ده‌یان ساڵه دروشمی ئۆتۆنۆمی ودواتر فیدرالیه‌ت له عێراقێكی دیموكرات ویهكگرتوودا كردۆته ستراتیژی خۆمان.
له بازنه‌ی ئه‌م ستراتیژیه‌دا چه‌ند شۆرشی چه‌كداری هه‌ڵگیرساوه وچه‌ندین خولی گڤتوگۆ ونیوهچڵ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی به‌غدا كراوه وچه‌ندین هاوپه‌یمانی لابه‌لا له‌گه‌ڵ وڵاتان وهێزه‌كانی ناحه‌ز ودوژمن به كورد له ناوچه‌كه‌دا گرێدراوه. چه‌ندین خولی شه‌ری خه‌ستی ناوخۆش هه‌ندێك له لاپه‌ره‌كانی ئه‌و مێژووه‌ی به‌ره‌شی پركردۆته‌وه.
به‌درێژایی ئه‌م مێژووه ناوه‌رۆكی بزافی كوردایه‌تی له باشوور پرۆگرامێكی نه‌ته‌وایه‌تی تۆكمه‌ی پراكتیزهكراوی درێژخایانی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، به‌ڵكو له‌و بواره‌وه زۆرتر به‌دوای رووداو وگۆرانكاریهكاندا كه‌وتوه و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌یتوانیوه پانتایی خاك ودڵی كورد له كوردستانی گه‌وره بگرێته‌وه. سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌و باوه‌ره‌دا بوه كه ده‌توانێت له باشوری كوردستان ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌دی بهێنێت به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا وبه ره‌زامه‌ندی یا بێده‌نگی داگیركه‌رانی به‌شه‌كانی تری كوردستان، بێئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه تێهه‌ڵكێشی سه‌رجه‌م بزافی كوردایه‌تی بكات.
به‌داخه‌وه به‌درێژایی ئه‌و مێژووه‌ش حزب وشۆرشهكانی به‌شه‌كانی تری كوردستان به‌ووردی وهوشیاریهوه ره‌چاوی شۆرش وخه‌باتی باشووری كوردستانیان نه‌كردوه وئه‌وانیش وه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان كاریان كردوه ویارمه‌تیان لێوه‌رگرتوون بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان، وئێمه‌ش به‌هه‌مان وه‌تیره وبه‌ڵكو درندانه‌تر وئاغایانه ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ كردوون. چه‌ندین تێكۆشه‌ری كوردی به‌شه‌كانی تری كوردستان به‌ویست وفه‌رمانی سه‌رانی شۆرش له‌باشوور تێرۆر كراون یا ده‌ربه‌ده‌ر كراون وته‌نانه‌ت شه‌ری پێشمه‌رگه‌ی به‌شه‌كانی تریشمان تاقیكردۆته‌وه. ئه‌و هاوكاری وپه‌یوه‌ندیه پچرپچرانهی له‌نێوان حزبه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان وسهركردهكانیان هه‌بوون كاتی بوون ولهسۆزی نه‌ته‌وایه‌تی وچه‌ند خاڵێكی له‌یه‌ك گه‌یشتن تێپه‌ری نه‌كردوه ونه‌بۆته زه‌مینه خۆشكه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوڵایی وهێزی خۆمان له‌سه‌ر خاكی خۆمان. لێره‌دا پێویسته ئاماژه بكه‌م به ماوه‌یه‌ك كه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هێزی هاوپشت هاریكاری ویارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیان داوه وبه ده‌یان شه‌هیدیان له‌و خه‌باته‌دا پێشكه‌ش به كورد وكوردستان كردوه. ئه‌م ئه‌زموونه كوردستانی ونه‌ته‌وه‌ییه كورت ته‌مه‌ن بوو ونه‌یتوانی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دوژمنان وناحه‌زان به كوردیشه‌وه رابگرێ وهه‌روه‌ها له بێده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه زوو كاڵبوهوه.
هه‌رچۆنێك بێت شایه‌تمانمان هێنابوو وحزب وسه‌ركرده‌كان فیریان كردبوین كه وڵاتانی ناوچه‌كه وزلهێزهكانی دنیا لێمان قبوڵ ناكه‌ن پان كوردایه‌تی بكه‌ین وسنوری سووریا‌ن بۆ داناوین وبه‌زاندنی ئه‌و سنوره زۆر به‌زه‌ره‌ر بۆمان ده‌گه‌رێته‌وه. به‌گشتی خۆشمان خۆمان تۆقاندبوو له‌وه‌ی سنووری دوژمنان ببه‌زێنین، به‌م شێوه دابراو وبهشگهرییه فێری كوردایهتیهك كراین كه نیو سه‌ده چه‌قی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌بات وقوربانیهشدا. فێرنهكراین ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌گه‌ڵ براكانمان به‌شی كه‌ین وئه‌وه‌ی نیمانه به‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ستی بهێنین.
