|
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده دێرینه‌کانی یه‌کێتی |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Thursday, November 7, 2013 |
دکتۆر به‌رهه‌م له چه‌ند راپۆرتێکی نهێنی ئه‌مەریکادا
له راپۆرتێکی نهێنی و تایبه‌ت ژماره: 09BAGHDAD623_a له 10 ئازاری 2009 له‌لایه‌ن تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌یی ئه‌مەریکاوه ئاماده‌کراوه له خاڵی پێنجه‌مدا هاتوه: له 4 ئازار سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری پارتی، مه‌سرور بارزانی، به راوێژکاری تایبه‌ت بۆ باکوری عێراق،Krajeski ، وێرای به‌رزنرخاندنی به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، وتوه: "که‌سایه‌تیکه‌ی گه‌وره‌یه، بۆ تاڵه‌بانی باشه، بۆ سیاسه‌ته‌کانی به‌غدا باشه و له‌گه‌ڵ پارتیشدا باشه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی که‌می له‌گه‌ڵ گارده دێرینه‌کانی سلێمانی هه‌یه".
له راپۆرتێکی تری نهێنی و تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌شی کاری نهێنی01 OF 03 BAGHDAD 003836 له رۆژی 08-12-2008 دا ئاماده‌کراوه و له‌لایه‌ن مفه‌وزی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریکا له به‌غدا به‌ناویRobert S. Ford ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه له واشنتۆن DC کراوه، راپۆرته‌که له 12 خاڵدا باس له دۆخی ناوخۆی یه‌کێتی و ئه‌گه‌ره‌کانی دوای تاڵه‌بانی و هه‌ڵوێستی پارتی ده‌کات. له خاڵی 8 و 9 به‌م شێوه‌یه باس له جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌کات:
8- لاوازی دۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی لوتکه‌ی یه‌کێتی ناچارکردوه بیر له جێگره‌وه‌ی بکه‌نه‌وه.
له 2 دیسه‌مبه‌ر فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم باسی کرد، که کۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌خۆشه (نه‌خۆشی سه‌رع) و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران ساڵح پێویسته ببێته سکرتێری گشتی. هه‌رچۆنێک بێت، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له 2 دیسه‌مبه‌ر به‌کارمه‌ندی سیاسی باڵیۆزخانه‌ی وتوه ساڵح په‌یوه‌ندی ئه‌وتۆی به گارده دێرینه‌کانی ناو یه‌کێتییه‌وه نیه و هیچ کاتێکیشی ته‌رخان نه‌کردوه تا تواناکانی خۆی بۆئه‌وان بسه‌لمێنێت. رۆژی دواتر ساڵح به کارمه‌ندی سیاسی وت: که مه‌سه‌له‌ی جێگرتنه‌وه پابه‌نده به‌ره‌زامه‌ندی دێرینه‌کانی ناو یه‌کێتییه‌وه.
9- مه‌سه‌له‌ی جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها کاریگه‌ری له‌سه‌ر پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز له ناو یه‌کێتی نابێت، به‌ڵکو له‌سه‌ر هاوسه‌نگی له‌رزۆکی نێوان یه‌کێتی و پارتیش. تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆکی عێراق و بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه، راگرتوه. کارمه‌ندانی پارتی، رۆژ شاوه‌یس، فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش له چه‌ندین لێدواندا له‌گه‌ڵ ئێمه وتویانه، که به‌رهه‌م ساڵح لێهاتوترین جێگره‌وه‌یه بۆ تاڵه‌بانی. سه‌باره‌ت به‌ئاستی عێراق دکتۆر شاوه‌یس وتی؛ که هه‌ڵبژاردنی ساڵح بۆ سه‌رۆک کۆمار مه‌نتقیه ئه‌گه‌ر کورد بتوانێت پۆستی سه‌رۆک کۆمار بۆخۆی دابین بکاته‌وه له‌کاتی رۆیشتنی تاڵه‌بانیدا. (کۆتایی راپۆرته‌کان).
