|
با بیبه‌ینه سه‌ر |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Sunday, March 9, 2014 |
بارزانی وتی؛ "هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوان نه‌كراومان ده‌بێت" گریمان ئه‌وه مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته كه من نهدڵنیام، نه‌وای ده‌بینم، چونكه له‌ساڵی 1991وه بۆ خۆمان نه‌ك هه‌مو جار هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه دۆخه‌كه له‌بار به‌رین، خوێنی زیاتر له 5 هه‌زار كورد كه له‌شه‌ڕی ناوخۆدا رژاوه له‌ئه‌ستۆی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌یه، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوین له‌بری بڕیاری خۆخاوهنی، ده‌بابه‌و فڕۆكه‌ی دو ده‌وڵه‌تمان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌م پایته‌خته‌ی ئێستا.
من هیوادارم كورد ئه‌وه‌نده ئازایه‌تی تیابێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێ، لێ به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه نا، پاشگه‌زیش نه‌بێته‌وه، بەڵام خۆده‌بێت بۆ راگه‌یاندنی هه‌ر هه‌نگاوێك :
یه‌كه‌م: بیر له چاره‌نوسی نیوه‌ی خاك و خه‌ڵكی كوردستان له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان بكرێته‌وه یان ئه‌وه فرۆشراوه‌و ئیتر پێویست به ئاوڕدانه‌وه ناكات .
دوه‌م: لانیكه‌م بۆ هه‌رهه‌نگاوێك كۆده‌نگی دروستبكرێت .
سێیه‌م: فه‌رمون پێش هه‌ر بڕیارێ پاڵه‌وانه‌كانی موچه خواردن كه زۆربه‌یان پارتین له به‌غدا بگه‌ڕێننه‌وه.
ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسه چاوه‌ڕواننه‌كراوه هیچ نه‌بو ئایه بارزانی واز له‌سیاسه‌ت دێنێت و داده‌نیشێ وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ی كه ئه‌ردۆگانه وتی ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن زۆرینه نه‌بو بۆ ئێمه واز دێنم، ده‌ی ئه‌گه‌ر منیش نه‌مێنم خۆ ئێوه ده‌مێنن با ببینین .
تائێستا هه‌رچی هه‌ڕه‌شه‌مان كردوه هه‌موی له‌كۆتایدا هاتوه‌ته‌سه‌ر خشه، هیوادارم ئه‌مجاره وا نه‌بێت لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانمان حسابێكمان بۆ بكه‌ن، ئێمه هه‌مو هه‌قێ به ئه‌وه ده‌ده‌ین داوای مافی خۆمان له بودجه‌و موچه له به‌غدا بكه‌ین، ئه‌ی بۆ ئه‌و ههقهشمان نه‌بێت له ده‌سه‌ڵاته حیزبیه‌كه‌ی خۆمان بپرسین ئه‌رێ ئه‌و هه‌مو ملیار دۆلاره بۆ كوێ چو.
خۆ ئاشتی هه‌ورامی له‌پێشدا بۆ میدیاكان باسی ملیار گه‌لی زۆری ده‌كرد دوایی نقه‌ی نه‌ما، خۆ ئه‌و ئه‌وروپای بینیوه ئه‌وه بۆ ده‌ستی له‌كار نه‌كێشایه‌وه .
هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌ش باسی گه‌شه‌ی ئابوری و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره دهكراو ده‌گوترا ئێستا ئه‌م هه‌رێمه بچوكه 10800 ملیۆنێری دۆلار‌و 25 ملیاردێری دۆلاری تیایه ئه‌ی ئه‌وانه كێن، خۆ هێشتا یه‌كه‌مین كه‌سێ كه له‌ڕاپه‌ڕیندا عه‌ره‌بانه‌كه‌ی خۆی سوتاند هه‌ر ئه‌و كاره ده‌كات .
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن فه‌رمو بیبه‌نه‌سه‌ر گه‌ر نا با ئه‌وه‌نده مرۆڤی كورد به مه‌راقه‌وه نه‌كوژین. |
|
|