|
ره‌وایه یه‌كێتی به 26%وه، حوكمی سلێمانی بكا؟ |
نوسه‌ر: سیروان ره‌شید
|
Thursday, October 31, 2013 |
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ماوه‌ی چوار ساڵ زیاتره شه‌رعیه‌تی حكومڕانییان له پارێزگای سلێمانی له‌ده‌ستداوه، ئێستا وه‌ك "كه‌مینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن"، به‌زۆر و به‌ناشه‌رعی ده‌ستیان به‌سه‌ر ئیداره و موقه‌ده‌راتی خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانیدا گرتوه.
دور له كاریگه‌ری "ناوچه‌گه‌رێتی"، سلێمانی به‌درێژایی مێژوی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری، قه‌ڵای به‌رگریكردن بوه دژ بهداگیركهرانو كوانوی جۆشدانی خه‌باتی فیكری‌و سیاسی‌و شۆڕش بوه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماڵوێرانی و قوربانیدانیشدا خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه به‌شی شێری قوربانیه‌كانیان به‌ركه‌وتوه له زۆری ژماره‌ی (شه‌هید و قوربانیانی ئه‌نفالكراو كیمیایباراندا).
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه و به‌تایبه‌تیتریش له دوای 2003وه خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه له‌بواری پهراوێزخستنو فه‌رامۆشكردنی سیاسی و حوكمڕانیه‌وه له‌پۆسته باڵاكانی هه‌رێم و به‌غداش له‌جۆری (سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم و پۆسته سیادیه‌كانی كورد له به‌غدا، خه‌ڵكی سلێمانی هه‌ست به "غوبن"ێكی گه‌وره ده‌كات له زوڵملێكردن به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه و بهئهنقهستهكانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه.
پارێزگای سلێمانی گه‌وره‌ترین پارێزگای هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕوی روبه‌رو ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه (سلێمانی 1989076 كه‌سه، هه‌ولێر1643944 كه‌سه، دهۆك 1246065 كه‌سه)، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له‌دوای پارێزگاكانی به‌غداو به‌سراو نه‌ینه‌واوه، چواره‌م گه‌وره‌ترین پارێزگایه له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه... یه‌كێـتی، له‌كۆی سێ هه‌ڵبژاردنی رابردودا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له پارێزگای سلێمانی به‌م شێوه‌یه دۆڕاندویه‌تی:
# له هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009: یه‌كێـتی و پارتی پێكه‌وه (298) هه‌زار ده‌نگیان له‌پارێزگای سلێمانی هێناوه، گۆڕان به‌ته‌نها (315) هه‌زار ده‌نگی هێنا.
# له هه‌ڵبژاردنی 7/3/ 2010: یه‌كێتی (237) هه‌زار ده‌نگی له‌سلێمانی هێنا، گۆڕان (298) هه‌زار ده‌نگی هێنا.
# له هه‌ڵبژاردنی 21/9/2013 یه‌كێتی (215) هه‌زار ده‌نگی به‌رێژه‌ی 26% له پارێزگای سلێمانی هێناوه، گۆڕان (350) هه‌زار ده‌نگی به‌رێژه‌ی 42% هێناوه.
نه‌مانی شه‌رعیه‌تی حوكمڕانی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م حیزبه‌ی به‌جۆرێك به‌لاڕێدا بردوه كه‌ده‌ست بۆ هه‌مو ناقانونییهك و یاریكردنێك به ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ببه‌ن و ره‌وشه‌كه‌یان به‌و ده‌ره‌نجامه بردوه كه له‌سه‌ر ئاستی 18پارێزگای عێراقدا، تاكه پارێزگاری هه‌ڵنه‌بژێردراو ته‌نها پارێزگاری سلێمانی (به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح)ه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای و ناشه‌رعی و به‌ده‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی پارێزگا)وه، به‌پێی یاسای 159ی ساڵی 1969ی سه‌رده‌می به‌عس له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتی و كۆمپانیای نۆكانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه به‌زۆر وه‌ك پارێزگار سه‌پێنراوه، كه ئه‌م یاسایه له‌هیچ شوێنێكی عیراق به هه‌ولێر و دهۆكیشه‌وه كاری پێناكرێت.
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یه‌كێتی له‌م پارێزگایه‌دا ده‌ره‌نجامی حكومڕانیه‌كی دروست و شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی نیه، به‌ڵكو به‌حوكمی زاڵبونێكی ناشه‌رعی درێژكردنه‌وه‌ی حوكمڕانیه و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه‌دا خۆیان سه‌پاندوه، كه پێناچێت چیدی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه ئه‌م جۆره حكومڕانیه له یه‌كێتی قبوڵبكات ئه‌گه‌ر یه‌كێتی یه‌كێك له‌م خیارانه هه‌ڵنه‌بژێرێت:
یه‌كه‌م: رازیبون به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌كاتێكی دیاریكراودا كه له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی 3 مانگی داهاتودا له 30/1/2014 وه‌ك ساڵرۆژی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت، یاخود له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 30/4/2014، ئه‌نجامبدرێت، كه به‌هه‌مو پێوه‌رێك نابێت له‌م كاتانه‌دا زیاتر دوابخرێ.
دوه‌م: یان له‌مانگی داهاتوه‌وه یه‌كێتی مل بۆ ئه‌وه‌بدات كه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان به‌پێی ئیستحقاق و ده‌ره‌نجامه‌كانی سێ هه‌ڵبژاردنی رابردو له (گۆڕان و یه‌كێتی و یه‌كگرتو و پارتی و كۆمه‌ڵ) له‌سلێمانی پێك بهێنرێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌هیچ یه‌كێك له‌م دو سیناریۆیه‌ی سه‌ره‌وه رازینه‌بێت، ده‌بێت رێگه بدات، تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئێستاوه، حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی دروست بكرێت، كه چونكه یاسای (71)ی بریمه‌ر ده‌ڵێت: "هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی نه‌كرد به‌هه‌مان فه‌رمان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كانی" هه‌روه‌ها له‌یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2009ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه له ماده‌ی (31) له بڕگه‌ی (3)دا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌درا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاره‌كانی خۆیان هه‌تا ئه‌نجومه‌نی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت".
واته ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ی ئێستا شه‌رعیه‌تی ئیداری و چاودێریی حكومه‌تی خۆجێییان ماوه تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێی پارێزگاكان ده‌كرێت. بژارده‌ی دروست له‌به‌رده‌م یه‌كێتیدا رێزگرتنه له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و ئیراده‌ی میلله‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیش نایانه‌وێت ئارامی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م پارێزگایه‌دا تێكبچێت، نابێ چیدی وه‌ك و "كه‌مینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن" به به‌ده‌ستهێنانی ته‌نها 26%ی ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه به‌ته‌نها حوكمی زۆرینه‌یه‌كی شه‌رعی بكه‌ن! چونكه خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌م پارێزگایه له‌لایه‌ن هیچ رژێم و هێزێكه‌وه ده‌سته‌مۆ ناكرێ و ئه‌ستور بونی رقی خه‌ڵكی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی یه‌كێتی باجی مه‌ترسیداری به‌دوادا دێت!... |
|
|