پێش چونه ناو بابه‌ته‌که به‌پێوسیتی ده‌زانم ئاورێک له سیسته‌می به‌رێوه‌بردن و بڕیاردان له ناو یه‌کێتیدا بده‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕونی بۆ ئه‌و ئه‌سته‌نگه سه‌ختانه‌ی به‌رده‌م دکتۆر به‌رهه‌م و چا‌ککردنی دۆخی یه‌کێتی.
که‌له‌پور و سیسته‌می بڕیاردان
ژماره‌ی ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی و ئۆرگانه باڵاکانی هێزه گه‌وره‌کانی باشوری کوردستان له 100 تێپه‌ڕ ناکات، له‌م ژماره‌یه‌ش نزیکه‌ی 40 لێیان ئاگاداری گۆڕانکاری و زانیاریه ورده‌کانن و ده‌رگاکانی به‌دوداچون و لێکۆڵینه‌وه و راگه‌یاندن و پاره و هه‌واڵگری به‌رده‌وام بۆیان له‌سه‌رپشته. له‌م بازنه بچوکه‌دا نزیکه‌ی نیوه‌یان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاردان هه‌یه و له‌و نیوه‌یه‌ش ته‌نها نیوه‌ی خاوه‌نی دوا قسه و دوا بڕیارن، به‌واتایه‌کی تر له به‌رپرسه باڵاکان نزیکه‌ی 10% ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری گرنگیان هه‌یه.
ئه‌م که‌له‌پوره رێکخراوه‌یی و سیاسیه ره‌گ و ریشه‌ی له سه‌رده‌مانی خه‌باتی شاخ و نهێنیدا داکوتیوه و به‌پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش مۆتۆربه کراوه. له سه‌رده‌مه‌کانی خه‌باتی شاخ و شه‌ڕه‌کانی ناوخۆدا بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی له‌به‌رچه‌ندین هۆکار ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوه و دۆخه‌کان پێویستیان به‌سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی خاوه‌ن بڕیاری به‌په‌له هه‌بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا کورد به‌رده‌ام چاوی له سه‌رکرده‌ی بێ هاوتا و فریادره‌س بڕیوه و زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانیش خۆیان له‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا بینیوه.
دوای 22 ساڵ ماڵئاوایی له خه‌باتی شاخ و کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆ و دوای چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی به‌ناو دیموکراسی له هه‌رێمدا، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م که‌له‌پوره نه‌ک هه‌ر زیندو راگیراوه، به‌ڵکو زۆر چڕتر کراوه‌ته‌وه و بۆ نه‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانیش شۆڕکراوته‌وه، ئه‌م که‌له‌پوره کاریزمایه‌کی ئاڵێنراو به هاله‌ی تا ئاستی پیرۆزی له ده‌وری ئه‌و که‌سانه خه‌ڵقاندوه، سه‌رجه‌م حیزب و ده‌وروبه‌ریان ناتوانن قسه‌یان ره‌تبکه‌نه‌وه و بڕیاره‌کانیان پشتگوێ بخه‌ن.
یه‌کێتی و بڕیاردان و زه‌مینه‌ی مێژویی
پشکی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌و رێژه که‌مه‌ی بڕیارده‌ران له هه‌رێمدا له غیابی تاڵه‌به‌نیدا به‌راده‌یه‌ک بێسه‌روبه‌ره، که یه‌کێتی ناوبه‌ناو بۆ پرسه هه‌ستیاره‌کانی هه‌رێم و به‌غدا پێویستی به‌ده‌ستگرتنی ئه‌ملا و ئه‌ولایه. وه‌ک وته‌بێژی پارتی، دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیمنیکی، وه‌سفی کردوه: کێشه‌ی گه‌وره‌ی یه‌کێتی فره مه‌رجه‌عیه‌ته، ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه وێڕای ئه‌وه‌ی پێکانێکی دروسته، به‌ڵام پێویسته ئاکامه‌کانی ئه‌م راستیه بۆ هه‌مو لایه‌ک به‌رچاوبن.
