بڕواناكه‌م هیچ كه‌س له ئێمه چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژیانی ئاژه‌ڵانی نه‌دیبێت، له زنجیره‌كانی ناشناڵ جیۆگرافی و هه‌ستی به‌سۆز و به‌زه‌یی و میهره‌بانی ئه‌و مرۆڤه زانایانه نه‌كردبێت به‌رامبه‌ر به‌ئاژه‌ڵه‌كان، زۆرجار ژیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه بۆ رزگاركردنی ئاژه‌ڵێك، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته چه‌ند زانایه‌ك ژیانی له‌ده‌ستداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و جۆره مرۆڤانه رۆژ له‌دوای رۆژ له‌زیادبونه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مرۆڤه میهره‌بان و پڕبه‌زه‌یی و به‌سۆزانه، مرۆڤانێك هه‌ن پێچه‌وانه‌ی به‌سۆزیی و پڕبه‌زه‌یی و میهره‌بانی، پڕ رق و كینه و دڵڕه‌قن، له‌ژێرناوی به‌خێوكردن و رێزگرتن له مافه‌كانی ئاژه‌ڵ، بازرگانیان پێوه‌ده‌كه‌ن واته بازرگانی به‌خودی ژیانی ئاژه‌ڵه‌وه ده‌كه‌ن ئازادی له ئاژه‌ڵه‌كان زه‌وت ده‌كه‌ن، خۆشه‌ویستیان بۆ ئاژه‌ڵه‌كان له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌یه، دور له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه دوژمنی ئاژه‌ڵن، ئاماده‌ن له‌پێناو ژیانی خۆیان ره‌گه‌زی ئاژه‌ڵ له‌ناوبه‌رن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێیان ده‌وترێت مرۆڤ!
جۆری یه‌كه‌م له مرۆڤه به‌سۆز و میهره‌بان و پڕبهزهییهكان پێیان ده‌وترێت ((ئاژه‌ڵ دۆسته‌كان)) نمونه‌ش ئه‌و زانا و كه‌سایه‌تیه‌ن له زنجیره‌كانی ناشناڵ جیۆگرافی ده‌رده‌كه‌ون، زۆرجار له‌خۆمان ده‌پرسین تۆبڵێی ئه‌م جۆره مرۆڤانه له‌ڕاستدا بونیان هه‌بێت!، ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئایا چ هێزێكی شاراوه ئه‌م جۆره مرۆڤانه دروست ده‌كات؟ تۆ بڵێی ئێمه‌ش له كوردستان خاوه‌نی ئه‌م جۆره مرۆڤه پڕبهزهییه بین وه‌ك وڵاتانی دنیا!
جۆری دوه‌م له مرۆڤه پڕِڕق و كینه و دڵڕه‌قه‌كان پێنان ده‌وترێت ئاژه‌ڵ بازه‌كان، له‌وانه‌یه هه‌ندێك پێیان وابێت ((ئاژهڵبازهكان)) كه‌سانێكی پڕبه‌زه‌یی و میهره‌بانن، به‌ڵام له‌ڕاستدا وانییه هیچیان كه‌متر نییه له راوكه‌ره بێبه‌زه‌ییه‌كان، ئه‌مانه ئازادی ئاژه‌ڵه‌كان زه‌وت ده‌كه‌ن، تا ئه‌و ئاسته به‌به‌زه‌یین كه‌بونی ئاژه‌ڵه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بێت و بازرگانیان پێوه‌بكه‌ن، لێره‌شدا هه‌مان پرسیار دوباره ده‌بێته‌وه، ئایا چ هێزێكی شاراوه ئه‌م جۆره مرۆڤانه دروست ده‌كات؟
چۆن له ژیانی ئاژه‌ڵدا ئاژه‌ڵدۆست و ئاژهڵباز هه‌یه له‌ژیانی مرۆڤیش‌دا باش و خراپ، ناشرین و جوان، تاریك و رون هه‌یه، به‌ڕای من له ژیانی سیاسی مرۆڤیش‌دا به‌هه‌مان شێوه سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز هه‌یه! نه‌ك وه‌ك سیاسییه به‌ڕێزه‌كان ناویان له‌خۆیان ناوه ((هه‌ڵۆكان و كۆتره‌كان)) بۆیه ئه‌كرێت ناوی كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌كان بنێین ((سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز)) به‌پێی میهره‌بانی و پڕبه‌زه‌یی یان دڵڕقی و پڕكینهیی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی، سیاسه‌تمه‌دار روه جوان و روناك و پڕبهزهییی و مرۆرڤایهتیهكهكهی ئاده‌میزاده، له‌هه‌مانكاتدا سیاسه‌تباز روه ناشرین و تاریك ودڵڕه‌ق و