روونی سیاسی بریتییه له پرۆسه‌ی به ئاشکراکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بڕیاره‌کانی هه‌ر رێکخراوێک یان داموده‌زگایه‌کی حکومی به مه‌به‌ستی ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له بڕیار و به‌رنامه‌ی کارکردن. ئه‌م پرۆسه‌یه نیشانه‌یه‌کی زندوی جیاکردنه‌وه‌ی کارکردنی سه‌رده‌مه له شێوه کارکردنی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد و پارته سیاسییه‌کانی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی بیست. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بڕوای ته‌واوی به بڕیاردانی پشت په‌رده‌وه هه‌بوو. روونی له کار و به‌رنامه رێژیدا ده‌قاوده‌ق هاوجوت و هاوته‌ریب ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ پرۆسه ی باهۆزی ئه‌و پرۆسه جیهانگیرییه‌ی ده‌یه‌وێ دونیای ئایینده له گوندێکی بچوکدا کۆ بکاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی کێشه و خاوه‌ن کێشه‌کان له‌و دونیایه‌ی دوا ڕۆژ گوم نه‌بن پێویسته ره‌چاوی ئه‌و هاوجوت و هاوته‌ریبییه بکرێت له کارکردن و داڕشتنی به‌رنامه‌ی کار و بڕیاردان.
له ناو ده‌زگای حیزب‌دا دوور نییه زۆر جار حیزب پرۆسه‌ی روونی له ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و گروپه‌که‌ی خۆیدا بهێڵێته‌وه. به تایبه‌تی له‌و بڕیارانه‌ی تایبه‌ته‌ن به کاروبار و دوارۆژی حیزبه‌وه. تا رادیه‌ک ده‌کرێت بوترێت ئه‌مه مافێکی ره‌وای ئه‌و حیزبه‌یه. به ڵام کاتێ حیزب له ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ئاراسته‌ی سیاسه‌تی حکومه‌ت ده‌کات، پێویسته په‌یڕه‌وی سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی روونی بکات له بڕیاره چاره‌نوس سازه‌کان.
ده‌زگا حکومییه‌کان راسته‌خۆ به‌رپرسن له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری خه‌ڵک، بۆیه پێویسته ته‌واوی کار و به‌رنامه‌یان بۆ خه‌ڵک بێ و له خه‌ڵکه‌وه دیاربێت. نابێ له‌و گۆشه نیگاوه ببینرێت که له چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی حیزبی پێک هاتووه. بۆ نموونه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی تا ده‌گاته ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌کان پێک هاتووه له چه‌ند کتله‌یه‌کی سیاسی جیاجیا، هه‌ر گروپه بۆن و ره‌نگێ حیزبی خۆی هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌یان له کار و به‌رنامه‌ی ئه‌و ده‌زگایه ره‌نگ بداته‌وه. به‌ڵام هیچ یه‌کێ له‌م کوتله سیاسییانه مافی ئه‌وه‌یان نییه له نێوان خۆیان و به‌بێ ئاگاداری خه‌ڵک و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان کار و بڕیاره‌کان بده‌ن و جێبه‌جێ بکه‌ن. گه‌ر ئه‌مه‌ش کرا ئه‌م ده‌زگا حکومییانه ده‌بنه‌وه ده‌زگایه‌کی حیزبی سه‌ده‌ی رابردوو.
بۆچی و له کێ خه‌ڵک داوای روونی سیاسی ده‌کات؟
داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت به پێی هه‌ندێ پرۆتۆکۆل پابه‌ندن به راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ئه‌مڕۆ و دوا رۆژی خه‌ڵک و وڵات. هه‌ر ده‌زگایه‌ک به‌پێی قه‌باره و ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسیاره له جێبه‌جێکرندی ئه‌و به‌ڵێن و ئه‌رکانه‌ی له‌و پرۆتۆکۆلانهدا هاتوون. کاتێ ده‌وڵه‌ت بڕیارێک یان یاسایه‌ک ده‌رده‌کات کاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌کاته سه‌ر ره‌وتی ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان. له سه‌ر ئاستی باڵاشدا هه‌ندێ جار چاره‌نوسی ده‌وڵه‌تی پێوه به‌نده. به گشتی ئه‌م پرۆتۆکۆلانه سێ پرۆسه‌ی گرنگ له خۆ ده‌گرن، خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی داوای جێبه‌جێکردنیان بکات:
1- پرۆسه‌ی دیموکراتی
نوێنه‌رانی خه‌ڵک به پێی ئه‌و بڕوایه‌ی پێیان دراوه پێویسته راسته‌خۆ و له جیاتی ده‌نگده‌ران کاریگه‌ری باش بکه‌نه سه‌ر ناوه‌نده‌کانی بڕیار. ئه‌م نوێنه‌رانه پێویسته له گه‌ڵ خه‌ڵک کراوه و راشکاوانه باس له مه‌سه‌له‌کان بکه‌ن.
