|
کێ وەزارەتی تەندروستی وەربگرێت؟ -١- |
نوسه‌ر: د.محه‌مه‌د ئه‌مین
|
Tuesday, January 7, 2014 |
به‌شی یه‌كه‌م:
وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن ی.ن.ك شكستێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ هاوڵاتی و خودی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان...
هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا ره‌وشتی ته‌ندروستی له قه‌یراندا نه‌بوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم ده‌سته‌واژه‌ی قه‌یران زۆر كه‌مه بۆ ئه‌مبار و دۆخه‌ی ئێستای سێكته‌ری ته‌ندروستی، هه‌موشمان هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ حیزبایه‌تی، هه‌رچه‌نده به‌ڕای من هۆكاره‌كه‌ی حیزبایه‌تی تێپه‌ڕاندوه، بوه به به‌رژه‌وه‌ندی تاییبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی كاكه‌كانی ناو حیزب، حیزب هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، هیچ فه‌زایه‌ك بۆ ئایدۆلوجی فیكری و سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه، عه‌قڵیه‌تی كاكهكان بوه بهعهقڵیهتێكی داخراوی كوشنده به‌فه‌لسه‌فه‌ی (ده‌سه‌ڵات و سامان و خزمایه‌تی) ئه‌یانه‌وێ له‌داهاتوشدا به‌هه‌مان شێوه كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌گه‌مه‌یه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر بۆیه ساڵی 2014 باشتر نابێت له ساڵی رابردو ئه‌گه‌ر فریای خۆمان نه‌كه‌وین .
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌م به‌رپرسانه هیچ ئینتمایه‌كی حیزبیشیان بۆ حیزبه‌كانیان نه‌ماوه، هه‌رخۆیان له‌ڕێی ناردنی دو مهسێجی جیاوازه‌وه، مهسێجی یه‌كه‌م بۆ حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و به‌تایبه‌تیش بزوتنه‌ی گۆڕان به‌مه‌به‌ستی وهرگرنهگرتنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، گوایه ئه‌مان زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی گۆڕان له حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان، پێیان باش نییه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ربگرن، چونكه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌نده خراپ بێسه‌روبه‌ره‌یه و كێشه‌كانی ئه‌وه‌نده قوڵن سومعه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌دارده‌كات و پێیان ناچێت به‌ڕێوه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ئێمه بوین ئه‌مانوت ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له قهیرادایه و هه‌ر ئێوه بون ئه‌تانوت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچی كه‌متر نییه له وه‌زاره‌ته ته‌ندروستیه‌كانی تری جیهان.
بۆچونی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌دای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لهخۆرانههاتبو، پشتمان بهههڵسهنگاندی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كان به‌ستبو له‌شێوازی حكومڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی ته‌ندروستی، ئه‌گه‌ر له‌ڕاستیدا بونی هه‌بوبێت بۆ راستی و دروستی ئه‌م بۆچونه سیستمی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی كوردستان جیاوازه و له‌یه‌ك ناچن، ته‌نانه‌ت دو دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیش له‌یه‌ك شاردا له‌یه‌ك ناچن، به‌ڵێ پشتمان بهههڵسهنگاندی هه‌ریه‌ك له‌م خاڵه به‌هێزانه به‌ستبو ((به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه ته‌ندروستیه‌كان، قه‌یرانی ده‌رمان و ئامێر و پێداویستیه پزیشكی و ته‌ندروسیه‌كان، نه‌بونی زانیاری و داتا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف، خراپی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و پزیشكیه‌كان)) ئه‌مه بێجگه له‌نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی بۆ گۆڕانكاری و دانانی سیستمێكی ته‌ندروستی هاوچه‌رخ، ئه‌گه‌ر بهڕونتریش قسه‌بكه‌ین شكستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شكستێكی گه‌وره‌بو بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێشئه‌وه‌ی شكست بێت بۆ جه‌نابی وه‌زیر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
