نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان و نه‌گواستراوه‌کان یه‌کێکن له‌هه‌ره مه‌ترسیدارترین و ترسناکترین هۆکاره‌کانی مردن له جیهاندا، مردن به‌هۆی نهخۆشیگهلێکی وه‌کو دڵ و شه‌کره و قه‌ڵه‌ویی و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌کانی سیه‌کان، به‌یه‌که‌وه رێژه‌ی 59%ی کۆی مردن له جیهاندا پێکده‌هێنن.هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشیانه له‌ڕوی مه‌سره‌فه‌وه رێژه‌ی نزیکه‌ی 50%ی کۆی مه‌سره‌فی ته‌ندروستی بۆ خۆیان ده‌به‌ن.بڵاوبونه‌وه و هه‌ڵکشانی ژماره‌کانی توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشیانه له جیهاندا بۆ کۆمه‌ڵێک هۆکاری دیاریکراوی وه‌کو به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و چه‌وری و قه‌ڵه‌ویی و جگه‌ره کێشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئاشکرایه له کوردستانی خۆشمان‌دا، ژماره‌ی توشبوان به‌م نه‌خۆشیانه له زیادبوندایه.هه‌رچه‌نده داتای تۆکمه‌مان له به‌رده‌مدا نیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م زیادبونانه، به‌ڵام گۆڕانی شێوازی ژیانی خه‌ڵک له جوڵه‌ی به‌رده‌وام و خواردنی ته‌ندروسته‌وه بۆ نه‌جوڵان و خواردنی زۆر و جگه‌ره و نێرگه‌له‌کێشان و به‌کارهێنانی خۆراکی کوالیتی خراپ و ئیکسپایه‌ر و پیسبونی ژینگه، ئه‌کرێت به هه‌ره گرنگترین هۆکاره‌کانی زیادبونی نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه و شه‌کره و فشاری خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ بن.لێره و له‌وێ گوێمان لێ ئه‌بێت، که نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی جاران هه‌بو، ته‌نها ئه‌وانه‌ی به ته‌مه‌نن توشی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌بن، به‌ڵکو گه‌نجانیش له ته‌مه‌نێکی بچوکدا توشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ و شێرپه‌نجه بون.
هه‌رچه‌نده "په‌تای نه‌خۆشیه درێژخاینهکان" په‌تایه‌کی جیهانیه، به‌ڵام هۆکار و چاره‌سه‌ره‌کان لۆکاڵین و سیسته‌مه‌کانی ته‌ندروستی ئه‌بێت گرنگیی تایبه‌ت به‌و بواره بده‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌کانی توشبوان به‌و نه‌خۆشیانه‌و چاره‌سه‌رکردنی شیاوی ئه‌وانه‌ی توشبون.به‌ڵام به داخه‌وه له کوردستانی خۆماندا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌وه نه‌وه‌ستاوه که نه‌توانێ سیسته‌مێکی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و چاودێری به‌رده‌وام و درێژخایه‌نی نه‌خۆشییه درێژخاینهکان، به‌ڵکو ئه‌و بڕه پاره که‌مه‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به ده‌ست نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه ئه‌ناڵێنن ره‌وا نابینێت و لێیان ئه‌بڕێت.ئه‌مه ئاماژه‌یه‌کی خراپه بۆ نیه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له گرنگی نه‌دان به په‌تایه‌کی کوشنده و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵک.له هه‌مانکاتدا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌ت، ترسه‌کانی ئێمه‌مانان ئهسهڵمێنێت که ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئێستای کوردستان به هه‌مو هێزو توانایه‌که‌وه ئه‌یه‌وێت سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان به‌تایبه‌ت "خصخصه" بکات و هاوکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی بواری ته‌ندروستی که‌متر بکاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه یه‌که‌م جاری نیه که ئه‌وله‌ویاته‌کان ون ئه‌کات و بڕیاره‌کانی کتومت له زه‌ره‌ری سودمه‌ندانی خۆی ئه‌دات.له کاتێکدا که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به فه‌رمانێکی وه‌زاری نرخی عیاده‌ی پزیشکان به‌رزئه‌کاته‌وه، له‌م لاوه ئه‌و پاره که‌مه‌ی ئه‌یدات به هاوڵاتیانی توشبو به نه‌خۆشیه درێژخاینهکان ئه‌بڕێت.ئایه ئه‌مه له زوڵم له خه‌ڵکی نه‌خۆش و هاوڵاتیانی که‌م ده‌رامه‌ت ئه‌کرێت چی تری ناوبنێن؟ ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م جۆره ره‌فتارانه ئه‌نوێنێت و ئه‌یه‌وێت سیسته‌مه‌که توشی چی قوربهسهرێهکی تر، سه‌رباره‌ی کاره‌ساته‌کانی خۆی، بکات؟.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی مه‌ترسی زیاتره ئه‌وه‌یه که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ته‌مای وه‌کو خۆی ئه‌ڵێت: "کۆنگره‌یه‌کی گه‌وره‌یه" له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتودا، قه‌وله له‌و کۆنگره‌یه‌دا بڕیاره‌ی "گرنگ" بدرێت له‌سه‌ر سیسته‌م و سیاسه‌تی ته‌ندروستی کوردستان، به‌ڵام داخۆ ئه‌و بڕیارانه له به‌رژه‌وه‌ندی کێ ده‌بن؟ ئایا ئه‌م بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌ت که ئێستا ئه‌یاندات، به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه خه‌ومان لێنه‌که‌وێت له به‌ر مه‌ترسیه‌کانی کۆنگره‌یه‌کی ئاوه‌ها له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵک و باشیه که‌مه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان؟.
سه‌رچاوه:
1.http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=29687&cat=1
2.http://www.who.int/dietphysicalactivity/publications/facts/chronic/en/