Print
 
 دیدێك بۆ هه‌شتی‌ مارس!
نوسه‌ر:  د.تاڤگە ئەحمەد میرزا
Friday, March 9, 2012

خوێندنه‌وه‌ی‌ به‌نده‌ له‌وێوه‌ سه‌ر ناگرێ‌، جۆرێك له‌ كروزانه‌وه ‌و نامۆبون  ده‌رهه‌ق له‌ بونی‌ ماف و ئازادیه‌كان وه‌ك بونه‌وه‌رێك، كه‌ ناوه‌زه‌ده‌ به‌ (مرۆڤ) به‌ دواداچون و هه‌ڵوه‌سته‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌م.

ئه‌وه‌ی‌ زێده‌تر كه‌ ناسۆره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردیدا به‌تایبه‌ت روبه‌ڕوی‌ سیستمی‌ حوكم و ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ له‌م هه‌رێمه‌دا، داخۆ تا چ ئاستێك په‌یڕه‌وی‌ داب و نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و خێزانی‌ خۆیان مولته‌زیم و لێبڕوانه‌ كاریان له‌سه‌ر تێرمێك، كه‌ ناوی‌ نیوه‌ی‌ كۆمه‌ڵ و دایكی‌ نیوه‌كه‌ی‌ تره‌ كردوه‌؟!

بڕوانن ده‌یان هه‌زار ژن و ئافره‌ت له‌سه‌ر ده‌ست و به‌به‌رچاوی‌ حاكم و ده‌ست رۆشتوانی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌بیانوی‌ جۆراوجۆر چۆن هانا بۆ په‌رده‌پۆشكردنی‌ تیرۆر و كوشتنی‌ ژنی‌ كورد به‌بیانوی‌ شه‌ره‌ف و ناموس بێ‌ په‌رواو به‌ رۆژی‌ نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و مه‌رگ ئاراسته‌كراون و ده‌كرێن!...

له‌یادێكی‌ وه‌ك هه‌شتی‌ ئازاردا، هه‌رگیز و ئاسته‌م و ئاسته‌نگه‌ به‌شداری‌  له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتێكدا بكرێ‌ ته‌نها و ته‌نها له‌ بۆنه‌یه‌كی‌ یه‌ك رۆژیدا دێته‌وه‌بیری‌ بونه‌وه‌رێك بونی‌ هه‌یه‌ و ناوی‌ (ژنه‌) به‌ كۆمه‌ڵێك دروشم و په‌ڕۆی‌ نوسراو ناڕه‌زایی‌ و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ خۆیان تۆخ و ده‌دره‌وشێننه‌وه‌.

تا سته‌مكار و پیاوسالاری‌ سه‌رگوزشته‌ی‌  ئه‌م حیكایه‌ته‌ بێ‌، به‌ده‌ردی‌ ئه‌و رۆشنبیره‌ی‌ زانكۆ ده‌چین كه‌ ده‌ڵێت: (شوكر بۆخوا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی‌ سته‌م و بوار بۆ ته‌بایی‌ ماوه‌!...).
Sbeiy.com © 2007