نامرۆڤایهتیهكهی ئاده‌میزاده، هه‌رچه‌نده هیچكام له‌م دوانه رههانین، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌م دوانه، وه‌ك چۆن ئاده‌میزاد له دۆخێكی نێوان دڵخۆشی و دڵته‌نگی به‌رده‌وامدا ده‌ژی كه‌سایه‌تی سیاسی له‌ونێوه‌نده‌دا ده‌ژی، له‌كۆتایدا یان ده‌بێت به سیاسیهتمهدار یاخود سیاسه‌تباز، به‌پێی هزرو فیكر و بۆچونی بۆ ژیان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شاره‌زایانی زانستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م ناوزهندكردنهدا ((سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز)) له‌گه‌ڵم نه‌بن، وه‌ك سیاسییه‌كان خۆیان پێیان خۆشه ناوزه‌ندیان بكه‌ن به ((هه‌ڵۆكان و كۆتره‌كان)) له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان خۆیان جیهان و ئابوریه‌كه‌ی ده‌به‌ن به‌ڕێوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆیان به‌خاوه‌نی هاوڵاتی و سامانه سروشتیه‌كانی سه‌رزه‌مین و هه‌مو گه‌وره‌و بچوكێكی كۆمه‌ڵگا ده‌زانن.
تاكه پرسیارێك كه له‌هه‌مو سه‌رده‌مێكدا ئه‌شێت بكرێت و پێویستی به وه‌ڵامه، ئایا كه‌سایه‌تی سیاسی كێیه؟ ((سیاسه‌تمه‌دار یان سیاسه‌تباز)) وه‌ك خۆیان خۆیان ناوزه‌ند ده‌كه‌ن ((كۆتره‌كان یان هه‌ڵۆكان))، به‌چ جۆره كه‌سێك ده‌وترێت سیاسی! چۆن سیاسه‌تمه‌داره‌كان له سیاسه‌تبازه‌كان جیاده‌كه‌ینه‌وه واته به‌كێ ده‌وترێت سیاسه‌تمه‌دار و به‌كێ ده‌وترێت سیاسه‌تباز! ئه‌شێت سیاسه‌تمه‌دار ببێت بهسیاسهتباز و به‌پێچه‌وانه‌وه سیاسه‌تباز ببێت به سیاسه‌تمه‌دار! تۆبڵێی كه‌سایه‌تی سیاسی ((سیاسه‌تمه‌داره‌كان)) ئه‌وانه‌بن كه‌خۆیان و پارته‌كانیان به‌سیاسی ناوزه‌ندیان ده‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی له‌پۆستێكی هه‌ستیار و گرنگدان فه‌رمان به‌ویست و حه‌زی خۆیان ده‌رده‌كه‌ن، یان سامانی وڵات ده‌دزن له‌پێناو خۆیان و بنه‌ماڵه به‌ناوی خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه و نیشتمان، دواجار ئه‌وه‌ی له‌كۆشی بنه‌ماڵه ده‌كه‌وێته خواره‌وه بۆ پارته سیاسیه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه وه‌ك به‌رماوه! یان ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ن كه زانستی سیاسیان خوێندوه! یان ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ن كه له‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵگان به‌شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه و دادپه‌روه‌رانه.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بیروبۆچونی جیاواز له‌خۆده‌گرێت، بۆیه وه‌ڵامی ره‌ها ئه‌گه‌ر بونی نه‌بێت ده‌گمه‌نه، به‌ڵام ئه‌شێت بڵێین كه‌سایه‌تی سیاسی واته سیاسه‌تمه‌دار ئه‌بێت پێش هه‌موشتێك مرۆڤ بێت، مرۆڤ بێت نه‌ك له مرۆڤ بچێت، واته به‌سۆز و میهره‌بان و پڕبه‌زه‌یی بێت، خاوه‌نی خود و هزر و فیكری ئازاد بێت تائاستێك رۆشنبیر، له‌گه‌ڵ خولیای بۆكاری چاكه پابه‌ند بێت به‌یاساوه به‌مه‌رجێك خودی خۆی له‌سه‌رو یاساوه نه‌بێت! له‌ڕاستی نه‌ترسێت و هاوڵاتی وه‌ك تاك سه‌یر بكات، ئامانجی سه‌ره‌كی پێشخستنی كومه‌ڵگا و وڵاته‌كه‌ی بێت و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی سیاسی نه‌گۆڕی نیشتمانی بێت به‌مه‌رجێك رێگه دیموكراتیه‌كان بگرێته‌به‌ر.