له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخدا و تایبه‌ت دوای دروستکردنی تیپه‌کان ئۆتۆنۆمیه‌کی بێئه‌ندازه به تیپ و سه‌رتیپه‌کان درابو، هه‌ریه‌ک له‌و تیپانه له‌سنوری جوگرافی خۆیدا حکومه‌تێک بوه، چالاکی پێشمه‌رگه‌یاتی و رێکخستن و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یداکردنی پاره و زانیاریان ئه‌نجام داوه، جارجار بۆ راوێژکردن و کۆبونه‌وه‌ی پێویست و پشودان سه‌ردانی بنکه‌کانی سه‌رکردایه‌تیان له هێڵه‌کانی سه‌ر سنور کردوه، ئه‌م پێکهاته و کاریگه‌ریه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر سودمه‌ند و کاریگه‌ر بوه. له ئێستاشدا ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته لۆکاڵیه سه‌ربه‌خۆیه‌ی به‌ڕێوه‌بردن به زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیه‌وه دیاره، هه‌ر یه‌ک گۆشه‌گیرانه پانتاییه‌کی بۆخۆی گرتوه و ده‌وروبه‌ری به‌که‌سان و پێشمه‌رگه‌ی باوه‌ڕپێکراو و خزم و دۆست و خانه‌واده‌ی خۆی پڕکردوه و ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌تیشیان هه‌یه و خه‌مخۆری سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی دارایی‌ش ده‌که‌ن، چه‌ندین بازنه‌ی نیمچه داخراو دروستبون که به‌شێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی هۆز و خێڵه‌کیان له خۆگرتوه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش خۆپاراستن و " ململانێ بۆ مانه‌وه‌یه"، بۆیه جارجار ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌کێتیدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و ره‌فتار ده‌که‌ن، ئاوێنه‌یه‌کی شاری بۆ داڕشته‌ی ئیداری و پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ.
وێرای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که پێکهاته‌یه‌کی فره‌مینبه‌ری هه‌یه و به‌شێکه له سۆ‌شیال دیموکراتی ئینته‌رناشیۆنال و ئاوێنه‌ی دیموکراسی کوردایه‌تیه و به‌ده‌سته‌جه‌معی کاره‌کانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، وه‌لێ ئه‌مه، تایبه‌ت له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئارایشته‌کردنی کرۆک و رۆحیه‌تێک بوه که له زۆر بواردا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه گوزه‌ریان کردوه.
هێزێک په‌نابه‌رێته به‌ر چه‌ک و توندوتیژی و کوشتن و گرتن به‌رامبه‌ر پرۆتێستی سیڤیل و رۆژنامه‌گه‌ر و نوسه‌ران، رکابه‌ره سیاسیه‌کانی نانبڕ بکات و سزایان بدات، به‌رۆژی نیوه‌ڕۆ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵی ساخته‌کاری بدات، ئیماره‌تێکی بازرگانی و سه‌ربازی لۆکا‌ڵی به‌زه‌بری هێز دروست بکات، به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی تا سه‌ر ئێسک له گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی یاسا تێوه‌گلابن، سه‌ره‌ڕای شکست و پاشه‌کشه‌ی به‌زۆره‌ملێ خۆی به‌کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه ببه‌ستێته‌وه، ده‌بێت ئه‌م هێزه و سۆ‌شیال دیموکرات کوجا مه‌رحه‌با.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه فره‌مینبه‌ری ناو یه‌کێتی، تایبه‌ت دوای روخاندنی رژێمی سه‌دام، له مه‌ساره ره‌سه‌نه‌که‌ی خۆی لادرا و وه‌ک پاساو و ئامرازێک بۆ چه‌سپاندن و سه‌پاندنی پێگه و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی ته‌که‌تول و جه‌مسه‌ره‌کان و لاوازکردنی یه‌کتری به‌کارهێنرا، ئیتر روخساره ره‌نگینه ره‌سه‌نه‌که‌ی فره‌مینبه‌ری به‌توێژێکی ژه‌نگاوی حه‌زه وردیله و گه‌وره‌کانی ئه‌و جه‌مسه‌رانه داپۆشرا و ئاکامه‌کانیشی لێکترازان و په‌رته‌وازه‌بون و داشکاندنی ئاستی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی بون. ئه‌مه زه‌مینه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بو بۆ پاشه‌کشه‌ی به‌رده‌وامی یه‌کێتی و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بو بگاته ئاستی به‌رز‌ی گه‌شه‌کردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی فیکری و عه‌قلانیه‌تی سه‌رده‌م که له سایه‌یاندا دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه و ده‌سته‌جه‌معی به‌رقه‌رار ده‌بن. دروستبونی ریفۆرم و ره‌گ و دواتر وازهێنانی هه‌ندێک له کادره باڵاکانی یه‌کێتی و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و ناڕه‌زاییه به‌رفروانه به‌رچاوه‌ی ناو یه‌کێتی له ئاکامه‌کانی مردانه‌وه‌ی فره‌مینبه‌ری و هه‌ڵنه‌کردنی بیره جیاوازه‌کانه به‌یه‌که‌وه.
مام جەلال و به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاردان
له حزوری مام جەلالدا نوخبه‌ی دوا بڕیار له‌ناو یه‌کێتیدا له دو سێ که‌س ده‌رنه‌چوه، ئه‌وانی تر بڕیارده‌ری کاری لۆکا‌ڵی و رۆژانه بون و خاوه‌نی بڕیاری هه‌ستیار و گه‌وره نه‌بون. ده‌یان نمونه‌ی زیندو له‌و روه‌وه له به‌رده‌ستدان.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م واقیعه له دو سێ شت تێپه‌ڕناکات، یا مام جەلال تاکڕه‌و بوه، یا به‌شی زۆری ده‌وروبه‌ری به‌ئه‌هلی بڕیاری دروست نه‌زانیو، یاخود هه‌ر دوکیان بوه. هه‌رچۆنێک بێت به‌رده‌وام جۆرێک له لێکترازان و بۆله‌بۆڵ و گله‌یی دۆخی ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌راسان کردوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده نوێیه‌وه په‌رتوازه‌بونی سه‌نته‌ری بڕیاردان له یه‌کێتیدا بۆته ئه‌مرێکی واقیع، ئه‌مه ئاکامێکی مه‌نتیقی بێتوانایی به‌شێک له ده‌سته‌ی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی بوه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شار و حوکمڕانی سیڤیلدا.
مام جەلال تا پێش نه‌خۆشکه‌وتنه‌که‌ی مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت و جیای له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌و جه‌مسه‌رانه‌دا ده‌کرد و به‌جیا را و بۆچونیانی وه‌رگرتوه و به‌هه‌مان شێوازیش نیگه‌رانی یا رازیبون و داواکاریه‌کانی خۆی بۆیان ده‌ربریوه، هه‌میشه‌ش به‌پێی هه‌ڵوێست و ره‌فتاریان به‌پاره و پله و ئیمتیازات پاداشتی داونه‌ته‌وه و به برین و که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌مان ئامرازه‌کانیش سزای داون.