هه‌ره‌سی 1975 زیندووترین نموونه‌یه كه شۆرشی كورد قوڵایی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ست دابوو وئاینده‌ی ئه‌و شۆرشه له‌لایه‌ن ناحه‌زان ودوژمنان وبه‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانه‌وه دیاری كرا نه‌ك له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه. رێگری توركیا له دوا ساته‌كانی گڤتوگۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وحكومه‌تی عێراق له 1983-1984 وكاره‌ساتی 31 ئابی 1996 یش ته‌واوكه‌رێكی ئه‌و راستیه تفت وتاڵهن كه كورد له باشوور زیاتر له نیوسه‌ده به‌ده‌ستیه‌وه ئازار وماڵوێرانیهكی زۆری به‌سه‌ردا هێناوه. ئه‌م سێ روداوه‌ش له وێستگه‌كانی شكسته گه‌وره‌كانی بزافی كوردایهتین له باشووری كوردستان.
به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌نگ هاتنی كورد له خۆرهه‌ڵات وباكووری كوردستان بۆ كورده‌كانی باشوور له‌كاتی راپه‌رین ودواتر كۆرهوهكهدا پته‌وترین نیشانه‌ی ئه‌و قوڵاییهیه كه له‌ده‌ستمان داوه. دابران وبهشگهری بۆته به‌شێكی زیندوو له‌بیركردنه‌وه‌ی سیاسیمان، له‌گه‌ڵ هاوكوردهكانمان وه‌ك ئاغا وبهرپرسیان ره‌فتارمان كردوه وهه‌میشه زۆرمان لێكردوون ره‌چاوی ئێمه بكه‌ن وتێگه‌یشتنیان بۆمان هه‌بێت وئه‌وانیش بۆ "بئس المصیر". ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه هه‌موو كورد به‌یه‌كه‌وه شۆرشیان بكردایه وكاریان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی یه‌كگرتوو بكردایه، چونكه ئه‌مه له كاته‌كانی شه‌ری سارددا زۆر زه‌حمه‌ت بوو وههنووكهش كار بۆ ئه‌و ئامانجه تا راده‌ی سه‌ره‌كی پابه‌ند ده‌بێت به‌رۆڵی ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردیه بۆ ئه‌جندای زلهێزه‌كان له‌م ناوچه ئاگراویهی كوردستانی تێدا له‌ت له‌ت كراوه.
له‌ئه‌نجامدا تا باری ناوده‌وڵه‌تی نه‌ره‌خسا بۆلێدانی سه‌دام وروخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی به‌شێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و ستراتیژیه زۆر لاواز بوو. وا نزیكه‌ی پێنج ساڵه سه‌دام روخاوه وكورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بێنه وبیبهی ده‌سه‌ڵاتداران له‌عێراق به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانی نه‌پێكراوه وئه‌و دهسكهوتانهشی به‌ده‌ست هێنراوه رۆژانه وبه‌رده‌وام به‌هۆی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی وئاگری مه‌زهه‌بیدا لهكاڵبونهوهدان. بابزانین پێگه‌ی كورد له‌م عێراقچیهتهی ئێستامان گه‌یشتۆته چ ئاستێك.
ئه‌گه‌ر باری ێستای باشوور هه‌ڵبسه‌نگێنین، سه‌ركه‌شانه وبه واته‌ی به‌رپرسه‌كانمان بێت له هیچمان كه‌م نیه وته‌نها چه‌ند له‌مپه‌ر وكێشه‌ی ته‌كنیكی نه‌بێت وپێویستیمان به‌كات وپاره‌ی زۆرتر وچه‌ندین هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی وچوار قۆڵی وپێنج قۆلی تر هه‌یه تا "دۆسته ئهزیزهكان وهاوپه‌یمانه دێرینه‌كانمان له عه‌ره‌بی شیعه وسوننه" له به‌غدا قه‌ناعه‌ت به مافه‌كانی كورد بكه‌ن وبۆمان بسه‌لمێنن. ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت كردنه له چاوشاركێی منداڵان ده‌چێت.
ده‌ڵێن مالیكی سوێندی به قورئان خواردوه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140. ئه‌مه له سوێند ونوشتهكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست وسه‌رده‌می جاهلیه‌ت ده‌چێت كه له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا به سوێندخواردنی درۆ وساخته سیاسه‌ت دابرێژرێت وئومێدی له‌سه‌ر بنیات بكرێت.
ده‌ڵێن سیستانی، ئێرانیه‌كی شیعه مه‌زهه‌ب، له قوژبنی حوجره‌كه‌ی له نه‌جه‌ف وتوویه‌تی كه‌ركوك عه‌مامه‌كه‌ی ئه‌وه، به‌واتایه‌كی تر عه‌مامه نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دینی وبه‌هاكانی خۆیه‌تی ولێ‌ی جیاناكرێته‌وه. هه‌روه‌ها سیستانی به‌رده‌وام مه‌به‌ستیه‌تی له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و تیشكه كزه‌ی له په‌نجه‌ره‌ی حوجرهكهیهوه رووناكی پێده‌به‌خشێ پاشهاتی عێراق وبه كوردیشه‌وه دیاری بكات.
ده‌ڵێن، تاریق هاشمی، ره‌گه‌زپه‌رست ودرۆزن وتاوانبار تا سه‌ر ئێسك، دڵًنهوایی مسكێن وخزمهتكاره كۆنه‌كانی سه‌دامی كردوه كه رێككه‌وتنه سێ قۆڵیه‌كه‌ی دوكان له‌گه‌ڵ كورددا بۆ مه‌به‌ستی ئارایشكردن بوه.
ده‌ڵێن " موساڵه‌حه‌ی وه‌ته‌نی" مانای ئیفلیجكردن وئیبتزازی حكومه‌ت، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت مورتاح بكرێت.
ده‌ڵێن توركمانه‌كان تۆزێ شل بوون وخه‌ریكه دڵیان نه‌رمی ده‌یگرێت ورهحمیان ده‌بزوێت هاریكاریمان بكه‌ن به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج ونازونوزهوه.
ده‌ڵێن بودجه‌ی هه‌رێم به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه بریاری له‌سه‌ر دراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خێرمان پێبكه‌ن وسه‌روه‌ت وسامانی عێراق به كوردستانهكهشیهوه موڵكی باپیره گه‌وره‌كانیان بێت كه له بیابانه‌كانی حیجازه‌وه هاتوون وئه‌م خاكه‌یان داگیركردوه وباوه‌ر ونه‌ریتی خۆیان به‌زه‌بری شمشێر به‌سه‌رماندا سه‌پاندوه.
ده‌ڵێن "دۆسته ناودهوڵهتیهكانمان" نارازین له ئه‌دائی حكومه‌ته‌كه‌مان وله گه‌نده‌ڵی ودزی وپێشمان ده‌ڵێن هیچ شوێنێكتان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆی برۆن. به‌كوردی هه‌م ریشمان پێ ده‌تاشن وئاوێنهشهكمان به‌ده‌سته‌وه بۆده‌گرن.
دهڵبَن وده‌ڵێن، رۆژانه سه‌دان جۆر له‌م بابه‌تانه به مانشێتی ره‌نگاوره‌نگ وقهبه به‌رچاو وگوێ ده‌كه‌ون.
مایه‌ی هه‌زار ویه‌ك پرسیاره كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له باشووری كوردستان ئێستا وئاینده‌ی بزافهكهی به‌ستۆته‌وه به نامه‌ی ناسیۆناڵیزمی عه‌ره‌بی وسوننه‌تی ئایینی ومه‌زهه‌بی وپڵان وویستی ناوچه‌یی: كه‌هه‌ر هه‌موویان شوێنی باوه‌ر نین ونیهتیشیان وه‌ك زهلكاوێكی بۆگه‌ن له‌به‌ر چاوه.
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت ته‌نها ( فه‌نی مومكنات) بوایه، ده‌بوو ماندێلا له‌و 27 ساڵه‌ی له زینداندا به‌سه‌ری برد به‌شێوه‌یه‌كی تر بیری بكردایه‌وه وره‌فتاری بكردایه، یا كاسترۆ وڵاته‌كه‌ی له ده‌یان ساڵی گه‌مارۆدان وموئامهرهكردن لێی ته‌سلیم به ئه‌مریكا بكردایه، یا ئێرانی ئیسلامی له‌مه‌ر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی په‌لاماردانی كرنوشی بۆ خۆرئاوا بهێنایه.
ئه‌و پرسیاره گرنگه‌ی ئێستا خۆی له نێو ئه‌جندای ناوده‌وڵه‌تی سه‌پاندوه ئه‌وه‌یه: ئایا بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان له روانگای مافی میلله‌تان بۆ خۆ چاره‌نوس كردن ودابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ده‌بینرێت وره‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت یا لهروانگای هێز وتوانای ئه‌و بزووتنه‌وانه له بینینی رۆڵی دیاریكراو بۆیان له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند خاڵێكی گرنگی ئه‌جندای نێوده‌وڵه‌تی كه له‌م ساته‌دا ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات وتا راده‌یه‌ك ده‌ستنیشانی ده‌كات؟ وه‌لامدانه‌وه‌ی پر به‌پێستی ئه‌م پرسیاره ته‌وقی دوو دڵی وبێسهروشوێنی وگومانمان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش بۆ ده‌سه‌پێنێت. ئه‌و ئه‌جندایه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تی بریتین له شه‌ری تێرۆریزم، پاراستتی به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه‌كانی، دابینكردن ومسۆگه‌ر كردنی كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه ودۆزینه‌وه‌ی بازار بۆ كاڵا وبه‌رهه‌مه‌كانی نیشتمانیی ئه‌مریكا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا شتێك نیه به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی یا نه‌ته‌وایه‌تی له ئه‌جندای ناودهوڵهتیدا پیناسه كرابێت وله‌و سه‌رچاوه‌وه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن. له ساته‌كانی قه‌ڵاچۆكردنی كه‌مایه‌تی ونه‌ته‌وه‌كانی به‌ڵكان هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا نه‌ك ته‌نها بێده‌نگ بون به‌ڵكو گری ئاگره‌كه‌یان خۆش ده‌كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش جینۆساید له رواندا زۆر دره‌نگ كاتێك، پاش كوشتنی زیاتر له‌چه‌ند سه‌د هه‌زار مرۆڤێك، بایه‌خی دنیای دیموكراسی وپێشكهوتوی پێبه‌خشرا، خوێن رشتنهكان له هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌فریكا بونه‌ته خاڵه رۆتینه‌كانی ئه‌جندای ناوده‌وڵه‌تی. ته‌نانه‌ت به‌ره‌ی "سۆشیالیزم" بێبه‌ری نیه له بێده‌نگی وهاندانی قه‌ڵاچۆكردنی مرۆڤ، وه‌ك روسیا له تێچێچنیا وپشتگیری چین بۆ یه‌كێك له دره‌نده‌ترین حكومه‌ته‌كانی ئه‌فریكا، سودان، له كوشتن وبرینی سه‌دان هه‌زار كه‌س له دارفور.
ئه‌مریكا حه‌یاته‌كه‌ی خۆشمان سهركهشیانه هاریكاری به‌شێك له فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كات دژی به‌شێكی تر وبه‌هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دات شهر ومهرافهیان له‌نێوان دروست بكات تا یه‌كتر له‌ناوبه‌رن وشتێك نه‌مێنێ به‌ناوی كێشه‌ی فه‌له‌ستین. به‌هه‌مان پێوه‌ریش له‌گه‌ڵ كورد ره‌فتار ده‌كات. هاریكاری كوردی باشوور ده‌كات ودژایهتیهكی توندی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له باكوری كوردستان ده‌كات.
پشتبه‌ستنی توند به‌م گه‌مه قورسه، ناكرێت بلێین به‌شداری تێدا، له‌لایه‌ن بزافی كوردایه‌تی له باشوور ته‌نها نه‌هامه‌تی وسهرگهردانی لێ دروێنه ده‌كرێت. كورد قوڵاییه‌كی نه‌ته‌وایه‌تی وسیاسی زۆر ره‌وا وفراوانی له‌به‌ر ده‌ستدایه بۆخستنه گه‌ری له‌م هاوَكێشه ناوده‌وڵه‌تی وناوچهییهدا.
دوا له‌شكركێشی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان وهاریكاری ویارمه‌تی ئه‌مریكا بۆی وكشانهوهی هێزه‌كانی بێئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌و كاره دوژمنانیهی به‌رامبه‌ر به كورد بهێنێته‌دی، جه‌خت له‌و راستیه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مریكا وهاوپهیمهنهكانی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ته‌نها وه‌ك ده‌سكه‌لا ده‌وێت بۆ به‌كارهێنانیان له‌چه‌ند مه‌رامێكی خۆیان.