2- به‌رپرسیارێتی سیاسی
هه‌موو ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن یان داده‌نرێن پێویسته کاره‌کانیان له ژێر چاوه‌دێری به‌رده‌وامدا بن. کاری باش پاداشت ، له خراپیش لێپرسینه‌وه بکرێت.
3- روونی سیاسی
بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه و جێبه‌جێکردنی ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵک ده‌ره‌خسێنی تا له‌نزیکه‌وه ئاگاداری بڕیاره‌کان بن و هاوبه‌شی کاریگه‌ر بکه‌ن. به‌م ئاگادار بوون و هاوبهشیکردنهش ده‌تواندرێ پێشگیری پێشوه‌خت له رودانی کاری ناڕه‌وا و ئه‌نجامی خراپ بکرێت.
ئه‌مانه مافی ره‌وای خه‌ڵکن، له حکومه‌ت داوای ده‌که‌ن، سه‌رکه‌وتنی حکومه‌تیش له باش حوکمڕانیکردن له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵکدایه.
به پیی پێکهاته‌ی حکومه‌ت له په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی روونی زیاتر حیزبه سیاسییه‌کانی ئه‌م پێکهاته‌یه سودمه‌ند ده‌بن: -1 -زیادبوونی بڕوابوونی جه‌ماوه‌ر به حیزب -2- زوو چاره‌سه‌ری کێشه و ناکۆکییه‌کان. له‌م حاڵه‌ته خه‌ڵک چه‌ند حیزب به خاوه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌زانێ ئه‌وه‌نده‌ش خۆی به ته‌نگه‌وه هاتوو ده‌زانێت - 3- هاوکاری خه‌ڵک له دروستی بڕیارداندا -4- که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی حیزب له بوونی که‌مووکوڕی به‌ڕێوه‌بردن- 5 – خه‌ڵک ده‌بن به شایه‌دێکی زیندوی مۆدێرنییه‌تی حیزب و ئاماده‌بوون بۆ قبوڵکردنی پرۆسه‌ی تازه‌گه‌ری و رای به‌رامبه‌ر – 6 – هاوجوتبوونی دروشم و ره‌فتاری رۆژانه‌ی کادیره‌کانی حیزب.....تاد. له کۆتاییدا حیزب به‌رهه‌می پڕ بڕشتی ئه‌م کێڵگه‌یه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌دروێته‌وه.
جۆره‌کانی روونی سیاسی
روونی سیاسی خۆی له سێ جۆردا ده‌بینێ. هه‌ر یه‌کێ له‌م جۆرانه چۆنیه‌تی ره‌نگدانه‌وی پیاده‌کردنی پرۆسه‌ی دیموکراتییه‌ته له‌لایه‌ن داموده‌زگانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
1- سه‌یرکردن و بێده‌نگی
بڕیاره‌کانی حکومه‌ت بڵاو ده‌کرێته‌وه و خه‌ڵک لێی به ئاگا ده‌کرێت. به‌ڵام که‌س بۆی نییه ره‌خنه بگرێت.
2- سه‌یرکردن و ده‌ست لێ نه‌دان
بڕیاره‌کانی حکومه‌ت بڵاو ده‌کرێته‌وه و خه‌ڵک لێی به ئاگا ده‌کرێت . ده‌کرێت ره‌خنه بگیرێت به‌ڵام که‌س مافی ده‌ستکاریکردنی نییه.
3- تێڕوانین و رۆڵ بینین
بڕیاره‌کانی حکومه‌ت بڵاو ده‌کرێته‌وه و خه‌ڵک لێی به ئاگا ده‌بن. خه‌ڵک ده‌توانێ ره‌خنه بگرێ و رۆڵ ببینێ له باسکردن و گۆڕینیان.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه نییه حکومه‌ت بۆ هه‌موو ورده کارییه‌ک بگه‌رێته‌وه بۆ لای خه‌ڵک. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و هاوبه‌شی کردنیان له پرۆژه گرنگه‌کان زه‌روره بۆ دروستبوونی هه‌ستی خۆبه‌خاوه‌ن زانین و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر کاره‌کانی حکومه‌ت.