ئه‌كرێت وه‌ڵامی جیاوازی ترهه‌بێت بۆ ئه‌م پرسیاره، به‌ڵام هه‌مویان خۆیان له میهره‌بانی پڕبه‌زه‌یی و ده‌ستپاكی و خاوه‌ن فیكری ئازاد و خولیای خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا ده‌بیننه‌وه، چونكه سیاسه‌ت بریتیه له هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دابینكردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیان، هه‌رچه‌نده كه‌سانێك هه‌ن خۆیان و حیزبه‌كانیان به‌سیاسی یان سیاسه‌تمه‌دار ناوزه‌ندیان ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌م پێناسه‌یه نایانگرێته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پێناسهوهیهن.
سیاسه‌تباز به‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه ده‌وترێت كه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كان ره‌فتار ده‌كات، له‌ژێرناوی رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه بازرگانی به‌خودی ژیان و ئازادی مرۆڤه‌وه ده‌كات و ئازادیهكانت لێزه‌وت ده‌كات، خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤ له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و كه‌سه نزیكه‌كانیه‌تی، دور له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه دوژمنی مرۆڤه، ئاماده‌یه له‌پێناو ژیانی خۆی ره‌گه‌زی مرۆڤ له‌ناوبه‌رێت و مێژوی خوێناوی تۆماربكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی سیاسی زۆرگرنگه به‌هۆی هه‌ڵوێستێكی سیاسی تایبه‌ته‌وه له سیاسه‌تمه‌دارێكی مرۆڤدۆسته‌وه ده‌بێت، به سیاسیه‌كی شه‌ڕانگێز (سیاسه‌تباز) و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، له‌وانه‌یه كاریزمایه‌كی سیاسی به ناوبانگ هه‌مو ژیانی سیاسی بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه به‌هۆی هه‌ڵوێستێكی سیاسی نابه‌جێ دژ به خواستی میلله‌ته‌كه‌ی یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی مرۆڤایه‌تی بچێته به‌ره‌ی گه‌له‌وه، ببێت بهكاریزمایهكی سیاسی خۆشه‌ویست، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌كرێت كه‌سایه‌تیه سیاسه‌كان پۆلێن به‌كه‌ین به‌دو به‌شه‌وه (كه‌سایه‌تیه میهره‌بان و پڕبه‌زه‌یی و مرۆڤدۆسته‌كان یاخود كه‌سایه‌تیه دڵڕه‌ق و شه‌ڕانگێزه‌كان):
1-یه‌كه‌میان پێیان ده‌وترێت سیاسه‌تمه‌داره‌كان یان مرۆڤدۆسته‌كان (كۆتره‌كان به‌زاراوه‌ی سیاسیه‌كان) كه‌سایه‌تیه‌كی به‌سۆز و میهره‌بان و پڕ به‌زه‌یین ئاواتیان دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌ونه خانه‌ی سیاسهتبازهكانهوه .
2-دوه‌میان پێیان ده‌وترێت سیاسه‌تبازه‌كان یان شه‌ڕانگێزه‌كان (هه‌ڵۆكان به‌زاراوه‌ی سیاسیه‌كان) پێچه‌وانه‌ی مرۆڤدۆسته‌كان كه‌سانێكی پڕ رق و كینه‌ن به‌رامبه‌ر به مرۆڤایه‌تی، خاوه‌نی لاپه‌ڕه سور و خوێناوی و روداوه ترژیدیاو دڵته‌زێنه‌كانی مرۆڤ دژ بهمرۆڤن، له مێژودا و بهخراپهكار ناوزه‌ند كراون، به‌ڵام زۆر جار له سه‌ره‌تای ژیانی سیاسیان وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی نیشتمانی خۆیان نواندوه تا ئه‌و كاته‌ی ناخیان به‌شێوه راستیه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتی رون بۆته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش به‌ده‌رنین له وڵاتانی جیهان بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ خاوه‌نی كه‌سایه‌تی سیاسی له هه‌ردو جۆرهكهین ((سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز)) ((كۆتر و هه‌ڵۆكان به‌زاراوه‌ی سیاسیه‌كان))، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی باسی لێوه‌ده‌كات كه هه‌مویان سیاسه‌تمه‌دارن و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆیانن سیاسه‌تبازن، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه ئه‌زمونه‌كه‌مان ده‌گمه‌ن و كه‌م وێنه‌یه له‌باشیدا، ئه‌و دیموكراسیه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌وه هاتۆته كایه‌وه بێ وێنه‌یه له‌مێژوی ناوچه‌كه و مرۆڤایه‌تیشدا، باس له‌وه‌ده‌كرا ئه‌م ئه‌زمونه سیاسی و حوكمڕانیه میهره‌بان و جوان و پڕبهزهییه ببێت به مۆدێلێك بۆ عێراق وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، كه‌سانی زۆریش بڕوایان به‌م ئیدیعایهدهكرد به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دوربون له ئه‌زمونه جوانه‌كه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له ناو ئه‌زمونه‌كه ده‌ژیان و هه‌ستیان ده‌كرد ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیانه‌ی ئێمه له جیاتی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تازه‌یان هێناوه‌ته ناو جیهانی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش فه‌لسه‌فه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تیه (وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر و تونس و یه‌مه‌ن و سوریا و ...هتد) كه ئه‌م ئه‌زمونه جوانه‌ی به‌م رۆژه گه‌یاند.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئایا ئێمه له كوردستان خاوه‌نی چ جۆره كه‌سایه‌تی سیاسین؟
1- یان ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوی میلله‌تان و به‌راوردكردنی سیاسیه‌كانمان له‌گه‌ڵ سیاسیه‌كانی جیهان، له سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تباز، له مرۆڤه سیاسیه میهره‌بان و پر به‌زه‌ییه‌كانی وه‌ك غاندی و نیلسۆن ماندیلا و كینگ لۆسه‌ر، تا مرۆڤه دڵڕه‌ق وبێ به‌زه‌ییه‌كانی وه‌ك هتله‌ر و سه‌دام و قه‌زافی و به‌شار ئه‌سه‌د و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و هاوشێوه‌كانیان.
2- یاخود شیكار و لێكۆڵینه‌وه و تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی نیوتراڵ بكرێت، له روانگه‌ی هه‌لوێستی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له شوێن و ساته مێژوییه جیاوازه‌كاندا، بزانین تائێستا چیان كردوه و چیش ئه‌كه‌ن بۆ گه‌ل و نیشتمان؟ چیشیان كردوه و چیش ئه‌كه‌ن بۆ خودی خۆیان و كه‌سوكار و حیزبه‌كانیان؟ كه ئه‌مه زۆر بۆچون له‌خۆده‌گرێت، بۆیه پێم باشه خوێنه‌ر خۆی ئه‌م بڕیاره بدات ئایا كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانمان له‌كام جۆره‌ن (سیاسه‌تمه‌دار یان سیاسه‌تباز)؟! بۆئه‌وه‌ی هیچ غه‌درێك له‌و سیاسیه به‌ڕێزانه نه‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی نیوتراڵ بابه‌ته‌كه بهه‌ژێنین، خوێنه‌ر خۆی سه‌رپشكه له‌ناونانی هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك به سیاسه‌تمه‌دار یاخود سیاسه‌تباز بۆیه له‌جیاتی وشه‌ی سیاسه‌تباز و سیاسه‌تمه‌داریش به‌نوسین به‌م شێوه‌یه وشه‌كه ده‌نوسم ((سیاسه‌ت...)).
زۆرجار به تێڕوانین له‌هه‌ڵوێست و كاره مرۆڤدۆست و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی دونیا وه‌ك غاندی و ماندیلا توشی دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه به‌ڕێزانه كاری باش و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیان نه‌كردوه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه خاوه‌نی كهسانێی مرۆڤدۆستی له‌م جۆره نین، ده‌سه‌ڵاتداره ((سیاسیه‌ت...)) ئێمه كه‌سانێكی مرۆڤ دۆستی له‌م جۆره نین و هیچیان بۆ مرۆڤایه‌تی پێشكه‌ش نه‌كردوه، بێجگه له چه‌سپاندنی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره و خزمایه‌تی كه له‌ئه‌زمونی حكومڕانی كوردیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه!، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا زۆر دڵخۆش و گه‌شبینم كه ئه‌م سه‌ركرده و ((سیاسه‌ت...)) خۆمان سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێك له‌وڵاته گه‌وره و دیموكراتیه‌كانی جیهان نین، سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ست رۆیشتوی ئه‌م جیهانه نین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كانیان ئه‌خسته ژێر پرسیاره‌وه و هه‌موجۆره سیستمێكی ئیداری ئابوری سیاسی حوكمڕانیان له‌بارده‌برد، بێجگه له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاره (سامان) و خزمایه‌تی هیچ جۆره سیستمێكیان نه‌ده‌هێشت و ژیانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه.
به‌هه‌رحاڵ به‌ڕای من و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوڵاتیان و هه‌ندێك لایه‌نگرانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، روداوه دڵته‌زێنه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات و نۆزده‌ی نیسان ودواتر بونه خاڵی تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له‌ڕوانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ودای ئازادی و دیموكراسی له سیستمی سیاسی و حكومڕانی كوردستان، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌رسام و گه‌شبین بون به‌م ئه‌زمونه جوانه‌ی كوشتن و خوێن رشتنی خۆپیشانده‌رانی سیڤیلی حه‌ڵاڵ كرد، هه‌رچه‌نده كوشتن و خوێن رشتنی هاوڵاتی واته مرۆڤ له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا دژی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و پرنسیپه‌كانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییه، نه‌ك له یاسا و ده‌ستوره‌كانی ئاده‌میزاد، به‌ڵكو له یاسا و ده‌ستوره ئاسمانیه‌كانیش قه‌ده‌غه كراوه و بوه به‌خه‌تی سور، له‌م روانگه‌یه‌وه ئایا كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانمان له‌كام جۆره‌ن؟!
له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه هاوڵاتی بوه به ئامێرێك به‌ده‌ست حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان رۆژیك به هاونیشتمانی له قه‌ڵه‌مده‌درێت و رۆژێكی تر بهخیانهتكاری نیشتمان و ده‌ستی ده‌ره‌كی، زۆرجاری واهه‌یه له‌یه‌ك رۆژدا هه‌ردوكیانی ساتێك نیشتمانپه‌روه‌ر و ساتێكی تر خیانه‌تكار، زۆر بێمنه‌تانه توندوتیژیت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و شارهكانت لێده‌كرێت به مۆلگه‌ی سه‌بازی، رۆژ له‌دوای رۆژ مه‌ودای ئازادیه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رخۆی به نیشتمان پهروهردهزانێ تۆش نیشتمان په‌روه‌ری تا ئه‌و ئاسته‌ی هاوهه‌ڵوێست و هاوبیریت له‌گه‌ڵی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان حیزبایه‌تی ده‌كات نه‌ك سیاسه‌ت، كه‌واته كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانمان له‌كام جۆره‌ن؟!
به‌ڕای زۆرله شاره‌زایانی سیاسی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ردو حیزب، هه‌لێكی زێڕینی گه‌وره‌یان له‌ده‌ست خۆیاندا بۆ بون به كاریزما و پاڵه‌وانی سیاسی كوردستان و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه راكێشانی بهڕهكهیان له‌ژێر پێی حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌ده‌ستدا.
له هه‌رێمێكدا كه تائێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و كاریزما سیاسیه‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات دانیان به‌و راستهیدا نه‌نابێت، كه له كوردستاندا قه‌یران هه‌یه و یاخود تائێستا دركیان به‌و قه‌یرانه نه‌كردبێت، ئه‌بێ كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانمان له‌كام جۆره‌بن؟! ((سیاسه‌ت... یاخود سیاسه‌ت...)) هه‌رچه‌نده دان نان به‌و قه‌یرانه هیچ له قه‌یرانه‌كه ناگۆڕێت، چونكه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی باشیان بۆ قه‌یرانه‌كان نییه، سه‌رو بنی زمانیان زۆرینه و كه‌مینه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌مینه مافی ژیانی نه‌بێت یاخود هاوڵاتی ده‌ره‌جه دو بێت، كاتێكیش به‌شه‌رمه‌وه دان به‌قه‌یرانه‌كه‌دا ده‌نێن بهدروستكراوی ئۆپۆزسیۆنی ده‌زانن (گۆڕان و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ)، نه‌ك زاده‌ی جۆری سیستمی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌قه‌تی سیستمی سیاسی و حوكمڕانی كوردستان، ئه‌و راستهیهش له‌بیر ده‌كه‌ن كه‌مینه‌ی ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی داهاتوه.
له هه‌رێمێكدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌خوینی هاوڵاتی و هاونیشتمانی خۆی بكات به حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه، له‌كاتێكدا خۆیان ده‌وڵه‌تی كوردی به‌خه‌ون ده‌زانن، ئه‌بێ كه‌سایه‌تییه سیاسه‌كانی له چ جۆرێك بن؟!، به چ لۆجیكێك خۆپیشاندانی ئاشتی هاوڵاتیان دور له توندوتیژی بۆ چاكسازی و باشكردنی بژێوی و گرفته كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كان ئه‌چێته خانه‌ی خیانه‌تی نیشتمانیه‌وه و خوێنیان حه‌ڵال ده‌كرێت، باشه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان خیانه‌تی نیشتمانیان كردبێت به دیدوبۆچونی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ئه‌ی ئه‌بێ كێ نیشتمان پهروهربێت خزم و هاوده‌سه‌ڵات و هێزه تایبه‌ته‌كانی خۆیان كه ده‌وڵه‌تی كوردیمان لێده‌كه‌ن به‌خه‌ون و تائێستاش دو ئیداره‌ن، هه‌ریه‌ك له‌م حیزبانه به‌ته‌نها له‌ناوچه‌كه‌ی خۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و له ره‌فتاریشدا وه‌ك هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێمه دكتاتۆره‌كان (رژێمی به‌عسی فاشی) هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر رویاندا و روده‌ده‌ن.
نازانم بۆ كه خاوه‌نی بیروبۆچونی جیاوز بین ئه‌چینه خانه‌ی خیانه‌ت به‌نیشتمان و ده‌ستی ده‌ره‌كیمان له‌پشته، ئایا هه‌ر ئێمه نه‌بوین له زانكۆكان خه‌باتی سیاسیمان ده‌كرد سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، تۆبڵێی ئه‌وكات ده‌ستی ده‌ره‌كیمان له‌پشته‌وه بوبێت وه‌ك حیزبی به‌عس ئاماژه‌ی پێده‌كرد!، ئایا هه‌ر ئێمه نه‌بوین ساڵی 1984 له كۆلیژی سه‌لاحه‌دین هه‌زاره‌ها قوتابیمان لێفهسڵكرا؟ بێئه‌وه‌ی تائێستا له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌یه‌كی پێبكرێت، بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێره‌ی قوتابیانی زانكۆ له رابردودا هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و شۆڕشگێڕانه بو، به‌ڵام ئێستا هه‌ڵوێستێكی خیانه‌تكاره و ده‌ستی له‌پشته‌وه‌یه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات هه‌مو ئه‌و قوتابیانه و هه‌مو هاوڵاتی شارهكهمی (سلێمانی) خسته‌خانه‌ی خیانه‌تكاری نیشتمان، تۆ بڵێی ئه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسیه به‌ڕێزه گه‌وره‌یه‌ی كورد مێژوی له‌بیرچوبێته‌وه یاخود كورسی ده‌سه‌ڵات و فه‌لسفه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی مێژوه‌كه‌ی له‌بیربردۆته‌وه و ئێستا بوین بهخیانهتكاری نیشتمان، ئابه‌و شێوه‌یه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ئهپاریزرێت له‌سایه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه جوانه‌دا؟!
