بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کابینه‌ی شه‌شه‌م له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی رابردویدا، ئاماژه‌ی رونمان پێئه‌به‌خشن له‌سه‌ر دنیابینین و فه‌لسه‌فه و لایه‌نداری ئه‌م وه‌زاره‌ته بۆ چی توێژێک و ده‌سته‌یه‌ک له خه‌ڵك، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵێک بڕیاری داوه که راست و ره‌وان پێمان ئه‌ڵێن ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌وه‌نده‌ی پاڵپشتی و پشتگیری هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌و تۆێژانه ئه‌کات که له‌ڕوی دارایی و ئابوریه‌وه له خه‌ڵکانی تر له پێشهوهترن، تۆزقاڵێک پاڵپشتی خه‌ڵكی هه‌ژار و که‌مدرامه‌تی ئه‌م هه‌رێمه ناکات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ناوی یه‌کخستنی نرخی عیاده‌کان، ئه‌و نرخه‌ی له ناوچه‌کانی سلێمانی و گه‌رمیان به‌رزکرده‌وه و به‌ناوی نه‌بونی بودجه‌وه ئه‌و "مینحه" که‌مه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌کو شه‌کره و فشاری خوێن و شێرپهنجیان هه‌یه بڕی، له ههنگاوێکی تریشدا، که "فرقعه"یه‌کی میدیایی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ دروستکرا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن، ڤیزه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌کانی کوردستان و عێراقی بۆ ئوردن نه‌هێشت. ئه‌م گۆڕانکاریه تازه‌یه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندروستی له کوردستاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ "سیاحه‌تی پزیشکی" وڵاتی ئوردن ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی که‌می هاوڵاتیانی کوردستانی لێده‌رکه‌ین که توانای داراییان به‌رزه‌و ئه‌توانن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن، ئه‌وا سودێکی ئه‌وتۆی بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌خۆشه‌کانی کوردستان نیه، که لای هه‌مو که‌سێک ئاشکرایه زۆربه‌یان خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌مدرامه‌تن.
ئه‌وه‌ی شایانی پرسیاره لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆچی نرخی عیاده‌کان له ناوچه‌یه‌کی وه‌کو سلێمانی و گه‌رمیان به‌رزئه‌کاته‌وه و مینحه‌ی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان ههڵئهسپێرێت و ده‌رگای ده‌ره‌وه له به‌رده‌م هاوڵاتیان ئه‌کاته‌وه بۆ چونه ده‌ره‌وه؟ ئایا ئه‌مه سیاسه‌ت و پلانێکی داڕێژراو نیه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه و بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ژار لێی به‌هره‌مه‌ند ئه‌بن؟ ئه‌مه بۆ خۆی ته‌سککردنه‌وه‌ی رێگاچاره‌کانی به‌رده‌م هاوڵاتیان و داخستنی ده‌رگاکان نیه بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تی ته‌ندروستی له کوردستاندا؟ دواتر ئایا ئه‌مه دانپێنانێکی ناڕاسته‌وخۆش نیه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن و باری ئابورییان رێگایان پێئه‌دات که بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه بکه‌ن به‌وه‌ی که سیسته‌می ته‌ندروستی ئێمه ناتوانێت خزمه‌تێکی باش و شیاوی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌یانه‌وێت له کوردستاندا سه‌رفی بکه‌ن پێشکه‌شیان بکات و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش کارئاسانیان بۆ ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه پاره‌کانیان سه‌رف بکه‌ن؟ ئایا ئه‌م ڤیزا نه‌هێشتنه زیاترین سودی بۆ کوردستان بو، یا بۆ وڵاتی ئوردن؟ ئایا ئه‌گه‌ر بۆ وڵاتی ئوردن زیاتر نه‌بوایه، وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌کێشا و سه‌ردانی هه‌رێم بکات و ڤیزا نه‌هێڵێت؟.
