|
گۆڕانێكی تر بەڕێوەیە |
نوسه‌ر: رۆڤان سه‌روه‌ت
|
Tuesday, April 1, 2014 |
گۆڕان و گۆڕانكاری یه‌كێكه له‌ئه‌ركه بنچینه‌ییه‌كانی هه‌مو هێزێكی سیاسی بۆئه‌وه‌ی به‌رگێكی نوێ به به‌ری بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه پێنج ساڵی رابردوی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، ده‌بینن چۆن هاوكێشه سیاسیه‌كان گۆڕاوه له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له ساڵی 2009 كوردستان دابه‌شی دو زۆنی جوت حیزبی ده‌سه‌ڵات ببو، ته‌نانه‌ت ئاویشیان دابه‌شكردبو، تروسكاییه‌ك نه‌مابو، خه‌ڵك به‌ناچاری هه‌ر ئه‌و دو هێزه‌ی هه‌ڵده‌بژارد یان باوه‌ڕی به گۆڕانكاریش نه‌مابو له‌سایه‌ی ئه‌و دو هێزە. بەڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی تیشكی مۆمی گۆڕان خه‌ڵك به شه‌وقه‌وه رویان له‌و هێزه نوێیه کرد، بێ ئه‌وه‌ی گوێبده‌نه سزادان و نانبڕین و ده‌ركردن و هه‌مو جۆره‌كانی هه‌ڕەشە.
دواتر په‌رله‌مانی كوردستان بوه مینبه‌ری خه‌ڵك و وایلێهات هه‌مو هاوڵاتیه‌ك باسی داهاتی نه‌وت و بودجه و ناشه‌فافی و ناعه‌داله‌تی ده‌كرد. له 21-9-2013 گۆڕان بوه هێزی دوه‌می كوردستان و دروشمی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی داهێنا. ئه‌گه‌ر گوزه‌رێك بكه‌ین به شه‌ش مانگی رابردودا ده‌بینین خه‌ڵك له‌كوێ بوه گۆڕان له‌وێیه هه‌میشه. پارتی كه هێزی یه‌كه‌مه ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ت پێكبهێنێت، بەڵام له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌میشه ئه‌وان هۆكاری سه‌ره‌كی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تن. هه‌میشه‌ش ئه‌وان له‌هه‌ڵبژاردن ترساون. ئێستا كه نزیكده‌بینه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و په‌رله‌مانی عێراق كه زێڕین ترین كاته بۆ گۆڕان و به مانگی هه‌نگوینی گۆڕان ده‌ژمێردرێت، چونكه كه‌ره‌سته‌كانی بانگه‌شه و بێدادی و بێ باكی یه‌كێتی و پارتی له‌خزمه‌تی گۆڕان و ده‌نگده‌ره‌كانیەتی.
گرنكی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بۆ گۆڕان چیه؟ به‌گوڕ و تینێكی نوێیه‌وه دێته‌وه مه‌یدان و باشترین كه‌ره‌سته‌ش بۆی هۆكارو په‌كخه‌ری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت پارتی و یه‌كێتیه، چونكە یه‌كێتی به 18 كورسی حكومی به‌شێكی گرنگی زۆری كوردستان ده‌كات كه كه‌مینه‌ی ئه‌و به‌شه‌یه به هه‌مان شێوه‌ش پارتی، حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره، پارتی گرێبه‌ستی نه‌وت ده‌كات، هه‌مو ئه‌مانه كه‌ره‌سته‌ی میدیایی باشن بۆ گۆڕان و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌م دو هێزه تاقی نه‌كه‌نه‌وه، خه‌ڵك بۆیه ده‌نگ دەدات بۆ ئه‌وه‌ی بژی و به‌ئارامی به‌شداری داڕشتنی سیاسی بكات، بەڵام له‌سایه‌ی ئه‌مان، نه موچه هه‌یه نه بودجه هه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ندێكجار ئه‌گاته هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ. نه نه‌وت دیاره نه شیرینیه‌كه‌ی رۆژێك دژی توركیا‌و رۆژیك دۆستی دێرین.
هه‌مو ئه‌مانه خه‌ڵك ده‌یزانێت، ده‌روی تر نیه جگه له‌به‌شداری سیاسی و هه‌ڵبژاردن، بۆیه ئه‌مجاره ئومێده‌كان له‌سه‌ر گۆڕان زیاتر چنراون و خه‌ڵك هه‌مو چاوه‌ڕێن له‌ڕێگای گۆڕانه‌وه حكومه‌تێكی نیشتیمانی و ده‌سه‌ڵاتێكی خزمه‌تگوزرای دادپه‌روه‌ر بێته كایه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌م دۆخه‌ی ئێستای كوردستان ته‌نها گۆڕان پێی دەکرێت. |
|
|