له هه‌رێمێكدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌ره‌ڕای ته‌خوینكردنی هاونیشتمانی و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان، پارت و رێكخراوه جیهانیه مرۆڤدۆستهكانیش دژ به ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و حوكومڕانیهكهی وێنا ده‌كات، ده‌یانخاته خانه‌ی دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان پرس و ره‌هه‌نده نهتهوایهتیهكهیان پاراستبێت و زۆر به‌په‌رۆش بوبن بۆ پرسه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، ئایا ئه‌بێ ئه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسیانه له كام جۆره‌بن؟! ((سیاسه‌ت... یاخود سیاسه‌ت...)).
نازانم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی كوردستان به چ عه‌قڵانیه‌تێكی سیاسی و پێوه‌رێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پارت و رێكخراوه جیهانیه مرۆڤدۆستهكانهی وه‌ك پارتی ژینگه‌ی سویدی و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی هیومان رایتس ۆچ و ئه‌منیستی ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵ ...هتد ده‌كه‌ن، كه له سه‌رده‌می شۆڕشگێری خۆیاندا پشتیوان و به‌رگری مافی ره‌وای گه‌لی كورد و كه‌یسه‌كه‌ی بون، به‌ڕای ئه‌م شۆڕشگێڕه به‌ڕێزانه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كانی ئه‌م رێكخراوانه‌دا هاتبێت سه‌رجه‌می راست بێت، ئه‌ی باشه بۆ له‌خۆیان ناپرسن بۆ ئه‌وكات راستبون كه له‌سه‌ر حیزبی به‌عسی فاشی ده‌نوسران، ئه‌و راستیه‌ی لای ئه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی ئێمه ونه، ئه‌م پارت و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه ئاماژه به هه‌مو پێشێلكاریه‌كی مافی مرۆڤ و ره‌وشی ئازادی ده‌كه‌ن له‌هه‌چ شوێنێكی ئه‌م جیهانه بێت بێئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی كاریان تێبكات و بیانگۆڕێت، وه‌ك چۆن خۆیانی گۆڕی و له مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پرسه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیان دوركهوتنهوهو پشتگوێ‌یان خست.
له هه‌رێمێكدا كه‌سایه‌تیه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی وابزانن به‌بڕینه‌وه‌ی موچه و شیرینی بۆ ئه‌م رێكخراو ئه‌و پارت و سیاسه‌تمه‌دار و سیاسه‌تبازی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات مسوه‌گه‌ر ده‌كه‌ن و تاهه‌تاهه‌تایه درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ده‌ن و چاوپۆشی له ره‌وشی ئازادی و دیموكرسی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌بێ چ جۆره سیاسیه‌ك بن؟! ((سیاسه‌ت... یاخود سیاسه‌ت...)) سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش هاوڵاتی چه‌واشه‌ده‌كه‌ن به‌وه‌ی دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵیانه و پشتیوانیان لێده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتدا بڵاوبوه‌وه "سۆشیال دیموكرات شانازی به یه‌كێتیه‌وه ده‌كات".
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیانه‌ی كوردستان بهخۆیاندانهچنهوه و دورنهكهونه له فه‌لسه‌فه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی، یان وازی لێنه‌هێنن، به‌ته‌واوی ئه‌چنه به‌ره‌ی دژ به‌خه‌ڵكه‌وه، زۆرجار له‌خۆم ده‌پرسم ئایا ئه‌بێ چ هێزێكی شاراوه هه‌بێت له ناخی ئه‌م جۆره مرۆڤدانهدا به‌تایبه‌تی مرۆڤه سیاسییه باڵاده‌سته‌كان كه له شۆڕشگێڕێكی خۆشه‌ویستی ناو ناخی خه‌ڵك ده‌بنه مرۆڤێكی دژ به خه‌ڵك و هه‌مو جوانیه‌كانی ژیان له‌خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان ئه‌شێوێنن، لاپه‌ڕی سوری خوێناوی بۆ مێژو ئه‌نوسنه‌وه به دوباره‌و سێ باره‌یی، بێئه‌وه‌ی ده‌رس له پێشوی خۆیان وه‌ربگرن، تۆ بڵێی ئه‌و هیزه شاراوه‌ییه ((ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی)) بێت یان هێزێكی شاراوه‌ی تربێت، تا خۆت نه‌بیت به دیكتاتۆر و دژبهخهڵك دركی پێنه‌كه‌یت.
