سه‌روه‌ریی یاسا‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی له كۆمه‌ڵگه‌دا كاتێك به‌رقه‌رار ده‌بێت، كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سامانی مرۆیی به‌رزو گران‌و پیرۆز بنرخێنێتو پێش سامانه سروشتییه‌كانی دیكه‌ی بخات به نه‌وتیشه‌وه، واته ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له خزمه‌ت سامانی مرۆیی‌دا بێت، نه‌ك سامانی مرۆیی له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدا، نابێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و سامانه مرۆییه تێكبشكێنێت‌و كۆیله‌ی بكات‌و وه‌ك ره‌عیه‌ت تێیبڕوانێتو به موڵكی خۆی بزانێت‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات‌و شه‌رعیه‌ت بدات به‌خۆی، كه ئه‌و سامانه مرۆییه له خزمه‌تیدا بێت.
له راستیدا ناوه‌ڕۆكی كاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بریتییه له:
1- دروستكردنی سامانێكی مرۆیی دروست (ته‌ندروست)و ئازاد، دوابه‌دوای ئه‌وه گه‌شه‌و پهرهپێدانو پرۆفیشناڵكردنی سامانه مرۆییه‌كه.
2- پاراستنی ژیان‌و كه‌رامه‌تی سامانه مرۆییه‌كه، ئه‌وه‌ش به دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی( social security ) له رێگای چه‌سپاندنی یاسا‌و دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگه به مانای به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
3- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌مه‌نی هاوڵاتی (سامانه مرۆییه‌كه) له رێگای پاراستنی ئاسایشی خۆراك‌و ده‌رمان، پاراستنی ژینگه كه هچی كه‌متر نییه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
4- دابینكردنی عه‌داله‌تێكی سیاسیی، ئابوریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبون.
5- پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
نه‌ك سهقهتكردنی ئه‌و سامانه مرۆییه‌و به‌هه‌ده‌ردانی سامانه سروشتییه‌كانی دیكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حیزبی‌و تاكه‌كه‌س، كه ئه‌مه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه به هزرو فیكری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی كه كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌م باسه‌دا چه‌ند پرسیارێكی گرنگ دێته پێشه‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی دهسهڵاتو سامانی مرۆیی، له‌وانه‌ش:
1- كه‌ی مرۆڤ ده‌بێته سامان؟!.
2- بۆ له زۆر شوێنی جیهان مرۆڤ سامانێكی به نرخ‌و گرانبه‌هایه‌و له زۆر شوێنی دیكه ئه‌وه‌ی رێز‌و نرخه بۆی دانه‌نراوه، واته نه‌ك به سامان ناژمێردرێت، ته‌نانه‌ت دژایه‌تیشی دهكرێتو ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌و له‌ناوده‌برێت به‌ناوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه؟!.
3- ئایا مرۆڤی كورد سامانه یان نا؟!.
4- ئه‌گه‌ر سامان نییه، به‌ڕای هه‌ندێك بۆچونی رهشبینو نه‌زان، چۆن ده‌كرێت به سامان؟.
5- كه‌ی سامانی مرۆیی ده‌بێته به‌شێك له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی؟.
ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیی باس له بابه‌ته‌كه بكه‌ین، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ئه‌وه‌نده قورس نین كه نه‌توانین بگه‌ینه ئه‌نجام، مه‌رج نییه وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و رۆشنبیر‌و هاوڵاتی ئاسایی له‌یه‌ك بچن، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی جیهانی سێیهمو دواكه‌وتو، چونكه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كاتێك ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست، كه ئه‌م سامانه مرۆییه له تێگهیشتنو گه‌شه دوابخاتو تاك بێبه‌رهه‌م بكات، نامۆی بكات له ژیانێكی پڕ خۆشی‌و سودبه‌خش، واته ده‌سه‌ڵات هزرو فیكری هاوڵاتی به‌ند ده‌كات به هه‌ندێك بابه‌تی مه‌وزوعی‌و لاوه‌كییه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارناكاته سه‌ر ره‌وتی ژیانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، به واتایه‌كی دیكه سه‌لبی كه‌رامه‌تی تاك دهكاتو كۆیله‌ی ده‌كات، له قازانجی ده‌سه‌ڵات نییه مرۆڤ ببێته سامان!، به‌ڵكو سامانه سروشتییه‌كان نرخیان زۆرتر دهبێتو رێزیان زیاتر لێدهگیرێتو ده‌بنه ناوه‌ڕۆكی روداوه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌و سامانه مرۆییه‌كه ده‌بێته قوربانی سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوی مرۆڤ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت دروستبونی سامانی مرۆیی شاره‌زاو كارامه پابه‌ند نییه به كات‌و شوێنی دیاریكراوه‌وه (جوگرافیا) ته‌نانه‌ت كه‌مێك له شاره‌زایانی پێشوش دركیان به‌و راستییه كردوه‌و پێیانوابوه شوێن (جوگرافیا)و كات له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبونی شارستانی مرۆڤایه‌تی نین، به‌ڵكو مرۆڤ خۆی بنه‌ما سهرهكییهكهیهتیو شارستانی دروستده‌كات، باشترین نمونه‌ش فیرعهونهكانن (به بۆچونی زۆربه‌ی شاره‌زا كۆنه‌كان، كه له‌و بڕوایهدابون كات‌و شوێن له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دروستبونی شارستانی فیرعهونهكانن، هۆی دروستبونی شارستانی فیرعه‌ونه‌كانیان بۆ روباری نیل ده‌گه‌ڕانده‌وه، نه‌ك خودی فیرعهونهكانو سیستمی سیاسی به‌ڕێوه‌بردنیان، كه سامانه مرۆییه‌كه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به (مه‌نتیق) لۆجیك لێكیبدهینهوه روباری نیل به هه‌شت وڵات‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ی بۆ ته‌نیا له میسر ئه‌م شارستانییه پێشكه‌وتوه دروستبو به‌ده‌ر له‌و وڵاتانه‌ی نیلیان پێداده‌ڕوات، كه‌واته مرۆڤ خۆی بنه‌ما سهرهكییهكهیهو ناوه‌ڕۆكی روداوه‌كانه، ئه‌وه‌ش به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی رێكده‌خرێت، واته هزرو فیكری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی مرۆڤ ده‌كات به سامانی مرۆیی به نرخ، نه‌ك سامانی سروشتی‌و كات‌و شوێنی دیاریكراو.
كاتێك مرۆڤ ده‌بێته سامان، كه هزرو فیكری ئازاد بێت‌و بتوانێت تازهگهرییو زیادهگهریی بۆ ژیان بكات، به‌رده‌وامیی به ژیان بدات‌و بیبات به‌ره‌و پێشه‌وه، تاك به‌رهه‌مهێنه‌ر بكات‌و بیكاته ئه‌ندامێكی سودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، نه‌ك نامۆ ببێت به ژیان و ببێت به بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ش له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتدایه (به‌ڵام كام ده‌سه‌ڵات؟!، ده‌سه‌ڵاتی كارا‌و پرۆفیشناڵ، كه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌و تاكه نزیكه‌كانی خۆی بخات)، ئه‌وه‌ش به په‌روه‌رده‌كردن‌و پرۆفیشناڵكردنی نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتو، به پهرهپێدانو پێشخستنی زانست‌و توانا‌و توانستی سامانه مرۆییه‌كان له رێگه‌ی كاراكردنی هه‌رسێ له كه‌رته‌كانی (په‌روه‌رده‌و تهندروستیو ئاسایش)، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌ردو كه‌رتی تهندروستیو په‌ره‌رده پشتگوێخراوه، ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی سامانه مرۆییه‌كه باش نه‌بێت، فیكر‌و هزریشی لاواز دهبێتو كارده‌كاته دروستكردن‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌و پرۆفیشناڵكردنی سامانه مرۆییه‌كه، ته‌نانه‌ت هاوڵاتیش ته‌ندروستیی خۆی پیشتگوێخستوه، كاتێك بیری ده‌كه‌وێته‌وه كه تووشی نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه‌و زهرهرمهمهندی گه‌وره‌ش سامانه مرۆییهكهیه دوای ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بۆ له زۆر شوێنی جیهان مرۆڤ سامانێكی به نرخ‌و گرانبه‌هایه‌و رێزی لێدهگیرێتو له زۆر شوێنی دیكه‌ش بێنرخ‌و بێڕێزه؟، بگره نه‌ك رێزی لێناگیرێت، به‌ڵكو سووكایه‌تیشی پێده‌كرێت، ئایا كێ به‌رپرسه له‌م دیارده‌یه؟