مام جەلال دوای دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا رێکه‌وتنی ده‌باشان، به‌پێی چه‌ند راپۆرتێکی ئه‌مەریکیه‌کان، ده‌سته‌ی بڕیاردانی ناو حیزبه‌که‌ی زیاتر پشتگوێ خستوه و زیاتر بۆچون و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی لوتکه‌ی بڕیارده‌ری پارتی لا گرنگتر بوه، دانانی دو جێگریش زیاتر بۆ سازدانی که‌ش و هه‌وای ململانێیه‌کی نه‌رم بوه تا به‌و رێگه‌یه‌وه هاوسه‌نگی سه‌رجه‌مگه‌ری و ناوچه‌یی ناو حیزبه‌که‌ی راگرێت وه‌ک له‌وه‌ی بۆ شۆڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی بێت. پوچه‌ڵکردنی ئاکاری شه‌ره‌فی کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتی باشترین ئاماژه‌یه بۆ سروشتی پێکهاته‌ی بڕیارده‌رانی یه‌کێتی.
وێرای ناکۆکی سیاسی مام جەلال له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌دارێکی لێهاتوی قوتابخانه‌ی بارزانیه ( له‌ماوه‌ی دو ساڵی دواییدا به‌ڕێزی ئه‌م راستیه‌ی راشکاوانه باسکردوه). یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و قوتابخانه‌یه (ئێستا که‌متر) سودوه‌رگرتن بو له ململانێ و ناکۆکیه‌کان و دروستکردن و جۆشدان و به‌ڕێوه‌بردنیشیان، چه‌مکێکی گرنگی زه‌مینه‌خۆشکه‌ر بۆ ئه‌م جۆره سیاسه‌ته ئه‌وه‌یه که هه‌میشه له قه‌یران و ئاڵۆزیدا لێهاتویه‌تی و تواناکانی سه‌رکرده‌کان ده‌رده‌که‌ون، له خه‌سڵه‌ته‌کانی تری ئه‌م قوتابخانه‌یه قبوڵ نه‌کردنی ناڕه‌زایی و به‌رهه‌ڵستکاری ناوخۆییه و پشتئه‌ستوربونه به‌بازنه‌یه‌کی تۆکمه‌ی باوه‌رپێکڕاوی موتیع له ده‌وری سه‌رکرده، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا رۆڵی حیزب زیاتر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و به‌کارهێنانیه‌تی له‌کاتی پێویستدا نه‌ک بڕیاردان له مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌کاندا و ده‌بێت حیزب ئاوێنه‌ی سه‌رکرده‌که‌ی بێت.
کاتێک ئه‌م سه‌رکردانه به‌هۆیه‌ک له هۆکان له‌سه‌ر شانۆی سیاسی نامێنن، ده‌بینین یه‌کسه‌ر و راسته‌وخۆ سه‌رکرده‌کانی تری ده‌وروبه‌ریان، که په‌راوێز کرابون هه‌ر زۆر زو ده‌که‌ونه جمو‌جۆڵ و کێبڕکێ و ته‌نانه‌ت شکاندنی یه‌کتریش تا پێگه‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنن و به‌ده‌سته‌جه‌معی بیر له چاره‌یه‌کی دروست ناکه‌نه‌وه. ئه‌زمونه‌کانی پارتی دوای کۆچی دوایی خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا و حیزبی دیموکرات دوای تێرۆرکردنی شه‌هید قاسملۆ و په‌که‌که دوای ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان و ئێستای یه‌کێتی له غیابی مام جەلالدا شایسته‌ی شێکردنه‌وه و وردبینینێکی پێویستن.
دکتۆر به‌رهه‌م له گێژاوێکدا
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مو راستیانه هه‌مان ده‌سته‌ی به‌رپرس و هۆکاری شکست و پاشه‌کشه‌ی یه‌کێتی به جێگۆڕکێی سه‌رانی ته‌که‌تول هه‌مان ئۆرکێسترا له شانۆگه‌ریه‌کی ته‌م و مژاویدا نمایش ده‌که‌ن، ده‌لاله‌تی یه‌که‌می ئه‌م شانۆگه‌ریه کاڵبونه‌وه‌ی بوێری بڕیاردانی دروسته و نه‌بونی سه‌رکرده‌یه‌که بتوانێت ئه‌و ئۆرکێسترایه دروست بکاته‌وه و میلۆدیایه‌کی نوێ شایسته‌ی بیستن بێت بژه‌نێت. ده‌ستکێشانه‌وه‌ی، ئازاد جوندیانی، له ئه‌رکی وته‌بێژی به‌هۆی فره مه‌رجه‌عیه‌ت و فره په‌یام، ئاماژه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره له دۆخی تێکچوی یه‌کێتی.
