رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو (13/7)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی به به‌رپرسه كه‌ركوكیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كرد، كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كه دزه‌ی كردووه، مه‌سه‌له‌ی خراپی په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی توركمان، گفتوگۆ و مشتومرێكی له كۆبونه‌وه كه‌دا دروستكردووه‌و هه‌ندێك له ئاماده‌بوان به‌راشكاوانه باسیان له خراپی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی بڕیار به‌ده‌ستانی كورد به‌رامبه‌ر توركمان خستبووه روو.
مه‌سعود بارزانی، كه سه‌رۆكی حیزبێكی دهسهلاَتدار و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و پۆسته‌كه‌ی هیچی وای له سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت كه‌متر نیه، بۆچی نزیكه‌ی چوارساڵه ئاماده‌نیه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی و هه‌ندێك لایه‌نی تری توركمان دا‌نیشێت و بایكۆتی كردون!؟، كه توركمانه‌كان دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی ناوكوردستانن و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیشه‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كورد دا تادێت گرژ‌و ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاشكاوانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گله‌یی و ناڕه‌زای نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌رامبه‌ر به كورد بدوێم، ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌و ره‌خنانه رووی له به‌رێز بارزانی و حیزبه‌كه‌یه‌تی!.
گه‌لی كورد ده‌یان ساڵ له‌ژێر دهسهلاَتی عه‌ره‌بی عێراقدا ژێر ده‌سته و چهوسێنراوبووه، ئێستاش كه نیمچه ئازادیه‌كی بۆخۆی سه‌ندووه و حوكمی خۆبه‌خۆی خۆی ده‌كات، حه‌یفه په‌ند له سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی دوژمنانی وه‌رنه‌گرێت و وه‌ك فاشیزمی به‌عسی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌ژین، له‌بری ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادیه‌كانیان، مافه‌كانیان زه‌وت بكات!.
بایكۆتكردنی په‌یوه‌ندی سیاسی و دانپێدانه‌نانی ده‌وڵه‌تی توركیا به هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی نیگه‌رانكردووه، چ جیاوازهیهكی هه‌یه له‌گه‌ڵ بایكۆتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی كه‌ركوك.
له‌كاتێكدا ئه‌م ره‌خنه‌یه نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن توركمانه‌كان و ده‌وڵه‌تی توركیاوه له كورد ده‌گیرێت، سالاَنه له راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌تیش له راپۆرتی (گروپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی) ئاماژه‌ی پێده‌كرێ، كه ئه‌مساڵ ئه‌و رێكخراوه نوسیویه‌تی" دهسهلاَتی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی دژایه‌تی هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی توركمان ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده حیواری له‌گه‌ڵ بكردایه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بوو".
دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ توركمانه‌كاندا، گرنگیه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی هه‌یه چ له رووی ناوخۆی و چ له‌رووی هه‌رێمایه‌تی یه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه شكستی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌زه‌ره‌ری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد دایه كه تائێستا نه‌یتوانیوه رویه‌كی گه‌شی حوكمرانی له كوردستاندا نیشانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بدات.
كورد كه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئایا توركمانه‌كان له كوردستاندا وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م شه‌ریكی دهسهلاَتكراون!؟.
له كه‌ركوكدا كه توركمانه‌كان پێكهاته‌یه‌كی گرنگی شاره‌كه‌ن، 9 كورسیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌دا هه‌یه، بهلاَم كورد هیچ یهكێكێك له پۆسته گرنگه‌كانی، (پارێزگار و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی، قایمقامی مه‌ركه‌ز، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی) نه‌داوه به توركمان و ئه‌وان ناهه‌قیان نیه كه له‌وشاره‌دا خۆیان به غه‌ریب بزانن، كه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره خۆی دێنێته پێشه‌وه كه ئایا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی كورد، ئیحساسی شه‌راكه‌ت له توركمانه‌كان وه‌رناگرێته‌وه و ئێمه چۆن ئه‌توانین توركمان به‌لای خۆماندا راكێشین ئه‌گه‌ر مافه‌كانیان نه‌سه‌لمێنن و حیواریان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ین.
له‌كاتی نوسینی ئه‌م وتاره‌دا عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك و كه‌سایه‌تی سیاسی دیاری توركمان پێی وتم "بارزانی 3 ساڵه موقاته‌عه‌ی سیاسی كردوین و حیوارمان له‌گه‌ڵ ناكات كه چه‌ند جارێك داوای حیوارمان كردووه".
بونی توركمان وه‌ك واقعێكی سیاسی و دیمۆگرافی له كوردستان، ئێستا له هه‌مووكات زیار پێویستی به‌وه‌یه كورد پڕۆژه‌ی خۆی بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركمان یان ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ئه‌نجامبدات، كه به‌واتایه‌كی دیكه، چاره‌سه‌ری سیاسی له كه‌ركوكدا به‌بێ به‌ره‌ی توركمانی وه‌ك لایه‌نێكی به‌هێزی توركمان، ئه‌سته‌مه.