له ته‌واوی دونیادا ئاماده‌کاریه‌کی یه‌کجار زۆری بۆکراوه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان زیاتر له 2500 ئه‌کادیمستی جۆراوجۆر به‌شداریان له ئاماده‌کاریه‌کان کردوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌واڵه‌کان به کونگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو پێشبینی ناکه‌ن و ره‌نگه مه‌سه‌له‌کان هه‌موی دهوژێنرێن، به‌ڵام چاره‌سه‌ریان سامانێکی زۆری گه‌ره‌که ئه‌مه‌ش گرنگترین مه‌سه‌له‌یه له‌م ده‌ورانه‌ی ژیانی سه‌رمایه و دیموکراسی و بازاڕی ئازاد‌دا که هه‌روا له ریسشن رزگاری نه‌بوه.
وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی وڵاته پیشه‌سازیه‌کان که به g8 ناسراون نایانه‌وێ سه‌رمایه‌کی بێ وێنه له‌م باره‌وه سه‌رف بکه‌ن، له‌لایه‌کی تر وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتو یان وڵاتانی چه‌شنی چین و به‌رازیل و هیند هیچ به‌هایه‌ک بۆ ژینگه و که‌ش و ئاو وهه‌وا دهنانێن و هه‌ر خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی کالاکانیانن. چاودێرانی ژینگه‌یی به‌نمونه ده‌ڵێن هیچ له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش ناتوانن به گوێره‌ی پلانه‌کانیان ڕرادهدانان و که‌مکردنه‌وه‌ی پاشهڕوکان له گازی دوه‌م ئوکسیدی کاربۆن و چه‌ندین چه‌شن له مادده ورده‌کان که له ئه‌نجامی لێکخشانی تایه‌ی ئۆتۆمۆبیل و شه‌قامه‌کاندا په‌یدا ده‌بن و یان له کاتی به‌کارهێنانی مادده جیاجیاکان بۆ ئینڕژی و پاشه‌ڕۆکانیان و دانانی پاڵاوتگای تایبه‌ت بۆ کارگه‌و کارخانه‌کان و هۆیه‌کانی هاتوچۆ و هتد. تا ساڵی 2020 به‌ده‌ست بهێنن.
تائیستا له نه‌زه‌ری ته‌نها سه‌رمایه‌دا ژینگه وکه‌ش و ئاوهه‌وا هه‌ر به‌های پێویسته و هیچ قازانجیکی بۆ سه‌رمایه نیه. له فۆرموله‌ی سه‌رمایه‌دا ته‌نها زێده‌بایی له چه‌شنه‌کانی (قازانچ و سود و فایده) گرنگه نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی به‌یانی و دو به‌یانی و هه‌روه‌ها. سیاسه‌تیش بۆ ئه‌مه میکاڤیللیستیه و به‌س.
هه‌ربۆیه‌ش ته‌نانه‌ت خودی ئه‌مریکا پێشێلکاری مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ژینگه و ئاو و هه‌وا ده‌کات و سیاسه‌ته ژینگه‌یی و ئاو و هه‌واکانی ئه‌مریکا زۆر که‌متر توندن سه‌باره‌ت به خاوه‌نکاران و کارگه‌کانیان له سیاسه‌ته ژینگه‌ییه‌کان و ئاو و هه‌واییه‌کانی ئه‌وروپای و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌وروپایی زۆر توندترن و گه‌لێ ته‌نگ و چه‌له‌مه بۆ سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت ده‌نێنه‌وه‌و هه‌رده‌م به‌رگری له ژینگه و که‌ش و هه‌وا ده‌که‌ن و به‌به‌شێکی گرنگی ژیانیان ده‌زانن و خودی سیاسه‌ته‌کانی شاره‌وانیه‌کان له و وڵاته ئه‌وروپاییه‌کان و ده‌وڵه‌تدا، له ئاسته جیاجیایه‌کاندا له ئاستێکی به‌رزدایه و ژمێریار بۆ هه‌مو شتیک ده‌که‌ن. به‌ڵام زۆرجار له‌لایه‌ن خاوه‌نکاران پێشێلکاری یاساکان ده‌کرێت و خۆشبه‌ختانه کۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌نده له پێشه و په‌لکێشی دادگا ده‌کرێن.
حه‌تمه‌ن له رۆژانی کۆنفراسدا کۆپنهاگن چه‌ندین چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بزوتنه‌وه‌کانی چه‌پ و به‌رگری له ژینگه و که‌ش و ئاو و هه‌وا به خۆیه‌وه ده‌بینێ. له‌لایه‌کی تریش چاڵاکی سیاسی جۆراوجۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینی له هه‌مو مه‌یدانێکدا. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له کۆتایی کۆنگره‌دا هه‌ندێ سیاسه‌تی توند به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ربچێت، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێ کردنیان سه‌رمایه‌کی زۆری گه‌ره‌که پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی دونیا ئه‌م پاره‌یه له ئیختیاری چاککردنی ژینگه و ئاو و هه‌وا داده‌نێن یان نا. ئه‌گه‌ریش به‌ڵی بێ ئه‌وا چۆن چۆنی ده‌بێت و میکانیزمی کاره‌کان چۆن ده‌بێ و پێگه‌ی وڵاتانی هه‌ژار له‌م نێوه‌دا چیه و گرفته‌کان زۆر زۆرتر ده‌بن له‌وه‌ی که پیشبینی ده‌کرێت. هه‌ندێ له چاودێران ده‌لێن ئه‌مه ته‌نها بۆ مزادیهکی جیهانیه‌و به‌س.
ئایا وشکه ساڵی وڵاتانی جۆراوجۆر و برسیه‌تییان چاره‌سه‌ر ده‌کات، یان توانه‌وه‌ی به‌فری بهستهلۆکهکان و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا و هێرشی ئاو بۆ سه‌ر هه‌ندێ شار و وڵات‌دا یان بارانی زۆری هه‌ندێ وڵاتان و داڕمانی روی زه‌وی وڵاتانی ئه‌مریکای باشور و هتد که‌م ده‌کاته‌وه. هه‌مو ئه‌م پرسیار‌و پرسیاری تر سه‌باره‌ت به ته‌واوی گۆڕان و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی و هه‌مو ئه‌و ته‌کنیکانه‌ی که له پێناوی ژیانی دا ده‌بێ به‌رهه‌می بهێنێ هه‌روا ده‌مێننه‌وه.
خه‌ڵکی کوردستان قوربانی سه‌ره‌کی هێزه کیمیاویی و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان که نه‌ک هه‌ر ژینگه، به‌ڵکو ته‌واوی زیندهوهرهکانیشی قڕ کرد، به‌داخه‌وه ئیستاش له ژینگه‌یه‌کی زۆر ناجۆردا نه‌وه‌کان ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، نه سیاسه‌تێکی دروستی ده‌سه‌ڵات له‌م باره‌وه هه‌یه که یاساکانی ژینگه و ئاو و هه‌وا به کوالیتی دروست دیاری بکات نه کۆمه‌ڵگاش له‌م ئاسته‌یه بزوتنه‌وه‌و هیزی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌بێ. تا ئه‌م دوهش نه‌بن به واقعی ئه‌وه نه‌وه‌کان هه‌ر له نێو ته‌پوتۆز و ئه‌گزۆزی گازوایل و دوكهڵهکانی هه‌ندێ کارگه و سوتانی گازی سروشتی به‌نمونه له که‌رکوک دا ده‌ناڵێنن. هه‌ربۆیه‌ش جارێ ئه‌جه‌ندای ده‌سه‌ڵات له کوردستان بۆ گرفته ژینگه‌ییه‌کان هێشتا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داده‌بێت و له‌م کۆنگره جیهانیانه‌ش هه‌ر له په‌راوێزدایه.
مرۆڤایه‌تی له‌م چه‌ندین ساڵه‌ی دواییدا توشی وه‌زعیه‌تی جدی ژینگه‌یی و ئاو و هه‌وا بوه‌ته‌وه و گریمانی ئه‌وه ده‌کری که له‌وانه‌یه کاره‌ساتی ژینگه‌یی و ئاو و هه‌وای وا بێته ئاراوه که وێنه‌ی له مێژووی مرۆڤایه‌تی دا که‌مبێت و مرۆڤایه‌تی به هه‌نگاو بۆ دواوه ده‌بات. کۆنگره‌ی کۆپنهاگنیش ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام کاره‌ساته ژینگه‌ییه‌کان هه‌ر ده‌مێنن و ئه‌گه‌ره‌کانیان رو له زیادبونه و رهزالهتیهکانیش قه‌باره‌یان گه‌وره‌تر ده‌بێت.
له 7- 18ی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2009 له شاری کۆپنهاگن قه‌راره کۆنگره‌ی 15 ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا ببه‌سترێ، بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن:
http://en.cop15.dk/