(به‌شی یه‌که‌م)
ساڵه‌کانی 1970 -1992 - 2009...!
کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان له دروستبونییه‌وه تا زیاتر له 10 ساڵ وه‌ک ریکخراوێک توانی زۆر له سه‌رخۆ، خۆی به نوخبه‌ی کوردی بناسێنێ و متمانه‌یان به‌ده‌ست بێنێ. دوای چه‌ند ساڵێک له ده‌ستپێکردنی خه‌باتی چه‌کداریش، کۆمه‌ڵه توانی ئاشنایه‌تییه‌کی زۆر باش له‌گه‌ڵ جوتیار و زه‌حمه‌تکێشانی لادێکاندا په‌یدا بکات. به‌م شێوه‌یه کۆمه‌ڵه زۆر سه‌رکه‌وتوانه توانی پێ به‌پێ له که‌مه‌وه بۆ زۆر هه‌نگاو بنێ، له نوخبه‌وه بۆ دروستکردنی رای گشتی. کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و کاته و داهاتو. کۆمه‌ڵه وه‌ک هێزێکی خوڵقێنه‌ر له مه‌یدانی کارکردن‌دا ناسرا. جگه له کاری پێشمه‌رگانه به به‌رنامه و ره‌فتاری رۆژانه جه‌ماوه‌ر ده‌یتوانی کۆمه‌ڵه له حیزبه‌کانی تری کوردستان جودا بکاته‌وه. هه‌ر به‌و کرده‌وانه کۆمه‌ڵه توانی بون و مانه‌وه‌ی خۆی بپارێزێ له‌و گه‌له‌کۆمه‌کێ فرهلایهنیهی لێی ده‌کرا. به کورتی کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا کاریگه‌رترین رێکخراوی گۆڕه‌پانی خه‌باتی کوردستان بو. له دوا رۆژی ته‌مه‌نیشیدا پێم وایه تاکه رێکخراوی کوردییه به رێز و حورمه‌ته‌وه له گۆڕ نرابێت. دوای 18 ساڵ له گۆڕنانی ئێستا ده‌بینین بزوتنه‌وه‌ی کوردستان خه‌ریکه باجی ئه‌و زو له گۆڕنانه ده‌داده‌ته‌وه.
به‌ده‌ر له جیاوازی کات و بونی یه‌ک بییرکردنه‌وه و شێوه‌ی حوکمڕانی سه‌رده‌م، زه‌روره‌تی بونی گۆڕان بۆ پرکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سیاسییه‌ی ئێستای گۆڕه‌پانی کوردستان که‌متر نییه له زه‌مینه‌ی دروستبونی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان.
ئه‌و زه‌روره‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیی و بۆشاییه سیاسییه له لایه‌ک و ده‌ستپێکی گۆڕانی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری به خێراییه‌کی ناسروشتی، نا دادپه‌روه‌ری بیشومار، ونبونی رۆڵی حکومه‌ت له ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتیی حیزبی، نه بونی به‌رنامه‌یه‌کی خۆیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری ناوچه به زۆر دابڕاوه‌کانی کوردستانی باشور، خۆ ژیاندن له‌سه‌ر رابردو و کار نه‌کردن له‌سه‌ر داهاتو، کرانه‌وه‌ی کوردستان و عێراق به روی دونیای ده‌ره‌وه له لایه‌کی تر، هۆ گه‌لێکی بابه‌تی بون له په‌یدابونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. جگه له‌و فاکته‌رانه بونی سه‌دان کادری به‌ئه‌زمون و ئاماده و له خۆبردو هۆیه‌ک بون له زو راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه له کاتی خۆیدا. شان به‌شانی هه‌مو فاکته‌ر و که‌ره‌سته‌کان رۆشنبیره نیشتمان په‌روه‌ره‌کان و میدیا ئه‌هلییه‌کانیش له چه‌ند ساڵی رابردودا رۆڵی ئیجابی و به‌رچاویان هه‌بو له سازکردنی ئه‌و زه‌مینه و زو ناساندنه. کۆی ئه‌و فاکته‌رانه ده‌رئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێکه‌وته‌وه له کات و شوێنی له باردا.
ده‌ستبه‌کاربونی گۆڕان به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له 25/7/2009 کاتێکی باش بو بۆ گواستنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا له قۆناغی نوخبه‌وه بۆ قۆناغی چونه ناو خه‌ڵکه‌وه. به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی 25% له په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڵگه‌ی ئه‌و بازدانه نه‌وعیه باشهبو. ئه‌م ده‌رئه‌نجامه نابێت گۆڕانخوازان و هه‌ڵسوڕاوان توشی له خۆباییبون بکات، به‌ڵکه هیج گۆڕانخوازێک نابێت چاوه‌ڕوان بێت ئه‌و گه‌شه‌کردنه خێرایه‌ی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا رویدا جارێکی دی به‌م نزیکانه یا خود که‌متر له ساڵیک یان چوار ساڵی تر روبداته‌وه. بۆیه پێویسته به ره‌چاوکردنی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی، به‌پێی به‌رنامه کار بکرێت له‌سه‌ر چون له که‌مه‌وه بۆ زۆر، له نوخبه‌وه به‌ره‌و به جهماوهریکردن، له شاره‌وه به‌ره‌و لادێ. پێویسته له بری به حیزبیکردن، جه‌ماوه‌ر رابهێندرێت له‌سه‌ر به‌شداریکردنی کارا له پرۆسه‌ی سیاسی کوردستان.
ئێستا دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌ترسیدارترین قۆناغی ژیانیدا ده‌رباز بوه. له ماوه‌ی ساڵێکدا رۆڵی به‌رچاوی بینیوه له هاوکێشه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به کرده‌وه بۆته هۆکاری سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی گۆڕان له سیسته‌می حوکمڕانی و حیزبایه‌تی. له ئاستی عێراقیشدا په‌یامی خۆی گه‌یاندۆته ناوه‌نده سیاسییه‌کانی به‌غدا. له ئاستی جه‌ماوه‌ریشدا بۆته جێی متمانه‌ی به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستان و به شێکی زۆر که‌میشی نه‌بێت بۆ پێدانی ئه‌و متمانه‌یه چاوی له کرده‌وه و کاری گۆڕانه له‌سه‌ر داهاتو. بۆیه کاتی ئه‌وه هاتوه به ته‌واوی کار له‌سه‌ر به گشتیکردنی بزوتنه‌وه‌که بکرێت و به‌ره‌و دروستبونی رای گشتی و خۆناساندن هه‌نگاو بنرێت له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی کوردستان، عێراق و دونیا. ئه‌م ههنگاونانهش پێویستی به خۆڕێکخستنه‌وه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌یی سه‌رده‌میانه هه‌یه.