|
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Thursday, November 14, 2013 |
پارتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا کارده‌کات تا ته‌واوی ره‌وشی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی باشوری کوردستان بخاته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆیه‌وه و هێز و ره‌وته جیاواز و دهستهنهمۆکراوهکانیش په‌راوێز بکرێن. ئه‌م حیزبه نێوان دیموکراسیه‌ت و رههابون، نێوان کرانه‌وه و گۆشه‌گیری، نێوان دڵنه‌وایی و گومان گوزه‌ر ده‌کات و سیاسه‌ت و هزر و چه‌مکه‌کانی داده‌رێژێت و پێره‌ویان ده‌کات.
له ناخی ده‌رونی ئه‌م حیزبه‌دا خواستێکی زیندوی شاردراوه چه‌سپاوه، ئه‌ویش خاوه‌نداریه‌تی کوردایه‌تی و کورد و خاک و سه‌ر و به‌ریه‌تی، به‌هۆی نه‌گونجاندنی ئه‌م خواسته له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی سه‌رده‌م پارتی راشکاوانه ده‌ری نابڕێت، به‌ڵام له نێو هه‌ر وشه‌یه‌کی نهتقکرا و نوسراویاندا، له‌گه‌ڵ هار کار‌و کاردانهوهیکیاندا ده‌رک و هه‌ست بهبزێوی و گڕوتینی ده‌کرێت.
پارتی، که خاوه‌نی نزیکه‌ی 70 ساڵی خه‌بات و ئه‌زمون و شکست و سه‌رکه‌وتنه، له سایه‌ی ئه‌م خواسته و وه‌همی خۆ به‌زل زانیندا نه‌یتوانیوه سه‌کۆیه‌کی ئارام له گۆره‌پانه‌که‌دا بکاته شانۆی پارتیبون و له‌و سه‌کۆیه‌وه پێگه‌ی خۆیان له هه‌مو سوچێکی باشوری کوردستان به‌هێزتر بکه‌ن. نزیکه‌ی 70% پێگه‌ی ئێستای پارتی بهمانداتی نزیکه‌ی 25% ناوچه‌یه‌کی هه‌رێم به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی لاسه‌نگیه‌کی زه‌قه که ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر حوکمڕانی هه‌رێم ده‌بێت.
هه‌ر قسه‌یه‌ک، کارێک، هه‌ڵوێستێک، جوڵه‌یه‌ک نه‌رژێته نێو روباری حه‌ز و خواسته‌کانی ئه‌وان و ته‌وژمیان پێنه‌ده‌ن ده‌خرێنه به‌ره‌ی ناحه‌ز و دوژمن و تێکده‌ری کورد و کوردایه‌تی.
چه‌مکی خاوه‌نداریه‌تی موتڵه‌ق و ئه‌هلی سه‌رجه‌م راستیه‌کان ئه‌و حیزبه‌ی نه‌ک ته‌نها له به‌شێکی به‌رچاوی کورد دابڕیوه، به‌ڵکو نامۆشه به مێژویه‌کی ره‌سه‌نی ئه‌و حیزبه له سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا، چونکه ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بو که سه‌رجه‌م دید و بۆچونه جیاوازه‌کان له هزری پارتی به وه‌لائیان بۆ میلله‌ت به‌شێکی زیندوی بزافی کوردایه‌تین.
ئه‌م موتڵهقیهته له هزر و هه‌ڵسه‌نگاندن وای له پارتی ئه‌م سه‌رده‌مه کردوه بڕیار و کاره‌کانیشیان به هه‌مان که‌ره‌سته دارێژن و ئاراسته‌یان بکه‌ن.
له گه‌ڵ داواکاری گۆڕان بۆ چاره‌کردنی پرسی پارێزگاری سلێمانی سه‌رجه‌م پارتی له لوتکه‌وه تا خواره‌وه هاتنه قسه‌کردن، هه‌مان چه‌مکی زاڵبو به نوسین و قسه‌کانیانه‌وه ده‌بینرێت.
پێش هه‌مو شتێک وای پیشان ده‌ده‌ن که گۆڕان داوای کردوه سلێمانی بکرێت به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، مه‌به‌ست له‌م شێواندنه‌ی داواکاریه‌که‌ی گۆڕان نمایشکردنیه‌تی وه‌ک هێزێکی لۆکا‌ڵی و ناوچه‌گه‌ر، خودی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له په‌یامه‌که‌یدا باس له ده‌نگۆی ناو میدیای کوردی ده‌کات و راسته‌وخۆ هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌داوه، به‌ڵام عه‌ره‌ب وته‌نی "الابکم من الاشارة یفهم".
له سه‌ر به‌هه‌رێمکردنی سلێمانی ته‌نها نوسینی تیۆری و شێکردنه‌وه‌ی چه‌ند نوسه‌ریك بوه و له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رنه‌چوه. گریمان چه‌ند لایه‌ن و گروپیێک داوایه‌کی له‌و جۆره‌یان هه‌بێت، ئه‌وه مافێکی ئاسایی و یاساییه نه‌ک ته‌نها له ده‌ستوری عێراقدا چه‌سپاوه، به‌ڵکو له چه‌ندین موعاههده و راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه و ته‌نانه‌ت له ماده‌ی 73ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و مافه دراوه بهدانیشتوانانی ناوچه‌کانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی خۆماڵیان له خزمه‌تی خواسته‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که، که له میساقه‌که‌دا به‌پیرۆز ناسێنراوه، گه‌شه پێبده‌ن. بۆیه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و مافه پێویست ناکات داوای مۆڵه‌ت له هیچ لایه‌ن و که‌سێک بکرێت، له‌ڕوه سیاسی و کۆمهڵایهتیهکهشیهوه کاتێک به‌هه‌رێمبون ببێت به خواستی زۆرینه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ناشێت پێشوه‌خت مه‌حکوم بکرێت و هێڵی سوری بۆ دابنرێت و بخرێته خانه‌ی دژایهتیکردنهوه، له‌دوا مه‌تافدا خه‌ڵک له هه‌ر شوێنێکی کوردستان بڕیار له ئایندهی خۆی ده‌دات. به‌هه‌رێمبون له‌م سه‌رده‌مه‌دا له زۆربه‌ی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی دنیا زۆر به‌کاره و شێوه‌یه‌کی ئیداره‌ی لامه‌رکه‌زیه وه‌ک له‌وه‌ی جیابونه‌وه‌ی سیاسی بێت.
زۆر گونجاوتر و دروستر بو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم راپرسیه‌کیان له پارێزگای سلێمانی سازبکردایه سه‌باره‌ت به ئه‌دای پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌زگا حکومیه‌کان له هه‌مو بواره‌کاندا، وه‌ک ته‌ندروستی و خوێندن و رێگا و بان و ئاسایش و خزمهتگوزریهکانی تریش، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردیان له سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانی پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابوردودا بکردایه که هه‌مو ورده‌کاریه‌کانیان له به‌رده‌ستدان، ئه‌وسا باسی یاسا و شه‌رعیان بکردایه.
خه‌ڵکی سلێمانی له سایه‌ی پاساوی یاسا‌و و یه‌کڕیزی کورده‌وه چه‌ندین ساڵه غه‌درێکی زۆری لێده‌کرێت، له قۆرخکردنی ژیانی ئابوری، لاوازی و که‌می خزمهتگوزریهکان، رێگا و بانه‌کانی مردن و تا کوشتن و بڕین و پێشێلکردنی یاسا و تۆقاندنی رۆژنامهگهران و.... تاد.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ئه‌م نمونه‌یه له سه‌ر حوکمڕانی پارێزگای سلێمانی ده‌خه‌مه به‌رچاو:
له راپۆرتێکی نهێنی و تایبه‌تی ژماره 06KIRKUK76 ئاماده‌کراو له رۆژی 31-03-2006 له لایه‌ن Scott Dean هه‌ماهه‌نگکه‌ری تیمی ئاودانکردنه‌وه‌ی ئه‌مەریکا له ناوچه‌ی که‌رکوک هاتوه:
هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه‌که له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی بابه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر توندی حکه‌مه‌تی هه‌رێم – سلێمانی بۆ روداوه‌که‌ی 16 ئازار له هه‌ڵه‌بجه وروژاند. ههماههنگهر ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که کاردانه‌وه‌که زه‌ره‌ری له ناوبانگی حکومه‌تی هه‌رێم له بواری مافه‌کانی مرۆڤدا داوه، رونیکرده‌وه که پرۆتێستی توندڕه‌وی ره‌وا نیه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون ده‌بێت سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بکرێت یا ئازاد بکرێن و ده‌بێت رێگه به رۆژنامهگهران بدرێت تا کاری خۆیان بکه‌ن.