خۆ دزینه‌وه‌ی حکومه‌ت بۆ؟
جێی تێرامانینه زۆر جار حکومه‌ت نه‌ک هه‌ر هه‌وڵ ده‌دات خۆی له په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی روونی بدزێته‌وه. به‌ڵکو کار ده‌کات بۆ کۆنترۆڵکردنی ده‌زگاکانی په‌رله‌مان و دادوه‌ریش، تا له بانگهێشکردن و لێپرسینه‌وه خۆی بپارێزێ. لێره و له‌م حاڵه‌ته حیزب پێویسته ده‌ست به‌کار بێت و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بهێنێته زمان. ئه‌م ئه‌رکه‌ش به حیزبێک ده‌کرێ که:
یه‌که‌م- کادره‌کانی له بیرکردنه‌وه و ره‌فتاردا له ئاستی قبوڵکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه بن ، نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری حکومه‌ت و حیزبه‌کانی تر و سیاسه‌تی چاو له‌چاوکردن.
دووه‌م: له ناو ریزه‌کانی خۆی په‌یڕه‌وی روونی بکات، بڕوای به نوێبونه‌وه، پرۆسه‌ی ریفۆرم و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت.
سێهه‌م: خۆی به حکومه‌ت نه‌زانێ، گه‌ر وابوو پلانی یه‌کبوونی دزو خاوه‌ن ماڵ دێته جێبه‌جێکردن.
ئه‌مرۆ له کوردستان نه‌بوونی روونی له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و خۆ به حکومهتزانینی حیزب یه‌کێکه له هۆ هه‌ره گرنگه‌کانی بوونی ناڕه‌زایی، توڕه‌بوون و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له حکومه‌ت و حیزب، ئه‌مه‌ش پێگای کوردی له فشار دروستکردن بۆ سه‌ر حکومه‌تی عێراق، ئه‌مریکا و وڵاتانی دراوسێ لاواز کردووه.
نه‌بوونی روونی و ئاڵۆزی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک
دوای ئازادکردنی که‌رکوک ئاواره‌کان شه‌پۆل شه‌پۆل به‌ره‌و که‌رکوک ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه کرد. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر هه‌ندێ هۆش نه‌یتوانی مناڵه‌کانی بباته‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ی که‌رکوکی بونیان گواسته‌وه. به‌ڵێنی زۆریان پێ درا. به‌ڵام که‌می لێ جێبه‌جێکرا. به دهستوریکردنی کێشه‌که، دروستکردنی چه‌ندین لیژنه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێنده‌ی تر خه‌ڵکیان له چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک دڵنیا کرده‌وه. خه‌ڵکیان له‌سه‌ر هیوای 100% راهێنا. له 31-12 بینرا چی روویدا و چی کرا! چ نائومێدییه‌ک و بێ بڕواییه‌ک لای که‌رکوکییه‌کان دروست بوو!. ئێستاش هیواکان له‌سه‌ر شه‌ش مانگی تر ههڵچێندراوه. بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ئاواره‌کان توشی ئه‌و باره ده‌رونییه نه‌بن، پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به کرده‌وه ده‌کڕی بکرێت رابهێنێت، نه‌ک له‌سه‌ر حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌م و ئه‌و. راستییه‌کان وه‌ک خۆی به خه‌ڵک بگه‌یه‌نرێ. هه‌روه‌ک سیاسییه‌کان ده‌ڵێن " سیاسه‌ت فه‌نی مومکینه و له گفتوگۆشدا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ به‌ده‌ست ده‌هێندرێ، نه‌ک هه‌موو خواسته‌کان".
هه‌موو ئه‌م دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه و ته‌موو مژاوی بارودۆخی سیاسی بوونه‌ته هۆی هه‌ستکردنی به‌شی هه‌ره‌زۆری رۆشنبیران، کادره‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبه‌کانی تر به‌م حاڵه‌ته و هه‌وڵدانی جدیانه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دیاردانه. کادر و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی له خه‌مخۆریان بۆ کورد و پاراستنی یه‌کێتی ریزه‌کانی ناو یه‌کێتی له ریزی پێشه‌وه‌ن بۆ زیاتر به هێزکردنی باسکی پرۆسه‌ی ریفۆرم و نوێکردنه‌وه. پێشیان وایه روونی سیاسی له کاری رۆژانه‌دا یه‌کێکه له‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیانه‌ی گوڕ و ته‌وژم به ژیانی دیموکراتی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات.