|
ماندوكردنی خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێتی و پارتی ئه‌وه‌یان ده‌وێت! |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Thursday, July 18, 2013 |
ماوه‌یه‌كی زۆره یه‌كێتی و پارتی هیچ وهڵامدانهوهیهكیان نییه بۆ داواكانی ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام، له زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دوساڵی رابردوی ته‌مه‌نی سیاسییاندا، كه دواههمیینیان په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه، یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، ئه‌ویش ماندوكردنی خه‌ڵك له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و ماندوكردنی ئۆپۆزسیۆن له به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكان، به‌بڕوای من لوتكه‌ی ماندوكردنیش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه ئۆپۆزسیۆن بڕیاری كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی بدات و رێگه‌ی تری یاخیبون و بایكۆتكردن بگرێته‌به‌ر، له‌م كاته‌شدا یه‌كێتی و پارتی به ته‌واوه‌تی ئامانجی خۆیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه:
1ـ به‌هۆی كاركردنی به‌رده‌وامی دیپلۆماسی و به‌كارهێنانی رێگاكانی فشاری راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و داكۆكیكردنی به‌رده‌وامی ئۆپۆزسیۆن له پاكێجه‌كانی و تێگه‌یاندنی رێكخراوهنێودهوڵهتییهكان، رۆژ به‌ڕۆژ نفوزی یه‌كێتی و پارتی به‌ره‌و پاشه‌كشه رۆشتوه و زیاتریش ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه هه‌میشه ده‌سه‌ڵات بێزارده‌كات و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌لا دروستده‌كات كه به له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ر روبه‌ڕوی مه‌ترسی گه‌وره ببێته‌وه له داهاتودا كه خۆی له‌پاشه‌كشه‌ی ته‌واو و په‌راوێزخستن یان تۆڵه‌ی خه‌ڵك له‌ڕێگه‌ی یاساوه ده‌بینێته‌وه.
2ـ خودی یه‌كێتی و پارتی له‌ناو گێژاوێك له كێشه‌ی ناوخۆییدا ده‌ژین و كات له قازانجیان نییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و نادادگهرییهی دروستیانكردوه له‌ناو خودی حیزبه‌كانی خۆیاندا له‌لایه‌ك و له‌نێوان هه‌ردو حیزب‌دا له‌لایه‌كی تره‌وه.
3ـ ده‌سه‌ڵات باش ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان له‌ناو كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی قه‌یراناویی زۆردا ده‌ژی كه دروستكراوی ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن نین، به‌ڵكو له ئه‌نجامی كرداره‌كانی خۆیانه‌وه به‌درێژایی ساڵانی حكومڕانیان به‌دیهاتون. له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی.
4ـ ده‌سه‌ڵات گه‌شتوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌سته‌وسانه له ئاست ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له كوردستاندا هه‌ن، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه یه‌ك هه‌نگاو به ئاراسته‌ی چاكسازیدا بنێن و ته‌نها یه‌كێك له‌و ده‌یان به‌ڵێنانه به‌رنه‌سه‌ر، كه گه‌وره‌به‌رپرسان داویانه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رپاكردنی چاكسازی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی تێوه‌گلانی خۆیان یان كه‌سانی نزیك و ده‌وروبه‌ریان له تاوانی گه‌نده‌ڵییه‌وه. گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامی دۆخی نادادگه‌ری هێنده شتێكی ئاسان نییه هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات چاوی خۆیانی لێ بنوقێنن، به‌جۆرێك هیچ وڵات و گه‌لێك به دۆخی گه‌نده‌ڵییه‌وه ناتوانێت یه‌ك هه‌نگاو له خه‌ونه‌كانی نزیك ببێته‌وه، هیچ پێشكه‌وتنێك به‌دینایه‌ت، رۆژ به‌ڕۆژیش خه‌ڵكی وشیارانه‌تر مامه‌ڵه ده‌كات و باشتر له‌م دوهێزه ده‌گات كه هه‌تا ئێستاش تا راده‌یه‌كی زۆر قه‌ڵغانی شه‌رعییه‌تی شۆڕش بۆیان بوته خێر و له توڕه‌یی و ته‌قینه‌وه‌ی سروشتی و راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر پاراستونی.
5ـ سروشتی نادادگه‌ری و دۆخی گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێكه هیچ كه‌س له بارودۆخ رازی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندام و پشتیوانانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش، ئه‌م قه‌یرانی ناڕزایبونهش له خه‌ڵكه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی دو حزبه‌كه و له زۆر قۆناغدا روبه‌ڕوی مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپهیمانێتییهكهیانی كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌م قه‌یران و ناڕه‌زاییه زۆر تۆخ له‌نێو قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م دو حیزبه‌دا خۆی ده‌نوێنێت.
هه‌ربۆیه له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه و بایكۆتكردن و به‌جێهێشتنی بارودۆخه‌كه بۆ یه‌كێتی و پارتی یان په‌نا بردنه‌به‌ر خۆپیشاندان و جوڵاندنی شه‌قام له سودی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وان له رابردودا سه‌لماندویانه كه سڵناكنهوه له به‌كارهێنانی توندوتیژی و گرتن و كوشتن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی. بۆیه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگه‌یه له كوردستان ده‌چێته بازنه‌ی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان و هۆشیاری خه‌ڵك به‌جۆرێك نه‌خه‌مڵیوه، له‌مباره‌یه‌وه هاوكاری ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بێت و له‌هه‌مو شاره‌كانه‌وه خۆپیشاندانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رپاببێت.
به كورتییه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌وێت: خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن ماندوببن له داواكانیان، پەنابهرنهبهر رێگه‌ی تر، ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌مو رۆژێك ببینن راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن باس له سه‌رپێچی و یاساشكێنییهكانیان بكات، نایانه‌وێت ببینن خه‌ڵكی باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانیان بكات، ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌مو رۆژێك چاویان به ناوچاوی ئۆپۆزسیۆن بكه‌وێت له شوێنێكدا ئه‌وان به هی خۆیانی ده‌زانن، ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌وێت ئۆپۆزسیۆن په‌رله‌مان به‌جێبهێڵێت و واز له‌به‌شداری سیاسی بهێنێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بێت، تا له‌كاتی هاتنه‌پێشی ئاڵۆزی زیاتردا خه‌ڵكی قه‌یرانه راسته‌قینه‌كانیان له‌بیربچێته‌وه و قسه‌و باس و ته‌ركیزی خه‌ڵكی بگوازنه‌وه بۆ شتی تری ساده و لاوه‌كی، كه له خودی خۆیدا ده‌رهاویشته‌ی كێشه گه‌وره‌كانی خه‌ڵك بوه نه‌وه‌ك خودی داواكان، كه خۆی له چاكسازی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی نادادگه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا و باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه. |
|
|