخراوه‌یی له بزافی كوردایه‌تی خوڵقێنرا كه بزافهكهی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی نادیار ونائارام ئاراسته ده‌كرد.
بۆیه له‌م روانگا نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئه‌ركێكی هه‌مو تاكێكی كورده ئه‌و پلینیۆمهی یه‌كێتیی شێبكاتهوه وباس ولێدوانی له‌سه‌ربكات. خه‌ڵك خوازیار بون ئه‌م روداوه ته‌نها بۆ نمایشكردنی حزبی نه‌بێت، به‌ڵكو وێِستگهیهكی نه‌ته‌وه‌ییش بێت بۆ قبوڵكردنی یه‌كتری به جیاوازیهكانیشهوه وژیانی دیموكراسیه‌ت وملمڵانێی ره‌وا ودروست به‌به‌رگێكی نوێی ئه‌قڵانیه‌ت به میلله‌ت ببه‌خشێت. منداڵێكی سه‌ر بێشكه‌ش له‌و راستیه تێده‌گات كه ته‌واوی لاوازبونی هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی بزافی كوردایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدا نیه، به‌ڵام ئه‌وه له ئه‌ستۆی خۆیاندایه چۆن لاوازی وبههێزبون ده‌بینن. ئه‌وان تا ئه‌م ساته‌ش هێز له پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات وپیرۆزكردنی سه‌ركرده ورابهر وزه‌وتكردنی سه‌روه‌ت وسامانی میلله‌ت وگهمارۆدان ودهمكوتكردن وئهزیهتدان وبرسیكردنی ركابه‌ره‌كانیان ده‌بینن وئه‌گه‌ر بۆشیان بلوێت هێزی چه‌كیش دژی به‌كاربهێنن. ئه‌و پلینیۆمهش هه‌مان شه‌رعیه‌ت وره‌فتاری پێشوی ده‌سه‌ڵاتدارانی دوپاتكرده‌وه. ناشكرێت ئه‌و روداوه وكاریگه‌ریه‌كانی كه خاوه‌نه‌كانی زۆر گرنگ وچارهنوسساز وه‌سفی ده‌كه‌ن له دۆخی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی ئێستای هه‌رێم وعێراق دابتاشرێن ولێ‌ی بێده‌نگ بین.
خه‌می یه‌كه‌م:
ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی له‌بری ئه‌وه‌ی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا له ناخی خۆیاند به‌دوای هۆكاره‌كانی شكستیاندا بگه‌رێن جامی غه‌زه‌بیان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وسهركردهكانیدا رشت. ره‌فتار وهه‌ڵوێستێك كه كۆسپ وكێشه له‌به‌رده‌م به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییماندا قوتده‌كاته‌وه وگهركردن وشهرفرۆشتنێكه به سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
هه‌وڵی نه‌زۆكی ناو پلینیۆم بۆ دابراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له بزافی كوردایه‌تی له باشور وته‌نانه‌ت وه‌سفكردنی وه‌ك هێزێكی نامۆ ونه‌یار ئاسا به كوردایه‌تی سوكایه‌تیكردنه به‌و متمانه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه بزوتنه‌وه‌كه له دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستی هێناوه. نه‌ده‌بوا ئه‌و سه‌دان ئه‌ندامه‌ی پلینیۆم كه زۆربه‌یان سه‌رقاڵی خه‌بات وسیاسه‌ت وماندوبۆونێكی درێژخایانن ئه‌م شهقكردنه زۆرهمڵییهی دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌سه‌ریاندا تێپهربوایه. سه‌پاندنی ئه‌م نامه مه‌ترسیداره فیشه‌كێكی ترسناكی شه‌ره كه ده‌سه‌ڵاتداران ئاراسته‌ی سنگی گۆڕان یان كرد. بێگومان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته له رق وكینه وتۆلهسهندنهوه زیاتر هیچی تر له خۆ ناگرێت. له مێژیشهوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه كاتێك دركیان به لاوازی وتهنگهشه كردوه په‌نایان بۆ خه‌ستكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان تا ئاستی شهر وپێكدادان بردوه.