له وه‌ڵامدا سه‌رۆکی حکومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی، وتی لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌ی ئه‌و، پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌نێو ئه‌وانه‌دا بون که لێدانیان به‌رکه‌وتوه. ئه‌و ته‌واوی گوناهی روداوه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی یه‌کێتی. وتی یه‌کێتی 3-4 هه‌فته پێشتر له ته‌شه‌نه‌کردنی گرژیه‌کان به‌ئاگا بوه... یه‌کێتی پێشتریش روبه‌روی پرۆتێست بۆته‌وه، وه‌ک له که‌لار و کفری و رانیه و ته‌نانه‌ت له کۆیه که به مۆڵگه‌ی به‌هێزی خۆیانی ده‌زانن، وێرای ئه‌م راستیانه، به‌ڵام یه‌کێتی هیچی نه‌کرد. ده‌بوا پێش روداوه‌کان یارمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی بدایه نه‌ک دواتر قافڵه‌یه‌ک وه‌زیر بنێرێت و به‌ڵێن بده‌ن.
راشکاوانه تر بارزانی وتی: حیزبه‌کان چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌یان لای خه‌ڵک وروژاندوه، یه‌کێتی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی له هه‌ڵه‌بجه کردوه، به‌ڵام کاریگه‌ریان له سه‌ر خه‌ڵک نه‌بوه، شوقه‌ی تازه‌یان دروست کردوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌کیه‌کان رێك و پێک بکه‌ن.
له 27 ئازار کۆنسوڵگه‌ری گشتی به‌ریتانیا، Colin Crorkin، چاوی به عومه‌ر فه‌تاح، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم – سلێمانی، که‌وت سه‌باره‌ت به ناڕه‌زاییه‌کان دژ به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ. له وه‌ڵامی کۆنسوڵگهر که چه‌ند له‌و 40-50 ده‌ستگیرکراوه له هه‌ڵه‌بجه سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت، وتی؛ که نازانن و وتیشی: له 28 ئازار مه‌کته‌بی سیاسی کۆده‌بێته‌وه تا بڕیار بدات، گۆنسۆڵگهر پێی راگه‌یاند ئه‌وه کاری رێکخراوی حیزبی نیه بڕیار بدات. له میانه‌ی درێژه‌ی لێدوانه‌کانیان کۆنسوڵی به‌ریتانیا پێی وت به زانیاریه‌کانی ئه‌و ته‌نها ئه‌و خۆپیشاندانهنه رێگه‌یان پێدراوه که یه‌کێتی خۆی ئاماده‌ی کردون و له پشتیانه‌وه بوه. (کۆتایی راپۆرته‌که).
له‌و ساته‌وه که‌م یا زۆر به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت و شێواز، بگره هه‌ندێک جار توندتر، حوکمڕانی سلێمانی به‌ڕێوه‌براوه.
راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که مه‌به‌سی بنه‌ڕه‌تی و یه‌که‌م له یاسادا خزمه‌تکردنی مرۆڤه، له شوێنێکدا به‌هاکانی مرۆڤ فه‌رامۆش بکرێن ده‌بێت یاسا چ مانایه‌کی هه‌بێت؟
سلێمانی که‌وتۆته نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پتر له 10 ساڵه، زۆر تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان پێگه‌ی به‌هێزی تێدا به‌ده‌ستهێناوه، له‌و قهواغه ته‌سک و ره‌قه‌دا هه‌ناسه ده‌دات و سزای مه‌قسود ده‌درێت، لایه‌نێکیان پشتگوێی خستوه، چونکه ئه‌وه‌نده مانداتی ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌به‌خشیوه و ئه‌وی تریشیان قۆرخ و زه‌وتی کردوه، چونکه تا ئه‌م ساته‌ش له وه‌همی موڵکداریه‌تی سلێمانیدا ده‌ژیت.
ناشێت سلێمانی له‌و دۆخه‌دا بمێنێته‌وه و کاتی هاتوه خۆی بڕیار له چاره‌نوسی خۆی بدات. |
|
|