راگه‌یاندنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و لیسته‌كانی ناو پارله‌مانی هه‌رێم هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر بو بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانانی هه‌رێم به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریگهنادات خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد به‌فیرۆ بدرێت، دڵنه‌وایی و ئارامی به خه‌ڵكی به‌خشی و جه‌ختكردنه‌وه‌ش بو له‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌ركه‌كانی حوكمڕانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌م جۆره شێوازه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات.
راگه‌یاندنه بڵاوكراوه‌كه‌ی ئاكامی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه چه‌ند خاڵێكی گرنگی له‌خۆ گرتوه و پێویستیان به‌چاودێری و به‌دواداچون هه‌یه و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و تاقم و لایه‌نانه‌ی پێشێلی خاڵه‌كان ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بۆ ئه‌و ئه‌ركه خودی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه به هاریكاری ده‌زگا حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیان.
تا ئێره كه‌سێكی دڵسۆز نیه تێبینیه‌كی هه‌بێت. ئه‌و خاڵه‌ی كه خه‌م و ترسی خه‌ڵكی به‌ته‌واوی فه‌رامۆش نه‌كردوه خاڵی تایبه‌ته به وه‌ستاندنی شاڵاوی راگه‌یاندنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانه (مه‌به‌ست لێی نێوان گۆڕان و یه‌كێتیی كه به‌ناو ناونه‌براون).
ئه‌م خاڵه به‌و ده‌قه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه مهتاتیهكی زۆری پێوه‌یه و ته‌م و ڵێلی لێنیشتوه (ده‌ستبه‌جێ شاڵاوی راگه‌یاندن له‌نێوان گشت پێكهاته سیاسیه‌كانی كوردستان رابگیرێ).
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له شاڵاوی راگه‌یاندن به‌كارهێنانی زمانی زبر و ناوزڕاندن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ئازاردهرهكانی مێژو و هێرشی بی بنه‌ما و "شه‌ل و كوێرم ناپارێزم" ئاسا بێت، ئه‌وا ده‌قه‌كه مه‌به‌ستی خۆی پێكاوه.
ئه‌م ده‌قه "شاڵاو" بۆ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن وه‌ك گۆڕان مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت "قروقه‌پی" لێبكات و چاوی خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك له دیاریكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی حكومه‌ت و پێشێلكردنه‌كانی یاسا و پێڕه‌ونه‌كردنی شه‌فافیه‌ت و پهردهداماڵین له گه‌نده‌ڵی و چه‌ند بابه‌تێكی تر دابخات به پاساوی "هودنه‌ی راكرتنی شاڵاوی راگهیاندهنهوه". ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات به هه‌مو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی به‌رده‌ستی خه‌ریكی مه‌دح و سه‌نای خۆیه‌تی.
هه‌ر جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی "شاڵاوی راگه‌یاندن" به‌و شێوه‌یه‌ی ته‌نها له قازانجی لایه‌نێكی تایبه‌ت بێت مانای "ده‌مكوتكردنی ئۆپۆزسیۆن"ه و ئه‌مه‌ش ناچێته چوارچێوه‌ی مه‌به‌ست بۆ هێوركردنه‌وه و ئارامی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ته‌كتیكێكی سیاسی به‌كار بهێنرێت بۆ بێده‌نگ كردنی ئۆپۆزسیۆن و كپكردنی ناڕه‌زایی خه‌ڵك.
ئومێده‌وارم سه‌ركایه‌تی هه‌رێم زیاتر تیشك بخاته سه‌ر مه‌به‌ستی له‌و ده‌قه له راگه‌یاندنه‌كه‌یدا تا بۆ هه‌مو لایه‌ن وكه‌سێك رۆناكی هه‌ڵبكرێت ونهكهوینه هه‌ڵه‌وه كه به‌زه‌ره‌ر بۆ هه‌مومان ده‌شكێته‌وه.