ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، له 29/1/2011 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حه‌وت خاڵدا به‌یاننامه‌یه‌کی بۆ رای گشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م پارته سیاسیهکاندهرکرد. ئه‌م به‌یاننامه حه‌وت خاڵییه وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی که به هۆی خراپی سسته‌می حوکمڕانیه‌وه هه‌رێمی کوردستان توشی بوه، خرایه به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم. له کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر په‌له‌دا هه‌ردو مه‌که‌ته‌بی سیاسی یه‌کێتی و پارتی، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، حکومه‌ت و پهرلهمانبهتوندی و به شێوه‌ی تۆمه‌تبارکردن، وه‌ڵامی ئه‌و به‌یاننامه‌یان دایه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان به تێکده‌ر و دارده‌ستی بێگانه وه‌سفکرد. کاردانه‌وه‌کانیان به‌ڕاده‌یه‌ک شه‌ڕانگێزی پێوه دیاربو، ترسی لای هه‌ندێ حیزب و که‌سان و رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیدروست کرد، ئه‌م ترسه‌ش له هه‌ڵوێستی به‌شێکیان ره‌نگی دایه‌وه. حکومه‌تیش پێی وابو گۆڕان له واقعی کوردستان دابڕاوه و بێئاگایه، بۆیه له‌م کاته و به‌م شێوه‌یه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ربڕێوه: داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حکومه‌ته ده‌کات که به خوێنی شه‌هیدان دامه‌زراوه.
به‌ڵی ئێستاش دوای ساڵێک له‌ده‌رکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، هیچ گۆڕانیک له واقعی کوردستان نه‌بوه، قه‌یرانه‌کان له هه‌ڵکشان و زیادبوندایه، ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵک تادێت زیاد ده‌کات و توڕه‌تر ده‌ر دهکون. بۆیه ملدان بۆ جێبه‌جێکردنی یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌و حه‌وت خاڵه و به‌رنامه چاکسازیه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن باشترین رێگه چاره‌یه بۆ ده‌ربازبون له‌و قه‌یرانه سیاسییه و یه‌کخستنی ماڵی کورد. لێره‌وه‌ش ده‌تواندرێت ئاماده‌سازی گشت لایه‌نی بکرێت بۆ ئه‌و گۆڕانکارییه گه‌وره‌یه‌ی له ناوچه‌که به‌ڕێوه‌یه.
ده‌رباره‌ی دابڕانیش له واقعی کوردستان، ئه‌م چه‌ند نمونه‌یه کافیه بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێ کێ له شه‌قامی کوردستان دابڕاو و بێئاگایه:
باسکردن له خوێنی شه‌هیدان خۆی له خۆیدا نیشانه‌ی دابڕانه له خه‌ڵک، چونکه به‌شێ له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان و ئه‌وانه‌ی به‌یانه‌که‌یان له جیاتی هه‌موان دهرکدردوه، نه‌ک هه‌ر هاوڕێی ئه‌و شه‌هیدانه‌ن که ئه‌وان باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵکه خوێنی خؤشیانی تێدایه. به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان پێشمه‌رگایه‌تی به ئه‌رک ده‌زانن، نه‌ک بیکه‌ن به منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه و له هه‌مو بۆنه‌یه‌کدا بیده‌نه‌وه به چاوی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، یان بیکه‌ن به که‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ په‌یداکردن.
ده‌رکردنی یاسای موچه‌ی به‌رز و ئمتیازاتی زۆر بۆ به‌رپرسان داوای کێێه؟ ئێمه و خه‌ڵک یان ئه‌وان.
تائێستا بونی دو ئیداره‌یی و دو هێزی پێشمه‌رگه، دو ئاسایش و دو ده‌زگای هه‌واڵگری، داوا و خه‌تای خه‌ڵکه یان ئه‌وان؟
په‌نادانی که‌سانی پیاوکوژ و لێنه‌پرسینه‌وه لێیان، داوای خه‌ڵکه؟
دابیننه‌کردنی کاره‌با، خزمه‌تگوزاری پێویست، دوباره چۆڵکردنهوهی گونده‌کان، مانه‌وه‌ی کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان، داوای خه‌ڵکه؟
کڕینی ده‌یان ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و بۆ کاربه‌ده‌ستان، داوای خه‌ڵکه؟
ئه‌مانه و ده‌یان نمونه‌ی تر، نه داوای ئۆپۆزسیۆنه نه داوای خه‌ڵکه، به‌ڵکه داوا و ویستی که‌مینه‌یه‌کی زۆر که‌می فه‌رمانڕه‌وایه. خه‌ڵکیش با حه‌که‌م بن کێ له واقع دابڕاوه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یان ده‌سه‌ڵات؟