به‌شی سێیه‌م:
له دو به‌شی پێشودا ئاماژه‌مدا به:
1- لایه‌نه پهرپرسیارهکان له په‌یدابونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی کوردستان توشی بوه؛
2- گومان له توانای لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات له یه‌کخستنی ده‌سه‌ڵاته جیاجیاکان و ویستی هه‌نگاونان به‌ره‌و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می سیاسی هه‌رێم؛
3- به‌رنامه‌ی هه‌ردو حیزب بۆ هه‌ڵسوکه‌وتکردن له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، لێکترازان یان راکێشان بۆ ناو پرۆسه‌یه‌ک، تێیدا روحی بون به ئۆپۆزسیۆن له کوردستان پهکدهخا.
پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن
ئۆپۆزسیۆن ده‌سپێکی گفتوگۆی به پێشکه‌شکردنی پرۆژه‌یه‌کی ساده و ئاسان له تێگه‌یشتن، ده‌ستنیشانکردنی ته‌واوی نه‌خۆشیه‌کان و رێگه‌چاره‌یان ده‌ست پێ‌کرد. به‌م شێوه ده‌ستپێکردنه ئۆپۆزسیۆن توانی 3 داهێنانی تازه بێنێته ناو پرۆسه‌ی گفتوگۆی کوردیه‌وه:
1- بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌و پرۆژه چاکسازیه سیاسیه‌ی دابوی به ده‌سه‌ڵات بۆ رای گشتی شه‌قام؛
2- پرسکردن و را وه‌رگرتنی پێشوه‌ختی توێژه جیاجیاکانی خه‌ڵک؛
3- پرۆژه‌ی ئاماده‌کراو و به نوسراو بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
جگه له‌و تازه‌گه‌ریانه، پرۆژه‌یه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستانه و به جێبه‌جێکردنی بناغه‌ی حوکمڕانی سه‌رده‌میانه له کوردستان داده‌مه‌زرێت. ده‌سه‌ڵات نابوایا به‌و شێوه‌یه "مادام ئه‌وان پرۆژه‌یان هه‌یه ئیمه‌ش پرۆژه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستیان" وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات
ئه‌و جۆره وه‌ڵامه، وه‌ڵامێکی ته‌قلیدی سه‌لبیه، زیاتر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لایه‌نێکی ده‌ره‌کی و گفتوگۆی نێوان دولایه‌نی هاوسنور ده‌گونجێت، نه‌ک بۆ گفتوگۆی نێوان دو به‌ره، یه‌ک نیشتمان، یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی دوارۆژ کۆیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و دو به‌ره‌یه‌ی له ئێستا و دوا رۆژ هه‌ر ده‌بێت پێکه‌وه کار بکه‌ن و پێکه‌وه ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه به‌رن. بێگومان حیزبی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌مڕۆ، سبه‌ی خه‌ڵک جێگۆڕکێیان پێ ده‌که‌ن. یان رکه‌به‌ری ئه‌مڕۆ دۆستی سبهیبێ، پارتی و یه‌کێتی دو رکه‌به‌ر و ناحه‌زی دوێنێ و هاوپه‌یمانی ئه‌مڕۆن، هاوپه‌یمانی نێوانیان له ئاستی لوتکه‌دا وا قوڵبۆته‌وه وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به ته‌واوی به‌ره‌و یه‌ک سه‌نگه‌ریان ببات. پارتی- یه‌کێتی له‌جیاتی ئه‌و جۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه، باشتر وابو یه‌ک هاوبه‌رژه‌وه‌ندی دواڕۆژی رهچاوبکردایا و پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن ببوایا به که‌ره‌سته‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
جگه له نه‌شیاوی جۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌که، ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌وڵی زه‌مینه‌سازی له‌بارو گونجاوی بۆ گفتوگۆ نه‌ڕه‌خساند، به‌ڵکه به فشار خستنه‌سه‌ر چالاکوانانی گۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دۆست و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن، بڕینی بودجه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان، گرتن و ترساندن، به کارهێنانی هێزی سه‌ربازی و چه‌ندین شێوازی توندوتیژی تر، که‌شوهه‌وای گفتوگۆیان ناسازترکرد. په‌نابردنه به‌ر ئه‌م جۆره فشاره، وه‌ک وه‌ڵامه‌که‌یان شێوازێکی ته‌قلیدییه.
له 1964، 1970 – 1974 ، 1984 رژێمی عێراق له کاتی گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به‌ر له هه‌ر دانیشتنێک لێره‌و له‌وێ بۆ دو مه‌به‌ست کێشه‌ی دروست ده‌کرد: کورد گرتن، ده‌رکردنی کورد له که‌رکوک، ئازاردانی که‌سوکاری پێشمه‌رگه .....تاد. یه‌که‌م: سه‌رقاڵکردنی وه‌فدی گفتوگۆ به باسکردنی ئه‌و کێشه لاوه‌کیانه‌ی که خۆی مه‌به‌ست دروستی کردبو- دوه‌م: بۆ سازشکردنی زیاتری سه‌رکردایه‌تی کورد له داوا بنه‌ڕه‌تیه‌کان.
بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و قه‌یرانه له کوردستان، ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌بێت له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ئه‌وه بزانن ئیداره‌دانی گفتوگۆ به به‌کارهێنانی ئه‌و ئوسلوبانه جگه له بێ متمانه‌یی، کات به فیڕۆدان و قوڵکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان هیج ده‌رئه‌نجامێکی باشی لێ ناکه‌وێته‌وه. هه‌ردولاش ده‌بێت بزانن یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی کۆیان ده‌کاته‌وه، بۆیه پێویسته له‌م گۆشه نیگاوه ئیداره‌ی پرۆسه‌ی گفتوگۆ بده‌ن. له‌م ئیداره دانه ده‌سه‌ڵات پشکی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی به‌ر ده‌که‌وێ، باشتر وایه هه‌رچی زوه هه‌نگاو بنێ.