|
یه‌خه‌ی كامتان بگرین یه‌كێتی و پارتی |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Thursday, August 15, 2013 |
له كوردستاندا سته‌مكاری و نادادی هه‌یه، له هه‌ركوێی ئه‌م دنیایه‌ش سته‌مكاری و نادادی هه‌بو، دیموكراسیه‌ت نیه، ناكرێ سته‌مكاری و دیموكراسی پێكه‌وه له‌یه‌ك شوێندا كۆبكرێنه‌وه، لێره‌دا قسه‌كردن له دیموكراسی، به‌ماناو لێكدانه‌وه نوێیه‌كه‌ی دیموكراسی وه‌ك ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ئهسكهنده نافی و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپای رۆژئاوا هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له وڵاته تۆتالیتاری و نادادپهروهرهكاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت و هه‌ڵبژاردنی درۆزنانه‌و پڕ فشه‌و فاڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، دیموكراتی به پێی لێكدانه‌وه‌ی ئاكاریانه، واته رێز گرتن له مرۆڤ و بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی، ئه‌مه ته‌نانه‌ت، له‌گه‌ڵ دیموكراتیه‌تی وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كاندا ئاسمان و رێسمانی بهینه، دیموكراسی و سته‌مكاری ناكرێ پێكه‌وه له یه‌ك شوێندا ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌ڕێوه به‌رن.
گه‌وره‌ترین سته‌مكاری ئه‌وه‌یه تۆ بته‌وێ ئه‌وانی تریش وه‌ك تۆ بیربكه‌نه‌وه‌و وه‌ك تۆ بكه‌ن، یان به‌جۆرێكی تر تۆ چی به‌ڕاست بزانی ئه‌وانی تریش ناچار بكه‌یت به‌ڕاستی بزانن، دژی چی گه‌ره‌كت بێت ئه‌وانی تریش دژی بن، ئه‌مه یه‌كێكه له كاره‌ساته‌كانی ئاوه‌ز، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێكیش ئاوا بیربكاته‌وه، كه ده‌بێ ئه‌وانی تر وه‌ك ئه‌و سه‌یری دنیا بكه‌ن، ئه‌وه ده‌یه‌وێ پڕۆڤه‌ی سته‌مكاری بكات و لاسایی سته‌مكاران ده‌كاته‌وه، دیموكراسی له پێناسه‌ی نوێیدا په‌یوه‌ندیه‌كی زۆری به ئازادی تاكه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌وه یه‌كێك له خاڵه بنچینه‌ییه‌كانی دیموكراسیه‌ته، تۆ كه بته‌وێ ئه‌وانی تریش شوێن پێی تۆ هه‌ڵگرن، یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن ناچاری ئه‌وه بن به هه‌ڵه‌و راستی تۆ بڵێن راست، ئه‌وه نیشانه‌ی فاشیه‌ت و سته‌مكاری تۆ ده‌گه‌یه‌نێ، كه‌واته له دۆخی ئاوادا هه‌رچیه‌ك تۆ له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و ئازادی و فاشیه‌ت و سته‌مكاری ده‌یڵێیت، ده‌بنه قسه‌ی روت، قسه‌ی روت ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف ده‌ڵێ "ناچێته ناو گیرفانهوە".
ئه‌مڕۆ له كوردستان سته‌مكاریه‌كی ترسناك په‌یڕه‌و ده‌كرێت، سته‌مكاریه‌ك كه خه‌ریكی ئۆپۆزسیۆن و ده‌نگه ناڕازی و نه‌یاره‌كانیش رام و ده‌سته‌مۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی ئه‌و سته‌مكاریه نوێیه نایه‌وێت كه‌س جیاواز له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه كردنی ئه‌و هه‌ست و كه‌وتی ئه‌و بجوڵێته‌وه‌و بیر بكاته‌وه، هه‌ر له بنچینه‌دا یه‌كێ له‌ڕوه هه‌ره ناشرین و دزێوه‌كانی سته‌مكاری تۆمه‌ت دانه‌پاڵه، ئه‌مه‌ش هه‌رزانترین كاڵایه‌كه كه ئه‌مڕۆ له كوردستان ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كات.
ئه‌گه‌ر نادادپه‌روه‌ری بریتی بێت له جیاوازی موچه‌و ژیان و دروستكردنی جۆرێك لهچینایهتی ترسناك و قۆرخكاری و دزین و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی ئه‌م وڵاتە، ئه‌وا سته‌مكاری بریتیه له سڕینه‌وه‌ی جیاوازی و ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌وانی تر و ره‌وای دان به‌و ده‌سته مۆكردنه، وه‌رن با به وردی به لێدوان و وته‌و قسه‌و باسی شه‌ش مانگی به‌شێكی زۆر له به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتەدا بچینه‌وه بزانین چی ده‌بینین، به تایبه‌ت بزانین ئه‌م هه‌مو ره‌وای دانه به سته‌مكاری له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه له بێده‌نگی و خۆلادانی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه كه گیرۆده‌ی په‌تای رێكه‌وتنی ستراتیژی بوه‌و نازانێ چۆن له ده‌ست و گه‌ردنی خۆی بكاته‌وه، یان له بێمنه‌تی و غروری پارتیه‌وه كه كه‌س نازانێ هۆیه‌كه‌ی چیه، له‌كاتێكا پارتی به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كات كه ده‌بێ ئه‌وانی تر گوێ رایه‌ڵی بن، ئه‌مه‌ش رێك له ساڵی 2009 وه ده‌ست پێده‌كات له‌و ده‌مه‌وه كه ئیتر پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆی وه‌ك ده‌نگی یه‌كه‌م بینی و كه‌سیش به‌رهه‌ڵستیه‌كی رون‌و ره‌وانی ئه‌و هه‌مو ته‌زویرو ساخته‌كاریه‌ی نه‌كرد، واته به كوردی و به كورتی بۆی چوه سه‌ر، ئه‌وه‌تا ئێستا ژماره‌ی ناوی دوباره‌و ناوی مردو ئاشكرا ده‌بن، پێشتریش چه‌ندین جار باسی ئه‌وه كرابو كه هۆزو بنه‌ماڵه‌كانی سنور به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه جارێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیش له دهۆك باسی كرد، له‌ڕاستیدا پارتی منه‌تی به‌وه‌ش نه‌ما كه هه‌مو یه‌كێتی ده‌نگیان بۆ بارزانی كۆده‌كرده‌وه‌و ئێستا‌و ئه‌وساش نه‌چوه ژێر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌متر 70% ده‌نگه‌ی دراوه به مه‌سعود بارزانی نزیكه‌ی نیوه‌ی یه‌كێتی كۆی كردوه‌ته‌وه‌و بۆی داوه یان باشتروایه بڵێین ده‌نگی یه‌كێتیه. كه قسه لهستهمكاری ده‌كه‌ین پێویسته ئاماژه به نیشانه‌كانی بكه‌ین، ئه‌رێ ئه‌وه خێره پارتی ئاوا كوردایه‌تی پێناسه ده‌كات، كه‌ده‌بێ هه‌مو له خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا بن، ئێ باشه به قسه‌ی كێ سیاسه‌تی پارتی سیاسه‌تێكی راست و دروسته.
من لام وایه بێده‌نگی یه‌كێتی و هه‌ندێ جار له بێده‌نگی زیاتریش تا ئه‌و راده‌یه‌ی ره‌وایی دان به سیاسه‌ته‌كانی پارتی له‌لایه‌ن به‌رپرس و پله باڵاكانی یه‌كێتیه‌وه، ئه‌م دۆخه‌ی دروستكردوه، دۆخێك كه مایه‌ی ئه‌وه‌یه ئیتر قسه‌ی زۆر جدی تری له‌سه‌ر بكرێت، بڕوانه ئاڕمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، هی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم، هه‌مو ئه‌و ئاڕمانهن كه پارتی دایناوه‌و هاوپه‌یمانه ستراتیژیهكهیشی نقهناكات، هه‌ندێ جارنهبێ ده‌ڵێت ئه‌مه له پێناوی یه‌كڕیزی ماڵی كورد‌و تێكنه‌چونی بارودۆخه‌كه‌یه، ده‌ی گه‌روایه هه‌مو لایه‌ك به پارتیشه‌وه له‌وه به‌رپرسیارن، گه‌ر نا تۆ بڵێیت پارتی ئه‌وه‌نده شه‌ڕه‌نگێز بێت و له‌وه زیاتر قه‌بوڵ نه‌كات، ده‌بێ پارتی بۆ ئه‌مه وه‌ڵامی هه‌بێت، چونكه دروشمه‌كانی دوای كۆنگره‌ی سێزده‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌م ناساندنه‌دا نایه‌نه‌وه، لانی كه‌م نابێ ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتیدا بڕوایان به پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن هه‌یه، به‌مه رازی بن.
من له‌وه‌تێناگه‌م باشه نابێ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ئاگاداری ئه‌و به‌یاننامه‌و راگهیاندنانهبێت كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ریده‌كات، بڕوانن، 48 سه‌عات پێشتر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كه جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، له كۆبونه‌وه‌ی م.س دا كه خۆی سه‌رپه‌رشتی كردوه، ئیدانه‌ی داخستنی سنور به‌ڕوی رۆژئاوا‌و گرتنی رێگاكان ده‌كه‌ن، كه‌چی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه جێگره‌كه‌ی هه‌مان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیه، بهیاناممهیهك ده‌رده‌كات و به‌توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی باسی داخستنی سنور‌و گرتنی ده‌روازه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پێیان ده‌ڵێت راست ناكه‌ن و ئێوه فرمێسكی تیمساحانه ده‌ڕێژن، ئاخر ئه‌مه نوكته نه‌بێت چیه.
كه‌واته سته‌مكاری له ئاستی باڵا‌و له‌ناو بازنه‌ی زۆر به‌رته‌سكی ده‌سه‌ڵاتیشدا هه‌یه‌و ره‌نگه به‌رژه‌وه‌ندی رێگر بێت، لێره‌دا مه‌به‌ست به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه، چونكه كه‌س ئاگاداری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رای گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و موڵكی گشتی و هه‌مو گشتیه‌كانی تر ده‌مێكه له نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ له ژێر چاودێری وردایه. |
|
|