سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی، بۆ ده‌ربازبونی عێراق له‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستوه ماف به لیستی ئه‌لعراقییه (به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز عه‌لاوی) ده‌دات بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌ت. بارزانی پێی وایه ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه‌ی عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێ، رێزگرتنه له ده‌ستور و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و مافه‌ش هی ئه‌یاد عه‌لاوییه وه‌ك نوێنه‌ری لیستی سه‌ركه‌وتو له هه‌ڵبژاردنی 7/3 بۆ پێکهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق. بارزانی سه‌رباری گومانه‌كانی له توانای عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام پێی وایه پێویسته ئه‌و مافه‌ی بدرێتێ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانویه‌ك به ده‌ستیه‌وه نه‌مێنێ.
له زۆر به‌ی وڵاتانی دونیا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، سه‌رۆک یان پاشای ئه‌و وڵاته له ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی دوای هه‌ڵبژاردندا گه‌ورترین لیستی براوه راده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، کاتێ ئه‌م لیسته نه‌یتوانی هاوپه‌یمانییه‌کی گه‌وره دروست بکات و حکومه‌ت پێکبهێنی، ئه‌وا سه‌رۆک لیستی براوه‌ی دوه‌م راده‌سپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوری عێراق داوا له‌و لیسته ناکرێت که زۆرینه‌ی کورسی به ده‌ستهێناوه (کاتێ له 51% که‌متربێت)، به‌ڵکه داوا له گه‌ورتره‌ین کیتله له په‌رله‌مان ده‌کرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت، له ماده‌ی 76ی ده‌ستوری عێراقدا هاتوه (سه‌رۆک کۆمار داوا له گه‌وره‌ترین کیتله‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌کات بۆ پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌ی 15 پازده رۆژدا له‌و رۆژه‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆمار دیاری ده‌کرێت). به‌پێی ئه‌م ماده‌یه ده‌بێت سه‌رۆک کۆمار کیتله‌ی شیعه‌کان رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوی عێراق نه‌ک لیستی ئه‌لعێراقیه.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێز بارزانی کاردانه‌وه‌یی توندی لێکه‌وته‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردو لیستی (ئیئتیلافی نیشتمانی عێراق و ده‌وڵه‌تی یاسا) ئه‌و لیستانه‌ی له حه‌وت ساڵی رابردودا هاوپه‌مانی نزیکی کوردبونه.
له‌لایه‌کی تره‌وه قسه و لێدوانه‌کانی هه‌ردو سه‌رکرده‌ی کورد جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به ئاشکرا دیاره ناکۆک و دژ به یه‌کن. جه‌لال تاڵه‌بانی له په‌یوه‌ندی رۆژانه و قسه‌کانی به راشکاوانه هاوپه‌یمانی کیتله شیعه‌کانی پێ باشتره و زیاتر له‌وانه‌وه نزیکه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه مه‌سعود بارزانی زیاتر به‌لای کیتله‌ی ئه‌لعراقییه دا دادهشکینێ. وا بۆی ده‌چم که نزیکبونه‌وه‌ی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی حه‌دبا یه‌کێک بێ له‌و هه‌نگاوانه‌ی نزیکبونه‌وه‌ی بارزانی له عه‌لاوی. به دوری نازانم ئه‌م لێدوانه‌ی کاک مه‌سعود له هاوسنوری کورد و سونه‌ی عه‌ره‌به‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، یان له مامه‌ڵه‌کردنی چه‌ند ساڵی رابردو له‌گه‌ڵ مالکی و مانه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان حکومه‌تی عێراق و هه‌ریم به هه‌ڵپه‌سێردراوی.
لێدوانه‌کانی مام جه‌لالیش ره‌نگه له چۆنیه‌تی پێکهاته‌ی لیستی ئهلعراقییهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. دورنییه به‌لای به‌ڕێز تاڵه‌بانیه‌وه بونی که‌سانی شۆڤێنست و هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی به‌عسی له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا به شیاوی نه‌زانێ بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی. جگه له‌مه‌ش له‌کاتی بانگهێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی7/3 شه‌قامی کوردیان وا تێگه‌یاند که لیستی ئه‌لعراقییه که‌سانی به‌عسی زۆری تێدایه و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاواکانی کوردستانن بۆ سه‌ر هه‌رێم. هه‌ر به‌م جۆره بانگه‌شه‌یه‌ش شه‌قامی که‌رکوکی چه‌واشه کراو، تۆمه‌تی بێ بنه‌ما هه‌ڵبه‌سترا بۆ لیستی گۆڕان و کاندیده‌کانی. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م لیسته په‌یوه‌ندی به لیستی ئهلعراقییهوه هه‌بێ. بۆیه بچوکترین هه‌نگاونان به‌ره‌و لیستی عێراقییه زۆر له‌سه‌ریان بکه‌وێ.
ئه‌گه‌رێکی تری ئه‌م نزیکبونه‌وه‌ی مام جه‌لال له شیعه‌کانه‌وه ره‌نگه له ئه‌نجامی کاریگه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیرینه‌ی بێت له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. یاخود جۆری تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی بێت بۆ ماده‌ی 76 ده‌ستوری عێراق.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه له‌و لێدوانه: له لایه‌که‌وه داوا و باس له پێویستی بونی یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک گوتاری کورد ده‌کرێت بۆ به‌غدا، له لایه‌کیشه‌وه لێدوانه‌کانی سه‌رکرده بڕیار به‌ده‌سته‌کان وه‌ک داوده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم یه‌ک ناگرنه‌وه. بۆ نیوهڕۆخوانیش لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردستان بانگ ناکرێن.