وێڕای ئه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م نامۆ نیه به‌و که‌له‌پوره رێکخراوه‌یی و سیاسیه‌ی لوتکه‌ی یه‌کێتی و خۆشی به‌شداری چالاکانه‌ی له داڕشتنیدا هه‌بوه، وه‌لێ له سه‌ره‌تای دوا هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه هه‌وڵه‌کانی دکتۆر به‌رهه‌م زۆر بوێری و راشکاویان پێوه دیارن و ته‌حه‌دایه‌کن بۆ که‌له‌پور و ئه‌قڵیه‌تێکی به‌سه‌رچو، واقیعبینینێکی سه‌رده‌مانه تێیاندا چێنراوه، سه‌رده‌مانه به‌واتای ده‌سته‌وه‌سان ناوه‌ستێت و کار بۆ زه‌مینه‌سازی و به‌رپاکردنی ئه‌گه‌ری نوێ بۆ یه‌کێتی ده‌کات. پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئایا هاوڕێکانی گوێی لێده‌گرن و هاریکاری ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر کردیشیان له قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌بێت یا وه‌ک کارتێکی ته‌کتیکی بۆ رازاندنه‌وه‌ی روخساریان به‌کاری ده‌هێنن.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی کوردی مەسعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی و هه‌رێـم، په‌یامێکی هوشیاریدانی داوه به‌ده‌سته‌ی بڕیارده‌ری یه‌کێتی که قبوڵ ناکات دکتۆر به‌رهه‌م په‌راوێز بکرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه راست بێت ده‌شێت لێکدانه‌وه‌یه‌کی دو لایانه‌ی بۆ بکرێت. یه‌که‌میان که سه‌رۆکی هه‌رێم له هه‌وڵێکی له‌و جۆره ئاگاداره و دکتۆر به‌رهه‌م به‌باشترین که‌سایه‌تی ده‌زانێت تا دۆخی ناوخۆی یه‌کێتی له داڕماندنی زیاتر، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیشی ده‌زانێت چه‌مکی عه‌سکه‌ریتاریا (گارده دێریه‌نه‌کان) له‌ناو یه‌کێتیدا زۆر به‌هێزه و دکتۆر به‌رهه‌م، وه‌ک ئه‌مەریکیه‌کان وه‌سفی ده‌که‌ن، پێگه‌ی به‌هێزی له‌ناو گارده دێرینه‌کاندا نیه، دوه‌میشیان به‌م پشتیگیریکردنه راسته‌وخۆیه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م شانسه‌کانی به‌رده‌می که‌متر ده‌کاته‌وه، چونکه نهێنیه‌کی ئاشکرایه که مسعود بارزانی له‌ناو جه‌ماوه‌ی یه‌کێتیدا ئه‌وه‌نده مه‌قبول نیه.
به‌هۆی پێداگری نامه‌نتیقی (که‌له‌ره‌قی) و ئه‌سته‌می گوێگرتن له رای جیاواز پێشتریش جیابونه‌وه‌ی سۆ‌شیالێست و ئاڵای شۆڕش ئاکامی سروشتی ره‌وشه‌که بون. مه‌لا به‌ختیار که پشکی شێری ئه‌و ئه‌زمونه‌ی به‌رده‌که‌وێت، دروستره له هه‌مو هاوڕێکانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی زیاتر چێژی جیابونه‌وه و شکست له زهنیدا گوزه‌ر بکات، مه‌لا به‌ختیار، له ئێستادا له سه‌نته‌ری بڕیارده‌ری یه‌کێتیدایه، له هه‌مو که‌س باشتر تێده‌گات کاتێک ده‌ست به "شکاندنی په‌نجه‌کانی یه‌کتر" ده‌که‌ن چ کاره‌ساتێک روده‌دات.
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له پارتی
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پارتی له بواری بڕیارداندا ده‌ریده‌خات ئه‌م حیزبه له بڕیار وه‌رگرتندا جێگیره و شپرزه‌یی و سه‌رلێشیواندن و په‌رته‌وازه‌بون به‌سه‌ریدا زاڵ نابن، سه‌رجه‌م ئورگانه سه‌ره‌کیه‌کانی حیزب پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌ن، ته‌نانه‌ت له شكسته گه‌وره‌کانیشدا هه‌ر به‌و شێوازه بڕیاریان داوه، وه‌ک له ئه‌زمونی له‌ده‌ستدانی هه‌لێر پێش کاره‌ساتی 31 ئاب. بۆیه بۆ لا‌یه‌نێکی تر زۆر ئاسانتر و رونتره له‌گه‌ڵ پارتیدا مامه‌ڵه بکات وه‌ک له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیدا، چونکه گوێبیستی یه‌ک وه‌ڵام و یه‌ک په‌یام ده‌بێت. بێگومان رۆڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌و جێگیری و یه‌کریزیه‌دا تا ئه‌م ساته‌ش به قازانجی پارتی شکاونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌پارتی ئه‌م ده‌سته‌ی بڕیارده‌ره له ئێستادا دو لایه‌نه، لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بڕیارده‌ری حیزب و حکومه‌ت هه‌مان ده‌سته‌ن و ئه‌مه یه‌کێکه له‌و ئاڵۆزیه یاسایی و سیاسی و مۆراڵه‌ی یه‌خه‌ی هه‌رێمی گرتوه.
دواقسه
دکتۆر به‌رهه‌م گه‌ر زۆر سه‌رکه‌وتوش نه‌بێت له جێبه‌جێکردنی به‌شێک له‌و په‌یامانه‌ی له‌م دواییه‌دا بۆ سه‌رجه‌م باشوری کوردستانی رایگه‌یاندوه، بێگومان ده‌توانێت وه‌ک مینبه‌رێکی واقیعبینه‌ری سه‌رده‌مانه چ له‌ناو یه‌کێتیدا و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ئاڵۆزی هه‌رێم هه‌بێت، به‌تایبه‌ت رۆڵی به‌فه‌ر (عازل) نێوان بوئره گه‌رم و هه‌ڵچوه‌کان به‌ڕێوه ببات. وه‌ک ئاشکراشه به‌ڕێزی ده‌مێکه له داکۆکیکه‌رانی فره مینبه‌ریه، پێموایه له‌م دواییه‌دا باشتر له جاران له به‌شێک له گارده دێرینه‌کان نزیکبۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌نگی گه‌وره‌ی به‌رده‌میه‌تی نه‌یه‌ڵێت وه‌ک ئامرازێک بۆ ماوه‌یه‌ک به‌کاربهێنرێت، چونکه له هه‌مو دنیادا هه‌روابوه شکستخواردوی سیاسی ماوه‌یه‌ک خۆی ده‌شارێته‌وه و بێده‌نگ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی کات و گۆڕانکاری و ته‌نانه‌ت تۆباویه‌کانیش لێیان چاوه‌ڕوانی موعجیزه‌ش ده‌کات. دکتۆر به‌رهه‌م له‌دوا هه‌ڵبژاردندا و تایبه‌ت له روداوه‌که‌ی ئه‌لبیسه‌که‌دا سه‌لماندی ده‌توانێت له ئاستی ئه‌و که‌س و گروپانه‌دا بێت که باوه‌ر و متمانه‌یان پێی هه‌یه. |
|
|