گه‌نده‌ڵی یه‌کێکه له سیفاتی سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن و مۆدێله‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رمایه‌داری، تا ئه‌م نیزامه مابێت چۆن کارل مارکس ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی بورسه و ده‌وڵه‌ت و رشوهی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر ده‌مێنێت. ئه‌مه هه‌ر حوکمێکی کلاسیکی مارکس نیه‌و بوروکراسی و گه‌نده‌ڵی و په‌یوه‌ندی بورسه و ده‌وڵه‌ت ئه‌وا هه‌مان کاریگه‌ریان هه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی که دژی دانراو و کۆمه‌ڵگا به هۆشیاریه‌وه دژایه‌تیان ده‌کات له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کان و به‌ده‌یان جار سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئیتالیا و ئیسرائیل له دادگاکان و پۆلیسی پایته‌خته‌کانیان وته‌کانیان وه‌رگیراوه‌و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی فره‌نسای پێش‌و(جاک شیراك) رابه‌ری حزبی دیگۆلی و به ده‌یان و سه‌دان فه‌رمانبه‌رانی گه‌وره‌ی بانکه‌کان و زۆر له وه‌زیران و ئه‌ندازیاران و هتد و له وڵاتانی جیاجیای گرتۆته‌وه. له زۆر حاله‌تیش حوکم دراون و جه‌زا کراون.
زۆربه‌ی ئه‌مانه به هۆشیاری و به هۆی کاریگه‌ری هۆکارێ یان چه‌ند هۆکارێکی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی روده‌ده‌ن.
به‌ڵام لایه‌نێکی تری شارراوه‌ی ئه‌م سیفه‌ته بریتیه له گه‌نده‌ڵی به ناهۆشیاری و به هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌ییه، که ئه‌مه زۆر کوشنده تره له‌وه‌ی دوه‌میان. به‌نمونه به بێ به‌رنامه کارکردن و به‌بێ ژمێریاری (حسابات)ی تایبه‌ت و دروست بۆ پرۆژه‌کان و کاره‌کانیان هه‌روه‌ها نه بونی ستراتیژیه‌کی دروست بۆ کاره‌کان. ئه‌مانه زیاتر له ده‌ورانی گه‌شه و په‌ره‌پێدان سه‌رمایه‌دا (انتعاش و ازدهار)دا و له‌کاتی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانکردنه‌وه زۆر ده‌بن و ئیمکاناتی ئابوری وڵات سه‌رده‌که‌وێت ئه‌وه به‌رنامه‌کانی کار‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه له توانای ستافه‌کانی به‌ڕیوه‌بردن ده‌رده‌چێت و هه‌مو ژمێریار و دیزاینه‌کان خێرا و به‌بێ کۆنترۆلی پێویست و دروست ره‌ت ده‌بن و زۆر له ئیمکاناته‌کان به ههدهردهچن و ده‌چنه گیرفانی مه‌سوله‌کان و به‌ڵێنده‌ره‌کان و به‌ڵێنده‌ره نێوه‌نده‌کان و کۆمه‌ڵه که‌سانێ قهبهدهبن و خه‌ڵکێکی زۆریش سود له‌م ده‌ورانه ده‌بینن چونکه فرسه‌تی کار زۆره و هه‌موی له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه دایه و که‌متر رو له وه‌زعه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و سه‌رمایه و ئیمکاناته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌کات و هه‌موی هه‌ر خه‌ریکی خۆیه‌تی و که‌م که‌س هه‌ن چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگایان له‌به‌ر چاوبێت و بڵێن ده ساڵی تر یان دوانزه ساڵی تر ده‌ورانێکی تری سه‌رمایه دێت به‌نمونه ده‌ورانی قه‌یران و رکود و دوباره کۆمه‌ڵگا توشی وه‌زعێکی تر ده‌بێته‌وه یان کاریگه‌ری ئاڵوگۆره ده‌ره‌کیه‌کان وای لیدێت دوباره کۆمه‌لگا توشی رکودی ئابوری ده‌بن.
ئه‌م به‌هه‌ده‌ردانه‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی خۆی له خۆیدا بریتیه له گه‌نده‌ڵی _ که خۆی له شکسته چۆنایه‌تیه‌کان _ ده‌دۆزێته‌وه. تا کۆمه‌ڵگاش کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م بێت ئه‌وا گه‌نده‌ڵیه‌کان زۆرتر ده‌بن.
ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیه ته‌نها له ئه‌نجامی کۆنترۆڵی چۆنایه‌تیه‌کان که‌شف ده‌بێت، زۆرجار ئه‌مه له ئه‌نجامی ناهۆشیاری ئه‌ندازیاران و به‌ڕیوه‌به‌رانی پرۆژه‌کان په‌یدا ده‌بێت. یانی له ئه‌نجامی نه‌بونی کۆنترۆڵی پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و فینانشێلی پرۆژه‌کان ئه‌وا سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت. ئه‌مه‌ش له هه‌مو ولاتانی دونیادا و رشته‌کانی کارکردن دا ده‌کرێ روبده‌ن. ته‌نانه‌ت له سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێرکردنیش روده‌ده‌ن.
