سه‌ره‌تا:
كاتێ دیارده‌ی هه‌ژاری له لایه‌ن رێكخراوی بانكی دهولییهوه به دیارده‌یه‌كی جیهانی ناسێنرا، بهلاَم بۆ هه‌ر ولاَت و هه‌رێمێك دورایی – dimensions ئابوری و كۆمهلاَیهتی و سیاسی و ژینگه‌یی و مێژویی هه‌یه. كه پاشانیش داڕشتنی سیاسه‌تی گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی له هه‌ر ولاَتێكدا وه‌ك یه‌ك نابێت. ده‌شێ چه‌ندین سیاسه‌ت بۆ ولاَتێك گونجاو بێت بهلاَم بۆ ولاَتێكی تر گونجاو نیه، چونكه پله‌ی گه‌شه‌ی ئابوری و كۆمهلاَیهتی و حكومه‌تی دامه‌زراوه‌یی له هه‌مویاندا وه‌ك یه‌ك نیه. واته دیارده‌كه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له چاره‌سه‌ركردنیشیدا به هه‌مان پیوه‌ر رێوشوێنی تایبه‌تی ده‌وێت. له ئه‌فریقیا هه‌ر كه‌سێك رۆژانه دۆلارێك زیاتر داهاتی بێت ئه‌وه به هه‌ژار دانانرێت، بهلاَم بۆ ولاَتێكی وه‌كو كۆریای باشور یان ئێران یان هه‌رێمی كوردستان، وانیه.
ناسینی دیارده‌ی هه‌ژاری:
دیارده‌ی هه‌ژاری بریتیه له ره‌وشی بێبه‌شبونی ماددی و كه‌می توانا له دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان به هه‌ردو جۆرییه‌وه، خۆراكی و نا خۆراكی. باری ته‌ندورستی و فێربون و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ژیان، نه‌خۆشی و بێكاری كه‌می ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م تاكه‌كاندا، ئه‌مانه هه‌موی به پیوه‌ری گرنگ داده‌نرێن بۆ شوناسكردنی هه‌ژاری.
بانكی ده‌ولی (1995) وا پێناسه‌ی هه‌ژاری ده‌كات كه بریتییه: له كه‌می توانای كه‌س و خێزانه‌كان له دابینكردنی كه‌مترین ئاستی گوزه‌ران له كۆمه‌ڵگایه‌كدا و له كاتێكی دیاریكراودا.
واته هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به پێی كات و به پێی ئه‌و قۆناغه‌ی گوزه‌ری تێدا ده‌كات تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌وڵه‌كانی تێیدا بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ بنبڕكردنی دیارده‌ی هه‌ژاری. بۆ نمونه هه‌ژاری له گوندی هیندی دا كه زۆرجار به مردن و برسیه‌تی كۆتایی پێدێت جیاوازه له‌و هه‌ژارییه‌ی له گونده‌كانی ولاَتانی پێشكه‌وتودا هه‌یه. ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان به مانای بێبه‌شبونه له ته‌واوی ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه بنچینه‌یین بۆ مانه‌وه له ژیاندا، بهلاَم ئه‌وه‌ی دوه‌میان جیاوازییه له دابه‌شكردنی داهاتدا كه به پێی سیاسه‌ت و میكانیزمه‌كانی ئابوری بازاڕ كۆتایی پێدێت.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دیارده مه‌ترسیداره چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه كه له لایه‌ن به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سهرپهرشتیكراوه (UNDP) و ده‌یهه‌وێت دیدێكی فراوانتر له‌و باره‌یه‌وه بخاته‌ڕو:
هه‌ژاری برسیه‌تییه، نه‌بونی جێ و رێیه، نه‌خۆشی و نه‌بونی توانایه له چاره‌سه‌ركردنیدا، هه‌ژاری نه‌خوێنده‌وارییه و نه‌بونی توانایه له رۆیشتن بۆ خوێندن، هه‌ژاری بێكارییه، ترسه له ئاینده، ژیان به پێی رۆژه، هه‌ژاری مردنی مندالاَنه، كپكردنی ده‌نگی زۆرینه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه له داڕشتنی بڕیاڕدا.
