|
كۆنگره‌ی گۆڕان |
نوسه‌ر: جه‌بار ئه‌حمه‌د
|
Wednesday, December 18, 2013 |
ئاشكرایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هه‌مو هێزێكی سیاسی ماوه‌ماوه پێویستی به كۆنگره و كۆنفرانسه بۆ نوێبونه‌وه و به‌خۆداچونه‌وه و گۆڕانكاری له نه‌خشه و پرۆگرام و سیاسه‌تی ستراتێژی ئه‌و هێزه‌دا، ئه‌مانه سیمای حیزبی زیندون و په‌ره‌پێده‌ری ئه‌و فۆرمه له حیزبایه‌تین كه جیاوازه له هێز شكڵیه ته‌قلیدیه كانی تر.
ئەوەش رونه كه كادرانی ئه‌و هێزه له ئه‌ستێره و فه‌زایه‌كی تره‌وه نه‌هاتون، تا به‌دوربن له هه‌ندێك ململانێ سیاسی و تێكۆشان و هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆست و پله‌وپایه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاته‌یه‌كی زۆر جیاوازی هه‌یه له‌هه‌ر هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی تر، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه به‌جۆرێكه تائێستاش پله‌یه‌كی دیاریكراو نیه كه تایبه‌ت به خێزانێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك یان تیره و تایفه و خێڵێك یان چینێك یان توێژێك بێت، هیچ چین و توێژێكیش له‌ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا فه‌رامۆش نه‌كراون، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نیا موڵكی كه‌سێك و لایەنێک نیه، ئاشكراشه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كێشه‌كانی بگه‌یه‌نێته به‌ڕێز رێکخه‌ری گشتی و نه‌ریتی ئه‌و كهسایهتیهشه كه ناتوانێت به‌ته‌نیا بڕیار بدات، به‌ڵكو پرس و راوێژ ده‌كات، ئه‌مه‌ش بنه‌مای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ سیاسه‌تكردن، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك هێزه‌كانی تر له كۆنگره و كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردن ناترسێت، چونكه كه‌س نیه بیه‌وێت نه‌ریتی قۆرخكاری پیاده‌بكات پله‌ی سه‌ره‌تای و باڵا له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا هه‌ڵسوڕاوه، ته‌نیا جڤاتی نیشتمانی نه‌بێت، كه ئه‌وانیش وه‌ك خزمهتكاروان و به‌شێکیان بە هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و ئازاد چونه‌ته ئه‌و پێگانه، بۆ خزمه‌ت نه‌ك بۆپاره و ده‌ستكه‌وت.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مه یه‌كه‌م كۆنگرهیهتی كه ببه‌سترێت هەمو به‌هیواین گۆڕانكاری گرنگ دور له نه‌ریتی هێزێكی ته‌قلیدی و كلاسیك ئه‌و كۆنگره‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، نوسه‌ران و چالاكوانانی سیاسی ده‌نگی به‌هێزی ناو ئه‌و كۆنگرهیهبن و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش به‌چاوێكی تیژ و به‌عه‌قڵێكی دیموكراتی سیاسی نوێ سیاسه‌تی نوێی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دابڕێژن، ره‌خنه ببێته میكانیزمێكی گرنگی ئه‌و كۆنگره‌یه، ئه‌ندامانی كۆنگره بتوانن زۆر راشكاوانه به‌بێ هیچ دودڵی و ترسێك كه له‌ناو هێزه‌كانی تردا هه‌یه و به‌دیده‌كرێت له كۆنگره و كۆبونه‌وه‌كانیاندا ره‌خنه و پێشنیاره‌كانیان بخه‌نه‌ڕو و به‌گیانێكی برایانه بچنه ئه‌و كۆنگره‌یه، ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرنگه و به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئەوانەیە كه پێیانوابو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناتوانێت كۆنگره ببه‌ستێت، چونكه به‌ستنی كۆنگره رابردویهكی هێنده جوانی نیه له‌ناو حیزبە سیاسیه كوردیه‌كاندا، ئه‌وان هه‌مو له كۆنگره و هه‌ڵبژاردن و كۆنفرانس ده‌ترسن، چونكه هه‌میشه به ناخۆشی و دۆڕانی تیمێك و سه‌ركه‌وتنی تیمێكی تر كۆتای هاتوه، چاوەڕێین کۆنگرە هێزێكی نۆی ببخشێته گۆڕان. |
|
|