به‌لامه‌وه سه‌یر بو، كاتێك رسته‌یه‌كی "سامۆئیل هانتینگتۆن"ی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی پێكدادانی شارستانییهتهكانم خوێنده‌وه كه ده‌ڵێت، عێراق له بارترین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه بۆ بونه دیموكراسی، ئاخر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌وه، دیموكراسیی عێراقی هه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه و ره‌نگه ئه‌و به‌هۆی دوریهكهیهوه هێنده‌ی ئازارزهدهكانی عێراق ئه‌وه نه‌زانێت كه ئه‌م فۆرمی عێراقیبونه چۆن هاوڵاتیبون وه‌ك هاوڵاتی ده‌هاڕێت، سه‌ره‌تاییترین هه‌نگاو بۆ دیموكراتیزهبونی هه‌ر وڵاتێك، په‌یوه‌سته به‌وه‌وه كه ئاخۆ ده‌سه‌ڵات وه‌كو یه‌ك سه‌یری هه‌موان ده‌كات، واتا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كورد و شیعه و سوننه و ئه‌وانی دیكه‌دا نابێت، پایه‌ی گرنگی دیموكراسیه‌ت له دنیای پۆستمۆدێرنه‌دا رێزگرتن و وهكیهكییه.
نه‌ك هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، من ده‌زانم كه ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتیی عێراقی به‌رزتره له ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتیی وڵاتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به‌و مێژوه‌وه هه‌یه كه عێراق هه‌یه‌تی، ره‌نگه هانیتگتۆن فریوخواردوی ده‌ست ئه‌م تێگه‌یشتنه بێت و گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئاستی هۆشیاریی له پرسی شیعه‌گه‌رایی و سوننه‌گه‌رایی و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا شۆڕده‌بێته‌وه تا نزیكه‌ی راده‌ی سفر. دیموكراسییه‌ت له‌وڵاتی وادا ئه‌سته‌مه بێته دی، هه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه لیسته عێراقییه‌كان ناگه‌نه هیچ ئامانجێك و سه‌رگه‌رمی بێنه‌وبه‌ره‌ی زیاترن، ئه‌و راستییه نیشانده‌دات كه دیموكراسیه‌ت له ههركۆێی دنیادا پێویستی به‌هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی، نوخبه‌ی رۆشنبیر، سیاسیی بوێر، حیزبی دیموكراتخوازه، داخوا ئه‌مانه له‌عێراقدا وه‌كو پێویست په‌ره‌یان سه‌ندوه، تازه به‌تازه حیزبی عێراقی له مامه‌ڵه‌كردنیدا له ناوخۆیدا به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت ده‌ڕوات كه ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر دیموكراسییه‌تی عێراقییه، له دنیای دیموكراتیدا هێزێك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان له‌ده‌وری یه‌كتر، هێزێك هه‌یه ده‌توانێت له رێگه‌ی خاڵی هاوبه‌شی نێوان جیاوازییه‌كاندا پێكهوهییهك دروست بكات.
ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق به‌دی ده‌كرێت، به‌شێكی زۆر له حیزبه عێراقییه‌كان كار له‌سه‌ر كوشتنی جیاوازییه‌كان ده‌كه‌ن، دیكتاتۆرییه‌تی حیزبی لێره‌وه سه‌ری هه‌ڵده‌دات، به‌عس له ساڵی(1979) له‌ناو خودی خۆیدا كه‌وته كوشتنی جیاوازییه‌كان و ده‌ركردن و له‌نێوی بردن، هه‌ندێك له حیزبه عێراقییه‌كان كه زۆر شانازی به دیموكراتیبونی خۆشیانه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ن كه چۆن جیاوازییه‌كان زینده‌چاڵ بكه‌ن، رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر هیچ خاڵێك، هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی بكه‌ینه گه‌مه‌ی فتبۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و سوربون له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌وی تر له گۆڕه‌پانه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر دیموكراتییه‌تی عێراقییه، عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی بێت، ده‌بێت له پینه‌كردنی سیاسی دور كه‌وێته‌وه، پینه‌كردنی سیاسی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی كوشتنی دیموكراسییه‌ته، ئه‌وه‌ش كه پێی ده‌گوترێت دیموكراسییه‌تی ته‌وافوقی، درێژه‌دانه به ململانێی ناڕه‌وا له كاڵایه‌كی ره‌وادا و پێویسته دیموكراسییه‌تی عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی ئاره‌زومه‌ندانه و ئاشتییانه بنیاتبنرێت، دابه‌شكردنی عێراق بۆ چه‌ند هه‌رێمێكی فیدراڵ و دواتر پێكه‌وه‌بونی ئاره‌زومه‌ندانه‌یان، ئێمه له‌دیموكراسییه‌ت نزیكتر ده‌كاته‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌پینه و په‌ڕۆی سیاسی گره‌و له‌سه‌ر پۆسته‌كان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌مو پۆسته‌كان به‌ده‌ست عه‌ره‌بی سوننه‌وه بن و عێراق دیكتاتۆریی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا وابو.
كه‌واته هیچ نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌مو پۆسته‌كان به‌ده‌ست عه‌ره‌بی شیعه‌وه بن و عێراق له كاڵای دیموكراتییه‌كی سه‌پێنراودا بێت، دیسان هیچ نه‌كراوه، هه‌میشه دیكتاتۆرییه‌تی ئاشكرا له دیكتاتۆرییه‌تی شاراوه باشتر و ئه‌هوه‌ن تره، دیكتاتۆرییه‌تی شاراوه له كاڵای دیموكراتیدا ده‌ست به‌سه‌ر شته‌كاندا ده‌گرێت، ده‌كرێت مرۆڤ خۆی له دیكتاتۆری ئاشكرا بپارێزێت، به‌ڵام دیكتاتۆرییه‌تی شاراوه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. عێراق به‌دۆخێكی خه‌راپدا تێده‌په‌ڕێت، ئێستا كه حكومه‌ت به ئاسانی دروست نابێت، ته‌قینه‌وه ترسناكه‌كه‌یه، نه‌ك كاتێكی دیكه.