كاتێك سه‌ركردایه‌تی كورد پاش ده‌یان ساڵ له خه‌بات وماندوبون به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ستراتیژیه‌ت وشهر وگڤتۆگۆ وهاوپه‌یمانی ومناوهراتی سیاسیانه به‌دی ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدایه وكه‌چی سووره له‌سه‌ر هه‌مان پلان وبۆچون وتهكتیك، ئه‌وا كاتی ئه‌وه هاتوه به‌جدی بیر له ریبَاز وستراتیژیهتێكی ئهڵتهرنهتیف بكرێته‌وه. شاڵڵا حوكمرانی كوردی وسه‌ركرده‌كانی زۆر زیاتر سهركهوتوبونایه له كوردستان، ئه‌وكات ئه‌وه‌نده بیرمان له به‌غدا وئه‌و هه‌موو قسهوقسهلۆكانه نه‌ده‌كرده‌وه. كورد ناچاره به‌دوای رێگاچارهیهكدا بگه‌رێت.
سه‌رده‌م سه‌رده‌می كاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژ وبۆچونانهیه، سه‌رده‌می چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی به دروشمه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان به‌سه‌رچوه، سه‌رده‌می رازیكردنی میلله‌تێك به پاشماوه قایڵی قبوڵكردن نیه. سه‌رده‌می هاتوهاوار وقیژه وده‌مار رهقكردنهوه نرخی فلسێكی قه‌ڵبی نه‌ماوه.
ئه‌ی ئێمه‌ی كورد چ بكه‌ین؟
زۆربه‌ی ده‌روازه‌كان به‌رووی كورد له باشوور داخراون وبازنه‌ی مناوهرهكردن زۆر ته‌سكه. به‌شێك له سیاسیه‌كانمان زۆر پشت ئه‌ستوورن به‌و پاره وپوله وبازرگانیهی له كوردستاندا هه‌یه، ئازادی وسه‌ربه‌ستی به‌پاره وبول ناكرێت، به‌ڵكو پاره وپول ده‌بێت بخرێته گه‌ر بۆ خزمه‌تكردن وگه‌شه‌پێدان وپاراستنی ئازادی وسه‌ربه‌ستی وسه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی. به‌شێكی تر لێیان به بیركردنه‌وه‌ی عه‌شایرانه چاویان بریوه‌ته ئه‌مریكا وچاوه‌روانی ره‌شبه‌ڵه‌ك وشاباشی شاییهكهن. هه‌ندێكیشیان خۆیان مات داوه وچاوه‌روانی روودا وگۆرانكاریهكانن وبه‌شێكی زۆر بچوك وكه‌م ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك پاراسایت له‌نێو ئه‌م وئه‌ودا گوزه‌ران ده‌كه‌ن ولایه‌نه ئیسلامیه‌كانیش بهتوندرهو مۆدێرنهكانیانهوه لهكهمیندان بۆ مه‌به‌ستی ئه‌جندای ئایینی ومه‌زهه‌بی وتێرۆریستی خۆیان. وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش دانه‌ویڵه رۆدهكهن وله فرسه‌ت ده‌گه‌رێن بۆ وه‌شاندی گورزی خۆیان.
ته‌نها رێگای متمانه وباوه‌ر به‌گه‌ر خستنی قوڵایی نه‌ته‌وه‌ییمانه، به‌گه‌رخستنی ئه‌و هێزه بێ ئه‌ندازه‌یه یه كه كورد ده‌توانێت له ناوچه‌كه‌دا بۆ خزمه‌تی خۆی به‌كاری بهێنێت، ئه‌میش به هێمنانه وبه‌كاری رێكخراوه‌یی تۆكمه ودیپلۆماسی لێهاتوو. كلیلی ئه‌م رێگایه‌ش لێدوان وگڤتوگۆ وله‌یه‌ك تێگه‌یشتنه. زلهێزه‌كانی دنیا وناوچه‌كه كاتێك به‌جدی حسابمان بۆده‌كه‌ن كه ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان ئه‌وه‌نده به‌هێزبین ویه‌كگرتوو بین كه نه‌توانن دزه بكه‌نه ناومانه‌وه.
من باوه‌رێكی ته‌واوم هه‌یه ئه‌گه‌ر، خوا نه‌خواسته، بزافی كوردایه‌تی له باكوور تووشی شكستی بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ودوژمنایه‌تی شۆڤێنێزمی توركی ئَێمه له باشووری كوردستان هه‌راسان ده‌كات. به‌گه‌رخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیكه زامنێكی پته‌وی ئاینده‌مانه.