هه‌فته‌ی رابردو، په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری تێپه‌ڕاندنی هه‌ردو پرۆژه‌یاسای (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم)ی دا، كه مێژو وه‌ك خاڵێكی ره‌ش، بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ینوسێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی هه‌ردو یاساكه بده‌ین، كه پێشتر پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن (پارتی و یه‌كێتی)یه‌وه ئاماده‌كرابو. رۆژی (25/11/2010)، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، په‌سه‌ندكردنی هه‌ردو پرۆژه‌یاسایه‌كه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كردن، هیچكامیان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می جیهانگیریی‌و سیستمه دیوكراسییهكاندا نایه‌نه‌وه‌و به‌ده‌رن له‌و مۆدێله تازه‌یه‌ی كاری ئاسایش "كه ئێستا له دنیای پێشكه‌وتو مۆدێرندا پیاده‌كراوه.
هه‌ردو یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه، چه‌ندین ماده‌و بڕگه‌ی مه‌ترسیداریان له‌خۆگرتوه، كه ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی كۆنترۆڵكردن‌و چاودێریی خستنه سه‌ر ژیان‌و ئازادیی هاوڵاتییانو حیزب‌و رێكخراوه‌كان ده‌دات، كه لێره‌دا هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نكێكی یاساكه ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له ماده‌ی دوهه‌مدا، كه باس له پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌كات، كه بریتییه له: (ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، هه‌واڵگری سه‌ربازیی، ده‌زگای زانیاری‌و پاراستن)، ئه‌م سێ ده‌زگایه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان لێپێكهاتوه؛ پێشتر به‌پێی یاسا دروست نهكراونو شه‌رعییه‌تی یاساییان نییه، تا بكرێنه به‌شێكی سه‌ره‌كیی له‌پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا، به‌تایبه‌ت ده‌زگای پاراستن‌و زانیاری، دو ده‌زگای حیزبینو ناده‌ستورین به‌پێی ماده‌كانی 9و 13ی ده‌ستوری عێراق، كه رێگری له‌هه‌ر رێكخستنێكی چه‌كدار، یان نیمچه چه‌كدار كردوه، جگه له‌وه‌ی ئه‌م دو ده‌زگایه، نایاسایین به‌پێی یاسای كاری حیزبه‌كان، ژماره 17/ 19993 ماده‌ی (15) بڕگه‌كانی (3و 4)، كه چالاكیی نهێنییو ته‌شكیلاتی چه‌كداریی‌و نیمچه چه‌كداریی له حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه ده‌كات.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی (الاستخبارات العسكریه) ده‌بێت سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت‌و به‌ستنه‌وه‌ی به‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
به‌پێی یاساكه؛ ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌ر به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، كه پێویسته سه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت، ئه‌مه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی، كاری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا بێت، نه‌ك ته‌نها له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێمدا بهرپرسیاربێتو ئه‌وكات ناچێته ژێر چاودێرییه‌وه.
باشتره ده‌سه‌ڵات، له‌بری دو ده‌زگا بۆ ئاسایش كه یه‌كێكیان سه‌ر به سه‌رۆكی ههرێمو ئه‌ویتریان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه مه‌به‌سته‌كه لێی په‌نجا به په‌نجایه، یه‌ك جیهازی ئاسایشی هه‌رێم هه‌بوایه، یاخود وه‌زاره‌تێك به‌ناوی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌رێمه‌وه پێكبهێنرایه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه هێشتنه‌وه‌ی سیستمی دو ئیدارهییو دابه‌شكردنی حیزبییانه‌ی ئاسایش نهبَیت؟.
تێپه‌ڕاندنی هه‌ردو یاسای ئهنجومهنو ده‌زگای ئاسایشی به‌م شێوه‌یه، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی ئه‌منیی سته‌مكاریی هه‌نگاو ببات.
تێپه‌راندنی ئه‌و دو یاسایه، به‌بێ ره‌چاوكردنی ره‌خنه‌و تێبینییهكانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ههرێمو خاڵی شانزه‌هه‌مینی بڕیاره 17خاڵییه‌كه‌ی په‌رله‌مانه كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه، كۆده‌نگیی نیشتمانی‌یان له‌سه‌ربێت. له‌كاتێكدا سه‌د ده‌ر سه‌د، ئه‌م دو یاسایه په‌یوه‌ندییان به‌شێوازی سیستمی سیاسییه‌وه هه‌یه له‌هه‌رێمداو په‌سه‌ندكردنیان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، ده‌چێته چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردن به سیستمێكی تاكحیزبییو دژی به بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤه.
* بۆ نوسینی ئه‌م وتاره، سود له سه‌رنجه‌كانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌رگیراوه.