کابینه‌ی داهاتو حهوتهمین کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه. شه‌ش کابینه‌که‌ی رابردو له بونی یان نه‌بونی ئۆپۆزسیۆن کاریان کردبێت، به گشتی لێکچونی ته‌واویان پێوه دیاره. هه‌ر کابینه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی به ئاشکراو به شاراوه‌یی بۆ دوای خۆی به جێهێشتوه. به‌ڵام له په‌یدابونی ئۆپۆزسیۆنه‌وه یان راسته‌خۆ بڵێین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، چیتر بواری شاردنه‌وه‌ی کێشه‌کان نه‌ما.
نه‌توانینی حکومه‌ت له حکومه‌تی کردن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی سیسته‌می حوکمڕانی، ئه‌وه‌نده هۆکاره‌که‌ی سستی و بێتوانایی پیکهاته و ستافی کابینه‌که نه‌بوه. هیچ یه‌کێ له‌و کابینانه نه‌یانتوانیوه نه له به‌رنامه‌ی کورتخایه‌ن و نه له درێژخایه‌ن هه‌نگاوی به‌رچاو بنێن. له بواری به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی ژیانی دیموکراسیش هیچ یه‌کێ له‌و کابینانه هه‌نگاویان نه‌ناوه. ئه‌و که‌مه ئازادییه‌ی له هه‌رێم به دی ده‌کرێت، زیاتر هیمه‌تی خه‌ڵک و کاریگه‌ری فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کانه نه‌ک حکومه‌ت. هۆکاری شکستی ئه‌و حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌کانه له راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان، بونی دو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی لێک جیاوازه، له ناو حیزبیشدا بونی چه‌ند جه‌مسه‌رێکی خاوه‌ند به‌رژه‌وه‌نده.
ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی کابینه‌ی 7 حه‌وتی تێدا دروست ده‌بێت، هه‌مان زه‌مینه‌ی 6 شه‌ش کابینه‌که‌ی پێشوه، ستاف و پێکهاته‌که‌شی له لایه‌ن هه‌مان مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردو حیزبه‌وه، به هه‌مان پێوه‌ری حیزبی و که‌سی داده‌نرێن، بۆیه چاوه‌ڕوان ناکرێت ئه‌م کابینه‌یه بتوانێ وه‌ک پێویست ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ بکات.
پارتی جارێکی تر کاک نێچیرڤان ده‌کاته‌وه به سه‌رۆکی حکومه‌ت. باس ده‌کرێت به‌شێ له کادره‌کانی پارتی ئه‌م کادره به گه‌نج و ریفۆرمخواز وه‌سف ده‌که‌ن، بۆ چاکسازی حیزبی و حکومه‌ت زۆریان ئۆمێدیان به‌م سه‌رکرده‌یان هه‌یه. به‌ڵام لای زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی جێی گومانه هیچ تاکێک بتوانێت ئه‌و گۆڕانکاری و چاکسازییه بکات، ئه‌گه‌ر له پێکهێنان و دانانی ستافی ئه‌م کابینه‌یه لاسایی کابینه‌کانی رابردو بکاته‌وه، یان سه‌ره‌تای کارکردن به گۆڕانکاری له سیسته‌می حوکمڕانی ده‌ستپێنه‌کات.
بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی کارا، هی هه‌موان. حکومه‌تێک بتوانێت هه‌رێمی کوردستان له‌و کێشه و قه‌یرانه ده‌رباز بکات، پێویسته یه‌کێ له‌م دو رێگایانه هه‌ڵبژێردرێت:
1- دروستکردنی حکومه‌تی گواستنه‌وه‌ی بنکه‌فراوان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو. ئه‌م حکومه‌ته یه‌کێ له ئه‌رکه‌کانی زه‌مینه خۆشکردنبێ بۆ هه‌ڵبژادن له ماوه‌ی 6 – 8 مانگدا؛
2- هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی شه‌راکه‌تی دو حیزبی نێوان یه‌کێتی و پارتی (ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نێوانیان رێگر نه‌بێت). هه‌ر یه‌ک له‌م حیزبانه ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی کوتله‌ی په‌رله‌مانیان هه‌یه هاوپه‌یمانی دروست بکه‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێ له‌و دو حیزبه نه‌یتوانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه دروست بکات، ده‌توانێت وه‌ک ئۆپۆزسیۆن کاری خۆی بکات.
دیاریکردنی ستافی کابینه‌ی حکومه‌ت
پێکهاته و ستافی ئه‌و کابینه نوێیه باشتر وایه له‌سه‌ر بنه‌مای کێبڕکێ بێت. کێبڕکێ له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه، پسپۆڕی، شاره‌زایی، ده‌ستپاکی...تاد. لیژنه‌ی پسپۆڕ گوڵبژێری ئه‌و کاندینانه بکات که لێهاتوترین و شیاوترینن بۆ ئه‌و پۆسته. ئه‌م کێبڕکێیه ده‌شێت له‌نێوان کادری حیزبی بێت، یان له‌نێوان که‌سانێک حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی ده‌ستنیشانی کردون.