|
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-5- |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Monday, February 17, 2014 |
له که‌رکوکه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان
یادی 17 شوبات و په‌یامه‌کانی هه‌ر شکۆدار بێت.
سلێمانی، قه‌ڵادزێ، بیرتانه له 1982 کاتێ کوڕ و کچه‌کانم هاتنه سه‌ر جاده و ناڕه‌زاییه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانی ده‌یان ساڵه‌ی منیاندا به گوێچکه‌ی دوژمن‌دا، به گوله وه‌ڵام درانه‌وه و به ئیڤای عه‌سکه‌ری شێلدران.
سلێمانی، هه‌ولێر، ده‌زانن چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وبه‌ر و له 28/7/2008 کاتێ کوڕ و کچه‌کانم له شهقامهکانمدا په‌نگیان خوارده‌وه، توڕه‌بونه‌کانی منیان ده‌ربڕی، وه‌ک شوباتهکانی ئێوه کوژران و ته‌قێندرانه‌وه.
سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆک، بیرتانه هه‌ر له‌م ساڵانه کاتێ سۆرانی مامه‌حه‌مه و شێخ ستارم ویستیان ئازاره‌کانی رابردو و ئێستای من بخه‌نه سه‌ر کاغه‌ز به‌ده‌ردی سه‌رده‌شت و کاوه و رهوفهکانی ئێوه‌یان برد. خۆم و شه‌قام و خه‌ڵکه‌که‌م ،لێیان پڕم، زۆریان لێتوڕهم، به‌ڵام لێزانن، سواری ئه‌م شه‌پۆله سۆزه نه‌ته‌وییه درۆزنانه‌یه بونه و ده‌ستی ده‌ستی به خه‌ڵکه‌که‌م ده‌که‌ن.
ئێوه‌ش وه‌ک من چاوه‌ڕوان بون، دوای روخانی به‌عسیه‌کان، هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵکێشین و پشویه‌ک بده‌ین، ده‌نگ هه‌ڵبڕین، بوێر بین و ئه‌و داری ئازادیه‌ی به خوێن ئاومان داب‌و، بێته به‌رو پێشانی دونیای بده‌ین.
له شوباتا ئه‌و کوڕانه‌ی گروپ گروپ به دهنگاتهنهوه هاتبون و له سه‌رای ئازادیه‌وه په‌یامی منی پێگه‌یاندن بۆیان گێڕامه‌وه:
1- ناڕه‌زاییه کهڵهبو و پهنگخواردوهکانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ، ئێوه‌ی هێنایه سه‌ر شه‌قام و سه‌رای ئازادی دروست کرد؛
2- وتتان، نا بۆ نادادپه‌روه‌ری دو حوکمڕانی حیزبی سه‌وز و زه‌رد، نا بۆ دابه‌شبونی ئه‌م هه‌رێمه بۆ دو ئیمارات؛
3- دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمان به‌ڕاده‌یه‌ک ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه، گه‌ر وا بڕوات به‌رپێگرتنی ئه‌سته‌م ده‌بێت؛
4- سه‌روه‌ری یاسا و یه‌کسانی هه‌مولا به‌رامبه‌ر یاسا داواکاریه‌کی ره‌وای ترتان بو...تاد.
بۆیان گێڕامه‌وه:
زۆر ژیرانه ویستان هه‌مو ناڕازییه که‌ڵه‌که‌بوه‌کان له په‌یامێکدا به ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بده‌ن، به‌و هیوایه‌ی گوێتان لێبگیرێ و چاره‌سه‌ری ده‌رده‌کان بکرێت. به‌ڵام موخامن، ده‌سه‌ڵات وهڵامتانی به گوله دایه‌وه، به‌رخه شوباتیهکانیان له خوێن گلاند، سلێمانی بو به سه‌ربازگه‌یه‌کی گه‌وره، هه‌رچی گردو ته‌پۆلکه هه‌بو یان ده‌وری گیرا یان سه‌ری. بۆ کپکردنی ده‌نگی ئازادتان ویستیان بیانویه‌ک بدۆزنه‌وه و داوا ره‌واکانتان به ئاقاری دوباره‌بونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ به‌رن. به‌ڵام جارێکی تر حه‌کیمانه دانتان به خۆداگرتو ده‌ستان بۆ چه‌ک نه‌برد.
توانیتان به ده‌سه‌ڵاتی حیزبی بڵێن:
- نا بۆ حکومه‌تی حیزبی. به‌ره‌و بونیادنانی سیسته‌میکی حوکمڕانی سه‌رده‌میانه، حکومه‌تی هه‌موان و دادپه‌روه‌رانه. ئێستا و دوای سێ ساڵ قسه‌کردن له‌سه‌ر حکومه‌تی بنکه فراوان و نیشتمانی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه‌کانی 17 شوباتتان؛
- وێژدانی به‌شی زۆر هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیستان هه‌ژاند و به ئاگاتان هێنانه‌وه، له خراپ به‌کارهێنانیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حیزبیه‌وه؛
- به ئاگاهێنانی به‌شێ له په‌رله‌مانتاران و لایه‌نگره حیزبهبیهکانی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش له رێپێوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌یدسادق ره‌نگی دایه‌وه.
- خستنه ژێر پرسیاری ته‌واوی یاسا و دامه‌زراوه یاسایی و دادگاییه‌کانی کوردستان. ملکه‌چکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ لێپرسینه‌وه له که‌یسی کاوه گه‌رمیانی ئه‌گه‌رچی وه‌ک پێویست نیه، به‌ڵام به‌رهه‌می فشاری 17 شوباته.
- نا بۆ دیموکراتی و ئازادی بێ زمان و ده‌مامکراو له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دو حیزب‌دا؛
یه‌کێ له به‌رهه‌مه هه‌ره دیاره‌کانی 17 شوبات و خوێنی شه‌هیده‌کان چالاککردن و تۆکهمکردنی روحی ئۆپۆزسیۆنبونه له هه‌رێمی کوردستان، وتتان "حوکمی بێ ئۆپۆزسیۆن نادادپه‌روه‌ری و سته‌مکار به‌رهه‌م دێنێ".
منیش 10 ده ساڵه دهمدزن و تاڵانم ده‌که‌ن. کوچه و کۆڵانم له‌سایه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی حیزبیانه‌وه گری گرتوه و بۆن سۆی لێدێ، لادیوار نیه لافیته‌ی پرسه‌ی پێوه نه‌بێ. که‌م خانوی کورد هه‌یه لێی نه‌نوسرابێ (الدار للبیع). له‌م رۆژانه‌ش ده‌یانه‌وێ ده‌ست بخه‌نه بینم و له‌ناو گونیهیهکم بنێن.
سه‌رکه‌وتوبن، بته‌وتر بێت برایه‌تیمان...
* که‌رکوک، 17/ شوبات / 2014
|
|
|