هێڵی هه‌ژاری:
هه‌ژاری به هۆی ئه‌وه‌ی كه دیارده‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و په‌یوه‌ندی به پیوه‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆییه‌وه هه‌یه كه تاچه‌ند له ولاَتێكدا مرۆڤه‌كان به پێی پیوهرهكان سودمه‌ندن له بواری په‌روه‌رده و ته‌ندورستیدا، كه ئه‌وه‌ش پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دو بواره له‌و ولاَته. بهلاَم بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی یان ئه‌و تاكی هاولاَتییانهی كه چه‌ندییان هه‌ژارن یان له هه‌ژارییه‌وه نزیكن، ئه‌وه پێویستمان به رهنوس و رێژه هه‌یه.
بۆ تێگه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ركردنی رێژه‌ی هه‌ژاری و دیاریكردنی هێڵه‌كانی، ناوه‌ندی پشكی تاكه‌س له خه‌رجكردنی بنه‌ڕه‌تی ( أنفاق الفرد الحقیقی) له‌به‌رچاو ده‌گیرێت. ئه‌و جۆره خه‌رجكردنه ئه‌و كایانه ناگرێته‌وه كه خه‌سڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت وه‌كو كڕینی خان‌و یان ئه‌و شمه‌كانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و شمه‌كانه ده‌گرێته‌وه كه تاك سودی له به‌كارهێنیان وه‌رده‌گرێت.
چۆن هێڵی هه‌ژاری پێوانه ده‌كرێ:
دو رێگا به كارده‌هێنرێت بۆ پێوانه‌كردنی هه‌ژاری: یه‌كه‌میان دیاریكردنی هێڵی هه‌ژاری له‌سه‌ر بنچینه‌ی خه‌رجییه‌كانی خۆراك، دوه‌میان دیاریكردنی هێڵی هه‌ژاری له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێداویستییه ناخۆراكییه‌كان. له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌میاندا هێڵی هه‌ژاری ده‌رده‌كه‌وێت. شمه‌ك و كالاَ پێویسته‌كانی مرۆڤ ده‌بن به دو به‌ش: پێداویستییه خۆراكییه‌كان و ناخۆراكییه‌كان، واته:
هێڵی هه‌ژاری = تێچوی پێداویسته خۆراكییه‌كان + تێچوی پێداویسته ناخۆراكیهكان
له عێراق ناوه‌ندی خه‌رجی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ر تاكێك به (127) هه‌زار دینار له مانگێكدا خه‌مڵێنراوه،( 97 هه‌زار دینار بۆ دێهات، 139هه‌زار بۆ شار).
هێڵی هه‌ژاری كه‌مترین ئاستی دیاریكراوی گوزه‌ران له ژیانی خێزان و تاكه‌كاندا ده‌رده‌بڕێ. پێویسته له ههژماركردنیشیدا هه‌ردو جۆری هێڵی هه‌ژاری دیاری بكرێن. ئه‌و هێڵه هه‌ژارییه‌ی بمانه‌وێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆراك دیاری بكه‌ین رێگای "تێچوی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك- Cost Basic Needs،CBN " به‌كارده‌هێنرێ كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و نێو ده‌وڵه‌تیدا كاری پێده‌كرێت. هه‌ژماركردنی ئه‌و جۆره‌یان واته هێڵی هه‌ژاری خۆراك له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه شمه‌ك و كالاَیانه ده‌بێت كه مرۆڤ به لایه‌نی كه‌م رۆژانه پێویستی به كالۆرییه‌كانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیاندا بمێنێته‌وه وجارانی (×) تێچوی هه‌ر كالۆرییهك (وزه) ده‌كرێت. واته:
هێلی هه‌ژاری خۆراك = ژماره‌ی كالۆری (وزه) پێویست × تێچوی هه‌ر كالۆرییهك
له عێراق له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقییه‌وه تێچوی هه‌ر كالۆرییهك به (0.482)دینار خه‌مڵێنراوه. هه‌روه‌ها تێچوی لایه‌نی كه‌می پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراكی –بۆ هه‌ر تاكه كه‌سێك بۆ مانگێك به (34250) دینار خه‌مڵێنراوه. بڕی(2332) وزه‌ی كالۆری/تاكه كه‌س/رۆژ ) بۆ هه‌ر كه‌سێكیش دانراوه كه پێویسته له رۆژێكدا به لایه‌نی كه‌م ده‌ستی بكه‌وێت، واته تێچوی پێداویستیه خۆراكیه‌كان بۆ كه‌سێك له مانگێكدا به (34250) خه‌مڵێنراوه، به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
هێڵی هه‌ژاری خۆراك= 2337كالۆری × 0.482 دینار × 30رۆژ = 34250دینار
واته كه‌سێك بڕی خه‌رجی مانگانه‌ی34250دینار بێت به‌و مانایه دێت كه‌مترین پێداویستی خۆراكی له رۆژێكدا به ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌و كاته ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه و ئه‌وانه‌ی له‌و ئاستی خهرجییهدان، له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان. به مانایاكی تر ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ئه‌و بڕه كالۆرییه(2337) ده‌ستبه‌ر بكات، مه‌ترسی مردنی لێده‌كرێت به هۆی كه‌م خۆراكیه‌وه.
ده‌رهێنانی هێڵی هه‌ژاری ناخۆراكیش ئاسانتره وه‌ك له خۆراكییه‌كه، چونكه ده‌ست نیشانكردنی پێداویستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ په‌یوه‌سته به بارودۆخ و ژینگه‌ی هه‌ر ولاَتێك. له عێراق (42646) دینار دانراوه بۆ هێڵی هه‌ژاری ناخۆراكی.
كه‌واته ده‌رهێنانی هێڵی هه‌ژاری به كۆكۆدنه‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاری خۆراك (34250دینار) و هێڵی هه‌ژاری ناخۆراكی (42646دینار) ده‌كرێت، ئه‌و كاته هێڵی هه‌ژاری به‌رامبه‌ر ده‌بێت به (76896دینار)، وبه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
هێڵی هه‌ژاری= تێچوی پێداویستیه خۆراكیه‌كان( 34250دینار)+ تێچوی پێداویستیه ناخۆراكیهكان(42896دینار)= 76896دینار
چۆن بزانرێ كه‌سێك هه‌ژاره؟ هێڵكاری خواره‌وه هه‌ڵگری وهلاَمهكهیه
هێڵكاری هه‌ژاری:
ئه‌و هێڵكارییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ریده‌خات كه هه‌ژاری به دو ئاست پێوانه ده‌كرێ، پێوانه‌كردنی قه‌باره‌ی هه‌ژاری كه پێی ده‌ڵێن ( Head Count Index) و پێوانه‌كردنی قولی هه‌ژاری كه به كه‌لێنی هه‌ژاری ناسراوه ( Poverty Gap Index).
پێوانه‌كردنی قه‌باره‌ی هه‌ژاری به مانای هه‌ژماركردنی رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه دێت كه ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژاری، ئه‌و شوێنه‌ی له هێڵكارییهكهدا دیاره كه تاریكه و كه‌وتۆته نێوان 77، 34 هه‌زار دینار ، رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كه‌وتونه‌ته ژێر هێڵی هه‌ژاری. ئه‌وانه‌ی ناتوانن پێداویستیه خۆراكی و ناخۆراكیان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌وه‌ی دوه‌م قولی هه‌ژاری، ئه‌و پیوهرهیه ده‌ریده‌خات كه ئاستی دوركه‌وتنه‌وه‌ی خێزانه‌كان له هێڵی هه‌ژارییه‌وه چه‌نده! ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه خوار 77هه‌زار دینار (بۆ لای چه‌پی هێڵكارییهكه) ئه‌و تاك و خێزانانه ده‌گرێته‌وه كه نزیكن له هێڵی هه‌ژاری و قولی هه‌ژاریمان بۆ وێنا ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش یان خێزانێك له ژێر هێڵی هه‌ژاری خۆراكی نه‌بو، به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه له هێڵی هه‌ژاری دوركه‌وتۆته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی كه له هێڵی هه‌ژاری ناخۆراكیش دوركه‌وتۆته‌وه وه‌كو (خان‌و، جلوبه‌رگ)، ئه‌وا ناتوانین بڵێین كه ئه‌و كه‌سه هه‌ژار نیه.
دیارده‌ی هه‌ژاری له هه‌رێمی كوردستانیش بونی هه‌یه بهلاَم به رێژه‌یه‌كی كه‌متر وه‌ك له‌وه‌ی له عێراقدا هه‌یه، له وتاری داهاتودا باس له خه‌سڵه‌تی هه‌ژاری و ئاسته‌كانی ده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستاندا.