|
شكۆی راپهڕینو پێویستیمان بۆ به‌هاكانی |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Sunday, March 3, 2013 |
هیچ رۆژو روداوێك له ژیانی ئێستا و رابردوی گه‌له‌كه‌ماندا هێنده‌ی راپه‌ڕین گه‌وره‌و گرنگ نییه، گه‌وره‌و گرنگ به هه‌مو مانا سیاسی‌و مێژویی‌و مرۆییه‌كانی، چونكه راپه‌ڕینه‌كان لای هه‌ر گهلو وڵاتێك خاڵی دهستپێكردنن، خاڵی بونیاتنان‌و هه‌ستانه‌وه‌ن، له‌م خاڵانه‌وه شارستانێتی دروست دهبێتو خۆری سهربهخۆییو به ده‌وڵه‌تبون سه‌ره‌تاتكێ ده‌كات.
به‌ڵام لای ئێمه‌ی كورد راپه‌ڕین به‌ته‌واوه‌تی نه‌بوه ئه‌و خاڵه گه‌وره‌و به‌هێزه‌ی ئیتر له‌وێوه سه‌راپای ژیانمان بگۆڕێت، راپه‌ڕین نه‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ مرۆڤی كورد بونیات بنێته‌وه‌و كه‌سایه‌تی نوێ به چه‌كی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌كو له‌به‌ر كه‌موكورتییه‌ك له راپه‌ڕینه‌كه‌دا هه‌بو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌لی راپه‌ڕیو ئه‌ركی خۆیان له راماڵینی له‌شكری ستهمو زۆرداریدا به‌جێهێناو ئه‌وه‌ی ده‌بو بیكردایه كردی، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نه سیاسییهكانو سه‌ركردایه‌تی سیاسی بو ئه‌وه‌ی ده‌بو بیكه‌ن نه‌یانكرد، ئه‌وه‌ی گه‌ل ده‌یویست بیكه‌ن نه‌یان كرد‌و ئه‌وه‌ی خۆیان‌و حه‌زه‌كانیان ویستییان ئه‌وه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش خه‌مه گه‌وره‌كه‌ی ئێستایه.
له راپه‌ڕیندا، كه تیشك‌و پرشنگو خۆره‌كه‌ی له ده‌ڤه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بتوێن‌و پشده‌ره‌وه ده‌ركه‌وت، گه‌ل هه‌مو توانا‌و ئیراده‌یه‌كی له قوربانیدان‌و فیداكاریدا خسته‌گه‌ڕو رژێمی سهدامو داروده‌سته‌كه‌ی پێچایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سهركردایهتیو سیاسییانه‌ی ده‌بو ئه‌ركه‌كانی راپه‌ڕین له‌ژیانی بهڕێوهبردنو دیپلۆماسییهتو به دامه‌زراوه‌كردنی وڵات‌و به‌رقه‌راركردنی یاسا‌و به دیموكراسیكردنی سیستم‌و فه‌راهه‌مهێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌دیبهێنن، نه‌یانهێنا، به‌ڵكو ئه‌وان هاتن به دو قۆناغ رۆح‌و جه‌سته‌ی ماندو و شه‌كه‌تی میللهتو گه‌لی راپه‌ڕیویان ئازاردا.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر له‌پێناو ویستی خۆسهپێنیو پاوانخوازی كه بوه هۆی لهكیسچونی دهرفهتانێكی زۆر‌و لێشاوێك له توانا مرۆیی‌و داراییه‌كانی میلله‌ت، قۆناغی دوه‌میش قۆناغی شه‌ڕی نهوتو داهاته جۆراو جۆره‌كانی تر كه له‌دوای (2003)ه‌وه ده‌ستی پێكرد.
به‌داخه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا هێزه فه‌رمانڕه‌واو ناكۆكه‌كان هیچ به‌زه‌ییه‌كیان به گهلو خوێن‌و خه‌باته‌كه‌یدا نه‌هاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له قۆناغی دوه‌میشدا نه‌یانتوانی ئه‌و زێڕه ره‌شه‌ی كه خوا له‌ژێر خاكه‌كه‌ماندا حه‌شاری داوه بكه‌نه خاڵی بونیاتنانێكی گه‌وره‌ی دهوڵهتتداریو دیموكراسی‌و خۆشگوزه‌رانی، نه‌یانكرده قۆناغی به دامه‌زراوه‌كردنی یه‌كه جۆراوجۆره‌كانی بهڕێوهبردنو دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سهروهتو سامانی گهلو سه‌روه‌ركردنی یاسا، له‌مه‌شدا به‌رپرسیارێـتی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی له ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و هه‌ردو هێزه فه‌رمانڕه‌واكه‌یه.
