|
جیاوازی نێوان سهركردهکان |
نوسه‌ر: جه‌بار ئه‌حمه‌د
|
Saturday, October 5, 2013 |
جیاوازی نێوان سه‌ركرده دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی تر، بنكه‌ی (ڤی ئای پی) بە نمونه :
جیاوازی نێوان بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كانی تر گه‌لێك زۆرن، گه‌ر بمانه‌وێت باسی هه‌مو ئه‌و جیاوازیانه بكه‌ین كه له نێوان سه‌ركرده دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كانی تردا هه‌یه، ده‌بێت له‌چه‌ند روه‌وه لێیان بكۆڵینه‌وه‌و باسی هه‌ڵوێست و مێژویان بكه‌ین. به‌بێ گومان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه و باسكردنانه كاتیان ده‌وێت. به‌راوردكردنیان زۆر ئاسته‌م ده‌بێت بەڵام خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌ڕێگه‌ی ئه‌م نوسینه‌وه مشتێك له خه‌روارێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت و شاره‌زای ئه‌ته‌كێت و به‌رنامه‌و پرۆگرام و بیركردنه‌وه‌و ئه‌ده‌بیاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت، ئه‌و كاته ده‌توانێت بگاته بڕیارێكی دروست و جیاوازی نێوانیانی بۆ ده‌ربكه‌وێت.
زۆرن ئه‌و نمونانه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان جیاده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ده‌بیاتی گروپ و ده‌سته‌و تاقمهكانیش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تاكه‌كان هه‌یه، چونكه تاك ره‌نگی ئه‌و ژینگه‌یه ده‌گرێت كه تیایدا ده‌ژی به‌و پێیه‌ش، ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌ده‌بیات و كهلتورهیانهوه له ئه‌ده‌بیات و ئه‌خلاقی ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤانه تێبگه‌یت، شاره‌زای بیروبۆچون و ئه‌ته‌كێتی ژیانیان ببیت، كه له‌ناو هه‌ر گروپ و ده‌سته‌و تاقمێكدا كار ده‌كه‌ن.
لێره‌وه‌و له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كدا هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی تاكی گۆڕانخوازان دیاری بكه‌ین، ئه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی گۆڕانخوازی ده‌كات ده‌كات بوه‌ته بانگخوازی گۆڕان، ده‌بێت یه‌كه‌م جار له‌خۆیدا رۆحی لێبوردن و قبوڵكردنی بهرانبهرو رێزدانان بۆ بۆچونی ئه‌ویتر بنوێنێت و سه‌یری هه‌مو مرۆڤه‌كان بكات له‌ڕوی مرۆڤ دۆستیه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كات با له‌شوێنی رێكخه‌ری گشتیشدا بێت، ئه‌وه گۆڕانخواز نیه، ولیه‌م رایش وته‌نی له‌ودیو ده‌مامكه سروشتیهكهیهوه هه‌میشه سه‌رسه‌خته.
لێره‌وه په‌نجه ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه گۆڕانخوازان كردویانه به ئه‌ته‌كێت نه‌ریت و مۆدێلی ژیانیان، ئه‌وه‌تا له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیاندا له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ڕیزدا ده‌وەستن وه‌ك هه‌مو هاونیشتمانیه‌كی ئه‌م وڵات و نه‌ته‌وه‌یه ده‌نگی خۆیان له‌دژی گه‌نده‌ڵی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه به په‌نجه‌ی شایه‌تی دانیان دژ به گه‌نده‌ڵی و فه‌سادو مشه‌خۆری ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، ئه‌وه ئاماژه‌یه‌كی باشه.
ئه‌وه‌ی كه‌ده‌مێنێته‌وه سلوك و ئه‌ده‌بیاتیانه، کە چۆن به‌به‌ر ئه‌و گه‌رمایه‌وه له‌ڕیزدا ده‌نگی خۆیان خستە پاڵ ده‌نگی هه‌مو ستهملێكراوانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه باوه‌ڕیان به یه‌كسانی مرۆڤه‌كان هه‌یه هه‌ر بۆیه هیچكامیان رێگه‌یان به‌خۆیان نه‌داوه جیاواز له خه‌ڵكی بچنه بنكه‌ی (ڤی ئای پی) كه جێگه‌ی ده‌نگدانی به‌رپرسه‌كانه ده‌نگ بده‌ن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان ئه‌وه نیشان ده‌دات کە ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌ك هه‌مو كه‌سێكی ئاسایی سه‌یر بكرێن، جیاواز نه‌بن له‌خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر نانێك هه‌بێت هه‌مو پێكه‌وه بیخۆین ئه‌گه‌ر نهشبو ئه‌وا باهه‌مومان برسی بین خۆ ئه‌وانیش ده‌یانتوانی وه‌ك سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی تر له‌و بنكه تایبه‌ته ده‌نگ بده‌ن! بەڵام بۆ نەیانکرد؟ ئه‌وه پرسیاره‌كه‌یه، چونكه له‌ناخیاندا ئه‌وە له‌ناو چوه كه خۆی له‌هه‌مو كه‌سێك به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت، پێیوایه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندترین مرۆڤه.
هه‌ڵوێستێكی تر كه من پێموایه خاڵی گرنگی جیاوازی نێوان گۆڕانخوازان و ئه‌وانی تره ئه‌وه‌یه كه گۆڕانخوازان ئه‌و هه‌مو هه‌وڵه به‌بێ به‌رانبه‌ر ده‌ده‌ن، هیچ كامێكیان تا ئێستا سودمه‌ند نه‌بوه له‌و پاره‌و پوله‌ی كه گۆڕان نیه‌تی و ئه‌وانی تر به‌لێشاو ده‌یده‌نه ئه‌ندامانی خۆیان، ئه‌و هێزه‌ی گۆڕانخوازان ده‌به‌ستێته‌وه به گرده‌كه‌وه، هێزێكه كه ناعه‌داله‌تی و كۆیله‌یه‌تی پێ ته‌حه‌مول ناكرێت، ناچار له‌نێوان گۆڕانخوازان و گرده‌كه‌دا خۆی نمایش ده‌كات، په‌یوه‌ندیان به‌و شێوه‌یه توند ده‌كاته‌وه.
لێره‌وه هه‌مو خاوه‌ن ویژدانێك تێده‌گات له‌وه‌ی له‌ناو ئه‌ته‌كێت و ستراتیژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا یه‌كسانی تاسه‌ر ئێسك بونی هه‌یه، هه‌مو هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان بارگاویه به‌و خۆنه‌ویستیه‌ی كه رێكخه‌ری گشتی خاوه‌نیه‌تی. |
|
|