|
كۆمسیۆن؛ به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازێكی گه‌وجاندن |
نوسه‌ر: محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
|
Wednesday, September 5, 2012 |
به‌وردی و به‌ڕێكی نازانم مه‌به‌ست له زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان چی بو؟ ئه‌وه‌ی له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌مینه‌كانی عێراق رازیی بكرێن له‌ڕێگه‌ی به‌شداریكردنیانه‌وه به ئه‌ندامێك له‌و كۆمسیۆنه، یان بۆئه‌وه‌ی كاری كۆمسیۆنه‌كه به‌باشی ئه‌نجامبدرێت.
كارێكی له‌و شێوه‌یه زۆر گرنگ نیه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، زۆرینه‌ش له‌سه‌ری رازیین، ده‌نا گه‌ر كارێك بوایه حكومه‌ت پێی هه‌ستایه، ده‌توانرا گومانی بخرایهتهسهر و راسته‌وخۆ سه‌رۆك وه‌زیران تۆمهتباربكرایه. لێره‌دا گرنگ وروژاندنی بابه‌ته‌كه‌یه و گهورهكردنێتی زیاد له قه‌باره‌ی خۆی، له‌وه بترازێ بابه‌تێكه نه‌جێی ده‌ست خۆشییه و نه مایه‌ی ره‌خنه‌گرتنه.
له كوردستاندا وه‌ها لێكدرایه‌وه گوایه زیادكردنه‌كه به خراپی بۆ كورد ده‌شكێته‌وه، چونكه له زیادكردنی شه‌ش ئه‌ندام بۆ كۆمیسیۆنه‌كه ته‌نها یه‌ك ئه‌ندام به‌ر كورد ده‌كه‌وێت، باوه‌ڕم وایه زیادكردنه‌كه نه به قازانج و نه به زیان بۆ كورد ناشكێته‌وه، حاڵه‌تێكه و ده‌بێ به‌ئاسایی وه‌ربگێرێت.
یاسا و بنه‌ما بیركارییه‌كان شه‌رم له كه‌س ناكه‌ن و بڕیاریش له قازانجی هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا ده‌رناكه‌ن، با لێره‌دا وه‌ك پێوه‌رێك وه‌ریانبگرین بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان. له نۆ ئه‌ندامی ئێستای كۆمسیۆنه‌كه، دو ئه‌ندامیان كوردن، واته ده‌كاته (22%)، واته هه‌ر ئه‌ندامێك له‌و كۆمسیۆنه رێژەی (11%) به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه شه‌ش ئه‌ندامی بۆ زیادبكرێت و ببێته پازده ئه‌ندام، ئه‌وكاته رێژه‌كه ده‌كاته (20%). له ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نجامی زیادكردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنه‌كه‌وه له نۆ ئه‌ندامه‌وه بۆ پازده ئه‌ندام، كورد ته‌نها به رێژه‌ی (2%) زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام له كۆی شه‌ش ئه‌ندامه زیادبوهكه كه یه‌كێكیان به‌ر كورد ده‌كه‌وێت. ئه‌ندامه كورده‌كه رێژه‌ی (17%) به‌رده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا له كۆی نۆ ئه‌ندامه‌كه، هه‌ر ئه‌ندامێك به رێژه‌ی (11%) به‌شداره له كۆمسیۆنه‌كه‌دا.
كه‌واته ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه (2%)ه و كورد له ده‌ستی داوه، ناتوانێت یه‌ك ئه‌ندامی دیكه‌ی پێ وه‌ربگرێت، چونكه ده‌نگی یه‌ك ئه‌ندام له كۆی نۆ ئه‌ندام بریتییه له (11%) و له‌كۆی شه‌ش ئه‌ندامیش بریتییه له (17%).
ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه كورد له ده‌ستی داوه، شتێكی ئاسایه و به‌هۆی حیساباتی بیركاریهوهیه نه‌ك فرتوفێڵی لایه‌نێك یاخود به هۆكاری سیاسییه‌وه، چونكه له‌وانه‌یه هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ش ئه‌و رێژه‌یه‌یان له‌ده‌ست دابێت.
ئه‌و لایه‌نه‌ش كه دژی زیادكردنه‌كه ده‌وستێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه له ئه‌نجامی زیادكردنهكهوه یه‌ك ئه‌ندام زیاد ده‌كرێت و خۆی لێی بێبه‌شه، هه‌روه‌ها ئه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه هاوبه‌شه كۆنه‌كه‌شی له‌كۆڵ خۆی بكاته‌وه نه‌ك هاوبه‌ش (شه‌ریك)ی تازه‌ی بۆ دروست ببێت. ده‌نا بۆچی هه‌مولایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی لارییان نه‌بو جگه له‌و لایه‌نه نه‌بێت؟ ئه‌ی بۆچی كه ته‌نها خۆی ده‌ستكه‌وتی نابیت، به زیانی هه‌مو كوردی ده‌زانێت؟
به‌نده هیچ مه‌به‌ستێكم له‌م نوسینه‌دا نییه به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت راستی مه‌سه‌له‌كه، وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نم و ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا بێت روی راستی گهوجاندنهكه بۆ رای گشتی بخه‌مه‌ڕو. |
|
|