سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی رابردو، ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ک وڵاتێکی مه‌له‌کی له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوره‌ی ئێستای دامه‌زرا. له‌م ده‌وڵه‌ته کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک و وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی عێراق هه‌وڵیدا بون و رۆڵی خۆی بسه‌لمێنێت. له‌دوای روخانی سیسته‌می مه‌له‌کی، له ده‌ستوری عێراق کورد وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی شه‌ریک دانیپێدا نرا. به‌ڵام ئه‌م دانپێدانه ده‌ستورییه نه‌بوه گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی کورد. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان کرابێ حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق ئه‌م پێکهاته سهرهکیهیان چه‌وساندۆته‌وه... تاڕاده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی کوردقڕان، به درێژایی 80 ساڵ، حوکڕانی پێکهاته‌ی سوننه له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ئه‌گه‌ر بۆی بکرایا به‌هه‌مان شێوازی ده‌وڵه‌تی سوریا نکۆڵیله بونی کورد له عێراقدا ده‌کرد. پیکهاته‌ی شیعه‌ش به درێژایی ئه‌و حوکمڕانیه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ستی به په‌راوێزخستن و سته‌م کردوه.
دوای 1991 حکومه‌تی عێراق ته‌واوی داوده‌زگاکانی خۆی به ره‌سمی له سێ شاری کوردستان کێشایه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێک بو، کورد بۆ یه‌که‌م جار له عێراق له به‌شێ له وڵاته‌که‌ی خۆی حوکمڕانی خۆی بکات، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد نه‌یتوانی وه‌ک پێویست سون له‌و ده‌رفه‌ته ببینێت. ئه‌گه‌ر بونی هێزی نێوده‌وڵه‌تی و لاساری حکومه‌تی عێراق نه‌بوایا، به دڵنیاییهوهئهو ده‌رفه‌ته له‌سه‌ر ده‌ستی کورد خۆی له‌بار ده‌برا. راپه‌ڕینی کوردیش به‌ده‌ردی راپه‌ڕینی شیعه‌کان ده‌چو.
دوای 2003 کورد وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی به‌شداری له دوباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق کرد. ناکۆکیه‌کانی نێوان شیعه و سونه زۆرجار ئه‌م حکومه‌ته نوێیه‌ی خستۆته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و به‌رپابونی شه‌ڕی ناوخۆ. له‌مکاتانه‌دا کورد وه‌ک ناوبژیوانێک رۆڵی بینیوه، وڵاتی له که‌ناری ته‌قینه‌وه رزگارکردوه. کورد وه‌ک لایه‌نێکی هاوکێشه سیاسیه‌کان، خاوه‌ن ماف و خاوه‌ن کێشه له عێراقدا خۆی ده‌رنه‌خستوه و ره‌فتاری نه‌کردوه. به‌پێچه‌وانه‌ی کورده‌وه شیعه و سوننه زۆر به‌ڕاشکاوی باس له کێشه‌و داواکاریه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن. له به‌رانبه‌ردا کورد زۆر شه‌رمنانه ده‌رکه‌وتوه له ئاست باسکردنی مافه‌کانی. ئه‌م شهرمنییهش هۆکاری مانه‌وه‌ی کێشه‌کانه به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی له‌گه‌ڵ به‌غدا. مانه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه و کێشه‌کانی تری نێوان پێکهاته‌کانی عێراق به درێژایی 8 ساڵی رابردو هۆکاری سه‌ره‌کین له بونی:
1- بێباوه‌ڕی شه‌قامی کوردی به ماده‌ی 140 و ده‌ستوری عێراق؛
2- بێباوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستان به به‌ڵێنه زۆره‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد له به‌غدا؛
3- دروستبونی گرژی سیاسی و سه‌ربازی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به تایبه‌تی له ناوچه‌کانی که‌رکوک و خانه‌قین.
4- دروستبونی قه‌یرانی سیاسی ئه‌مرۆی عێراق: ئه‌مرۆ له نێوان عێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا، سبه‌ی نێوان کورد و یه‌کێ له‌و دوانه ..... دواتریش شۆڕبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه بۆ نێوان پێکهاته‌کان.
به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه کارکردنه، مانه‌وه‌ی کێشه نه‌ته‌ویی و سیاسیه‌کانی کورد به ههڵپهسێردوای، بێ متمانه‌یی نێوان نوێنه‌ره سیاسیه‌کانی ئه‌و سێ پێکهاته‌یه، هۆکاری زیادبونی بێباوه‌ڕی شه‌قامه پێیان، زۆر نزیکه ئه‌م بێ باوه‌ڕییه ببێته ناڕه‌زاییه‌کی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری. شه‌قام بییر له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان بکاته‌وه، چاره‌سه‌رێک شه‌قام خۆی خاوه‌ن بۆ خاوه‌ندارێتی دیاری بکات.