بۆیه ئه‌م پلینیۆمه وێستگه‌یه‌كی ترسناكی ماڵئاواییه‌كی سه‌پێنراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی بو له ته‌بایی وكرانه‌وه ودیالۆگ، له پلینیۆم چه‌ند نیه‌ت وپه‌یام و وتاری شهرهنگخوازی تێدا به‌یان كران كه به‌زه‌ره‌ری میلله‌ت ده‌شكێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و لوتكه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی به‌هه‌مو ره‌نگ وده‌نگه جیاوازه‌كانیه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ كۆك بونایه ئه‌ویش ئاشتبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، چۆن ئه‌وان له به‌غدا شه‌و رۆژ له‌نێو زامه كۆن ورزیوهكانی سیاسی عێراقدا سه‌رقاڵی ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانین له‌گه‌ڵ كۆنه به‌عسیه تاوانباره‌كان وتاوانبارانی ئه‌نفال وكیمیاباران وسوپایهك له به‌رپرسه باڵاكانی سوپا وئه‌من وئیستخبارات وجاشهكانی سه‌دام وبانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه كۆڵه‌كه‌ی ئاشتبونه‌وه وچاره‌ی كێشه‌كانی عێراقن، ئه‌وا ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بوایه به‌هه‌مان نه‌فه‌سی به‌غدا ئاورێكی نیه‌ت پاكی وبه ویژدانانهیان له برا وهاوخه‌باتی ده‌یان ساڵی خۆیان بدایه‌وه ده‌كرا وه‌ك میوان ده‌سته‌یه‌كیان له گۆڕان بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك بانگهێشی پلینیۆم بكردایه تا ماڵئاواییه‌كی برایانه وپر ئه‌مه‌ك وهێمنانه له‌یه‌كتر بكه‌ن وكهش وهه‌وای ته‌بایی وبرایه‌تی جۆشدهن، خۆ ئه‌گه‌ر گۆڕان ئه‌مه‌ی رهتكردایهوه نیه‌تێكی خراپیان ده‌رده‌بری. گه‌وره‌یی له دۆستایه‌تی ونزیكبونهوهدایه نه‌ك له زمانی شهر وتۆمهتباركردن. له‌بری ئه‌مه هه‌ڵسان به گۆڕاندن وئاوهژوكردنهوهی راستیه‌كانی مێژو وهێرشكردن وپهلاماردان وتاقم وچه‌ك وتفاقی شه‌ریان له‌به‌رۆكی ئه‌و روداوه حزبیه‌دا به‌ست. هه‌روه‌ك له دانیشتنه‌كانی باب العالی فه‌رمانی سوڵتان له‌پشت په‌رده‌وه به حهزافیرهوه ده‌رده‌كرا ودهنوسرایهوه ولێره‌ش هه‌مان شێواز پهیرهوكرا بۆ جێه‌جێكردنی فه‌رمانی سوڵتانی.
ئه‌م چه‌واشه‌كردنه زه‌قه ناچاری ده‌سه‌پێنێت بۆئه‌وه‌ی مێژو وه‌ك خۆی باسبكرێت وبه یه‌كه به یه‌كه‌ی به‌ڵگه ودۆكیۆمێنتهكانی مێژوی دور ونزیكدا بچینه‌وه، هه‌ر له 1964 ه‌وه تا ئه‌م ساته، به‌ده‌نگ وره‌نگ ونامه ودۆكیۆمێنت كه زۆربه‌یان پارێزراون، نه‌ك قسه‌ی ههڵًبهستراو، تا بۆ خه‌ڵكی كوردستان بوار بره‌خسێت خۆی بریار له چاك وخراپی وراستی ودرۆ بدات. مێژو ته‌نها به قسه وله دید وموعاناتی شه‌خسیه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ناكرێت ئه‌گه‌ر پشتئه‌ستور نه‌بێت به به‌ڵگه ودوكیۆمێنت وشایهت.
