له‌ماوه‌ی ساڵێكدا گوڕوتێنێكی سیاسیی و پڕ جموجوڵ له توركیادا و له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌وه هاته گۆڕێ، ئه‌مه‌ش خۆی له دو ته‌وه‌ردا ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌میان پرۆسه‌ی كرانه‌وه بو به‌ڕوی كورد دا و دوه‌میشیان ده‌نگدان بو له‌سه‌ر هه‌موار كردنی ده‌ستوریی له 12 ئه‌م مانگدا. كه ئه‌مه‌ی دوایان ته‌واوكه‌ری ته‌وه‌ری یه‌كه‌مه، بهلاَم گرنگ لێره‌دا سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پارته‌یه له گهمهكانیدا له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی عیلمانی كه‌مالیی توندڕه‌ودا كه سه‌رجه‌می داموده‌زگاكانی توركیای قورخكردبو.
له هه‌نگاوه سیاسییهكانیشیدا ژیرانه به‌سه‌ر په‌یژه‌ی له‌مپه‌ر و بهربهستهكانیدا سه‌رده‌كه‌وێت و گه‌وره‌ترین كارێكیش كه به‌شداره له‌م سه‌ركه‌وتنانه به‌نه‌رمیی جولاَنهوهیهتی له پیاده‌كردنی به‌رنامه‌كانی، چونكه پارتی ناوبرا پێشتر و ئێستاش هه‌ستی به‌و مه‌ترسیانه كردوه كه ئه‌گه‌ر به هوشیارییه‌وه نه‌جوڵێته‌وه، ناتوانێت زاتی ئه‌وه‌ش بكات ته‌نانه‌ت باس له به‌رنامه و پلانه‌كانی بكات بۆ ئه‌و توركیایه‌ی كه ئه‌م حیزبه ده‌یه‌وێت پێی بگات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نه‌رمیی جولاَنهوهیی حیزبه‌كه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2002 دا به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی گۆڕانكاریی له ده‌ستور و پرسیی كورد و ئه‌رمه‌نه‌كان نه‌ده‌دا، چونكه باش لهوهگهشتبو كه ده‌بێت په‌ند له‌وانه‌ی حیزبه‌كانی پێش خۆی وه‌ربگرێت، كه هه‌ندێكیان به كوده‌تای سه‌ربازیی له‌ناوبران وه‌یان رۆڵیان كه‌م كرایه‌وه و خۆیان دا به‌ده‌ست واقیعه‌وه، به‌ڵكو زیاتر خۆی له چاكسازیی ئابوریی و بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی بهنكیی دا ده‌دا، ئه‌م خاڵه‌ش له وتاره‌كانی دیكه‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، چونكه ناكرێت و نابێت باس له قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌م خاڵه نه‌ده‌ین.
باشترین به‌ڵگه‌ش كه ئه‌و راستییه نیشان ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی دوه‌مدا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی ناوبراو روی له زیادبون كرد، راسته‌وخۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و راستییه‌یان بۆ رون بوه‌وه كه بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی پارته‌كه‌یان فراوان و پته‌و بوه، بۆیه لێره‌وه ده‌ستیان دایه كۆمه‌ڵه كارێك كه پێشتر له توركیا وێنه‌ی نه‌بوه، خاڵی هه‌ر گرنگیش لێره‌دا به دادگاییكردنی جه‌نراڵه‌كانی توركیا بو به بیانوی رێكخستنی كوده‌تای سه‌ربازیی له دژی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پێكیانهێناوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی ده‌زگاكانی میتی توركیی و ئه‌رگه‌نه‌كۆن له دژی كورده‌كانی توركیا، كه‌واته بهرهوپێشهوهچونێك هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌مه‌ش بۆ حیزبی ناوبراو گه‌مه‌یه‌كی نیمچه مه‌ترسیداره به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژ و به‌رنامه سیاسییه‌ی كه ده‌ستیان بۆ ده‌بات له ناوخۆی توركیادا دوژمنی بۆ زیاد ده‌كات نه‌ك دۆست، له‌لایه‌ك چه‌په‌كانی توركیا و له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان به هیچ جۆریك له‌و سیاسه‌ته رازیی نین وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تروسكایه‌ك ئۆمیدیان هه‌بوایه نه‌یانده‌هێشت ئه‌و قۆناغه‌ی هه‌یه بهاتایه‌ته بون.