، ئایا مرۆڤ هه‌ر مرۆڤ نییه له هه‌ر كاتێك‌و شوێنێك بێت؟!. مرۆڤ به‌مانای هاوڵاتی دێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی په‌یوه‌ندیی تاكو حكومه‌ت رێكده‌خات، ده‌ستناخاته كاروباری حكومه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبونو ئهندامێتییهكی ته‌واو یه‌كسان له ماف‌و ئه‌ركدا دوور له جیاوازی دین‌و ره‌گه‌زو هه‌ڵوێستی فیكری‌و سیاسی‌و باری ئابوریی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاكدا ده‌كات، كه سامانی مرۆیی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر مرۆڤێك بگوێزیته‌وه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه رێزی لێناگیرێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كه رێز له مرۆڤ‌و مافه‌كانی دهگرێتو عه‌داله‌تێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابوریی بۆ تاك دابینده‌كات، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌ویش له‌ڕێی پابه‌ندبون به یاسا‌و رێنماییهكانو مافه‌كانی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه تازه‌كه‌یدا رێزی لێدهگیرێتو به‌رامبه‌ر ئه‌و رێز‌و ئیمتیازاته (ماف‌و ئه‌ركه) ده‌بێته ئه‌ندامێكی سوودبه‌خش له رێگه‌ی پابه‌ندبون به یاسا‌و رێساكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، واته هه‌ر ئه‌و مرۆڤه به گۆڕینی چۆنێتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گۆڕا، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه هاوڵاتی ئاسایی به‌رپرس نییه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ش به ته‌سلیمكردنی جڵه‌وی خۆی‌و هاوڵاتییان به‌گشتیی به ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌زان یان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر شاره‌زاو لێزان، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی‌و چه‌ند لایه‌نێكی حیزبی‌دا كۆمه‌ڵگاكه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات، له راستیدا ئه‌گه‌ر دور نه‌ڕۆین، نه‌بونی زمانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و هاوڵاتی وه‌ك مه‌سه‌له عه‌ره‌بییه‌كه ده‌ڵێت (فی كل واد یهیمون) یه‌كێكه له هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی لاوازبونی پێگه‌ی هاوڵاتیو دروستبونی ناعه‌داله‌تی ئیجتماعی وه‌ك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی خۆمان ده‌یبینین، له رێگه‌ی به حیزبیبونی كۆمه‌ڵگه‌وه كه‌رامه‌تی تاكی كورد دهشكێنرێتو سوك‌و ریسوادهكرێت، وه‌ك سامانی مرۆیی سهیرناكرێتو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت، به‌ڵكو وه‌ك ره‌عیه‌ت، هه‌مو هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانه سروشتییه‌كانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌و به‌تایبه‌تیش به‌ناو سه‌ركرده‌كانیه‌تی، هه‌ر ئه‌م هۆیه سهرهكییهشه رێگره له نه‌بونی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی سامانی مرۆیی‌و دابینكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌وانه‌یه زۆر كه‌س له به‌رپرسان بڵێن ئێمه سامانی مرۆییمان نییه تا گه‌شه‌ی پێبده‌ین!، ده‌توانم له وه‌ڵامدا بڵێم ئێمه خاوه‌نی سامانی مرۆییهكی مامناوه‌ندین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی به خودی خۆی ئه‌و سامانه مرۆییه‌ی سهقهتكردوهو فێری ته‌مه‌ڵیی كردوه، ئه‌وه‌ش به جیاوازینهكردنی كاری باش‌و خراپ، مرۆڤی ئه‌كتیڤ‌و ته‌مه‌ڵ، ئه‌گه‌ر به لۆجیكیش بێت، هه‌ر كارێك بكه‌یت ده‌چێته دو بابه‌وه، یان ئه‌و كاره باشه یان خراپه، كارێك نییه نه‌باش بێت نه خراپ، واته كاری نیوتراڵ نییه، هه‌ربۆیه هه‌مو ئایینه ئاسمانییهكانو شهرائیعه ئهرزییهكانیش زاراوه‌ی پاداشت‌و سزایان به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر هه‌ر كارێك مرۆڤ ده‌یكات، له‌ڕێی ئه‌م پاداشت‌و سزایه‌وه ده‌توانرێت گه‌شه به سامانه مرۆییه‌كه بدرێت، ئه‌گه‌ر به یاسایه‌كی شهفافو دادپه‌روه‌رانه رێكبخرێت، هه‌مو سامانه مرۆییه‌كه بگرێته‌وه به‌بێ جیاوازی‌و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی‌و كه‌سایه‌تییه دهستإۆیشتوهكان، واته به سه‌روه‌ریی یاسا ئه‌م سامانه مرۆییه پرۆفیشناڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه نه‌بو بۆ جۆری كاری باش‌و خراپ، یان یاسایه‌ك نه‌بو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كان، كه ئه‌مه‌ش له‌ڕێی پێناسه‌ی كاره‌وه ده‌كرێت، كه به‌ڕای من هیچ جۆره پێناسه‌یه‌كی كارمان نییه له‌گه‌ڵ باری پێشكه‌وتویی ئه‌مڕۆی دنیادا بگونجێت، تازه‌ترین پێناسه‌ی كار له عێراق له ساڵی (1975) كراوه، به‌هۆی لاوازیی كارگێڕیی‌و دارایی‌و یاسایی حكومه‌ته‌وه ئه‌و پێناسه‌ی كارانه‌ش جێبه‌جێنه‌كراون، كه بۆ رۆژی ئه‌مڕۆ ده‌ستناده‌ن، كه‌واته ده‌توانم بڵێم پێناسه‌ی كارمان نییه، باشه ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی كار نه‌بێت، چۆن بتوانین سامانه مرۆییه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنین، كه پێویستی به فۆرمێكی هه‌ڵسه‌نگاندنه، له‌سه‌ر بنه‌مای پێناسه‌ی كار دور له ئیمتیازاتی سیاسی‌و حیزبایه‌تی، كه ئه‌مه‌ش رێكده‌خرێت به زانستێكی تازه، كه پێیده‌گوترێت(Human Resourc Management) گه‌شه‌پێدانی مرۆیی (به‌پێی ئه‌م زانسته مرۆڤ به‌نرخترین سامانه)، ئه‌مه‌ش له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه، له‌مه‌ش سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ئیشوكاره‌كانی، رێگه به‌خۆی ده‌دات میلله‌ت تاوانبار بكات به نهزانیو هه‌لپه‌رست، هه‌مو شكست‌و هه‌ڵدێره سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریی‌و زانستییه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی میللهتو هاوڵاتی ئاسایی، كه سامانه مرۆییهكهیه!، تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ندێك له سه‌رانی دهسهڵاتو به‌ناو رۆشنبیر‌و نووسه‌ره‌كانیان به راشكاوانه بڵێن به‌ڕاستی میلله‌تێكی خراپ‌و تهمهڵو نه‌زانمان هه‌یه به هیچ رازی نابن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان سوپه‌رمان بن‌و له هه‌مو روویه‌كه‌وه ته‌واو كامڵ بن، بێئه‌وه‌ی بپرسن ئه‌گه‌ر سامانه مرۆییه‌كانمان پێناسه‌ی كاریان نه‌بێت، چۆن ده‌توانن كاره‌كانیان سه‌د له‌سه‌د جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئێمه‌ی هاوڵاتی (سامانی مرۆیی) به‌رپرسیارین له‌وه‌ی بێده‌نگیی باڵی كێشاوه به‌سه‌رمانه‌وه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان نه‌بوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه نه‌زانه، یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆرزانهی كه كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌بات به‌ره‌و هه‌ڵدێر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش میلله‌ت تاونبار ده‌كات به نهزانو تهمهڵو زۆر ناو‌و ناتۆره‌ی جیاواز!. واته بارخراپیی كۆمه‌ڵگه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه نه‌ك میلله‌ت، وه‌ك زۆر له به‌رپرسه‌كان ئهستۆكهی ده‌خه‌نه ملی مییلله‌ت، سه‌ره‌ڕای زوڵملێكردنیشی تاوانباری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌ند به بۆچونی زۆر له شاره‌زایانی كۆمهڵناسیو رێكخراوه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤی جیهانی زۆر له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به بیانووی بهرگریكردنو پاراستنی ئاسایشی نهتهوهییو قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، كه‌وتونه‌ته دژایه‌تیكردنی رای بهرامبهرو پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان به هه‌مو جۆرێك له‌پێناو قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان، هه‌ر بۆیه تائێستا كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه جیهانییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتوی ئه‌وتۆ كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نه‌توانێت له‌ژێر ناوی پاراستنی ئاسایشی نهتهوهییو مافی هاوڵاتی به دژه‌تیرۆر نه‌یاره‌كانی بسڕێته‌وه قه‌ڵاچۆیان بكات‌و ده‌نگی جیای به‌رامبه‌ر كپ بكات، واته هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌دوای راستییه‌كاندا بگه‌ڕێت‌و داوای مافی هاوڵاتیبونی بكات‌و ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات بگرێت، تاوانبارده‌كرێت به دوژمن‌و تیرۆرست، تا ده‌گاته ئاستی ته‌خوینكردن به‌رامبه‌ر به میللهتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌م هاوڵاتییه ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت سامانێكی مرۆییه‌و چه‌نده‌ین ساڵه به بودجه‌ی ئه‌م وڵاته گه‌وره‌بوه‌و ده‌كرێت له جیاتی دژایه‌تیكردن‌و دهربهدهركردنو له‌ناوبردنی، سوودی زیاتر بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك مرۆڤ و سامانی مرۆیی سه‌یر بكرێت‌و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.