ره‌نگه ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه جێی تێڕامان بێت بۆ هه‌ندێ كه‌س، له‌وه‌یه بپرسن ئاخۆ مۆدێلێكی نوێی حیزبایه‌تی هاتوهتهكایهوه، وه‌ك زۆر رون و ئاشكرایه كۆمه‌ڵی رۆژههلاَتی به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌ت ده‌كه‌ن له زۆربه‌ی ولاَته شهرقیهكان و ولاَته عه‌ره‌بیه‌كان، كه زۆربه‌ی سه‌رۆك و میره‌كانیان دوای خۆیان یه‌كسه‌ر كوڕه‌كانیان هێناوه‌ته سه‌ر ته‌خت و له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان دایانناون. ئیتر له سیاسه‌ت بزانن و نه‌زانن گرنگ نییه، گرنگ دانانیانه و به‌س.
له كوردستانی خۆشمان خه‌ریكه ئه‌وه ده‌بێته نه‌ریت، كوڕ و كچی سه‌ركرده‌كان دێنه پێشه‌وه ده‌بن بهشت، ئه‌گه‌ر نهینییش هه‌ر شتن. ئیتر خوا وای كردوه.
له‌م چه‌ند رۆژه‌دا. براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه، كه ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه‌كانی ئه‌م مهملهكهتیه، یان بڵێین ته‌نزیمه، به نامه‌یه‌ك ئاگادار كراوه‌ته‌وه كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی حیزبه‌كه‌ی هه‌یه له یه‌كێك له باره‌گا حیزبیه‌كان، ئه‌ویش تاقه‌تی نه‌بوه بچێ.
لێم پرسی: بۆ نه‌چویت، ئاخۆ ئه‌گه‌ر نه‌چێ، غائیبی ناده‌ن.
وتی: نه‌وه‌ڵا غیابم ناده‌ن، خۆ ئه‌مه حكومه‌ت نیه تاكو غیابم بده‌ن.
وتم: بۆ نه‌چویت؟.
وتی: من تاقه‌تی ئه‌وه‌م نه‌ماوه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و موچه كه‌مه نه‌بێت هه‌ر ئه‌ندامیش نیم.
وتم: باشه كاتێك نه‌چیت بۆ كۆبونه‌وه چۆن ئهندامێكیت؟.
وتی: نا فێری فێلهكهی بوم.
وتم: چۆن.
وتی كوڕێكی 12 ساڵم هه‌یه، ئه‌و دهنیرَم. له جیاتی خۆم.
وتم: چۆن شتی وا ده‌بێت؟.
وتی: بۆ نابێت ئه‌و ده‌چێت له جێگای من داده‌نشێت، خۆ كه‌س لێی ناپرسێت تۆ ئه‌ندامیت یان نا، هه‌زار دیناری ئابونه كه ده‌دات و ته‌واو، خۆی كۆبونه‌وه‌كه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه، بهلاَم ئه‌مانه‌ی لای خۆمان تۆزیك گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن...
ئه‌مه شازی نمونه‌ی حیزبایه‌تی كوردییه، به‌س ئه‌ندامه‌كان ناهه‌قیان نیه، كوڕه‌كانیان بنێرن له جیاتی خۆیان، چونكه ئه‌وانیش له سه‌ركرده‌كانیان بۆ یان ماوه‌ته‌وه، ئه‌مانیش ئه‌ڵین، به‌ڵكو خوای كرد كوڕه‌كانی ئێمه‌ش بون بهشت؟... ئیتر كوڕاو كوڕ بۆ خۆمان ده‌یخۆین...