|
بەڕێز کاک (فازل میرانی) سکرتێری م س پارتی دیموکراتی کوردستان! |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Saturday, May 18, 2013 |
ئەم ئێوارەیە یەکێک بوم لە بینەران و گوێگرانی کوردستان تی ڤی کە یەکێکە لە کەناڵە ئاسمانیەکانی پارتی. زۆر بە وردی شیکارت بۆ روداوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرد بەپێی بۆچون و لە گۆشە نیگای خۆت و پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. هاوڕام لەگەڵ هەندێ لە رەئیەکانت. بەڵام دو رەئی لە رەئیەکانت سەرنجی راکێشام، چونکە پەیوەندی راستەخۆیان بە ئێستا و دوارۆژی گەلی کوردستان و پرۆسەی دیموکراتیەوە هەیە.
یەکەم :
بەڕێزت پێتوایە هەڵبژاردن بە لیستی داخراو بێت باشترە لە نیمچە کراوە، لەم بارەوە باسی ئەوەت کرد ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٧/٣/٢٠١٠ بە لیستی داخراو بوایا کورد کورسی پەرلەمانی زیاتری بەدەست دەهێنا. لەمبارەوە پێچەوانەی رەئیەکەی جەنابت بە دروست دەزانم. لەبەرئەوەی خۆم خەڵکی کەرکوکم لە خوارەوە بە ژمارە نمونەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک باسدەکەم، هیوادارم سودی هەبێت.
هەڵبژاردنی ٧/٣/٢٠١٠ی پەرلەمانی عێراق بە سیستەمی نیمچە کراوە و گەورەترین مانەوە (باقی الاقوی) بو، لە کەرکوک کورد بە فرە لیستی دابەزی و توانی ٦ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێ واتە نیوەی کورسیەکانی کەرکوک، لەگەڵ هەردو پێکهاتەی تورکمان و عەرەب یەکسان بو.
هۆکارەکانی ئەم یەکسان بونە بریتی بون لە
١- یاسای هەڵبژاردنکە و سیستەمی باقی الاقوی -٢- فرە بازنەیی - ٣- نەهاتنەوەی دەنگی دەیان هەزار دەنگدەری کورد بەتایبەتی لە ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان - زیادبونی بێشماری دانیشتوانی موسڵ و چەند شارێکی تر.
شیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010 په‌رله‌مانی عێراق له که‌رکوک له‌به‌ر رۆشنایی، یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق 2013
له‌م هه‌ڵبژاردنه په‌یڕه‌وی سیسته‌می نیمچه کراوه و کۆڵکه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن (القاسم المشترک الانتخابی) و به‌هێزترین ماوه‌ته‌وه (باقی الاقوی) کرا. له که‌رکوک نه کورد نه عه‌ره‌ب نه تورکمان به یه‌ک لیست به‌شداریان نه‌کرد، ده‌رئه‌نجام هه‌ریه‌ک له لیستی کوردستانی و العراقیه 6 شه‌ش کورسی په‌رله‌مانیان به‌رکه‌وت، واته هه‌ر دوانزه کورسیه په‌رله‌مانیه‌که‌ی که‌رکوک به‌ر ئه‌م دو لیسته که‌وتن.
لێره مه‌به‌ستی ئەم شیکردنه‌وه‌یه له‌و هه‌ڵبژاردنه خۆی له‌وه‌دا ده‌بێنێ ئه‌و شه‌ش کورسیه‌ی کورد چ گۆڕانێکی به‌سه‌ردا ده‌هات، ئەگەر بەپێی ئه‌م یاسا نوێیه‌ی رۆژی 5 شه‌م په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردا و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ٢٠١٣ پێ ئەنجام درا. ئه‌مه‌ش خۆی له 3 سێ ئه‌گه‌ردا ده‌بینێته‌وه:
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م: فره لیستی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌که. ده‌توانین ئه‌م ئه‌گه‌ره رون بکه‌ینه‌وه به‌پێی ئه‌و ده‌نگانه‌ی، که به‌رچاون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بو کورسی به‌ده‌ست بهێنن. له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ناوی کیانه سیاسیه‌کان و ده‌نگی هه‌ر یه‌کێکیان ده‌ستنیشان کراوه.
ریزکردنی ده‌نگه‌کان له گه‌وره‌وه بۆ بچوک و ژمارەی کورسیەکان
واته کورد 7 کورسی، عه‌ره‌ب و تورکمان 5 کورسی.
ئه‌گه‌ری دوه‌م: به‌شداری کورد به 1 یه‌ک لیستی
کۆی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتوه‌کانی لیسته‌کانی ( کوردستانی + گۆڕان + یه‌کگرتو + کۆمه‌ڵ = 274518 )
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: به‌شداریکردنی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو) به یه‌ک لیست له هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010
له‌م شیکاریه‌ی سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێ، به گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی رۆژی پێنج شه‌م 13/12 /2012 په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ردا. له هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010 په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری کورد به یه‌ک لیستی یان فره لیستی یان یه‌ک لیستی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتو) هیچ کاریگه‌ری سه‌لبی یان ئیجابی له‌سه‌ر ئه‌نجامی ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورد له که‌رکوک ناکرد، دوانزەیەمەین کورسی پێویستی بە ٢٣٠٠٠ بۆ ٢٤٠٠٠ دەنگ دەکرد، بەڵام بە پێی یاسا کۆنەکە هەر کورسیەک پێویستی بە زیاتر لە ٤٦٠٠٠ دەنگ دەکرد. کەواتە ئه‌وه‌ی کاری سه‌لبی کرده سه‌ر ئه‌نجامه‌که، خراپی یاسای هه‌ڵبژاردن بو کە لە کاتی دەنگدان لەسەری لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرانی کورد موژدەی سەرکەوتنیان بە خەڵکی کوردستان دا، بەڵام دەرئەنجامەکەی شکست بو بۆ کوردستان.
دوەم:
دەربارەی دەسەڵاتی پەرلەمان لە درێژکردنەوەی تەمەنی یاسایی خۆی هیچ دەقێکی یاسایی نییە، پەرلەمان ئەم دەسەڵاتەی تەنها لەم حاڵەتانەدا هەیە:
١- وڵات یان هەرێم لە حاڵەتی شەڕدابێت، لە نمونەی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتی یان هێرشی دەرەکی؛
٢- توشبونی هەرێم بە دیاردەی سروشتی لە ناکاوی وەک لافاو و زەوی لەرزین یان بڵابونەوەی پەتا و نەخۆشی کوشندە؛
بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێم یاسا لەم بارەوە رونی کردۆتەوە، کە سەرۆکی هەرێم لە ٢ خول زیاتر بۆی نییە خۆی کاندید بکاتەوە. لەو دو خولە سەرۆک بە دەنگدانی راستەوخۆی ناو خەڵک بوبێت یان لە پەرلەماندا.
|
|
|