|
کۆبۆنه‌وه‌ی گۆڕان– یه‌کێتی– پارتی |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Sunday, October 7, 2012 |
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و دو کۆبونه‌وه‌یه
گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م دو کۆبونه‌ویه له چه‌ند داهێنانێکی نوێ له گفتوگۆکردنی نێوان لایه‌نه‌کاندایه، له‌وانه:
1- هه‌ردو کۆبونه‌وه‌که له‌سه‌ر پرسێکی گرنگی نیشتمانییه، له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته. پرسێکه سه‌رجه‌م یاساکانی حوکمڕانی و جومگه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی پێوه به‌نده. باسکردنه له‌سه‌ر پرسێک که بناغه‌ی حوکمڕانی و ده‌وڵه‌تداری درێژخایه‌ن سه‌رچاوه‌ی لێده‌گرێ.
2- کۆبونه‌وه و دانیشتن نه‌بو له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پاره و پله و پایه؛
3- دو کۆبونه‌وه‌ی زۆر کورت و پوخت.
4- ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر شه‌فافانه و زو و راسته‌وخۆ گه‌یشته رای جه‌ماوه‌ر: "یه‌کێتی هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن له زه‌روره‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور و پارتیش به پێچه‌وانه‌وه".
5- باسکردن و رێزگرتن له را جیاوازه‌کان له‌سه‌ر پرسێکی وا گرنگ، وه‌ک دیارده‌یه‌کی ته‌ندروستی سیاسی هاته به‌رچاو، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت لایه‌نه رکابه‌ره‌کانیش مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
هۆکاره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور
دو هۆکاری گرنگ هه‌ن که پرۆژه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌خه‌نه ژێر پرسیار و گومانه‌وه:
1- کات: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه له 22/6/2009 له کاتێکدا بو:
- په‌رله‌مان ته‌مه‌نی یاسایی به‌سه‌ر چوبو
- نه‌بونی هێزێکی ئۆپۆزسیۆن یان ده‌نگێکی کاریگه‌ریی ناڕازی له په‌رله‌ماندا، له کاتی ده‌نگداندا ده‌رکه‌وت ده‌نگه ناڕازیه زۆر به‌رزه‌که ته‌نها ده‌نگی به‌ڕێز د.نوری تاڵه‌بانی بو. ئه‌و تاکه ده‌نگه‌ی ئێستا بوه به نزیکه‌ی 70% ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان؛
- سۆزی خۆشه‌ویستی رێکه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یه‌کێتی له لوتکه بو. پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌م سۆزه‌ی قۆسته‌وه، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیش پێی وابو به ده‌ربڕینی ئه‌م سۆزه سودی باش ده‌بینێت بۆ جوانه‌مه‌رگکردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌وه‌ی له قۆناغی خۆئاماده‌کردن بو بۆ هه‌ڵبژاردن. واته ره‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌و پرۆژه‌یه.
2- نزیکبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009، و هه‌ستکردنی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به ده‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌رده‌ستی که‌سانی به ئه‌زمونی سیاسی و نیشتمانپه‌روه‌ر. بزوتنه‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و به هه‌ند وه‌رگرتن و کارکردن له‌سه‌ر پرسه نیشتمانیه‌کان. ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی و پارتی به‌روکه‌ش پێیان وابو، گۆڕان له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگێکی ئه‌وتۆ ناهێنێ، کورسیه‌کانی له ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕێ. به‌ڵام له راستیدا ترسی زۆریان له گۆڕان هه‌بو، بۆیه به‌نهێنی هه‌ردو حیزب نوێنه‌ریان ده‌نارد بۆ لای رێکخه‌ری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه تا رازیبێت به ژماره‌یه‌کی دیاریکراوی کورسی په‌رله‌مان و به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌کات. ترس له گۆڕان و کاریگه‌ری له‌سه‌ر فراوانبونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن هۆکاری سه‌ره‌کی بو له به‌په‌له تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی ده‌ستور.
دوای 3 ساڵ له 22/6/2009
ئه‌مرۆ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و یه‌کێتی نیستمانی و رۆشنبیرانی کوردستان پێیان باشه ئه‌و ره‌شنوسه به‌ر له‌وه‌ی بخرێته ده‌نگانی میله‌ته‌وه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌موار بکرێت جێی ره‌زامه‌نددنی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری لایه‌نه سیاسیه‌کان و خه‌ڵک بێت. چونکه به‌بێ بونی ئه‌و کۆده‌نگییه قسه و کۆبونه‌وه کردن له‌سه‌ر داڕشتنی ستراتیژیه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌مه‌ڕ روداوه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها بابه‌تێکه بۆ جوانکردنی کۆبونه‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان تا به‌ستنی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه رایه‌کی رونی نه‌بو له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور، به‌ڵام لێره‌وه پارتی به‌ڕاشکاوی رای خۆی ده‌ربڕێ "له‌گه‌ڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوره بۆ په‌رله‌مان، ده‌یه‌وێ راسته‌خۆ ئه‌نجامدانی راپرسی میله‌ت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بکرێت".
ئێستا، دوای سێ ساڵ له 22/6/2009 رای هه‌مو لایه‌نه‌کان به حیزبی و ناحیزبیه‌وه له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور مانگه‌شه‌و ئاسا رون و دیاره. بۆیه چیتر کۆبونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان جگه له کات به‌سه‌ربردن هیچیتر ناگه‌یه‌نێ. له‌م باره‌وه تاکه ئه‌گه‌ر بۆ بونی کۆده‌نگی هه‌نگاوی پارتی دیموکراته له گۆڕینی رای خۆی. له‌سه‌ره‌تاوه وا ده‌رده‌که‌وێ رودانی ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر لاوازبێت. |
|
|