لابردنی ڤیزا له به‌رده‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه ئه‌که‌ن، جگه له‌وه‌ی مانای ئه‌وه‌یه که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌یتوانیوه سیسته‌می ته‌ندروستی به‌و جۆره پێشبخات که بتوانێ شایانی پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان خه‌ڵک بێت، هه‌روه‌ها زه‌ره‌رێکی گه‌وره له ئابوری کوردستان و قازانجێکی باشیش به وڵاتێکی دراوسێ ئه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی که پێ ناچێت هیچ شرۆڤه و دراسهتێکی بۆ کرابێت، نه‌ک ته‌نها زه‌ره‌ر له سیسته‌می پزیشکی و ته‌ندروستی کوردستان ئه‌گه‌یه‌نێت به‌ڵکو زه‌ره‌ریشی بۆ ئابوری وڵاته‌که‌مان هه‌یه. له لایه‌که‌وه، ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که سه‌ردانی پزیشکه خۆماڵیه‌کان ئه‌که‌ن که‌مئه‌بێته‌وه، هه‌روه‌هاش ئه‌و پاره‌یه‌ی هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌مه‌ند له کوردستاندا سه‌رفیان ئه‌کرد که‌مئه‌بێته‌وه، چونکه ئێستا پاڵنه‌ره‌کانی چونه‌ده‌ره‌وه به هۆی لابردنی ڤیزاوه زیاترن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بری ئه‌وه‌ی ئاستی کوالیتی خزمه‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به‌رزبکاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته ئاستی وڵاته‌کانی دهروبهرو جیهان، هاتوه پاڵنه‌ره‌کان بۆ تۆراندنی نه‌خۆش له پزیشکه خۆماڵیه‌کان و سیستمه‌که‌ی مه‌ڕ خۆمان زیاتر ئه‌کات و رون و ره‌وان پێمان ئه‌ڵێت ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یه با بچێت له ده‌ره‌وه خۆی ده‌رمان بکات، چونکه ئێمه توانای ئه‌وه‌مان نیه تیماریان بکه‌ین، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نها به‌وه رانهوستاوه، که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ره‌وانه‌ی ده‌روه بکات، به‌ڵکو هاتوه ئه‌رکه‌کانی هه‌ژارانی ناوه‌وه‌ش که توانای چونه ده‌ره‌وه‌یان نیه زیاتر و به که‌مکردنه‌وه‌ی هاوکاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و زیادکردنی نرخه‌کان باریان له‌سه‌ر قورس‌تر ئه‌کات.
له هه‌مو ئه‌مانه خراپتر ئه‌وه‌یه که بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌کو دیاریکردنی نرخ، ته‌نها له‌و شوێنانه جێبه‌جێ ئه‌کرێن که نرخه‌کان که‌من و وه‌زاره‌ت داوای نرخی زیاتری کردوه (وه‌کو سلێمانی)، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی که نرخه‌کان زۆرن و وه‌زاره‌ت داوای نزمکردنه‌وه‌ی کردوه، بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌ت ته‌نانه‌ت تاچه‌ند مه‌ترێکی ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌کان خودی خۆی بڕی نه‌کردوه (وه‌کو هه‌ولێرو دهۆک)، له کاتێکدا که سه‌ندیکای پزیشکان لقی سلێمانی نامه‌ی فه‌رمی ئه‌نێرێت بۆ هه‌مو پزیشکه‌کانی ئه‌و شاره و له نرخه تازه‌کان ئاگاداریان ئه‌کاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌وانه ئه‌کات که نرخه‌کانیان وه‌کو جاران هێشتوه‌ته‌وه، له هه‌ولێر و دهۆک سه‌ندیکا هیچ قورسایه‌کی بۆ بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌ت دانه‌ناوه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پزیشک هه‌یه له‌و ناوچانه‌دا که نه‌ک 20 هه‌زار وه‌رئه‌گرن، به‌ڵکو پزیشکیی 50 ههزارییش هه‌یه.
سیاسه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌م دواییانه‌دا، ئاماژه‌یه‌کی رونن بۆ نیه‌تی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی حکومڕانی ته‌ندروستی له کوردستاندا ئه‌کات بۆ به‌ره‌و به تایبهتبردنی سیسته‌می ته‌ندروستی له‌م هه‌رێمه‌دا.
به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخه‌کان، بڕینی مینحه‌کان، گرنگیدان به لابردنی ڤیزا له سه‌ر نه‌خۆش بۆ چاره‌سه‌رکردن له ده‌ره‌وه، هه‌مویان ئاماژه‌ی رونن بۆ ئه‌و نیهتانهی سه‌ره‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م هه‌مو بڕیار و هه‌نگاوانه‌دا جێگای پرسیار و سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که له ترۆپکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامی حیزبێک دێت که خۆی به سۆسیالدیموکرات ئه‌زانێت. ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌کانی سۆسیالدیموکراته‌کان له‌و وڵاتانه‌ی باڵاده‌ستن وه‌کو سیاسه‌ته‌کانی لای خۆمان بوایه، ئه‌وا ئه‌بوایه سیسته‌مه ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له دواوه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقیا لۆقه‌یان بکردایه و یه‌که‌مینی وڵاتان بونایه له خراپی و دواکه‌وتویی، به‌ڵام پێ ناچێت هیچ دونیابینێکی تایبه‌ت و دیاریکراو هه‌بن له پشت بڕیاره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌و بڕیارانه ناکرێت له‌ژێر رۆشنایی هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک جگه له ئیجتیهادی شه‌خسی لێکبدرێنه‌وه.