خراپترین ده‌رئه‌نجامیش له‌قكردنی متمانه‌ی خه‌ڵكه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراوه‌كانی، كه ئه‌مه‌یان له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا هه‌مان ده‌رئه‌نجامه كاتێك تارمایی گهندهڵیو بێ سه‌روبه‌ره‌یی به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌مو كون‌و قوژبنێك هه‌ستی پێده‌كرێت. ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌رگیز ئامانج‌و خولیای گه‌لی راپه‌ڕیو نه‌بو، ناكرێ‌و نابێت ده‌ستكه‌وتی پیرۆزی گه‌ل به دوكه‌ڵی گه‌نده‌ڵی بشێوێنرێنو سیمای خه‌نده ئامێزی شه‌هید به خراپه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له‌بیر بكرێت، ئه‌مڕۆ له‌و رۆژانه‌دا ده‌ژین كه گهندهڵیو گه‌نده‌ڵكاران ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كه‌ی خۆیان به‌دیهێناوه، ئه‌ویش له بیركردنی به‌ها پیرۆزه‌كانی راپه‌ڕین لهلایهكو له‌قبونی متمانه‌ی گه‌ل به دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌قبونی متمانه به حكومهتو دامه‌زاروه یاسایی‌و تهشریعیو جێبه‌جێكارییه‌كانی كوردستانه‌كه‌مان، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه راپه‌ڕین بهدیهێنانو له خه‌ونه‌وه كردنی به واقیع.
هه‌ربۆیه ده‌كرێت بڵێین راپه‌ڕین ته‌نها روداوێك نییه له مێژودا بژیت، به‌ڵكو خهونو خولیا‌و مه‌رهه‌می زامی ئێستاشه، چونكه هێشتا راپه‌ڕین به‌ته‌واوه‌تی نه‌گه‌شتوه‌ته لوتكه‌ی ئامانجهكانیو ئێمه به‌رده‌وام پێویستمان به هه‌ناسه‌كانی هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی چركه‌كانی سه‌ره‌تای، بۆ گێڕانه‌وه‌ی خهونو خولیاكانی مرۆڤی راپه‌ڕیوی كورد، بۆ چهسپاندنو به‌دیهێنانی دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌ستی به‌رزی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و خاك‌و گهلو نه‌ته‌وه ویستی‌و رۆحی به‌رزی فیداكاری. ئه‌وه‌ش به خستنه‌وه‌گه‌ڕی رۆح‌و به‌هاكانی راپه‌ڕین له دژی گهندهڵیو گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌و گهندهڵیو گه‌نده‌ڵكارانه‌ی بونه‌ته خراپترین جۆری شێرپه‌نجه له جه‌سته‌ی میللهتو وڵات‌دا، به‌ڵام پێویسته راستییه‌كی بێ چه‌ندو چون هه‌یه باش بیزانین، ئه‌و راستییه‌ی مرۆڤی كورد ئه‌مجاره به‌هاكانی ڕاپه‌ڕین بێ خوێن ده‌خاته‌گه‌ڕ، ئه‌بێت گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و رۆح‌و به‌هایانه به ئاشتی بێت، ئه‌بێت كوردانه‌و بۆ كورد بێت، ئه‌بێت له گه‌له‌وه‌و بۆ گه‌ل بێت، ئه‌بێت ئه‌ركی هه‌مو تاكێك بێت، ئه‌ركی هه‌ر رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنكارو سیاسیی‌و به‌رپرسێكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر بێت له ده‌سه‌ڵات یان ئۆپۆزسیۆن. تا ئه‌و نه‌مامه‌ی له ده‌ڤه‌ری بتوێن‌و پشده‌ره‌وه چرۆی كرد‌و له هه‌ولێره‌وه ره‌گی داكوتا به‌رهه‌م بدات، به‌رهه‌می ژین‌و دهوڵهتو سه‌ربه‌خۆیی، به‌رهه‌می داد‌و دادگه‌ری، به‌رهه‌می گه‌وره‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ نه‌وه‌ی ئێستای راپهڕینو نه‌وه‌ی داهاتوی كورد‌و كوردستان، ئه‌وه‌ش له پێناو به‌رزو به شكۆ راگرتنی راپهڕینو ده‌ستكه‌وته‌كانی، له پێناو ئه‌وپه‌ڕی رێز‌و وه‌فا بۆ خوێنی شه‌هیده‌كانمان، ئه‌وانه‌ی رۆحی خۆیان به‌خشی تا ئێمه ئازاد‌و كوردستان ئاوه‌دان بێت. |
|
|