|
های له‌وه |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Wednesday, November 21, 2012 |
• له نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵدا هه‌مومان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوین ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نرێ، ها ئێستا نا ها كه‌مێ تر كه‌چی دوای بیر‌و باسی نه‌ما.
• لیژنه چاكسازیه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دوای 11مانگ كاركردن وتیان "وڵات وێران و شه‌پڕێوه، كه‌چی كه‌س سزا نه‌درا.
• تۆمه‌تبار و داواكراوه‌كانی ته‌قه‌كه‌ر له خۆنیشانده‌ران ده‌ستی ده‌ستی به قانون ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌ڵێت: قانون له‌سه‌رو هه‌موانه‌وه‌یه، كه‌چی زۆربه‌ی داواكراوه‌كان له حیزبه‌كه‌ی سه‌رۆكن.
• گه‌نده‌ڵی تاسه‌ر ئێسقان كشاوه، كه‌چی هه‌مومان باسی ده‌كه‌ین و كه‌س چاره‌سه‌ری لانیه.
• وه‌زیری پێشمه‌رگه و جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌ڕه‌شه له مالیكی و زه‌یدی و ئۆپراسیۆنی دیجله ده‌كه‌ن، كه‌چی بڕیار ده‌درێت وه‌زیره‌كان له حكومه‌تی عێراقی نهكشێنرێنهوه وهوشیار زێباریش له‌بری هاتن بۆ خورماتو وه‌ك وه‌زیرێكی كورد ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌و وه‌فده عه‌ره‌بیه‌ی ده‌چنه غه‌زه.
• كاك فازڵ میرانی بۆ روداوه‌كانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست و په‌نجه بڕینی ده‌كرد و ده‌یگوت: 30 هه‌زار فیدایمان هه‌یه، كه‌چی بۆ ئۆپراسیۆنی دیجله هیچی نه‌وت. جگه‌له‌وه كاك ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بۆ لڤین ژماره‌كه زۆر زیاد ده‌كات.
• هه‌مومان ده‌ڵێین ئۆپراسیۆنی دیجله ناقانونی و ناده‌ستوریه، كه‌چی زه‌یدی ده‌ڵێت: ژێر به ژێر به‌رپرسی كورد ده‌ستخۆشی لێكردوین و ئه‌وكاره‌ی به باش زانیوه.
• ئه‌وه ده‌یان جاره له پڕدا ئاگری شه‌ڕ هێنده‌ی نامێنێ هه‌ڵایسێ و له پڕیِش ده‌كوژێنرێته‌وه، كه‌سیش ناپرسێ ئه‌رێ ئه‌وه بۆ.
• دوجار مالیكی له‌لایه‌ن كورده‌وه متمانه‌ی پێده‌درێت بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌یكه‌نه فریشته، كه‌چی دواتر ده‌ڵێن ببورن شه‌یتانه و فریشته نیه له‌وه‌ش سه‌یر تر ده‌ستده‌كه‌نه‌وه ملی.
• رێك له‌و كاته‌دا كه مام جه‌لال و كاك مه‌سعود كۆده‌بنه‌وه، له زانكۆی سه‌لاحه‌دین كادری پارتی به ههڵبژێردراوێكی خوێندكارانی یه‌كێتی ده‌ڵێت: یان ده‌بێ ببیته یه‌كێتی قوتابیان یان ده‌تكوژین، كه‌چی باسی دیموكراسیه‌تیش ده‌كه‌ین.
• به‌بێ هیچ بیانویه‌ك له پارله‌مان رێگه نادرێت باسی بارودۆخی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بكرێت، كهچیلهو بارودۆخه‌دا وه‌زیر زیاد ده‌كرێت.
• عیزه‌ت شابه‌نده‌ر و زۆری تر به كورد ده‌ڵێن: خواحافیزتان بێت، كه‌چی ئێمه ده‌ڵێین به‌غدا بۆ كه‌س جێناهێڵین.
• هه‌مو كورد به‌گشتی و عه‌ره‌بی سونه و زۆرێك له توركمانیش ده‌ڵێن: فه‌رمانده‌ی دیجله ناده‌ستوری و نا ساساییه، كه‌چی خاتو تانیا ته‌لعه‌ت گلی كه خه‌ڵكی ناوچه دابڕێنراوه‌كانه ده‌ڵێت: عێراق مافی خۆیه‌تی سوپا و سه‌رباز بۆ هه‌ركوێ بنێرێت.
• ده‌ڵێن رێكه‌وتنی ستراتیژیمان هه‌یه، كه‌چی رۆژ نیه وه‌ڵامی یه‌كتر نه‌ده‌نه‌وه و مه‌كته‌ب سیاسی لایه‌كیان بڵێت سیر ئه‌وی تر ده‌ڵێت پیاز.
• رۆژ نیه نیه باسی ئازادی بیروڕاو جیاوازی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌كرێت، كه‌چی دكتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف ئاوهوئاوچو له‌سه‌ر بیروڕاش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له نوسه‌رێكی دیاری وه‌ك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی ده‌كرێت، له كاتێكا به‌پێی قسه‌ی خۆی ئه‌و بێبه‌ریه له‌و بابه‌ته.
• رۆژێك به ئۆپۆزسیۆن ده‌وترێ ریزپهڕو یاخی رۆژێكیش ناچار ده‌كرێت وه‌ك ده‌سه‌ڵات قسه بكات، كه‌چی هه‌ر كه ره‌خنه و سه‌رنجێكی جیا ده‌ربڕێت یه‌كسه‌ر سه‌نگه‌ری لێده‌گرن و چی نه‌شێ پێی ده‌كه‌ن. |
|
|