|
پێگه‌ی که‌رکوک له ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمدا |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Wednesday, May 29, 2013 |
ده‌ستور وه‌ک گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی لێی:
1- رێکخستنی ژیانی هه‌مو پێکهاته، چین، توێژ، ئایین و ئایینزا جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه‌یه؛
2- دیاریکردنی سیسته‌می حوکمڕانی وڵات؛
3- دیاریکردنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌ریه‌ک له داوده‌زگاکانی وه‌ک جێبه‌جێکرن، په‌رله‌مان...تاد.
4- له ده‌ستوری دیموکراتیدا رێگرتنه له قۆرغکاری کایه‌کانی ژیان، ده‌سه‌ڵاتی تاکه که‌س و دکتاتۆریه‌ت.
5- ده‌ستور سنوری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، جوگرافی ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێم به رونی دیاری ده‌کات. بۆ هه‌ڕێمێکی وه‌ک کوردستان- عێراق که دواڕۆژی 40% خاکه‌که‌ی نادیاره، ده‌بوایا له‌و پرۆژه ده‌ستوره ئاماژه‌ی رونی پێ بدرایا.
له دیباجه‌ی ( پێشه‌کی) ئه‌و پرۆژه‌یه جگه له گۆڕینی دیموگرافی له به‌شێکی فراوانی خاکی کوردستان هیج په‌نجه درێژکردنێکی راسته‌وخۆی بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌کردوه.
ماده‌ی 2 دو
یه‌که‌م – لێره‌دا که‌موکوڕی، په‌له و نهشهرازایی ته‌واو دیاره له داڕشتنی ئه‌م برگه‌یه به ناونههینانی هه‌ندێ شوێنی وه‌ک به‌دره، جه‌سان و ته‌له‌عفه‌ر. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ش هه‌ڵده‌گرێ که له‌به‌ر پێکهاته‌ی شیعه و تورکیا ئه‌و شوێنانه باس نه‌کراون.
دوه‌م: له‌م بڕگه‌یه‌دا وا ده‌رده‌که‌وێت هه‌مو هیواکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ دیاریکردنی سنوری هه‌رێم له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ههڵچندرابن، ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌بوایا له کۆتایی 2007 جێبه‌جێ بکرایا، ئێستا 2013 یه هێشتا قۆناغی یه‌که‌می ته‌واو نه‌بوه، واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت جێبه‌جێکردنی ته‌نها ئه‌م قۆناغه 6 بۆ 7 ساڵی تری بوێ. له‌م بڕگه‌یه ده‌بوایا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140 له به‌رچاو بگێریا، بۆیه باشتر وابو ئه‌م بڕگه‌یه به‌م شێوه‌یه بنوسرایه‌ته‌وه "به پشت به‌ستن به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری فیدراڵییه‌وه یان هه‌ر رێگه چاره‌یه‌ک که خه‌ڵکی کوردستان به چاکی بزانێت".
له ماده‌ی 5 و چه‌ند ماده‌یه‌کی تر باس له‌هه‌ندێ مافی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان کراوه له هه‌رێم. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رێژه‌ی زۆری ئه‌و که‌مینانه له‌ناویاندا پێکهاته‌ی تورکمان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ناوچه دابڕاوه‌کاندا ده‌ژین، بۆیه پێویست بو له‌و پرۆژه‌یه به‌ڕونی باس له مافی ده‌ستوری و شه‌راکه‌تی ئه‌و پێکهاتانه بکرایا، به هه‌مان ئه‌و رونییهی کورد خۆی داوای کردوه له ده‌ستوری عێراقدا، چونکه زامنکردنی ئه‌و مافه ده‌ستورییه دورنیه وا له‌و پێکهاتانه بکات پیکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ کورد هه‌ڵبژێرن و پشتیوانی کورد بن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
له ماده‌ی 63 شه‌ست سێ‌دا له سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم و ماده‌کانی تایبه‌ت سوێندخواردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان پێویست بو ئاماژه به که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان بکرایا.
کورسی ره‌مزی
وه‌ک خۆبه‌خاوه‌نزانینی ئه‌و ناوچه فراوانه دابڕاوه له کوردستان پێویست و واجب بو چه‌ند کورسیه‌کی ره‌مزی بۆ ئه‌و ناوچانه له په‌رله‌مانی کوردستان دیاری بکرایا، ده‌تواندرا ئه‌و کورسیانه چه‌ند هاوڵاتیه‌کی ئه‌و ناوچانه نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن یان به‌تاڵ بونایا.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی و به هه‌قی خۆمی بزانم، بپرسم:
کوا پێگه‌ی شیاوی منی که‌رکوکی، خانه‌قینی، به‌دره‌یی... تاد له‌و ره‌شنوسه؟ ئه‌گه‌ر هۆکاره‌کانی نه‌بونی ئه‌و پێگه‌یه که‌مته‌رخه‌می و بێبایه‌خی و نه‌وت و دراو نیه، ئه‌ی چیه؟
له کۆتاییدا به پێویست و ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم داوا و تکا له خه‌مخۆرانی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان، له‌ناویاندا شاره‌زایانی بواری ده‌ستور و یاسا به تایبه‌تیش برای به‌ڕێزم کاک نوری تاڵه‌بانی بکه‌م له‌م باره‌وه زیاتر بێنه ده‌نگ. |
|
|