|
كورد له ناوچه دابڕێنراوه‌كان چی بكات؟ |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Wednesday, August 7, 2013 |
من وه‌ك كه‌سێك كه نزیكم له‌بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌و نوسین و بابه‌ت گه‌لی زۆریشم له سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه‌و له سه‌دان دیداری راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆدا دیدو بۆچونی خۆم ده‌ربڕیوه ئه‌م بابه‌ته وه‌ك پڕۆژه نا، وه‌ك سه‌رنج گه‌لێكی تایبه‌ت ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ست.
ئێستا كه بارودۆخی نێوان كورد‌و ده‌سەڵاتی عێراقی رۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و له‌لایه‌ن ده‌ره‌وه كار بۆ ناوبژیوانیان ده‌كرێت.
یه‌كه‌م: كوردی ناوچه دابڕێنراوه‌كان پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت
1- له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانی له‌به‌غداو له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی كورده‌وه داوا بكات مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نی كورت بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دابنرێت، به‌مه‌رجێ ماوه‌كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت. پێویسته یه‌كسه‌ر بچینه سه‌ر قۆناغه‌كانی تری ماده‌ی 140 و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌كه‌م نه‌كه‌ین.
2- دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و ناوچانه بكرێته‌وه، هه‌مو سته‌مكاریه‌كانی رابردوی تیا تۆمار بكرێت به‌وانه‌ی دوای ساڵی 2003 شه‌وه وه‌ك ده‌ركردن و راونان و تیرۆركردنی كورد له سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو حه‌ویجه‌و زومارو شێخان و تادوای، له‌و دۆسیه‌دا كه‌م و كوڕی و كێماسیه‌كانی ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بكرێت له كۆكردنه‌وه‌ی: ژماره‌ی گوند به‌ر له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، ژماره‌ی قوربانی كورد له‌وناوچانه له ساڵی 1963 وه تا ئه‌مڕۆ، كۆكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانهمادیهكان و هتد.
3- لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستیه‌كان دروست بكات و داوا له ناوبژیوانی ده‌ره‌وه بكات، به‌تایبه‌ت ئهمهریكاو ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ به دواداچونی كێشه‌كان و خوێندنه‌وه‌و دیاریكردنی هه‌ق و ناهه‌ق.
4- له‌دادگای عێراقی و هه‌ر جێیه‌كی تر پێویست بكات شكات له‌وانه بكات كه كه‌مته‌رخه‌میان نواند له‌وه‌ی كه ماده‌ی 140 له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێ نه‌كراو داوا له‌كه‌سوكاری قوربانیه‌كانی 28ی ته‌موزی 2008 بكرێت كه ئه‌وانیش داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن.
دوه‌م: بۆ ناوخۆی ئه‌و ناوچانه، كاربكرێت بۆ
1- دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی راسته‌قینه له‌نێوان پێكهاته جیاجیاكاندا
2- كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت و پارله‌مانی كوردستان له‌و ناوچانه به‌پێی پێویست.
3- دروستكردنی هێزی پارێزه‌ری سه‌رو ماڵی خه‌ڵك له‌دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و نه‌بردنی هێز له شوێنی تره‌وه ئه‌مه هه‌م راده‌ی بێكاری له‌وناوچانه كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌م خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه زیاتر هه‌ست به ئارامی و ئاسوده‌ی ده‌كه‌ن.
4- ئه‌و هێزه‌ی دروست ده‌كرێت هێزێك بێت هه‌م له‌ڕوی ته‌مه‌نه‌وه شیاو بێت و هه‌م مه‌شق پێكراو بێت و بایه‌خ به رێك و پێكی و دیسپیلینی سه‌ربازیان بدرێت.
سێیه‌م: ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر ئه‌و ناوچانه له ده‌ستوردا:
1- پێویسته له‌ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستاندا رون و ره‌وان كوردستانی بونی ئه‌و ناوچانه بنوسرێت و ئه‌و ستهمكاریهی رابردوش باس بكرێت .
2- بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت كورد و توركمانی ئه‌و شوێنانه خۆیان به‌نزیك بزانن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێویسته له پارله‌مان و حكومه‌ت و ناوه‌نده باڵاكانی هه‌رێمی كوردستاندا نوێنه‌ریان هه‌بێت.
3- ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕوی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریه‌وه بایه‌خ به‌و ناوچانه بدات و بنه‌بڕی كاری حزبیانه له ئیداره‌و دامه‌زراندن و كار‌و باری ئه‌و ناوچانه بكات.
4- پێویسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كار بۆ ئه‌وه بكات نوسینگه‌ی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه له كه‌ركوك بكاته‌وه‌و پارله‌مانی كوردستان و حكومه‌تیش ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌یان هه‌بێت له كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان.
چواره‌م: سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردن :
1- نابێت هیچ بیانویه‌ك ببێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له هه‌ڵبژاردن بێبه‌ش بكرێن .
2- هیچ بیانویه‌ك نیه ئه‌و شوێنانه جیابكرێنه‌وه له شوێنگه‌لی تری وڵات و ناسنامه‌و ناوی ناوچه‌ی تایبه‌تیان بۆ داتاشرێ.
3- بۆ هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچانه داوا بكرێت بڕیار‌و سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی به‌عس هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و قه‌زاو ناحێ دابڕاوه‌كان بگێڕدرێنه‌وه سه‌ر شوێنه‌كانی پێشویان به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك.
4- باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوچانه بكه‌ن.
پێنجه‌م: سه‌باره‌ت رێكخستنه‌وه‌ی باری ئیداری ئه‌و ناوچانه:
1- پێویسته باری ئیداری ئه‌و ناوچانه‌به جۆرێك رێكبخرێته‌وه كه لانی كه‌می دادی كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه دیار بێت .
2- ده‌بێت پڕۆژه‌ی به حیزبی كردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌و ناوچانه كۆتای پێبێت.
3- هه‌ڵسه‌نگاندن و لێپێچینه‌وه‌و سزادان و رێكاری دیكه بگیرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و تاڵان و روتانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
4- پشتگیری ته‌واوی دام وده‌زگاكانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
شه‌شه‌م :رێگهچاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی سه‌باره‌ت به‌م ناوچانه:
1- راپرسی له‌و ناوچانهبكرێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌بن یان ده‌یانه‌وێت بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش ببێته سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم .
2- رێز له‌رای زۆرینه بگیرێت و ئه‌وانی تریش ئازاد بن كوێ هه‌ڵده‌بژێرن و ئاسانكاری و هاوكاری بكرێن .
3- مه‌رج نیه ته‌نیا دووئهگهری نێوان هه‌رێم و به‌غدا دابنرێت، ئه‌گه‌ری سێیه‌م با خواستی خه‌ڵك له خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆش تاقیبكرێته‌وه.
4- چ كورد و چ حكومه‌تی عیراقی ده‌بێ ئه‌و راستیه بزانن دواجار ئه‌و قه‌یرانه هه‌ر ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ هه‌ردولاش دورێگه هه‌یه یان ئه‌وه‌تا له عێراقی دیموكرات و فیدراڵ و ئازادا پێكه‌وه به ئاشتی بژین و رێگا بدرێت ناوچه گه‌لی دیكه‌ش سیسته‌می فیدراڵی پیاده‌بكه‌ن، یان ئه‌وه‌تا كورد خۆی له‌ناسنامه‌ی عێراقی رزگار بكات، بۆ هه‌ردو رێگاكه‌ش پێویسته به ئاشتی ئه‌و كاره بكرێت پێكهوهبین ده‌بێ ئاشتیانه بژین جیاش بینه‌وه ده‌بێت ئاشتیانه دراوسێیه‌تی یه‌كتر بكه‌ین.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقدا هیچ رێگایه‌كی تر بهدهستهوهنهما چی بكه‌ین.
1- داوابكه‌ین ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت كه‌ركوك و موسڵ به جیا جیا بكرێنه هه‌رێمی سهربهخۆو ساڵانە راپرسیان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسیان تیا بكرێت.
2- ئه‌و ناوچانه بكرێنه ناوچه‌ی خاڵی له چه‌ك و چۆڵ و له هه‌مو جۆره چه‌كێ دابماڵرێن.
3- ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و به‌غدا له‌و ناوچانه به‌پێی ژماره‌و قه‌باره‌ی پێكهاته‌كان بێت.
4- داهات و سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی ئه‌و ناوچانه لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ بۆ ناوچه‌كه‌و خه‌ڵكی ناوچهكهبێت.
5- ژوری هاوبه‌شی به‌دوادا چون و چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان هه‌بێت . له‌كاتی روودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا.
هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌ركی چیه.
1- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه بڕیاری یهكلاكهرهوهبدات، به‌وه‌ی كام رێگا هه‌ڵبژێرێت.
2- پارێزگار‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هه‌ر پارێزگایه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وان، نابێت سوپا له سه‌روی ئه‌وانه‌وه بێت و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه بێت بۆیه پێویسته له‌دۆخی وادا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و داوای هه‌ڵوێست له جه‌ماوه‌ره‌كه‌شیان بكه‌ن. |
|
|