مهسێجی دوه‌میان بۆ سه‌رچاوه مرۆییه ته‌ندروستیه‌كانه له پزیشك و كارمه‌ندان، گوایه ئه‌گه‌ر گۆڕان یاخود هه‌چ هێزێكی تری كوردستان بێجگه له یه‌كێتی وه‌زاره‌تی گرته‌ده‌ست، ده‌ستبه‌جێ دوكانی لاكۆڵان داده‌خات و ئه‌كه‌وێته ئازاردان و لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسه یه‌كێتیه‌كان، به‌م شێوه‌یه دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو سه‌رچاوه مرۆییه‌كه دروست ئه‌كه‌ن، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان رایه‌ڵه‌ی كومه‌ڵایه‌تی ناو وه‌زاره‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌شێوێنن كه له‌داهاتودا كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كه، شینی ئه‌م به‌ڕێزانه بۆ هه‌ریسه‌كه بوه نه‌ك بۆ حسێن، بۆیه وابه‌ئاسانی واز له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناهێنن، له‌كاتی ئێستادا به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن، زۆرجار شك له‌خۆشم ئه‌كه‌م كه رۆژێك له‌ڕۆژان سه‌ر به‌گۆڕان بوبم، له‌زۆر شوێن به‌ناوی گۆڕانیشه‌وه قسه‌ده‌كه‌ن.
ههڵبهتهخهونی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات خه‌ونێكی پیرۆزه گه‌ر ئامانج لێی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت تا ئهمساتهوهخته بیروبۆچون و عه‌قڵیه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له بازرگانیكردن به‌ده‌رمان و ئامێر و پێداویستی پزیشكی زیاتر تێناپه‌ڕێت، وه‌زاره‌ت خراوه‌ته ژێر ره‌حمه‌تی چه‌ند بازرگانێكی به‌هێزه‌وه، هه‌ربۆیه وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شكستێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و خودی حكومه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی تر سێكته‌ره‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌بات تائه‌و ئاسته‌ی هیچ مانایه‌ك بۆ ته‌ندروستی گشتی و تاك نامێنێته‌وه.
د.گۆران عەبدوڵا له‌دو وتاری جیاوازدا له‌ژێر ناونیشانی ((بۆچی گۆڕان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌رگرێت؟) (وه‌چی له‌ته‌ندروستی بكه‌ین؟: نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ریفۆرمی ته‌ندروستی له‌كوردستاندا)) زۆرێك له‌پرسه هه‌ستیاره‌كانی خستۆته‌ڕو هه‌ندێكیانی پێكاوه، وه‌ك ده‌ڵێ دو رای جیاواز له‌سه‌ر وه‌رگرتن یاوهرنهگرتنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لای گۆڕان دروستبوه هه‌ندێك پێیانوایه سه‌ركه‌وتو ئه‌بێت، هه‌ندێكیش شكست ئه‌هێنێت ههرگروپێكیش له‌م گروپه پشت به‌چه‌ند راستیه‌ك ئه‌به‌ستێت، به‌بۆچونی من ئامانجی سه‌ره‌كی گۆڕان گه‌ڕانه‌وه‌ی رێچكه‌ی دهسەڵاتهكانی جێبه‌جێكرن و یاسادانان و سه‌روه‌ری یاسایه بۆ رێچكه ته‌ندروسته‌كه‌ی خۆی بۆیه وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌دانانی مه‌رجی پێشوه‌خت كارێكی به‌جێیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێمی كوردستان ئیراده‌یه‌كی سیاسی جیدی هه‌بێت بۆ گۆڕانكاری، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌سه‌ركه‌وتویی كارێكی ئه‌وه‌نده قورس و ئاسته‌م نییه پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی ورده، هه‌ركه‌سێكی دی به عه‌قڵیه‌تێكی دور له‌عه‌قڵیه‌تی حیزبی به‌ئاسانی ئه‌توانێت گۆڕانكاری زۆرباش بكات لهبهرهوپێشبردن و باشكردنی ره‌وشی ته‌ندروستی و بهسیستماتیكردنی سێكته‌ره‌كه.
* پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری پسپۆر سلێمانی 2-1-2014 |
|
|