خه‌می دوه‌م:
ده‌سه‌ڵات له‌باتی ئه‌وه‌ی باس له سه‌روه‌ت وسامانی به‌رپرسه باڵاكان بكات كه به سه‌دان وده‌یان ملیۆن دۆلار ته‌خمین ده‌كرێن وباس له كاری بازرگانی نایاسایی وپاوانكردنی زیاتر له 60% بازرگانی وخزمه‌تگوزاری له سلێمانی له‌لایه‌ن خۆیان وبنهمالهكانیانهوه بكه‌ن، هاتون باب العالی ئاسا دهفتهردارێك به‌ناوی لێپرسینه‌وه له‌سه‌روه‌ت وسامانیان ده‌ست نیشانكرد. خۆئه‌گه‌ر گومان نه‌بێت له‌وه پێویست ناكرێت ئه‌م دهفتهرداریه دروستبكه‌ن وبیخهنهگهر. یا مه‌به‌ستیانه به شانۆگه‌ریه‌كی پێشوه‌خت دارێژراو بلێن هه‌مومان له ئه‌سحابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر پاكترین. ئه‌گه‌ر واشه هیوادارم به كراوه‌یی وشهفافانه باسێكی ئاكامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به میلله‌ت رابگه‌یه‌نن، چونكه كه‌س باوهرناكات ئه‌و پاره وسامانه موڵكی میلله‌ت نه‌بێت كه زه‌وتكراوه وده‌كرێت وئه‌مه كێشه‌یه‌كی سرف ناو حزب نیه هه‌روا بتوانن به فه‌رمانی باب العالیهوه وله‌رێگه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له‌خۆیان خۆیانی لێ قورتاربكهن. ئه‌و هه‌مو پاره وده‌سه‌ڵاته زه‌وتكراوه له كوردستان سه‌روه‌ت وسامانی سه‌دان هه‌زار شه‌هید وبریندار وپهككهوتو وخهباتكهری ئه‌م میلله‌ته‌یه وده‌بێت رون بێته‌وه چی لێكراوه ولای كێیه، هه‌ر كه‌سێك وله هه‌ر شوێن وحزب ولایه‌ن وگروپێك بێت وچاو له‌مه داخات به‌هه‌قی میلله‌ته‌كه‌ی تاوانباره.
خه‌می سێیه‌م:
ده‌سه‌ڵات له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك حزبێكی به‌ناو سۆسیال دیموكرات خۆی به پره‌نسیپه‌كانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وحوكمی یاسا وئازادیهوه ببه‌ستێته‌وه هه‌ستاوه باب العالی ئاسا بریاری له دروستكردنی (هه‌یئه‌ی سه‌ر به قازی العسكر یا شێخی الاسلام)ی داوه. مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ش كۆنترۆڵكردنی گونجاندن ویهكبونی گه‌وره وبچوكه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا وهه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن وحوكمدان وفهتوادان له‌لایه‌ن ئه‌م هه‌یئه‌ته‌وه كه راسته‌وخۆ به لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. (هیچ حزبێكی سۆسیال دیموكرات له دنیادا نادۆزرێته‌وه ئه‌نجومه‌نێكی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، ئه‌مه ته‌نها له سیسته‌مه ئایینی وتۆتالیتار ودیكتاتۆرهكاندا ده‌بینرێن) تا ره‌وایی دان به كار‌و بریاره‌كان له هه‌ناوی خودی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بێت كه خۆیان ده‌ستنیشانی زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ناو حهكهمانه له هه‌یئه‌ی شێخ الاسلام ده‌كه‌ن. ده‌مێكه وه‌ستاكانی (فه‌قهی حزب) كار بۆ ئه‌م نهسجه ئیسلام ئاساییه‌ی خه‌یاڵیان ده‌كه‌ن تا بتوانن له‌رێی ئه‌و ده‌سته‌ی فهتوایهوه تا دوارۆژی ژیانیان خۆیان وكه‌س وكار وخێزانیان هه‌م ده‌سه‌ڵاتدار بن وههم به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان پارێزراو بن وبێگومان ئه‌مه‌شیان هه‌ر له‌سه‌ر گیرفانی میلله‌ت ده‌كه‌ن.
خه‌می چواره‌م:
ده‌سه‌ڵات له‌بری ئه‌وه‌ی بریار له لێكۆلێنه‌وه‌ی زانستی و واقیعیانه بدات له‌مه‌ر دیارده زهرهربهخشهكانی ناو یه‌كێتیی، وه‌ك ده‌سته‌گه‌ری وناوچهگهری وفه‌ساد وبهرهڵلایی، هات باب العالی ئاسا به رێگه‌ی میساقی شهرهفههوه كه به شێوازه‌كانی "كاتب سر السلتان – نشنجانی) ئاماده‌كرابو بۆ ئیمزاكردن. ئیمزاكردنی (میساقی شه‌ره‌ف، وه‌ك زمانحاڵی یه‌كێتیی به عه‌ره‌بی ناوی ڵیناوه) كۆمه‌ڵێك چه‌مكی دینی وكۆمه‌ڵایه‌تی وحزبیمان به‌بیردا ده‌هێنێته‌وه. ئه‌م میساقی شه‌ره‌فه‌ی پلینیۆم له‌زۆر شوێن وله زۆر كاتی مێژودا ئه‌نجامدراون وكۆپیهكی ئه‌زمونێكی به‌سه‌رچوه كه له مێژودا سه‌دان نمونه‌ی هه‌ن.
په‌یماندان سكی برسیه‌تی وگه‌روی تینیویه‌تی كه‌س ناشكێنێت ورێگریش نابێت له هیچ لادانێك، به‌ڵام پێوهریكه بۆ نیه‌تی پابه‌ندبونێكی ره‌وشتی به راستی وره‌وایی وجوانیه‌كانی ژیانه‌وه، وهه‌روه‌ها وه‌ك چه‌مكه‌كانی خۆشه‌ویستی و وه‌فا كاریگه‌ر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نها زاره‌كی نه‌بێت وله‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك داماوانه بۆ رازاندنه‌وه‌ی مێژو هه‌ڵنه‌گیرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سازدانی په‌یمانی له‌و شێوه‌یه هه‌میشه مانای بێمتمانه‌ی یا ترس یا دهڵهراوكێه. یه‌كێتیی به قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌نی ئه‌زمونێكی دور ودرێژه له ململانێ وسیاسه‌ت وتهقلهلێدان به فیل، (له رابوردودا ئه‌وه راستبوه) خاوه‌نی په‌یره وپرۆگرامه، ئیتر چ پێویستیه‌ك هه‌یه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتیی كه ده‌یان ساڵه بۆ یه‌كێتیی كارده‌كه‌ن وخاوه‌نی ئه‌و ئه‌زمونه "ده‌وڵه‌مه‌ند" هن و‌ئێستا سه‌رۆكی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وجێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وانه بێن به ئیمزایه‌ك جه‌خت له وه‌لا و وه‌فاداری وراستگۆیی ونیه‌ت پاكی خۆیان بكه‌نه‌وه. ئه‌مه زۆر پرسیار له‌خۆده‌گرێت كه ئه‌ركی یه‌كێتیی یه‌كانه به‌دواداچونی له‌سه‌ر بكه‌ن.
من ئه‌و مافه‌م نیه له‌جیاتی حزبیه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن ودیدو بۆچونی خۆیان له روداوێكی له‌و جۆره باسكه‌م، مه‌به‌ستم باسكردنی دیارده‌یه‌كی نایاب وتاسوقی بێ نمونه‌یه له مێژوی كورد دا.
خه‌مێكی تر:
كه باس له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات خۆی به براوه‌ی دیموكراسی ده‌زانێت وده‌ڵێن زۆرینه‌ی كورسیه‌كانیان هێناوه. كه‌س نگۆڵی له 59 كورسیه‌كه‌ی پارتی ویهكێتیی ناكات. كه باس له سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات هه‌زار ویه‌ك بوختان وتۆمه‌ت ودرۆی ههڵًبهستراو ده‌كاته پاساوی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه. بێگومان ده‌سه‌ڵات وكاربه‌ده‌ستانی به‌رده‌ستی راستی ده‌بێژن، چونكه لای ئه‌وان دیموكراسیه‌ت مانای دكتاتۆریه‌تی زۆرینه‌یه نه‌ك پێگه‌ی تایبه‌تی ئه‌رك ومافه‌كانی زۆرینه وكه‌مینه له پرۆسه‌ی دیموكراسیدا له‌به‌رامبه‌ر یاسادا. كورد له‌م قۆناغه‌دا پێویستی به یه‌كریزی وته‌بایی ودیالۆگ هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك له روانگای ئاغا ومسكێنهوه.
په‌یام وبانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له پلینۆم‌دا بۆنی خێری لێنایه‌ت. ئه‌ركی سه‌رجه‌م هێزه كوردی وكوردستانیهكانه كه له‌رێگه‌ی فشار ولێدوانهوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه له نیه‌تی هێرش وپهلاماردان په‌شیمان كه‌نه‌وه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه باش د‌رك بهوهبكهن كه خۆحه‌شاردانیان له‌پشت مێژو ودروشم ودۆگمای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه خزمه‌تی دۆخه‌كه ناكات وبهردهوامبونیان له‌سه‌ر ئه‌م رێگه‌یه كێشه‌كان زیاتر ئاڵۆز وتوند وگرژتر ده‌كات وئاكامهكهی كاریگه‌ری هه‌ر ئه‌و یاسا سرۆشتیه ده‌بێت كه ناهه‌قی وزوڵمكردن ره‌تدانه‌وه‌ی پر به‌پێستی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش بریارێكه لای جه‌ماوه‌ر ومیلله‌ت وكه‌سی تر نا.