|
كاوه و سۆران و سه‌رده‌شت و دایكانی ئێمه |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Friday, December 6, 2013 |
هه‌رجارێك كه ئه‌چم بۆ به‌رنامه یان دیدارێكی ته‌له‌فیزیۆنی یاخود وتارێك ده‌نوسم، دایكم تكای دنیام لێده‌كات "قسه‌ی خراپ نه‌كه‌م" دایكم هه‌مو ره‌خنه‌یه‌كی پێ قسه‌ی خراپه، ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تی بینیوه و جه‌رگی سوتاوه بۆیه له هه‌مو قسه‌یه‌ك ده‌ترسێت، دوای هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كۆڵێك سه‌رزه‌نشتم ده‌كات.
كاوهشیان كوشت، دوای ههركوشتنێك پۆلیس و ئاسایش ده‌ڵێن بێخه‌م بن، بكوژه‌كان ده‌دۆزینه‌وه، دوای سۆرانی مامه‌حه‌مه هه‌ر كه قسه‌مان ده‌كرد ده‌یانوت، ئێوه له لێكۆڵینه‌وه نازانن و سه‌ره‌داوه‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، دوای كوشتنی سه‌رده‌شت سیناریۆیه‌كی هێنده قێزه‌ونیان دروستكرد كه خۆیشیان بڕوایان پێنه‌بو، ئێستا ئه‌مانه چیان له نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسان ده‌وێت، هه‌ر رۆژ جه‌رگی دایكێ داخ ده‌كه‌ن، ئایه رۆژنامه‌نوسان فایلیان هه‌یه و پێش قه‌ره‌وڵی سوپای دوژمن بونه و نه‌وت و سامانی ئه‌م وڵاته ده‌دزن و هه‌رجار ناجارێ بانكه‌كان روتدهكهنهوه، یان مافیایه‌ك كه نابێ كه‌س له گوڵ كاڵتریان پێبڵێت.
چ چێژێك له كوشتنی ئه‌و په‌پولانه‌دا هه‌یه، ئه‌وه چ ئاوه‌زێكی ژه‌نگنه لای وایه ره‌وڕه‌وه‌ی مێژو راده‌گرێت، ئایه دوای ئه‌م كوشتنه سه‌ره‌ی كێی تره، ئایه ئیتر كوردستان هی ئه‌وه‌یه باسی ئازادی راده‌ربڕینی تیا بكرێت و ده‌سه‌ڵات شانازی پێوه بكات، فه‌رمون ئه‌گه‌ر ئێمه زیاده‌ین ده‌رگای سنورمان بۆ بكه‌نه‌وه با سه‌ر هه‌ڵگرین له داختان، ئایه كاوه زیاده بو، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بو هه‌وای ئه‌م نیشتمانه فرۆشراوه هه‌ڵمژێت، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بو كۆرپه له‌دایك نهبوهكهی ببینێ خودایه ئه‌مانه چین كه ناویان كورده.
له‌دوای ئه‌م كوشتنه‌وه هه‌ر كه‌مپه‌ین و به‌یاننامه و قسه‌ی زل و راگه‌یه‌نراو به‌سه یان پێویسته رێگایه‌كی تر بدۆزینه‌وه، ئه‌م كوشتنه چیمان پێده‌ڵێت، كێ ئه‌و مافه‌ی به كه‌سانی ترداوه ببنه بكوژ و ببڕ و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بخۆن و هه‌ركه‌سیش ناویان بێنێ نابێ بژێ، چما كاوه و سه‌رده‌شت و سۆران كورد نه‌بون، مرۆڤ نه‌بون، كه‌سوكاریان له‌پێناوی كوردایه‌تی و ئازادی‌دا باجی گه‌وره‌یان نه‌دابو، خودایه ئه‌م ئازادیه ببڕی كه سه‌رانی كورد شانازی پێوه ده‌كه‌ن، ئازادیه‌ك ئاسایشی بۆ مرۆڤه‌كان تیانه‌بێت كه‌ی ئازادیه.
لێره‌وه ئێمه ده‌بێت به‌دوی رێگایه‌كی تردا بگه‌ڕێین. |
|
|