هه‌ولێر - سلیمانی
له حه‌وت ساڵی رابردودا به ڕواڵه‌تیش بێت حیزبی کوردی له روی سیاسی، سه‌ربازی، ئه‌منی و کۆمهڵاتهییهوه حوکمڕانی که‌رکوک ده‌کات، ئه‌گه‌ر یه‌کێ بیه‌وێ له‌م راستییه نکۆڵی بکات، ئه‌وا ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێت زۆرینه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک و لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره حوکم و ده‌سه‌ڵاته ده‌بینن، به‌ڵگه‌شیان بونی دو ده‌زگای ئه‌من و دو په‌روه‌رده‌یه.
حکومه‌تی به‌غدا
حکومه‌تی به‌غدا ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێکی زۆر له روی سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه نه‌یتوانیوه کۆنترۆلی ته‌واوی پارێزگاکه بکات، به‌ڵام له چه‌ند روی کاریگه‌ر و چاره‌نوس سازه‌وه توانیویه‌تی لغاو و جڵه‌وی شار بگرێته ده‌ست:
- بودجه‌ی ساڵانه‌ی که‌رکوک وه‌ک شاره‌کانی تری وڵات له ده‌ست به‌غدایه. به‌غدا نه‌خشه و پلانی پرۆژه ستراتیژیه‌کانی وه‌ک بواره‌کانی نه‌وت و به‌نداو ...تاد دیاری ده‌کات.
- دامه‌زراندن به‌بێ ره‌زامه‌ندی به‌غدا ناکرێت. گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا و کارمه‌نده که‌رکوکیه‌کانی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند به‌بێ بریاری به‌غدا ناکرێت.
- به‌غدا دان دا‌نێت به پله سه‌ربازی و پۆلیسییه‌کانی کورد له که‌رکوک.
- جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 به حکومه‌تی عێراق سپێردراوه، هه‌ر ئه‌وه تاکه لایه‌نی جێبه‌جێکاری ئه‌و ماده ده‌ستورییه‌ی چاره‌نوسی دانیشتوانی که‌رکوک و یهکلاخستنی شاره‌که دیاری ده‌کات؛
- له ناو ماده‌ی 140، قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئاواره و هاورده به‌غدا دابینی ده‌کات، ده‌توانێ یاری و ده‌ستاوده‌ستی پێ بکات، به‌و شێوه‌یه‌ی تا ئێستا ده‌یکات.
به‌غدا توانی که‌رکوک بێبه‌ش بکات له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی عێراق. ئه‌م بێبه‌شکردنه‌ش بوه یه‌کێک له هۆ گرنگه‌کانی مانه‌وه‌ی که‌رکوک له‌و بارودۆخه لێڵ و ناڕۆشنه.
چاره‌سه‌ری کێشه‌کان:
- له گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق پێداگری بکرێت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک؛
- پێداگری‌کردن له دیاریکردنی سنوری کوردستان؛
- سه‌رکردایه‌تی کورد له‌مه‌ودوا دورکه‌وێته‌وه له به‌حیزبیکردنی ئیداره‌ی شار؛
- چیتر چاوه‌ڕوانی به‌غدا نه‌کرێت بۆ خزمه‌تکردنی که‌رکوک، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی لادێکان و هاوکاری جوتیاران، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاواره، کێشه‌ی خوێندکاران ... تاد؛
- فشار زیاد بکرێت بۆ سه‌ر له‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هه‌ردو ناحیه‌ی شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر؛
- بایه‌خی ته‌واو بدرێت به زانکۆی که‌رکوک، به هه‌مان شێوه‌ی زانکۆکانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی؛
- بۆ ئه‌م ماوه کورته‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێویسته سه‌رجه‌م کیانه سیاسیه‌کان لێکتێگهیشنێکی هاوبه‌شیان هه‌بێت، به‌لای که‌مه‌وه بۆ پاراستنی ئارامی که‌رکوک.
به کورتی له نێوان ئه‌و دو ده‌سه‌ڵاته که‌رکوک وه‌ک شارێکی بێ خاوه‌ن دێته به‌ر چاو. که‌رکوکییه‌کان هه‌ستیان به‌م بێ خاوهنییهی شاره‌که‌یان کردوه، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتوه خۆیان خاوه‌ندارێتی شاره‌که بگرنه ئه‌ستۆ و سلێمانی و هه‌ولێریش پشتیوانیان بن.