له ئه‌نجامدا ((سیاسه‌تمه‌داره‌كان)) خزمایه‌تی میلله‌ت و مرۆڤایه‌تی وخۆشیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ((سیاسه‌تبازه‌كان)) به‌ته‌نیا خزمه‌تی خۆیان و كه‌سه نزیكه‌كان ده‌كه‌ن دژ بههاونیشتمان و مرۆڤایه‌تی، له‌كۆتایدا به‌په‌نجه‌ی خۆیان قه‌بری خۆیان هه‌ڵده‌كه‌نن و خۆشی و جوانییه‌كانی ژیان له‌خۆیان و ده‌وروبه‌ریش ئه‌شێوێنن، وه‌ك نمونه‌كانی وڵاتانی ده‌وربه‌ر له بن عه‌لیه‌وه تا حوسنی موباره‌ك و قه‌زافی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح و به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌وانه‌شی تاتێستا لهسهرهكهیان یاخود ئه‌وانه‌ی تائێستا سه‌ره‌یان نه‌هاتوه.
له‌كۆتاییدا ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم: له وڵاتێكدا كه نه‌ك ئیدعای دیموكراسی و ئازادی بیروڕا ده‌كرێت، به‌ڵكو رۆژ له‌دوای رۆژ مه‌ودای دیموكراسی و ئازادی كه‌مده‌كرێته‌وه و ئه‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، له وڵاتێكدا گه‌نده‌ڵی گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ره‌ی حه‌ج به پاره بفرۆشرێته‌وه به‌رپرسی باڵاش چه‌ند به‌شێكی هه‌بێت، یه‌ك راستی ده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌م به‌رپرسه به‌ڕێزانه‌ی ئێمه هه‌مو فه‌لسه‌فه‌كانی ژیانیان له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تیدا كورت كردۆته‌وه، كه‌واته ئه‌بێ كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كانمان له كام جۆره‌بن؟! ((سیاسه‌تمه‌دار یاخود سیاسه‌تباز)).
له‌گه‌ڵ ئه‌م راستیانه‌ش كات به‌سه‌ر نه‌چوه بۆكاری باش و خزمه‌تكردنی هاوڵاتی، بۆ پاراستن و دابینكردنی ئاشتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ سه‌روه‌ری یاسا و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان، بۆ بون به كاریزمایه‌كی سیاسی و پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆشه‌ویست، كاتی ئه‌وه هاتوه به‌كرده‌وه‌ی جوان و باش سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستان له له‌كه‌داركردن بپارێزن، چونكه ئه‌وه خۆتانن كه لهكهدارتان كردوه نه‌ك هاوڵاتیان.
ئه‌م پرسیاره بۆ هاوڵاتی به‌جێده‌هێڵم ئایا سیاسه‌تمه‌داره‌كانمان ده‌بنه سیاسه‌تباز یاخود سیاسهتبازهكانمان ده‌بنه سیاسه‌تمه‌دار؟! بۆَ؟ هه‌رچه‌نده كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان خۆیان بڕیارده‌ده‌ن له چ جۆرێكن، ئاخۆ كه‌ی بێت بهخهربێنهوه له‌و خه‌وه قورسه‌ی میلله‌تیان له‌یاد كردوه، گوناهه بهئاگانهیهنهوه له‌هیچیان كه‌م نییه له‌هه‌مو شتێك تێربون له ده‌سه‌ڵات و سامان و له‌وه‌ی به‌خه‌ویش بڕویان پێنه‌ده‌كرد.