|
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی-6- |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Monday, February 24, 2014 |
بۆ تیرۆرتان کردن؟
تیرۆکردن له که‌رکوک چه‌ند ساڵێکه هینده زۆر بوه، خه‌ریکه ده‌بێته باو و خه‌ڵک له‌ده‌ستی رابکات و شار چۆڵ بکرێت. له‌م شاره تیرۆر به چه‌ندین شێوه ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر شێوه‌کیش به گوێره‌ی شوێن و ئامانجی کرده‌وه‌که ده‌گۆڕێت.
یه‌که‌م: ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و خۆکوژی و مین
ئه‌م شێوه‌یه ئامانجی جیاجیای هه‌یه:
- هه‌ر کاتێ له‌هه‌ر مزگه‌وتێک ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روبدات، له به‌رامبه‌ردا حوسهینیهک ده‌کرێته ئامانج. دیارترین نمونه ته‌قینه‌وه‌کانی جه‌ژنی قوربانی رابردو. ئه‌م جۆره کاره تیرۆرستیانه به ئاشکرا مۆرکی مه‌زهه‌بیان پێوه دیاره.
- هێزه ئه‌منیه‌کان: کردنی ئه‌م هێزانه به ئامانج سه‌ره‌تایه‌که بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌ندێ شوێنی گرنگ و پێکانی به‌مه‌سته کانیان. زۆرجار له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره کرده‌وانه، به مه‌به‌ستی ئازادکردنی به‌ندکراوه تیرۆرسته‌کان چه‌کداری پیاده‌ش به‌کارده‌هێندرێت. زۆرجار سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه. له وانه ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک.
دوه‌م: رفاندن
ئه‌م جۆره له هه‌مو ناوچه‌کانی که‌رکوک ده‌کرێت. به‌ڵام له ساڵی رابردوه‌وه له ناوچه کوردنشینه‌کانی که‌رکوک زیاتر روده‌ده‌ن. رفاندنی سایه‌ق ته‌کسیه‌کان بۆ ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، رفاندنی مناڵ بۆ ناوچه‌ی شوان، چه‌ند رۆژێ لهمهوپێش، هه‌وڵی رفاندنی به‌ڵێنده‌رێکی کورد له که‌شێکی ته‌مومژاویدا له گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌فه، ئه‌م. ئه‌م شێوه‌یه زیاتر به مه‌به‌ستی پاره په‌یداکردن ئه‌نجام ده‌درێت.
سێهه‌م: کوشتن
ته‌قه‌کردن و کوشتن به گولله شێوه‌یه‌کی تری تیرۆره له که‌رکوک، له هه‌مو که‌رکوک ئه‌م جۆره تیرۆره به‌دێده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره روداوانه له ناوچه کوردنشینه‌کان زیاتر به‌رچاوده‌که‌وێت.
سه‌ره‌تای ئه‌م جۆره تیرۆره له دو گه‌ڕه‌کی کوردی وه‌ک شۆرجه و ره‌حیم ئاوه و رێگای که‌رکوک چیمه‌ن ده‌ستی پێ‌کرد.
شه‌قامی کوردی له که‌رکوک به گومانه‌وه ده‌ڕواننه رودانی ئه‌م جۆره کرده‌وانه له گه‌ڕه‌که‌کانیان و که‌مته‌رخه‌می ئاسایش و پۆلیس به هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م روداوانه ده‌زانن. دو هۆکاری دیکه‌ی سه‌ره‌کی که که‌مته‌رخه‌می ئه‌و هێزانه‌ی خستۆته ژێر پرسیاری شه‌قامه‌وه، برتین له:
1- که‌مته‌رخه‌می له بدواداچونی ئه‌و هێزانه له‌و که‌یسانه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکوژه‌کان و هۆکاره‌کانی ئه‌و کرده‌وانه.
2- قوربانیه‌کانی ئه‌و ده‌ستانه زیاتر که‌سانی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می بوێرن، ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ره‌خنه‌یان له ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی کوردی گرتوه له که‌رکوک.
له‌وانه:
1- سۆرانی مامه حه‌مه: گه‌نج، رۆژنامه‌نوس، هیج کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوه. به‌ر له تیرۆرکردنی چه‌ند بابه‌تێکی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دزی له که‌رکوک بڵاوکردۆته‌وه، له‌وانه ( سۆزانییه‌کان که‌رکوک داگیر ده‌که‌ن) ، له‌م باره‌وه گۆڤاری لڤین نوسیویه‌تی:
كاتژمێر 9ی شه‌وی 21ـ22/7/2008 له روداوێكی تیرۆریستیی ترسناكدا، رۆژنامه‌نوسی دیار‌و به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین (سۆران مامه حه‌مه) له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا له گه‌ڕه‌كی (ره‌شید ئاوا)ی شاری كه‌ركوك كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه هێمنه‌كانی ئه‌و شاره له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه تیرۆركرا.
2- عەبدولستار تاهیر شه‌ریف (شێخ ستار) نوسه‌ر و مامۆستا له زانکۆی که‌رکوک، پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن وه‌ک خۆی گوتۆتی (ته‌مه‌نی پیره مه‌ڕێکم ماوه با بمکوژن) ، ئه‌م قسه‌یه‌ی دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند کتێب و نوسینێک لای چه‌ندین دۆستی خۆی گوتوه، ئه‌و نوسینانه‌ی روداوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد ده‌گێڕیته‌وه له 1960... تا به‌ر له تیرۆرکردنی، هه‌وڵی داوه دیوه شاراوه‌کانی ئه‌و مێژوه بۆ نه‌وه‌ی نوێ باس بکات.
3- مه‌لا ره‌مه‌زان: پیاوێکی دیندار و خه‌تیبی مزگه‌وت، سه‌دان که‌س شوێنی که‌وتون و رۆژانی هه‌ینی گوێیان بۆ وتاره‌کانی ده‌گرت. به تیرۆرکردنی دڵی هه‌مو پیاوانی ئایینی داخورپا، لێره‌وه ترس و تیرۆر میحرابی مزگه‌وته‌کانیشی گرته‌وه.
ئه‌م سێ روداوه و سه‌دانی تر و مانه‌وه‌ی که‌یسه‌کانیان به‌داخراوه‌یی کاریگه‌ری خراپی نه‌ک به‌ته‌نها کردۆته سه‌ر بێمتمانه‌یی شه‌قام به ئیداره، ئاسایش و ته‌واوی هێزه ئه‌منیه‌کانی که‌رکوک، به‌ڵکه کاریگه‌ری سه‌لبی کردۆته سه‌ر ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییش. ئه‌و بێمتمانه‌ییه گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دو حیزبیه‌ی که‌رکوک نه ده‌یه‌وێ و نه له توانایدایه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ناشتوانێت ئاسایشی شار و سه‌روماڵی هاوڵاتیان بپارێزێت.
بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه و ئارامی بۆ شاره‌که ده‌ستکردنه به لێکۆڵینه‌وه له هه‌مو ئه‌و که‌یسانه و بردنی تاوانباران بۆ به‌رده‌م دادگا. واته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری که‌رکوکیه‌کان "بۆ تیرۆرتان کردن؟". |
|
|