له راستیدا کۆبونه‌وه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات کۆبونه‌وه‌ی پێنچ قۆڵی نیه، له روی سیاسییه‌وه کۆبونه‌وه‌یه‌کی دو قۆڵی نێوان حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات (یه‌کێتی و پارتی) و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتو، گۆڕان)ه، له روی ویست و داواکانه‌وه کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ لایه‌نه‌یه، شه‌قام و داواکانی لایه‌نی سێیه‌م پێک ده‌هێنن.
هۆکاری هه‌ڵپه‌ساردنی کۆبونه‌وه‌کان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، به پێشکه‌شکردنی داواکان و پێداگری له‌سه‌ریان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ، له چوار خاڵدا دیاری کرا. دوای چه‌ند مانگێک کاک مه‌سعود بارزانی چوار بڕیاری ده‌رکرد، بڕیاره‌کان سه‌ره‌تایه‌کی ئیجابین، به‌ڵام ئه‌م ئیجابییه گومان لای شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن به ته‌واوی ناڕه‌وێنێته‌وه. باشتروایه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنیان بین له ماوه‌یه‌کی کورتی دیاریکراودا. چونکه تائێستا له‌سه‌ر ئاستی باڵا چه‌ندین بڕیار ده‌رچوه و جێبه‌جێ نه‌کراون، بۆیه باشتر وایه په‌له نه‌کرێت. به نیازی ئه‌وه نه‌بین دوای ده‌رکردنی بڕیاره‌کان یه‌کسه‌ر گفتوگۆ ده‌ستپێبکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی به‌ڵای منه‌وه به پله‌ی یه‌که‌م دێت گێڕانه‌وه‌ی متمانه و جێبه‌جێکردنی داواکانی شه‌قامه نه‌ک بودجه. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له بودجه بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات هه‌ر کاتێ بیه‌وێ ده‌توانێت وه‌ک چه‌کێک به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن به کاری بهێنێت.
ئه‌و که‌سانه‌ی پێیان وایه به ده‌رکردنی ئه‌م بڕیارانه هیچ بیانویه‌ک نه‌ماوه بۆ ده‌ستپێنه‌کردنه‌وه‌ی گفتوگۆ، یان داواکانی ئۆپۆزسیۆن ته‌نها له گێڕاندنه‌وه‌ی بودجه ده‌بینن. ئه‌وا له واقعی کوردستان و بڕیاره حیزبیه‌کان نه‌گه‌یشتون، ئاگاداری نین بڕیاری ناو خودی حیزبه‌کانی خۆیان له‌به‌ربونی فره ناوه‌ندی بڕیاردان جێبه‌جێ ناکرێت، له حکومه‌تیشدا دو ئیداره‌یی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به کرده‌وه بونی هه‌یه. ئۆپۆزسیۆن هیچ رۆژێک به دوای بیانودا نه‌گه‌ڕاوه بۆ کردن یان نه‌کردنی کارێک، یان مه‌سه‌له‌ی بودجه هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌بوه له هه‌ڵپه‌ساردنی کۆبونه‌وه. به‌ڵکه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی بۆ ده‌ربازبون له قه‌یرانه‌کان داوای سه‌ره‌کی بونه.
کاتێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی به خه‌باتی په‌رله‌مانی و کێبڕکێی سیاسی کرد، هه‌نگاوی نا له داهێنانی که‌لتوری ئۆپۆزسیۆن بون، لێره‌وه‌ش گۆڕان له سیسته‌می حوکمڕانی و چاکسازی بنه‌ڕه‌تی کرده دو سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی کاری سیاسی. ئه‌و کات نه‌ک هیچ بودجه‌یه‌کی له حکومه‌ت وه‌رنه‌ده‌گرت به‌ڵکه ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ده‌ستیان کرد به نانبڕینی سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و چاوسورکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌کردن لێیان. ئێستاش دوای چه‌ندین مانگ له بڕینی بودجه نه‌ک هه‌ر پێویسته بکرێته مه‌رج و بگه‌ڕێندرێته‌وه، به‌ڵکه پێویست بو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی بودجه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان بڕی بدرێنه دادگا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، سزا بدرێن، قه‌ره‌بوی مادی و مه‌عنه‌وی ئۆپۆزسیۆن بکرێته‌وه، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بوایه و له‌سه‌روی بڕیاری سیاسیه‌وه بێت!.
به‌ڵێ ئه‌م چوار بڕیاره‌ی کاک مه‌سعود ههنگاوێکی باشه، به جێبه‌جێکردنیان بێ متمانه‌یی به ده‌سه‌ڵات که‌مده‌بێته‌وه. دوای جێبه‌جێکردنیان پێویسته ده‌ست بکرێت به لێدوان و دانوستاندن له‌سه‌ر پرۆژه چاکسازیه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن. هه‌وڵی گشت لایه‌نه‌ش بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ یاسا.