سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌ر پارتێکی سیاسی بریتیه له:
یه‌که‌م: داهاتی ناوخۆیی حیزب
1- ئابونه‌ی ئه‌ندامان؛
2- داهاتی چالاکی ئۆرگانه‌کانی حیزب؛
3- پاشه‌که‌وتی چه‌ند ساڵه؛
4- نوێنه‌ره‌کانی حیزب له په‌رله‌مان؛
5- داهاتی ئیستسماراتی حیزب؛
دوه‌م : داهاتی ده‌ره‌کی
1- بودجه‌ی حکومه‌ت؛
2- کۆمه‌کی دۆست و لایه‌نگران؛
3- میراتی ئه‌ندامانی حیزب یان که‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند (زۆرجار رو ده‌دات هه‌ندێ که‌س وه‌سیه‌ت ده‌کات دوای مردنی به‌شێ له سامانه‌که‌ی به حیزب بدرێت). له کوردستان تائێستا ئه‌م وهسیهتکردنه بونی نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له دوارۆژ روبدات ئه‌گه‌ر ئیستقراری سیاسی له وڵات هه‌بێت.
هه‌ندێ پارتی سیاسی توانیویه‌تی به درێژایی کات پاشه‌که‌وت بکات یان کۆمپانیای وه‌به‌رهه‌مهێن دابمه‌زرێنێ و قازانج بکات. ئه‌م جۆره قازانجه له راستیدا نایاسییه، چونکه حیزب دامه‌زراوه‌یه‌کی ئابوری و بهرههمهین نییه، بۆیه ناکرێت حیزب به دوای قازانج دا بگه‌ڕێت.
حکومه‌ت و بودجه‌ی حیزب
یه‌کێ له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی حیزب بریتیه له کارکردن بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی دیموکراتی له رێگای کێبڕکێێ دیموکراتیانه‌ی هه‌ڵبژاردن، نوێنه‌ره‌کانی له په‌رله‌مان و ئۆرگانه حیزبیه‌کان. حیزب پێویستی به بودجه هه‌یه بۆ راپهڕانی کاری رۆژانه‌ی ئۆرگانه‌کانی، راگه‌یاند...تاد. ئه‌م ئه‌رکانه‌ش خه‌رجی زۆری ده‌وێ و ته‌نها به حیزب دابین ناکرێت، بۆیه حکومه‌ت پێویسته کۆمه‌کی مادی به حیزب بکات، جگه له‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ک کردنه ده‌بێته هۆی په‌نا نه‌بردنی حیزب و ئۆرگانه‌کانی بۆ کاری گه‌نده‌ڵی. حیزب ده‌کاته پردی راسته‌قینه‌ی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت و ئه‌رکی حکومه‌تیش سوکتر ده‌کات.
رێکخستنی بودجه‌ی حیزب و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی
حکومه‌ت پێویسته به‌پێی یاسا بودجه‌یه‌کی دیاریکراو دابنێت بۆ هاوکاریکردنی سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌کان، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت:
1- به‌شی گشتی:
ئه‌م به‌شه وه‌ک یه‌ک دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا به بێگوێدانه قه‌واره و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه، یان ژماره‌ی کورسی په‌رله‌مان. حکومه‌ت رێژه‌ی ئه‌م به‌شه دیاری ده‌کات له کۆی بودجه‌ی دیاریکراوی حیزبه‌کان.
2- به‌شی تایبه‌تی:
ئه‌م به‌شه به‌پێی قه‌باره‌ی حیزب و ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌کرێت. بۆ نمونه له 80% ئه‌م به‌شه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی کورسی ده‌بێت، له 20% به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان (ئه‌ندام ئه‌و که‌سه‌ی که مافی ده‌نگدانی له حیزب هه‌یه و ئابونه ده‌دات) دیاری ده‌کرێت.
نمونه: گریمان بودجه‌ی دیاری کراوی ساڵانه بۆ کۆمه‌کی حیزبه‌کان 1000 هه‌زار دیناره.
1- به‌شی گشتی (گریمان ئه‌م به‌شه = 20% بودجه‌ی دیاریکراو)
به‌شی گشتی = 20% x 1000 = 200 دینار؛
به‌شی هه‌ر حیزبێک = 200 / ژماره‌ی حیزبه‌کان
دیاریکردنی ئه‌م به‌شه واده‌کات ئه‌و حیزبانه‌ی کورسیان له په‌رله‌مان نییه له کۆمه‌کی حکومه‌ت بێبه‌ش نه‌بن.
2- به‌شی تایبه‌ت (به‌پێی ژماره‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان و قه‌واره‌ی حیزب).
به‌شی تایبه‌ت = 1000 – 200 =800 دینار
- بودجه‌ی دیاریکراو بۆ کورسییه‌کان= 800 x 80% = 640 دینار؛
بڕی بودجه بۆ یه‌ک کورسی = 640 / ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان.
بودجه‌ی حیزب به‌پێی ژماره‌ی کرسی= ژماره‌ی کورسی x بڕی بودجه‌ی یه‌ک کورسی.
- به گوێره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندام = 800 – 640 = 160 دینار
به‌شی یه‌ک ئه‌ندام = 160 / ژماره‌ی ئه‌ندامی هه‌مو حیزبه‌کان
- به‌شی هه‌ر حیزبێک به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندام = به‌شی یه‌ک ئه‌ندامx ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی حیزب.
کۆی بودجه‌ی هه‌ر حیزبێک = بودجه‌ی گشتی + بودجه‌ی تایبه‌ت
له هه‌رێمی کوردستان زۆر قورسه حکومه‌ت بتوانێ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامی هیچ حیزبێک دیاری بکات. بۆیه باشتر وایه به‌شی تایبه‌ت ته‌نها به‌گوێره‌ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مان بێت. جاری واش هه‌یه له په‌رله‌ماندا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه، سه‌ر به هیج لیستێک نییه، پێویسته حکومه‌ت ره‌چاوی ئه‌م حاڵه‌ته بکات.
مه‌رجی پێدانی بودجه
وه‌ک چۆن به‌پێی یاسا بودجه بۆ حیزب دیاری ده‌کات ئاوهاش پێویسته مه‌رج دابنرێت بۆ وه‌رگتنی ئه‌و بودجه‌یه له لایه‌ن حیزبه‌وه:
1- پێویسته حیزب سه‌رچاوه‌ی داهاته‌کانی ئاشکرا بکات؛
2- ئاشکراکردنی چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی؛
حکومه‌ت پێویسته چه‌ند مه‌رجێک دابنی بۆ چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی ئه‌و بودجه‌یه، له‌وانه:
1- رێژه‌یه‌کی دیاریکراوی ئه‌و بودجه‌یه پێویسته حیزب سه‌رفی بکات له بواری گه‌شه‌پێدانی به‌هره‌ی گه‌نجاندا؛
2- رێژه‌یه‌کی دیاریکراو سه‌رف بکات بۆ ده‌وراتی سیاسی و علمی له په‌یمانگاکانی حیزب.
3- دیاریکردنی رێژه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن؛
به کورتی نابێت حکومه‌ت رێگا بدات حیزب ته‌نها به ویستی خۆی ئه‌و بودجه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرێت سه‌رفی بکات.
بڕینی بودجه‌ی حیزب
له‌م حاڵه‌تانه‌دا بودجه له حیزب ده‌بڕدرێت:
1- هه‌ر حیزبێک دژ به یه‌کێ له ماده‌کانی ده‌ستور و یاساکانی وڵات کاری کرد؛
2- بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری ره‌گه‌زپه‌رستی یان پشتیوانی بیری جیاوازخوازی ئایینی، مه‌زهه‌بی، ره‌نگ و ره‌گه‌ز ...تاد.
کاتێ باس دێته سه‌ر ،حیزب، پاره، بودجه، بازاڕ و بازرگانی ئه‌م پرسیاره دێته کردن.
ئایا ده‌شێت حیزب کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ؟
وه‌ک باسمان کرد ئه‌رکی سه‌ره‌کی حیزب وشیارکردنه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی دیموکراتییه. حیزب داودهزگایهکی بهرههمهینهر نییه، دامه‌زراندنی حیزبیش به مه‌به‌ستی ده‌سکه‌وت و قازانجی مادی نییه. به‌ڵام کاتێ حیزب ده‌بێت به خاوه‌ن کۆمپانیا و له بازاڕدا بونی ده‌بێ ئه‌رکه ئه‌ساسیه‌کانی خۆی بیر ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به کار دێنی بۆ قۆرخکردنی بازاڕ و شه‌ڕی ئابوری له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و سه‌رمایه‌داره نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان ده‌کات. له کوردستان ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته بونی هه‌یه و له قۆناغێکدایه کۆنترۆلکرنی ئاسان نییه. بۆیه به‌لای که‌مه‌وه کۆمپانیا حیزبییه‌کان ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ته‌واوی حکومه‌تدا بن و کاریان له‌سه‌ر بکرێت.
به کورتی پێویسته حکومه‌ت به‌پێی یاسا حیزب، بودجه‌ی حیزب، ئه‌رک و مافه‌کانی حیزب دیاری بکات، ئه‌و یاسایه ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕێت.