ئه‌و یاسا و رێوشوێنانه‌ی له دارستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زۆرجار ئێمه‌ی دڵته‌نگ كردوه به زاڵبون و ژێرده‌سته بون له‌نێوان پانتاییه فراوانه‌كانی گیانداران، پێمانوایه هه‌ڵسوكه‌وتێكی زۆر بێ به‌زه‌یی و دڵڕه‌قانه پراكسیس ده‌كرێ، بێ ئاگایین له‌وه‌ی كه سروشت بۆ دورستكردنی هاوسه‌نگییه‌ك و باڵانسێك پڕۆسه‌كه‌ی رێكخستوه له‌پێناوی مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبونی جۆره‌كان (ئازار له‌پێناوی ژیان، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی یاسایه‌كی دادوه‌رانه كه بۆ سودی هه‌موان به‌ڕێوه‌ده‌چێت)، ئه‌مه‌ش له دۆخێكدایه كه‌هێشتا ده‌ستی تێكده‌ری مرۆڤی پێڕانهگهیشتوه. كه‌واته له یاسای جه‌نگه‌ڵستاندا ململانێ له‌پیناوی به‌رده‌وامبون و مانه‌وه‌ی جۆره‌كان و ئاماژه‌یه‌كی یهكبینیهی ژیانه، به‌ڵام هه‌مان چه‌مكی ململانێ له‌نێوان مرۆڤه‌كان بریتییه له به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی ململانێكه ئه‌ویش به‌ته‌واوبونی ژیانی لایه‌نیك كۆتایی دێت (سه‌ركه‌وتن و له‌ناوبردنی دۆڕاو)، ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌ڕۆكی تێبگه‌ین هه‌میشه بۆخۆمان ده‌گرین، نه‌ك بۆ گیاندارانێك كه سروشت كردونیهته ئه‌ندام له سیسته‌مێكی دادوه‌رانه، بۆیه‌شه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه (دڕنده‌ترین و دوژمنترین...هتد، گیاندا‌رێك بۆگیانی مرۆڤ مرۆڤه...!).
بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌چه‌مكی ململانێ چه‌ند پێناسه و راڤه‌كردنێك ده‌خه‌ینه‌ڕو، ململانێ له‌هه‌ندیك سه‌رچاوه به‌م شێوه‌یه پێناسه‌كراوه كه بریتییه له هه‌وڵی یه‌كێك له دو لایه‌نه‌كانی ناكۆك بۆ زیانگه‌یاندن به لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، یان ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌كارهینانی میكانیزمی جیاوازی توندوتیژی. هه‌روه‌ها دو تێور له زانستی كۆمه‌ڵناسی هاتنه‌ئاراوه كه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌سروشتی ململانێ و هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانی راڤه‌ده‌كات ئه‌ویش: تیۆری یه‌كه‌م له پشتیوانه‌كانی (تۆماس هۆبز)ه كه ژیانی سه‌ره‌تایی مرۆڤ وه‌ك دۆخێك له جه‌نگ "ههمودژی هه‌مو" وێناكردوه، داروینیش پشتگیری ئه‌م تێوره‌ی كردوه له رێگای گوته باوه‌كه‌ی "ململانێ له‌پێناوی مانه‌وه". تێوری دوه‌م كارل ماركس سه‌ركرده و رابه‌ریه‌تی، ماركس پێی وایه ململانێ له كۆمه‌ڵگه‌دا له ده‌ره‌نجامی جیاوازی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به هۆكاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه دروست ده‌بێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی دوانه‌یی بۆ ململانێ و چینایه‌تی سه‌رده‌كێشێ و له ههمولایهنێكی ژیانی كۆمهڵایتیشدا ره‌نگ ده‌داته‌وه، به‌ڵام هێندێكی تر پێیانوایه كه‌وا ململانێ چه‌ند ئه‌ركێكی ئه‌رێنی هه‌یه، چونكه ململانێ كار له‌سه‌ر یه‌كگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌كات كه له‌ناوه‌وه له ململانێدان بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌یارانی دا به‌هێز بێت، هه‌روه‌ها پێشیانوایه له ده‌رئه‌نجامی هاوسهنگبونی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه ململانێكاره‌كان كارده‌كاته‌سه‌ر یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵگه و ئارامی و جێگیربون. له‌گه‌ڵ هه‌بونی ئه‌م جۆره رونكردنانهوهی سه‌ره‌وه، به‌ڵام كۆتای هێنان به‌ژیانی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤ رێگه پێنه‌دراوه مه‌گه‌ر...هتد، كه‌واته ده‌ستوری ژیان كردن سه‌باره‌ت به ئاژه‌ڵانی نێو دارستان و ...هتد، به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی یاسای ژیان كردنی مرۆڤه‌كانه، چونكه سروشت گیاندارانی نێو دارستانی فه‌راهه‌م كردوه كه هێندێكیان ده‌بن به پاروی ژیان بۆ هێندێكی تر له‌پێناو مانه‌وه و به‌رده‌وامبونی ژیانه بۆخۆیان و مرۆڤه‌كان له رێگه‌ی پاراستنی ژینگه‌و...، به‌ڵام مرۆڤه‌كان له‌پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و هه‌مو ئه‌مانیش له‌پێناوی مرۆڤ فه‌راهه‌م كراون.
له ژێر رۆشنایی تێكسته‌كانی سه‌ره‌وه غه‌م و مشوریهك دروست ده‌بێت له‌پێناو پاراستنی گیانی مرۆڤه‌كان، به‌ڵام چۆن؟ ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجامده‌درێت له رێگه‌ی كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نمونه، ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێ: ئه‌و لاینه‌ی كه تاكه‌كان دیاری ده‌كات ده‌سه‌ڵاته بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام له‌لای كارل ماركس كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی به مانای كۆنتڕۆڵی ئابوری دێت، چونكه كۆنتڕۆڵی ئابوری یه‌كسانه به به‌رهه‌مهێنان، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه بزانین له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تیش پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ و چالاكتر ده‌بێ، به‌ڵام به‌پێی تێڕوانینی سۆسیۆلۆجیستهكان ئه‌وه‌یه كه تاك هه‌وڵده‌دات بۆئه‌وه‌ی ببێته بویه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی زاڵ بكات و كۆمه‌ڵگا له خۆیان رازی بكه‌ن به‌پێی نۆرم (به‌ها) كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا (تاك وا لێده‌كات زیاتر غه‌ریزه‌كان به كۆمه‌ڵایه‌تی بكات، به‌ڵام مه‌رج نییه غه‌ریزه‌كان یه‌كبینه و هه‌میشه له‌ناو ببات، به‌ڵكو رێگه و شێوازی گونجاو و ته‌با له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه ده‌گرێته‌به‌ر بۆ تێركردنی غه‌ریزه‌كان)، رونكردنه‌وه: كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی دا به‌شێوه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان بێت. واته (ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه گشتییه‌كان كۆك بن، نه‌ك دژ). له‌به‌ر گرینگی كۆنتڕۆل خوازیارم لایه‌نه‌كانیش بخه‌مه‌ڕو كه بریتین له‌لایه‌نی ماددی و لایه‌نی مه‌عنه‌وی، بۆ زانینی زیاتر لایه‌نی مه‌عنه‌وی بریتیه له (داب و نه‌ریت، دین، په‌روه‌رده)، به‌ڵام لاینی ماددی بریتییه له (هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یاخود كردارانه‌ی كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كرێت)، هه‌روه‌ها پۆڵێنكردنێكی تری كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه ئه‌ویش له‌سه‌ر لایه‌نی ماددییه كه بریتییه له (كۆنتڕۆڵی فه‌رمی وه‌كو: ده‌زگاكانی پۆلیس ...هتد بۆ نه‌هێشتنی تاوان و لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری كۆمه‌ڵگاكه)، به‌ڵام (كۆنتڕۆڵی نافه‌رمی وه‌كو: گروپه تیرۆریستییه‌كان و مافیاكان و...هتد كه له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه بابهتهكان ده‌سه‌پێنن، ناكرێ ئه‌م جۆره بیرۆكانه جێگه‌یان ببێته‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌درێت)، كه‌واته له‌سه‌ر بنه‌مای واقعی كۆمه‌ڵگا یاسای وڵات داده‌ڕێژرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تاكه‌كان له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی چاكه‌ی گشتی.
كاتیك باسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیمان كرد، ده‌بێ رای گشتی رون بكه‌ینه‌وه ئه‌ویش به‌چه‌ند نمونه‌یه‌ك: ژه‌هرخواردكردنی سوكرات له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بو دژی ده‌سه‌ڵات، شۆڕشی فه‌ره‌نسا كه شۆڕشیكی فیكری بو واته رای گشتی مه‌یلی ئه‌و شۆڕشه‌ی هه‌بو، له‌هه‌مان كاتدا دیارده‌ی له‌شفرۆشی هه‌مو خه‌ڵكه‌كه دژی ده‌وه‌ستن به‌هۆی دروستبونی رای گشتی. كه‌واته ده‌بێ رای گشتی روبه‌ر و بنكه‌یه‌كی فراوانی هه‌بێ له هه‌مو ره‌هه‌نده‌كان به‌تایبه‌تی دانیشتوان (واته رای گشتی پێویسته ئاسته جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا تیایدا به‌شداربن له‌لایه‌ن زۆرترین رێژه‌ی خه‌ڵك په‌سه‌ندكراوبێت) هه‌روه‌ها رای گشتی له هه‌ندێك بوار تا بواری دیكه و له هه‌ندێك كات تا كاتێكی دیكه شێوه‌ی ده‌گۆڕێت (پێویستی سه‌رده‌م وههنۆكهیی خۆی ده‌سه‌پێنێ).
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه بریتییه له‌بونی جه‌ده‌لی نێوان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و رای گشتی، به‌بۆچونی من دوچهمكی ناوبراو په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وانه‌یان له نێواندا هه‌یه، چونكه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (الأمن القومی) بریتییه له ستراتیژی سیاسی، ئابوری و سه‌ربازی ئه‌م سێ ره‌گه‌زه له باری ئه‌رێنی دا كۆده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له باری نه‌رێنی دا دابه‌ش ده‌بن (واته یه‌كێتی له ده‌ست ده‌ده‌ن)، ئه‌م كه‌وانه‌یه ئاماژه‌یه بۆپاسێڤ بونی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نها له‌كاتی پێویست وه‌بیر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌هێننه‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كان یاخود ...هتد، كه‌واته له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به پرسی سه‌ربازییه‌وه بو، به‌ڵام له‌نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی ناوبراو پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی فراوانتر له پرسی سه‌ربازی ده‌بینرا، بۆیه‌شه پرسی ئابوری بۆ ئه‌م چه‌مكه زیادكرا، چونكه ئابوری وه‌ك ره‌گه‌زێكی كاریگه‌ر له گۆڕانكاریه‌كانی وڵاتان به‌تایبه‌تی هه‌ردو شه‌ڕی جیهانی (یه‌كه‌م و دوه‌م) به ئاشكرا دیاركه‌وت كه‌وا توانای پیشه‌سازی و سه‌رچاوه‌ی ئابوری نه‌ته‌وه‌یه له كاتی قه‌یرانه‌كانی شه‌ڕدا ته‌وه‌ری توانای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پێكدێنێت، بۆیه‌شه شاره‌زایان له پێش هه‌مو ره‌گه‌زه‌كانی تری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رویان له پرسه ئابوریه‌كان كرد. هه‌روه‌ها لایه‌نی سیاسی پرسی ئاسایشیش هاته نێوكایهی بابه‌ت كه بریتییه له رۆڵی خه‌ڵك له هاوسه‌نگكردنی سیاسه‌تی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌شداری هاوڵاتیان له داڕشتنی سیاسه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان گروپی دوهه‌م هه‌ن بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه ده‌ڵێن: ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ستراوه‌ته‌وه به پێشكه‌وتنی هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی، ته‌نانه‌ت هاوپه‌یوه‌ندی نیونه‌ته‌وه‌ییه (كه‌واته به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسایشی وڵاتێك په‌یوه‌ندی به‌به‌رزبونه‌وه‌ی یاخود چونه‌سه‌ری رێژه‌ی ئاسایشی وڵاتانی دیكه‌وه هه‌یه) دواتر ده‌چینه سه‌ر ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه له رێگه‌یه‌وه ده‌ست راده‌گات به پیناسه‌ی گروپی دوه‌م، كه بریتیه له داماڵینی چه‌ك، چاودێری لایه‌نی سه‌ربازی و ئاكامه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی چه‌كی ئه‌تۆمییه هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی پرسه گرنگه‌كانی ئه‌م باسنهیه.
د. جه‌لیل رهوشهندل سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ: (بریتییه له‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به ره‌وشێك كه ده‌ره‌تان بۆ وڵاتێك ده‌ره‌خسێنێ له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان و نفوزی سیاسی و ئابوری بێگانه خۆی بپارێزێت له رێگه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی یه‌كگرتویی و مانه‌وه‌ی وڵات له خۆشگوزه‌رانی گشتی به دور له ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه هه‌نگاو بنێته‌وه). ئه‌گه‌ر به وردی تێبینی پێناسه‌ی "رهوشهندل" سه‌باره‌ت به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بریتییه له ره‌هه‌ندی سیاسی، ئابوری و سه‌ربازی، به‌ڵام دژه له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی گروپی دوه‌م، من له‌گه‌ڵ (د. جه‌لیل)دا كۆكم، چونكه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی سنورێكی خۆماڵی دروست ده‌بێت، نه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه و...هتد. بۆهێناوهی یه‌ك و پابه‌ندی و پابه‌ستی له‌نێوان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی وله په‌یوه‌ندی راسته‌وانه‌ی ئه‌م دو چه‌مكه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ، بۆ نمونه له رێككه‌وتننامه‌ی رێكخراوی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكی (OAS)ه جه‌خت كراوه‌ته‌وه سه‌ر ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه بریتین له (22) مافی بنه‌ڕه‌تی، كه مافی سیاسی و شارستانی فه‌راهه‌م ده‌كات وه‌كو: مافی ژیان، مافی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤانه، مافی ئازادی تاكه‌كه‌سی، مافی دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه، مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ژیانی تایبه‌ت (شێوازی ژیانی تایبه‌تمه‌ند)، مافی كۆڕوكۆبونه‌وه مافی پێكهینانی خێزان مافی خاوه‌نداریه‌تی سامان، مافی به‌شداریكردن له ده‌وڵه‌تدا، مافی به‌رگری یه‌كسان له به‌رامبه‌ر یاسادا، مافی كه‌ڵك وه‌رگرتن له پشتیوانی داد، مافی رزگاربون له كۆیلایه‌تی، مافی ئازادی ئایین، بیر، راده‌ربڕین...هتد.
كه‌واته له سه‌ر بنه‌مای (OAS) و(سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی، ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی) تهبایهك هه‌یه له‌سه‌ر مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ له‌ڕوی پێناسه و وشه ریزكردن، به‌ڵام كردار دوفاقی ئه‌م په‌یوه‌ندیه زۆر به‌ڕونی به‌رجه‌سته ده‌كات، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی له زۆر قۆناغ و كات و شوێندا مرۆڤه‌كانی پۆڵێن كردوه بۆ ئه‌وانه‌ی كه مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ ده‌یان گرێته‌وه و رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش چاوساغ بون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و بۆ ئه‌وانه‌ی كه مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ نایانگرێته‌وه له‌به‌ر...، كه‌چی ده‌بێ چاو بپۆشرێ له هه‌مو ره‌هه‌نده‌كان، چونكه ته‌نها پێودانگی مرۆڤبون سه‌ر پشكه (مرۆڤبون سه‌رپشكه و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌گه‌ر و ئه‌وا ناهێڵێته‌وه).
نمونه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی راستی سه‌ره‌وه كه بریتییه له چه‌مكی (ئاپارتاید) كۆنفرانسێكی جیهانی دژی چه‌مكی ناوبراو سازدرا له ساڵی (١٩٧٧) له‌م كۆنفرانسه‌دا رێككه‌وتن له سه‌رئه‌وه‌ی (كه داوا له وڵاتانی جیهان كرا له فرۆشتنی چه‌ك و چۆڵ به وڵاتانی ئه‌فریقیای باشور كه سیاسه‌تی ئاپارتاید به‌ڕێوه‌ده‌بات خۆدوربگرن و هیچ یارمه‌تیه‌ك پیشكه‌شی ئه‌م وڵاته نه‌كه‌ن له‌بواری وزه‌ی ئه‌تۆم). به‌ڵام چه‌ند وڵاتیك چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیان به (سه‌ددام حسێن)ی سه‌رۆك كۆماری عێراق فرۆشت و سیاسه‌تی ئاپارتایدی به‌سه‌ر كورده‌كانی عێراقدا هێنا (كوردستانی باشور) بۆ ده‌ستنیشانكردن (زینده‌به‌چاڵكردن و كیمیابارانكردن) دوپرۆسهی پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی ریشه‌ی به‌هێز بون...؟ هۆكاری به‌رژه‌وه‌ندی یان ریزبه‌ندی مرۆڤه‌كان كراوه به‌پێی...، یان چی؟ بۆیه‌شه پێویست ده‌كات رونكردنهوهیهوهك سه‌باره‌ت به جینۆساید بخه‌ینه‌ڕو، جینۆساید بریتییه له: له‌ناوبردنی جه‌سته‌ی به‌شێك یان گشت له گروپه دیاره ره‌گه‌زی و سیاسیه‌كان. بۆئه‌وه‌ی بزانین كۆمهڵكوژیهكان كه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی باشور ئه‌نجامدران ده‌چێته بازنه‌ی جینۆساید و پۆڵی تیساید، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی جیاوازی نێوان (جینۆساید و پۆڵی تیساید) چییه؟ له جینۆساید دا گروپی قوربانی له بنه‌ڕه‌ت دا به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه كان ده‌ناسریته‌وه كه بریتین له: ره‌گه‌ز، ئایین و نه‌ته‌وه، له كاتێك دا له پۆڵی تیسایدا هۆكاری سه‌ره‌كی له بنه‌ڕه‌تدا به‌هۆی پیگه‌ی ئه‌و گروپه له هه‌ڕه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی یان به هۆی دژایه‌تی سیاسی ئه‌و گروپه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و گروپه زاڵه كاندایه. كه‌واته كۆمه‌ڵكوژی كورد له‌م هه‌رێمه به‌پێودانگی هه‌رسێ چه‌مك (جینۆساید، كوشتاری سیاسی و پۆلی تیساید) بریتییه له جینۆساید (كوردی كوردستانی باشور جینۆساید كراوه)، به‌ڵام بۆچی تائێستا به جینۆساید نه‌ناسێنراوه؟ ئایا هۆكه‌ی ناوه‌خۆییه یان ده‌ره‌كییه یان پێكه‌وه (كاتێك پرسێكی چاره‌نوسساز دێته پێش و پێویست به شوێن پێ قایم كردن هه‌بێ، ئه‌وا پێویستی به زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری ناوه‌خۆیی هه‌یه ئینجا ده‌ره‌كی) ئایا راڤه و ئاماژه‌ی نێو كه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه دروسته؟ ئاسانكاریش بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامێكی لۆژیكی له رێگه‌ی چه‌مك و زاراوه ناوبراوه‌كان ده‌بێت.
سته‌مدیده‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد له (كوردستانی باشور) له‌ماوه‌ی حوكمڕانی رژێمی به‌عس له وڵاتی عێراق، ته‌نها كورت ناكرێته‌وه له كوشتن و له‌ناوبردنی كورده‌كان وه‌ك مرۆڤ، به‌ڵكو ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردترمان هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی كه له كوردستانی باشور كه‌وتون، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌مومان زیانه گیانیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌زانین كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی (سه‌ددام حسێن) ئه‌نجامدراوه، ئه‌وا راسته‌وخۆ دێینه سه‌ر زه‌ره‌رو زیانه سروشتی و ژینگه و ده‌وروبه‌ر و ئابوری و دورستی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی دواجار جه‌سته‌یی: بۆ نمونه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دژ به كوردی ئه‌م وڵاته ئه‌نجامدران، بوه هۆی تێكدانی ژینگه‌ی سروشتی و ده‌وروبه‌ر (شێواندن و تێكدانی شیرازه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری)، دورخستنه‌وه‌ی كورده‌كان له خاك و زه‌وییه‌ك كه بونی ره‌سه‌نێتی ئه‌وانی پێوه دیاره بۆ زیندانێكی كۆنكرێت كه كورده‌كان پێی نامۆبون، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی سڕینه‌وه‌ی ئینتیمایه كه بریتییه له ئینتیما بۆ خاك، ئه‌م دیارده‌یه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر لایه‌نی ئابوری، چونكه له به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی، ئاژه‌ڵداری و په‌له‌وه‌ری بون به به‌كاربه‌ر و بخۆر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌رهه‌مهێنراون له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی تر، ئه‌مه‌ش پاشكۆیی بونی ئابوری دروستكرد و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی دروست كرد، چونكه سه‌رقاڵبونی تاكه‌كان به پیشه‌و كاری جیاواز كاریگه‌ری نواند به‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی ستراتیژی و له خه‌یاڵدانی ئه‌وان كاڵ بویه‌وه. هه‌روه‌ها دابڕانی كورده‌كان له زێدی باب و باپیران كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بو بۆ دروستی ده‌رونی، چونكه ژینگه‌ی سروشتی به‌تایبه‌تی ژینگه‌ی لادێیمان مه‌به‌سته هه‌میشه به‌رگریه‌كی به‌هێزه بۆ رێگه‌گرتن له نه‌خۆشییه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشییه ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تایبه‌تی تریش بۆچاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی (A.D.H.D)، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییانه‌ش ئاژه‌ڵداری و په‌له‌وه‌ر به‌خێوكردن كه دو پیشه‌ی باوی گوندنشینه‌کانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بون و له‌كاتی ئێستاشماندا گونده‌کانمان تاڕاده‌یه‌ك به‌م دو پیشه‌یه ئاشنان، تاكی كورد له‌م ناوچه‌یه‌دا هینده له‌گه‌ڵ سروشت و ده‌وروبه‌ر تێكه‌ڵ و ئاوێته ببو ته‌نانه‌ت ناوی بۆ هه‌مو ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كان دانابو، واته هه‌ریه‌كه‌یان به‌ناوی خۆی له‌وانی تر جیا ده‌كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ژینگه و سروشت و ده‌وروبه‌ر، ده‌رون باشی ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌مانه‌یه. {لهبیرمهندێك ده‌پرسن: كامه‌رانی و به‌ختییاری لای تۆ چییه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: كامه‌رانی و به‌ختییاری لای من ئه‌وه‌یه كه خۆرهه‌ڵات و شوانه‌كان مه‌ڕوماڵاته‌كانیان به گۆرانی و بلوێر لێدان به‌ره‌و له‌وه‌ڕگای ده‌شت و ده‌ر بۆ له‌وه‌ڕاندن ده‌به‌ن و گژوگیا سه‌وز و بریسكهداره ئاسمان شین و جوانه، گه‌ڵای گژوگیاكان تنۆكی ئاو(شه‌ونم) به سه‌ریانه‌وه ئه‌وه‌ی خۆی گرتوه و ئه‌وه‌ی شۆڕده‌بیته‌وه دیاره... ئه‌وه‌یه كامه‌رانی و به‌ختییاری لای من}.
سودو گرینگی به‌جینۆسایدناساندن چییه؟ به‌بۆچونی من ناساندنی كاره‌ساتێكی له‌و جۆره‌ی كه به‌سه‌ر كورده‌كانی كوردستانی باشور داهات، به‌سه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه و ئیتنیكێك داهاتبێت زۆر گرنگه له خه‌می به جینۆسایدناساندنی دابین، چونكه ناساندنێك له چوارچێوه‌ی چه‌مكی ناوبراو دو سودی درێژخایه‌ن و ستراتیژی به‌رهه‌م دێنێت، ئه‌وانیش بریتین له: سودی نه‌ته‌وه‌یی (ناساندنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به ته‌واوی جیهان واته مه‌سه‌له‌ی نهتهوهییبونی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت، به‌مانایه‌كی تر هێڵی سور داده‌نرێت بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی كاره‌ساتی ناوبراو ...هتد) یاخود ئه‌رگۆمێنتێكی عه‌قڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست ده‌بێت له‌سه‌ر بونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك... هتد.
سودی ئابوری (بودجه‌یه‌ك دابین ده‌كرێت تایبه‌ت بۆ ئه‌م كاره‌ساته، هه‌روه‌ها چاوی رێكخراو و دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه جۆربه‌جۆره‌كان، واته ده‌بێته ده‌فرێكی سه‌ربه‌خۆی ئابوری بنیاتنه‌ر، نه‌ك وه‌ك خێرێك، به‌ڵكو ئه‌ركێكه له‌سه‌ریان بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌كی فره ره‌هه‌ندی مرۆیی كه هه‌مو ئه‌و چه‌مكانه له‌خۆ ده‌گرێ كه ره‌گه‌زه‌كانی دروست بونی ده‌وڵه‌ت پێكده‌هێنن).
ئینجا ده‌پرسین ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی كه له ئێمه كه‌وتون چۆن و به‌چی ده‌خه‌مڵێنرێن؟ چۆن ده‌توانرێت ئه‌م شانۆیه دوباره دابمه‌زرێته‌وه؟ كێ له تێكدانی ئه‌م شانۆیه به‌رپرسیاره؟ بیرتان نه‌چێ مه‌به‌ستمان شانۆی ژیانه، كێ ئه‌ركی دوباره بونیاتنانه‌وه‌ی له ئه‌ستۆده‌گرێت؟ بیرتان نه‌چێ ئه‌م تاوانانه دۆسییه‌ن له گیرفانی ره‌شی مێژو پارێزراون و ته‌نها به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو له مێرولهیهكهوه تا مرۆڤ... كه‌واته بۆچی به جینۆساید نه‌ناسێنراوه؟ ئایا هۆكاره‌كان ده‌ره‌كین یان ناوه‌كین یاخود هه‌ردوكیان؟