له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو کوردستان که کۆنترۆڵی چۆنایه‌تی له ئاستیكی به‌رز نیه که بتوانێ نۆرم و به‌شه‌کانی کۆنترۆڵی چۆنایه‌تی ئاوا توند بێت که له فلته‌ره‌کانی ئه‌م شکڵه لهگهندهڵیه ده‌رنه‌چن و که‌شف ببن پێش ئه‌وه‌ی له پراکتیکدا سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی توشی ئیفلاس ببێ. هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی پرۆژه‌کان به شێوه‌یه‌کی ناڕیک و بێ پلانیکی دروست و دواکه‌تو به نۆرمی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌مریکی و ئه‌وروپایی ده‌پێورێن له جیاتی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
من ئه‌وه‌نده زانیاریم له‌سه‌ر نۆرمه‌کانی کوردستان نیه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم هه‌مو نۆرمه‌کان له سه‌ر تیۆری و بنمه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی و ئه‌وروپی له کوردستان دیزاین ده‌کرێن به‌نمونه دیزاینی کۆنکریت به گوێره‌ی کۆدی ئه‌مریکی دیزاین ده‌کرێن و خهبتهکانی رێگاوبانه‌کانیش هه‌روا به نیزامی ئینگلیزی دیزاین ده‌کرێن.
به‌نمونه نه‌بونی یاساکانی ئاو له کۆمه‌ڵگا زۆر گرفتی به‌نمونه بۆ ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی سه‌رزه‌وی دروست کردوه. ئه‌مه مشتی خه‌روارێکه وه‌کو کورد ده‌ڵێ..
به‌کورتی ناهۆشیاری له زانست و زانستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌کان هێنده‌ی تر وه‌زعی ئیمکاناتی ماددی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌ده‌ر داوه‌و ده‌دات، ئه‌مه‌ش له کوردستان و له‌م ئاسته‌ی زانست و وه‌زعیه‌تی ئابوری ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی رابردو و خێرایی له بینیاتنانی ئینفراستکچهری کوردستان هه‌موی گه‌واهی ده‌ده‌ن که پرۆژه‌کان به فلته‌ری دروستی ماددی و زانستی ناڕۆن و زۆر به ئاسانی نرخه‌کانیان له راده‌به‌رده‌ر و چۆنایهتیهکانیان بێ کۆنترۆڵ ره‌ت ده‌بن. ئه‌گه‌رچی له کوردستان تا کارگه‌و کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێن و کشتوکاڵ په‌ره‌بسه‌نێ ته‌نها باڵه‌خانه و بیناسازی رو له ئاسمان ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش ده‌ورانێکه و دواتر چۆڵ ده‌بن و کرێکانیان وای لێدی که‌س ناتوانێ به‌کرێیان بگرێت و فرسه‌تی کار که‌م ده‌بێته‌وه‌و کۆمه‌ڵگاش ناتوانێ سودییان لێ نابینێته‌وه.
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و جێگا و مه‌وقعیه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له پرۆسێسه‌کان له‌م ئاسته نین که به‌ڕیوه‌به‌ران و ئه‌ندازیاران بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه‌و نه‌بونی ئه‌حزابی ئه‌قلیمی (دیسنتراڵ) له کوردستان هێنده‌یتر ئه‌م وه‌زعانه‌ی بێ کۆنترۆڵ کردوه. له لایه‌کی تر نه‌بونی رقابهیهکی کۆمه‌لایه‌تی و ده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م پرۆژانه هه‌م به‌رنامه‌کانی کات و هه‌م نرخه‌کانی ئه‌م پرۆژه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌رزتر کردۆته‌وه‌و بۆ دواوه‌تر پاڵ ناوه. دیسانه‌وه که‌می ده‌سه‌ڵاتی موده‌عی عام له کۆمه‌ڵگا و سه‌ربه‌خۆیی ناته‌واوی دادگاکان له کوردستان ئه‌م وه‌زعانه‌ی هێنده‌یتر بێ ره‌نگ کردوه.
گه‌شه‌دان به پرۆسێسه‌کان و کاریگه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی پسپۆر‌و شاره‌زایان وه‌کو رهقابهیهکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گشت کاره‌کان. له‌لایه‌کی تر چڕی خستنه سه‌ر چۆنایه‌تیه‌کان و به‌رنامه‌ی کاره‌کان و نۆرمی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای کوردستان باشترین هۆنه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه، له‌لایه‌کی تریش لێپراسراویهتی به‌ڕیوه‌به‌ران و تاکی میلله‌تی کورده به رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌دانی رۆڵی موده‌عی عامه له دادگاکانی کوردستاندا.